سۆشیالیزم و ئایین!
سه‌ره‌تا
هه‌ر ته‌نها ووتاره سیاسیه ئینسانیه‌کان ناتوانن ڕێگای به‌دی هێنانی ئاوات و ئاره‌زووه ئینسانیه‌کان نیشان بده‌ن. به‌ڵکو بابه‌ته تیۆریه‌کانیش ده‌ستی ئینسان ده‌گرن له‌م ڕێگایه‌دا ، بۆیه ناکرێ ئه‌م لایه‌نه‌ش فه‌رامۆش بکرێ و جاروبارپێویست ده‌کا ده‌رگای ئه‌م لایه‌نه‌ش بکه‌ینه‌وه.
سۆشیالیزم چه‌مکێکه زۆر لایه‌نی چه‌پ وکۆمۆنیست خۆی به خاوه‌نی ده‌زانێ و به ئامانجی خۆی ده‌زانێ به‌ڵام مه‌رج نیه هه‌ڵگری سیاسه‌ت و به‌رنامه و تیۆریه‌ک وپراکتیکێک بێت که به‌و ئامانجه‌ی بگه‌یه‌نێ . ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی نوسینه‌که‌ی من نیه لێره‌دا به‌ڵکو زیاتر ئه‌وه‌یه که بڵیم سۆشیالیزم چیه و جێگا‌و رێگای ئایین چیه له‌م نێوه‌دا له ڕوانگه‌ی منه‌وه ؟.
سۆشیالیزم
سۆشالیزم قۆناغی دوای سه‌رمایه‌داریه ، هه‌وێنی ئه‌م قۆناغه له ناو هه‌ناوی سیسته‌می ئه‌مڕۆدایه ، داینامۆی گۆڕینی ئه‌م قۆناغه‌ی سه‌رمایه‌داری بۆ سۆشیالیستی هه‌مان ئه‌و داینامۆیهیه که قۆناغه‌کانی تری گۆڕی له کۆمۆنه‌ی سه‌ره‌تایه‌وه بۆ کۆیلایه‌تی وله‌ویشه‌وه بۆ (فیۆداڵی) ده‌ره‌به‌گایه‌تی و له‌ویشه‌وه بۆ سه‌رمایه‌داری وکۆڵۆنیاڵی و ئیمپریالیستی . ئه‌و داینامۆیهش پێشکه‌وتنی هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و ته‌کنۆلۆجیایه. له هه‌ر سهردمێکدائهم پێشکه‌وتنه گه‌شتبێته ئاستێک له گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌رهه‌م هێناندا زۆرترین ناکۆکی هه‌بێ ئه‌وه بووه‌ته هۆی شۆڕش و قۆناغی کۆنی کۆتایی پێ هێناوه‌و سیسته‌می پێش خۆی گوڕیوه.
ئه مڕۆش هۆیه‌کانی به‌رهه‌م هێنان وته‌کنۆلۆجیا له‌م قۆناغه‌ی سه‌رمایه‌داریه‌دا به ئاستێک گه‌یشتوه که زۆرترین ناکۆکی په‌یدا کردوه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌رهه‌م هێناندا . به جۆریک که به‌رهه‌م هێنه‌ر خۆی بێبه‌شه له‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی که خۆی دروستی ده‌کات . هه‌ر ڕۆژه زیاتر سه‌روه‌ت سامان ده‌که‌وێته ده‌ست که‌مایه‌تیه‌کی زۆر که‌مه‌وه به‌هه‌مان ڕاده‌ش هه‌ژاری فروانتر ده‌بێته‌وه و خه‌ڵکی هه‌ژارتر ده‌بن . ئه‌مڕۆ ئیتر قۆناخی سه‌رمایه‌داری پیر بووه و تووشی سه‌دان ده‌ردونه‌خۆشی هاتوه که کرنگترینی ئه‌وانه قه‌یرانه ئابوری و فیکریه‌کانیه‌تی که چاره‌سه‌ریان نیه . ئه‌مرۆ سه‌رده‌می شۆڕشی سۆسیالیستیه.
