لێدوانی ڕۆژنامه‌گه‌ری سه‌باره‌ت به وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به شه‌ڕی قه‌ومی
هاوشانی بارگرژیه‌کانی نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و ئۆپه‌راسیۆنی دیجله، هێزه ناسیۆنالیسته عه‌ره‌بی و کوردیه‌کان له هه‌وڵی خولقاندنی بارودۆخی شه‌ڕو جوڵاندنی ئیحساساتی نه‌ته‌وه‌په‌رستین و ده‌یانه‌و‌ێت شه‌ڕی نێوان هێزه میلیشیاکان بگۆڕن به شه‌ڕی نێوان کورد‌و عه‌ره‌ب. ئه‌م جۆره بانگه‌وازه کۆنه‌په‌رستانه‌و نائینسانیه ئاکامه‌که‌ی ئاشوبی کۆمه‌ڵایه‌تی و تێکڕمانی کۆمه‌ڵگه‌یه، گۆڕینی کوردستان و عێراقه به ڕوا‌نداو سۆماڵ و بۆسنه و هه‌رسک… پێویسته خه‌ڵکی کوردستان و عێراق به توندی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره پروپاگه‌ندانه‌دا بوه‌ستنه‌وه و به ئیراده و خۆڕاگربن و خۆیان نه‌که‌نه خۆراکی شه‌ڕی نێوان ئه‌م هێزه چه‌کداره کۆنه‌په‌رستانه. کێشه‌ی خه‌ڵکی عێراق و کوردستان کوردبون و عه‌ره‌ب بون نیه، ئیسلامی و مه‌سیحی نیه، سونه‌و شیعه نیه، به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هێزه میلیشیایانه‌یه که له سه‌ر بنه‌مای ئاین و تائفه و نه‌ته‌وه پێناسه‌ی خۆیان ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتیان له نێوان خۆیاندا دابه‌شکردوه و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ململانێی و کێشمه‌کێش ده‌که‌ن و به‌رامبه‌ر یه‌کتری ده‌وه‌ستنه‌وه.
ژیانی ئاسوده و جێگیری سیاسی دوور له شه‌ڕ و پێکدادان و نائارامکردنی ژیانی هاوڵاتیان، کۆتایی هێنانه به‌ده‌ور و نفوزی ئه‌م هێزانه و دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی غه‌یره قه‌ومی و غه‌یره دینی. هه‌ربۆیه خه‌ڵکی له هه‌ردوولا نابێ ببنه پردێک که ئه‌م هه‌ڵخڕاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییه به‌سه‌ریاندا بپه‌ڕێته‌وه. نابێ بهێڵین ئه‌م سیاسه‌تی جیاکاری و نه‌فره‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر خه‌ڵکێکدا بسه‌پێنرێ که هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی له شه‌ڕ و ململانێی ئه‌و هێزه بۆرژوازیانه‌دا نییه! به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان و عێراق له هاوخه‌باتی و پته‌وکردنی گیانی هاوخه‌باتی و هاوپشتیه ده‌ژی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی کوردستان‌و عێراق.
عوسمانی حاجی مارف
سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
22.11.2012
—
Shukak Abdulstar
Skrtaryaty Maktaby Syasy
00964 770 76 79 334 – 7\24
00964 (0)53 320 89 31 -2 :00 pm — 500 pm (Bagh. )
Bilagor