برای تهیه بیوگرافی “عمر احمد زاده” بیش از 5دهه فعالیت سیاسی

برای تهیه بیوگرافی “عمر احمد زاده” بیش از 5دهه فعالیت سیاسی
دوستان گرامی
با سلام های صمیمانه!
ما همراه خانواده گرامی رفیق عزیز عمر احمدزاده میخواهیم بیوگرافی و زندگینانه رفیق عمر را منتشر کنیم و به یاری همه دوستان او نیاز داریم.
هدف ما از فرستادن و انتشار علنی این سوالات انعکاس هرچه کاملتر خاطرات و کار و فعالیت سیاسی ـ اجتماعی این رفیق با شما دوستانش میباشد.
ما برای لیست معینی سوالات را بزبانهای کردی و فارسی فرستاده ایم. دامنه روابط اجتماعی رفیق عمر احمدزاده بسیار گسترده تر از لیست ما است. با انتشار علنی سوالات از خوانندگانی که میخواهند ما را در هر چه کاملتر خاطرات و کار و فعالیت سیاسی ـ اجتماعی این رفیق یاری کنند دعوت میکنیم از کانال آدرس ای میل زیر به سوالات ما پاسخ ها را ارسال کنند.
نسان نودینیان 14 مه 2014
بەڕێزان ياران و هاوبير و هاودەنگانى ئازيزى دێرينەمان عومەرى ئەحمەدزاده،
لەگەڵ ڕێز و سڵاوى گەرم
ئێمه هاوڕێيانى دێرينەى ئەو ئازيزه به يارمەرتى خانەوادەى بەڕێزى، به هيواين ژياننامەكەى ئاماده بكەين و دەشمانەوێ به زووترين كات بڵاوى بكەينەوه. بۆ ئەم كاره به پێويستى دەزانين داواتان لێ بكەين كه به وەڵامدانەوەى ئەم پرسيارانەى خوارەوه، يارمەرتيمان بدەن. پرسيارەكان زۆرن و جۆراوجۆرن، ئاشكرايه كه خۆتان بڕيار دەدەن هەر كامتان پێ زەرووره و لێى ئاگادارن وەڵامى بدەنەوه. هەروەهاش خۆتان بڕيار دەدەن كه وەڵامەكانتان به كوردى بێ يا فارسى، هەر جۆر بۆتان ئاسانتر بێ زۆر سپاستان دەكەين.
تكايه به زووترين كاتێك كه بۆتان دەگونجێ وەڵاممان پێ بدەنەوه و وەڵامەكانتان بەم ئيمەيلە بۆ من بنێرن.
(ئيمەيل) ahmadzadehomar@gmail.com
سپاس و ڕێزى فراوان نەسان نەودينيان 14.05.2014
پرسيارەكان:
پ1/ سەردەمى منداڵى عومەرى ئەحمەدزاده له نگڵ و ئەو هەلومەرجەی ئەوى تێدا گەوره بوو چۆن بوون؟ چيتان له بيره؟ چ زانياريەكتان لێ هەيه؟
پ2/ سەردەمى مێرمنداڵى ئەو چۆن بوه؟ كەى بۆ خوێندن چووەته شارى سنه؟ دۆستانى له سەردەمى مێرمنداڵيدا كێ بوون؟ هاوڕێيەتى ئەو سەردەمەى لەگەڵ عەلى قوتبى چۆن بووه؟ چيتان له بيره؟ چ زانياريەكتان هەيه؟
پ3/ له كەيەوه دەستى داوەته هەڵسووڕانى سياسى؟ لەگەڵ كێ و كام ڕێباز و ڕێكخراو؟ خۆتان چيتان له بيره و چ زانياريەكتان بيستوه؟
پ4/ له كەيەوه دەستى داوەته شيعر نووسين؟ لەم ڕێبازەى ژيانى چەند ئاگدارن و له شيعرەكان و نووسراوەكانى چيتان له دەسڕەسدايه كه بۆمان بنێرن؟
پ5/ كەى رۆيشتوه بۆ كوردستانى عێراق و لەوێ هەڵسووڕانى سياسى لەگەڵ كێ و كام ڕێباز و ڕێكخراو بوه؟ له ماجەراى شكاف و ئيختيلافى ناو بزووتنەى ئەو سەردەمەى كوردستانى عێراقدا چۆن هەڵوێستى گرت و لەسەر ئەو هەڵوێستەى چى بەسەر هات؟ لەو ماجەرايەدا زيندانى كرا، لەسەر زيندانى كرانى چيتان له بيره يان چ زانياريەكتان بيستوه؟ بەگشتي له بارەى سەردەمى هەڵسووڕانى سياسى و چەكدارانەى له كوردستانى عێراق و قۆناغه جۆراوجۆرەكانى چيتان له بيره؟ چ زانياريەكتان هەيە يان بيستوه؟
