لێدوانی ڕۆژنامەگەری
سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دیجلە
چواردە حزب و لایەنی سیاسی کوردستان لە کۆبوونەوەی خۆیاندا داوایان کردووە کە هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دیجلە هەڵبوەشێتەوە. تا ئەو جێگایەی بە داوای هەڵوەشانەوەی هێزی چەکداری حکومی یان میلیشیایی ئەگەڕێتەوە کە بوونەتە مایەی تێکدانی ئارامیو ئاسایشی ژیانی خەڵکی عێراق و کوردستان، ئەوە داوایەکی بەرحەق و بێئەملاولای خەڵکە و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریش لایەنگری هەڵوەشانەوەی سوپاو هێزە چەکدارە پیشەیەکانە.
بۆیە داوایەکی لەم بابەتە ناتوانێ تەنها خۆی لەچوارچێوەی هەڵوەشانەوەی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دیجلەدا قەتیس بکات. گەر لە ڕوانگەی ژیان و گوزەرانی خەڵک و ئارامی و ئاسایشیانەوە تەماشای مەسەلەکەو بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستانو عێراق بکەین، ئەوا دەبێت هەرچی هێزە میلیشیاییەکانە دەستبەجێ هەڵبوەشێنەوە، چونکە میلیشیاکانی سەر بە یەکێتی و پارتیش دهوریان هەبووەو هەیە لە نا ئارامکردنو تێکدانی ئاسایشی خەڵکدا. هەربۆیە لەروانگەی پاراستنی ژیانو ئایندەو ئاسایشی خەڵکەوە پێویستە هەموومان هاوکات داوای هەڵوەشانەوەی سەرجەم هێزە میلیشیاییەکان بکەین، چ هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دیجلەو چ هێزەکانی یەکێتی و پارتی بێت. بەمجۆرەش ئەتوانرێ ئارامی و ئاسایشی ژیانی خەڵک دابین بکرێ و بەر بەو ترس و دڵەراوکێیانە بگیرێت کە هەر رۆژە ئەگەری شەرو کارەساتو ماڵوێرانی هەیە.
عوسمان حاجی مارف
سکرتێری کۆمیتە ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
١٩.١١.٢٠١٢
—
Shukak Abdulstar
Skrtaryaty Maktaby Syasy
00964 770 76 79 334 – 7\24
00964 (0)53 320 89 31 -2 :00 pm — 500 pm (Bagh. )