لێدوانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی سه‌باره‌ت به بارگرژیه‌کانی نێوان
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و ئۆپه‌راسیۆنی دیجله
ماوه‌ی دوو ڕۆژه به‌بۆنه‌ی پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی یه‌کێتی‌و پۆلیسی فیدراڵی له شارۆچکه‌ی دوز، بارگرژی ناوچه‌کانی ده‌روبه‌ری که‌رکوکی گرتۆته‌وه. هه‌ردوولا که‌وتوونه‌ته هێز کۆکردنه‌وه‌و باری نائاساییان ڕاگه‌یاندووه. به‌مجۆره‌ش ژیان و ئه‌منیه‌ت و سه‌لامه‌تی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه جارێکی تر که‌وتۆته به‌رده‌م مه‌ترسیه‌وه.
ڕوودانی ئه‌م جۆره پێكدادان‌و روبه‌رووبوونه‌وه چه‌کداریانه له‌بوونی ئه‌م هێزه قه‌ومی و ئیسلامیه میلیشیایانه‌دا شتێکی چاوه‌ڕوانکراوه. ئه‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه چه‌کداریانه شه‌ڕێکی ناعادلانه‌یه‌و په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی عێراق‌و کوردستانه‌وه نیه. كێشمه‌كیشه له‌پێناو فراوانکردن‌و زیادکردنی نفوزی سیاسی‌و سه‌پاندنی زیاتری ده‌سه‌ڵاتیان له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندا بۆ به تالانبردنی داهاتی کۆمه‌ڵگه. ئه‌مه ڕاستیه‌که که ئێمه ده‌مێکه ووتوومانه. ئه‌و هێزانه‌ی خاوه‌نی میلیشیان و هه‌ر کاتێک پێویستیان بوو ئاماده‌ن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا هێزه‌کانیان به‌کاربهێنن گه‌وره‌ترین کاره‌سات و داماوی روبه‌روی خه‌ڵک بکه‌نه‌وه‌و ئه‌منیه‌ت و ژیانیان بخه‌نه به‌رده‌م مه‌ترسیه‌وه.
هێزکۆکردنه‌وه‌و وه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر یه‌کداو رێکخستنی دۆخی عه‌سکه‌رتاریه‌ت مه‌حکومه‌و ئه‌بێ ده‌ستبه‌جێ کۆتایی پێ بێ و هێزه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان.
هاوکاتیش خه‌ڵک نابێ بکه‌ونه داوی سیاسه‌تی شه‌ڕخوازی لایه‌نه‌کانی ئه‌م شه‌ڕو کێشمه‌کێشه کۆنه‌په‌رستانه‌یه. پێویسته خه‌ڵك سه‌ربه‌خۆ له‌وان خۆیان ڕێك بخه‌ن تا بتوانن له کێشمه‌کێش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوه‌ندو هه‌رێمدا بۆ ئاڵوگۆڕ له ژیان و گوزه‌رانیاندا پێشره‌ی بکه‌ن‌و رێگا نه‌ده‌ن که خواست‌و داواکاری جه‌ماوه‌ی عێراق‌و کوردستان بۆ ئاڵوگۆڕی ریشه‌یی ببه‌نه دواوه. به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک له‌وه‌دا نییه که ببنه سووته‌مه‌نی ئه‌و دوو هێزه. ئه‌وه ململانێی نێوان هێزه بۆرژوازیه‌کانی عێراق و کوردستانن و په‌یوه‌ندی به ژیان و به‌رژوه‌ندی خه‌ڵکه‌وه نییه.
عوسمانی حاجی مارف
سکرتێری کۆمیته ناوه‌ندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
Shukak Abdulstar
Skrtaryaty Maktaby Syasy
00964 770 76 79 334 – 7\24
00964 (0)53 320 89 31 -2 :00 pm — 500 pm (Bagh. )