پ6/ كەى گەڕايەوە بۆ ئێران؟ له كوێ گرسايەوە؟ دواتر چۆن ژیانى خۆى ڕێكخستەوه؟
پ7/ كەى لەگەڵ پەروانەى فەلاحەتكار بوونه هاوسەر؟ كەى كۆچیان كرد بۆ شارى مەريوان؟ لەوێ چۆن ژیاوه؟ هەڵوێستى سياسي و كۆمەڵايەتي ئەو لەو كاتەوە هەتا سەردەمی شۆڕشى 1357ى ئێران چۆن بوه؟ لەو ماوەيەدا چ ئاڵوگۆڕێك بەسەر ديدگا و هەڵسووڕانى سياسى ئەودا هاتوه؟
پ8/ له يەكەمين تەزاهوراته جەماوەريەكەى شارى مەريوان (57/ 7/ 16) ڕۆڵى چۆن بوو؟ بۆچوون و هەڵسووڕانى سياسى له چاو پێشتر بە چ ئاراستەيەكدا ڕۆيشت؟ له ڕيزبەندی سياسى سەروبەندى شۆڕشدا لە كام لايەن بوو؟
پ9/ لە كۆچی شارى مەريوان و دواتر له دەورى يەكەمى بزووتنەوەى موقاوەمەت بەرانبەر به لەشكركێشى جمهوورى ئيسلاميدا ڕۆڵى چۆن بوو؟
پ 10/ له ماوەى ئازاد كرانەوەى شاری مەريوان (پايزى 58) تا داگير كرانەوەى دوبارەى (بەهارى 59) چلۆن هەڵسووڕانى سياسى خۆى دەبرده پێش؟ له جەرەيانى هەڵبژاردندا و له ماجەراى ڕووبەڕوو بوونى كۆمەڵه و كۆنەپەرستان له ژاوەرۆ (زستانى 58) چۆن ڕۆڵى نواند؟
پ 11/ پاش داگير كرانەوەى شارى مەريوان و بەرنگاري چەكدارانەى جەماوەرى له دژی هێرشى جمهوورى ئيسلامى چ ڕێگايەكى هەڵبژارد؟ كەى هاته ناو ڕيزى پێشمەرگەى كۆمەڵه؟
پ 12/ لایەنی ژیانی خانەوادەى و پەيوەندى ئەو لەگەڵيان لەو سەردەمه بەدواوه چۆن بوو؟
پ 13/ كار و مەسئووليەتەكانى له ناو كۆمەڵەدا چى بووه؟
پ 14/ له ماوەی دواى هاتنە دەرەوەی بۆ ئەڵمان، ژيان و كار و هەڵسووڕانى لە ڕوانگەی سياسى و ئەدەبی و كۆمەڵایەتیەوە چۆن بووه؟
پ …/ …
هەر پرسیارێكی تر یان هەر باسێك كە به پێويستى دەزانن بكرێ، لەبارەی بارودۆخى ژيانى شەخسى و خانەوادەيی و كۆمەڵایەتی و چۆنیەتی شیعرەكانى و هتد، زۆر سپاستان دەكەین كه لێى زياد بكەن و وەڵامى بدەنەوه.
هەر شاد و سڵامەت و سەركەوتوو بن
سپاس و ڕێزى دووباره
نەسان نەودينيان
دوستان گرامی
با سلام های صمیمانه!
ما همراه خانواده گرامی رفیق عزیز عمر احمدزاده میخواهیم بیوگرافی و زندگینانه رفیق عمر را منتشر کنیم و به یاری همه دوستان او نیاز داریم.
هدف ما از فرستادن این سوالات انعکاس هرچه کاملتر خاطرات و کار و فعالیت سیاسی ـ اجتماعی این رفیق با شما دوستانش میباشد.
با ارسال این نامه در صورت تمایل لطفا جوابهایتان را برایمان بفرستید.
١ـ از کدام مقطع سنی با عمر آشنا شده اید؟ کدام خاطره ها را بیاد دارید؟ دلیل آشنایی؟ رابطه فامیلی! همکاری شغلی! فعالیت مشترک!

٢ـ در کدام منطقه جغرافیایی (اروپا، ایران، کردستان عراق، شهرهای سنندج و مریوان و روستای نگل) با عمر آشنا شدید؟

٣ـ از خاطرات مشترک و احساس و عواطف مشترکتان هرچه به یاد دارید را لطفا بیان کنید!

٤ـ در مورد فعالیتهای مشترکتان بگویید!

٥ـ هر مورد دیگری از نکات مورد علاقه تان را بنویسید به ما کمک میکند.

لطفا تا اول آگوست 2014 از طریق ای میل ادرس زیر جواب سوالها را برایمان بفرستید
نسان نودینیان
آدرس ای میل
ahmadzadehomar@gmail.com

14 مه 2014