حزب کمونيست کارگرى کردستان – تشکيلات فنلاند-گزارش آکسيون در دفاع از خواسته هاى مردم شهر سيد صادق

حزب کمونيست کارگرى کردستان – تشکيلات فنلاند-

گزارش آکسيون در دفاع از خواسته هاى مردم شهر سيد صادق

 

 

 

گردبوونەویە شاری هیلسنکی بۆ پشگیری لە خواستەکانی خەلکی شاری سەیدسادق سەرکەوتووانە کۆتای پیهات

دوابەدوای بانگەوازی حزب بۆ بەرپاگردنی گردبوونەوەیەکی نارەزایەتی بۆ پشتگیری لە دواکاریەکانی خەلکی سەیدسادق و دژ بە تیرۆری بریار حسین و سەرکوتی و گولەبارانی خۆپیشاندەرانی شاری سەیدسادق، ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حزب وخەلکانی ئازادیخواز لەم گردبوونەوەدا کە لەناوەندی شاری هیلسنکی بەرپاکرا بەشداریانکرد. سەرەتا مستەفا باهیر قسەوباسیکی بۆ بەشدرابووان کرد سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەم نارەزایەتی دەربرینانەوە رووداوەکانی ئەم رۆو ناچارکردنی دەسەلات بۆ بەدواچوونی داواکاریەکاین خەلکی سەیدسادق و بەلیندانی لیپسیروان بۆ جێ بەجیکردنی دواکاریەکانیان و هاوکات ئاماژەکردن بەوەی کە لە ئەگەری جێبەجی نەکردنی داواکاریەکاندا دەبیت ئامادەی پەرچەکرداری بەرچاوتربین و ئەگەر بیت و دەسەلات داواکاریەکانی خەلکی ئەم شارە جێ بەجی نەکات ئەوکاتە خۆپیشاندانیکی  گەورەرتر لەبەردەم سەفارەتی حکومەتی عیراق یا لە هەرشوینکی گونجاوتردا بەرپا دەکەین….
دواتر ریبوار عارف قسەوباسیکی سەبارە بەبارودۆخی سیاسی ئەمرۆی کوردستان و دەوری حکومەت و حزبە سیاسیەکان ، مەسەلەی نائەمن بوونی ئەم کۆمەلگایەو بەردەوامی تیرۆرو کوشتن و هەرەشەو دەستگیری و سزای نەیاراینی سیاسی و چۆن رۆژ بەرۆژ لە پەرسەندن و زیادبووندایە… هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمر ئیتر خەلکی کوردستان و ئازادیخوازان لە سەنگەریدان و پیدەدەگرن لەماف و ئازادیەکانیان و هەروەها هەموو حزبە سیاسیەکانی پەرلەمانیش لە سەنگەریدا هەرلایەنەیان بەشیوازیک پاساو بۆ سەرکوت وکوشتارەکانی ئەم رۆژانە دیننەوەو هەر لایەنەی بەجۆریک دەیانەویت دەنگی نارازی خەلکی کوردستان کپ بکەنەوە…. بەلام ئەوە ئەرکی سەرشانی بەرەی ئازادیخوازە کە لەم قۆناغەدا تەواوی توانای خۆی بگەر بخات بۆ راوەستانەوە دژ بە پیشلکاریەکانی رۆژانەوە بەهیزکردنی بزوتنەوەیەکی ریکخراوەو ئامانجداری سەرتاسەری بۆ داکۆیکردن لەماف و ئازدیەکانمان . شایەنی ئاماژە پیکردنە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە خەلکانی نارازی کە لەم گردبوونەوەدا بەشداریان کرد ئامادەی خۆیان دەبری بۆ هەرجۆرە هاوکاری وهاوخەباتیەک دژ بە کوشتارو سەرکوت و سزاو زیندانکردنی خەلکی  نارازی کوردستان .

کومیتەی تەشیکلاتی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان
5.1.2014