با بهتهواوی تواناوه بهرامبهر بهههوڵی کۆنهپهرستان بۆ سهپاندنی سهوابتی ئیسلامی و زاڵکردنی فهزای کۆنهپهرستی بهسهر کۆمهڵگادا، ڕاوهستین!
سیناریۆی گاڵتەجاڕانەی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، جارێکی تر پەردەی لەسەر ئەو ڕاستیە حاشاهەڵنەگرە ههڵدایهوه، کە حزبەکانی بەرەی دەسەڵات و ئۆپۆزسێۆن، هەموویان ئەندامانی یەک خێزانی بەرەی بۆرژوا ناسیونال-ئیسلامین و بۆ پارێزگاری لە دەسەڵاتی چەوسێنەرانەو نایەکسانی مشتێک ملیاردێری کوردستان، لە بەرەیەکی دژ بە خەڵکی کوردستاندان. ئێستا دەبێ بۆ هیچ کەسێک ئەو گومانە نەمابێتەوە، کە کێشمەکێش و ململانێی نێوان دەسەڵات و حزبەکانی ئۆپۆزسێۆن، تەنیا لەسەر بردنی بەشی زیاترە لە پارووی دەمی خەڵک و هیچ پەیوەندیەکی بەقازانج و بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستانەوە نیەو نوێنەرایەتی خواستە ڕەواکانی ئەوان ناکەن و بە ناڕەوا سواری شەپۆلی ناڕەزایەتی بزووتنەوەی ١٧شوباتی خەڵکی کورستان بوون، تا بەش و جێگەیەکی زیاترو باشتریان لە دامودەزگای دەسەڵاتی سەرتاپا نایەکسان و کۆنەپەرستی ئێستای کوردستانی دا پێ ببڕێت.
هێشتا هیچ یەکێک لە سیناریۆ پێشبینی کراوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم لە جێگایەک نەگیرساوە، بەرەی ئۆپۆزسیۆن و بەتایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان لە زمانی سەرۆکەکەیەوە، بەڵێنی ئەوە بەدەسەڵاتی یەکێتی و پارتی و تەنانەت جمهوری ئیسلامی ئێرانیش، کە پێگەیەکی بەهێزی تەنانەت لە دیاریکردنی چارەنووسی حزبەکانی زۆنی سەوزدا هەیە، دەدەن و خاتر جەمیان دەکەن لەوەی کە ئەگەر بەشداریەکی ڕاستەوخۆ و کاریگەریان لە پەیکەرەی حکومەتی ئایندەی هەرێمدا پێ بکرێت، ئەوا هاوشانی دەسەڵات هەوڵ دەدەن، ئەوەی کە دەسەڵات تا ئێستا بۆ داخستنی دەروازە زۆر تەنگەکانی ئازادی لە کوردستان پێی نەکراوە، ئەوان دەیکەن!. نەوشیروان مستەفاو حزبهکهی، دەسەڵات دڵنیا دەکاتەوە لەوەی، کەدەسەڵاتی هاوبەشی سبەینێیان، دەتوانێ شانسی لەدایکبوونی سەرلەنوێی یاسای “پاراستنی پیرۆزە ئاینیەکان”، کە لە خولی سێهەمی پەرلەماندا، بەهیمەتی ئازادیخوازان لە باربرا، مسۆگەر بکرێت!. تهنانهت نەوشیروان مستەفاو بزوتنهوهی گۆران بەپشتیوانی هاوپەیمانە ئیسلامیەکانی، دەسەڵات لەوە دڵنیا دەکەنەوە، کە ئەگەر شەریکی ڕاستەقینە بن لە دەسەڵاتی کابینەی نوێدا، تەواوی یاساکانی لەمەڕ ئازادی خۆپیشاندان، ئازادی بیروڕاو دەربڕین، مافو ئازادیهکانی ژنان و لاوان، بەکونە دەرزی ژەنگاوی پاراستنی سەوابتە دینیەکان و ئادابی گشتیدا دەبەن!.
نۆبەرەی ئەم هەلومەرجە کۆنەپەرستانە تازەیەی دوای سیناریۆی هەڵبژاردن، سوتاندنی پەیکەری خۆشەیستی و شێواندنی گڵکۆی (شێرکۆ بێکەس)ی شاعیرە لەشاری سلێمانی!. پاشان بەخەبەرهاتنی خێرای بەناو “داواکاری گشتی”یە، بۆ بە دادگایی گەیاندنی ئەو دوو لاوەی کە بۆ ناڕازەیەتی دەربڕین لە دژی سووتاندنی پەیکەری خۆشەویستی، ڕێگای ماچیان هەڵبژارد!. ئەم ڕووداوانە سادەو لەخۆوە نین، دهنا بۆچی دوای تێپەڕبوونی نزیکەی چوار ساڵ بەسەر دانانی ئەو پەیکەرەدا لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی دەست بۆ سوتاندنی دەبرێت؟!، و دواتر گڵکۆی (شێرکۆبێکەس) دەشێوێنرێت؟!. ئەم ڕووداوە تەقاندنەوەو سوتاندنی ئارایشتگاکانی ژنان و هۆڵەکانی سەرگەرمی لاوان و ڕشتنی تێزاب بەقاچی ژنانی مەدەنی پۆشمان لەساڵەکانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا بیر دەخاتەوە.
