اطلاعیه رفیقعثمان حاج مارف دبیر کمیته مرکزی حزب کمونیست کارگری عراق /در رابطه با راهنمای وزارت فرهنگ (روشنبیری)

ڕوونکرنەوەیەک لە هاوڕێ عوسمان حاجی مارف، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبەوە سەبارەت بە ڕێنمایی وەزارەتی ڕۆشنبیری

رونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر رێنماییه‌کی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری.
“وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌ 40 ملیۆن دینار غه‌رامه‌ی ئه‌و که‌ناڵانه‌ ده‌کات که‌ ته‌شهیر بکەن” ئه‌م رێنماییه‌‌ نارۆشن و یه‌ک لایه‌نه‌یه‌و بۆ قازانجی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان نووسراوه‌ که‌ له‌ هه‌وڵی زیاتر سنوردارکردنی ئازادیه‌کاندان، هه‌ڵبه‌ته له‌ چوارچێوه‌ی پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤدا ‌ پێویسته‌ ته‌شهیرکردن سزای بۆ دابنرێت، به‌ڵام ئه‌و که‌س و لایه‌نه‌ی سکاڵا تۆمار ده‌که‌ن‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌شهیریان پێکراوه‌، ئه‌وه‌ ده‌بێت له‌ دادگادا ئه‌و ته‌شهیره‌ بسه‌لمێنرێت. له‌ هه‌مان کاتدا گه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی سکاڵاکه‌ی تۆمارکردووه‌ و ته‌شهیرکه‌ی‌ نه‌سه‌لمێنرا، ئه‌وه‌ پێویسته‌ ئه‌و که‌س و لایه‌نه‌ی سکاڵاکه‌یان تۆمارکردووه‌ به‌ هه‌مان 40 ملێۆن دینار غه‌رامه‌ بکرێن‌، تابه‌ر به‌ هه‌ر بیانوو سکاڵایه‌ک که‌ ناوی ته‌شهیری لێ ده‌نرێت بگیرێت، هه‌روه‌ها پێویسته‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیر رۆشنی کاته‌وه‌ که‌ مه‌به‌ستیان له‌ ته‌شهیر چییه‌؟، بۆیه‌ هه‌ر رێنمایی و بڕیارو به‌ندێکی یاسایی نارۆشن و یه‌کلایه‌نه‌ له‌ ئاکامدا به‌سه‌ر خه‌ڵکی بێ تاواندا ده‌شکێته‌وه‌ و بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌ تایبه‌تی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌کار ده‌هێنرێت.

عوسمان حاجی مارف
31/01/2014