سبەینێ هەینی بڕیارە گردبونەوەیەکی جەماوەری لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکبخرێت بۆ پشتیوانی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتو، هیوادارم جەماوەرێکی بەرفراوان ئامادەبن، بە جیا لە پشتیوانی لە مانگرتوەکان، پێویستە ئەوە ڕاگەیەنین کە تەندروستی و ژیانی خۆیان لەپێش هەموو شتێکە، بەردەوامی دە ڕۆژ لە نەخواردن کافیە بۆ گەیاندنی پەیەمەکەیان، بۆیە پێویست دەکات داوایەکی دڵسۆزانەو جدیان لێبکەین کە کۆتایی بە مانگرتن لە خواردن بهێنن و هەوڵبدەین هەنگاوی چونە پێشەوەی ناڕەزایەتیەکانمان لە ئاستێکی پێشڕەوانەتردا گەشە پێبدەین.