ئەمە ئاکامی پاشەکشەی بزووتنەوەی ١٧شوباتی ٢٠١١ی خەڵکی دڵپڕ لە هیوای کوردستان و خۆشباوەڕی تا ئێستایانە بەبەرەی کۆنەپەرستی ئۆپۆزسیۆن.
جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان!
کرێکاران، ژنانی ستەمدیدە، لاوانی دڵپڕلەهیوا!
هەموو دەزانین، داهات و سەروەت و سامانی کۆمەڵگەی کوردستان، هەتا دێت گەورەتر و فراوانتر دەبێت و لەبەرامبەردا قڵشتی چینایەتی و هەژاری و بێکاری و گرانی هەتا دێت ئاستێکی مەترسیدارتر بە خۆیەوە دەگرێت. بۆ پاراستن و هێشتنەوەی ئەم هەلومەرجە بەسەر ژیانی جەماوەری ملیۆنی خەڵکی کوردستانەوە، دەسەڵاتێکی یەکدەستتر، کۆنەپەرستانەتر، دژی ئازادی تر، بۆ دەستەی فەرمانڕەوای کوردستان پێوستە، تا کۆمەڵگە لەبێدەنگیدا ڕابگرن. ئەرکی ئۆپۆزسێۆنیش تەنیا ئەوەیەکە لە توانای خۆی و خۆشباوەڕی خەڵک بەسیاسەتەکانی، کەڵک وەرگرێت و بەشێک لە بەرپرسیارێتی پاراستنی ئەم ئەزموونە، کە نانی مانەوەی لەسەر دەخوات لە ئەستۆ بگرێت. تەجروبە سەدان جار ئەو ڕاستیەی سەلماندووە، کە ڕادەی بەهرەمەندبوونی خەڵک لە سەرەتاییترین مافەکانیان بەستراوە بە ڕادەی ڕێکخراوبوون و بەرچاوڕۆشنیی جەماوەری ناڕازی خەڵک بە قازانج و بەرژەوەندیەکانی خۆیان، نەک بە وەعدو بەڵێنی ئەم حزب و ئەو حزب. بۆیه دەبێ ئەوە بۆ جەماوهری ناڕازی کوردستان ڕۆشن بێت کە سوتاندنی پەیکەری خۆشەیستی و شێواندنی گڵکۆی (شێرکۆ بێکەس)ی شاعیر لە شاری سلێمانی و پشتیوانی(داواکاری گشتی) لە تاوانباران لەژێر ناوی ئادابی گشتیداو مەحکومکردنی شێوازی ناڕەزایەتی دوولاوەکەی پارکی ئازادی لەلایەن هەردوو حزبی ئیسلامی(کۆمەڵ و یەکگرتوو) و هاوکات بەڵێنی (نەوشیروان مستەفا) و پەرلەمانتارانی حزبەکەی بەپاراستنی سەوابتە دینیەکان لە پەرلەمانی داهاتوودا.. هەموو ئەمانە، تەقەڵ بە تەقەڵی چادرێکی ڕەشن، کە ئەگەر بەرەی ئازادیخوازی کۆمەڵگەی کوردستان پاشەکشەی پێ نەکەن، سبەینێ دەیکەنە بەری کۆمەڵگەی کوردستان. ئهم پهلامارهی که بهرهی کۆنهپهرستان به پێشنگی بزووتنهوهی گۆران بۆسهر سکولاریزمو مهدهنیهتی کۆمهڵگاو ئازادیهکان دهستی بۆبراوه، ئهڵقهی سیاسهتێکه بۆ هێنانه سهرکاری حوکمهت و پهرلهمانێکی کۆنهپهرستترو دهستورێکی ئیسلامیتر بهسهر ژیانی هاوڵاتیانی کوردستاندا. کهوایه نابێ بهێڵین، ئهم سیاسهتەو ئهم ههوڵه کۆنهپهرستانهیه به ئامانجی خۆیان بگهن. نابێ بهێڵین جوانیەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بکوژن و فهزای کۆنهپهرستی داسهپێنن، بەهەر شێوەیەک بۆتان دەکرێت، لەدژی پهلاماری کۆنهپهرستان و سهپاندنی سل تلاش ارتجاعی هوابتی ئاینی بهسهر دهستور و یاسا و مهدهنیهتی کۆمهڵگادا دهنگی ناڕهزایهتی ههڵبڕن.
نەبەردی بەرگری و ڕوبەڕوبوونەوەی چینایەتی کرێکاران و لاوان و بێبەشانی ملیۆنی کۆمەڵگەی کوردستان، بۆ بەدستهێنانی خواستە ڕەواکانیان، لێرەبەدوا پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوەو ئارایشێکی تازە بەخۆی دەدات. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، وەک هەمیشە بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی ئازادو مۆدیرن و یەکسان و شایستەی ئینسانی لە پەنای دەستداندایە.
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری کوردستان
26/10/2013