ئاکامەکانی هەڵبژاردن، لێکدانەوەی ماتریالیستی و هەڵوێستی کۆمۆنیستی

نادر عەبدولحەمید بەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی (پەرلەمانی هەرێمی کوردستان)، لە (٢٠-١٠-٢٠٢٤)دا، (کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێڕاق) ڕایگەیاند لەسەدا حەفتا و دوو (٧٢%) بەشداریان کردووە. ئەم ڕێژەیە قابیلی مشتومڕە (جەدەلە) و لەواقعدا زۆر لەوە کەمترە، بەڵام لە هەموو حاڵەتێکدا ڕێژەی بەشدار بووانی ئەم خولە لەچاو دوو خولی پێش خۆی نکۆڵی لێ ناکرێت کە زیاترە، سەرەتای ئەم […]