چه‌ندین شۆرش و ڕاپه‌رین ڕووی داوه بۆ گۆڕینی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له سه‌راسه‌ری جیهاندا به درێژایی مێژوو به‌ڵام نه‌یانتوانیوه به سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری بگه‌ن وه‌ک شۆڕشی ” کۆمۆناره‌کانی پاریس ساڵی 1872″ و شۆرشی ئۆکتۆبه‌ری ڕوسیا ساڵی 1917″ و شۆرشه‌کانی چین و ڤیه‌تنام و کوبا ..هتد وه هه‌روه‌ها وشۆرشی ئێران له ساڵی 1979 دواتر بزووتنه‌کانی 99 له‌سه‌دیه‌کانی ووڵاتانی رۆژ ئاوا وشۆرشه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی وه لای خۆشمان له کوردستان بزووتنه‌وه‌ی شوراکانی ساڵی 1991و ڕاپه‌رینه جهماوهریهکهئ 17 شوبات ، ئه‌مانه به‌شێک له‌و شورش و ڕاپه‌ڕینانه بوون که ده‌یانویست ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆ کۆتایی پێ بێنن ، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون ، هه‌رچه‌نده ده‌سکه‌وتیان هه‌یه له هه‌مان کاتدا ئه‌مانه تروسکایی شۆڕشێکی گه‌وره‌ترن که قۆناغی سه‌رمایه‌داری پێ بگۆردرێ بۆ سۆشیالیزم ، واته بۆ به‌دی هێنانی سیسته‌مێک که سه‌رجه‌م ئینسانه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌هره‌مه‌ند بن له سامان و سه‌روه‌تی خۆیان و به‌رهه‌م هێن خاوه‌نی به‌رهه‌می خۆی بێ چیتر خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگا بێ نه‌ک بۆ که‌مایه‌تی سه‌رمایه‌دار. هه‌موو که‌س ئازاد و یه‌کسان ده‌بێ له هه‌موو مافێکی ئابووری وکۆمه‌ڵایه‌تیدا. عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نها له‌م سیسته‌مدا به دی ده‌کرێ نه‌ک له ناو سیسته‌می چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داریدا. هه‌رچه‌نده ئه‌م شۆڕش و ڕاپه‌رینانه به ئامانجی خۆیان نه‌گه‌یشتن به‌ڵام گه‌لێک ده‌سکه‌وتیان به دی هێناوه وه‌ک داسه‌پاندنی گه‌لێک چاکسازی ئابوری و سیاسی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بزوتنه‌وه‌یه‌کی موتڵه‌قه به به‌رده‌وامی له ئارادایه بۆ گۆڕینی ته‌واوی ئه‌م سیسته‌مه ناعادیلانه‌ی ئه‌مڕۆ.
ئه‌وه‌ی شایانی وه بیر هێنانه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که‌ته‌نها شۆڕش و بزوتنه‌وه یه‌کسانی خوزاهکانی سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری نه‌بوون که سه‌رکه‌وتنی یهگجاریان به دی نه‌هێناوه . له قۆناخه‌کانی پێشوو تریشدا چه‌ندین جار شۆرش وڕاپه‌رین کراوه و سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له قۆناخه‌کانی کۆیلایه‌تی و ده‌ره‌به‌گایه‌تیشدا به نموونه جا به‌هۆی که‌می ئاستی هۆشیاری و که‌م ئه‌زمونی و نارێکخراوبونهوه بووبێت یا به هۆی به هێزی ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆنه‌په‌رسته‌وه بووبێ. کاتێ ” شۆرشی کۆیله‌کان به ڕابه‌ری “سپارتاکۆس” له سه‌ردمی قۆناغی کۆیلایه‌تیدا نه‌یتوانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ به‌ڵام دواتر ئینسانه‌کانی ئه‌و قۆناغه توانیان شۆڕش به سه‌رکه‌وتن بگه‌یه‌نن ، بۆ شۆڕشی بۆرژوازیش هه‌مان سه‌رنه‌که‌وتن و سه‌رکه‌وتن ڕووای داوه . به‌ڵام سه‌ره‌نجام شۆرشه‌کانیان سه‌رکه‌وتوو بوون بۆ نموونه شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌رنسا1779 ، ” ڕینسانس” و ڕاپه‌رینی سه‌ده‌کانی ناوه‌راستی خه‌ڵکی ئه‌ورپا به دژی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و کلیسا یاسا‌و کۆلتوره دینیه‌کان ،بۆرژوازی توانی ته‌خت وتالاری ده‌ربه‌گایه‌تی بله‌رزێنی له ئه‌رزی بدات ، بۆ شۆرشی سۆشیالیستیش هه‌ر به هه‌مان شێوه ده‌بێ و سه‌ره‌نجام سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ، به سوود وه‌رگرتن له ده‌رس وئه‌زموونی شۆڕشه‌کانی پێشوو تر. ئه‌مه خه‌یاڵات وخهوو وههم نیه وه‌ک ئه‌مڕۆ پروپاهگهندهی هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کانی بورژوازی جیهان سه‌ده‌ها ملیار دۆلاری ساڵانه بۆ خه‌رج ده‌که‌ن تا ئه‌و پروپاگه‌نده‌یه بکه‌نه زیهنی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی دونیاوه ، به‌ڵکو ئه‌وه ده‌بێته ئه‌مری واقیع به مه‌رجێ هێزی شۆڕش که پرولیتاریایه به پراکتیکی خۆیه‌وه ئاماده بێ له ڕووی هۆشیاریه‌وه به تیۆری مارکسیزم چه‌کدار بێ ئه‌مه‌شی به ئه‌رک وتیکۆشانی ڕابه‌رانی کۆمۆنیستی ده‌کرێ.
له قۆناغه چینایه‌تیه‌کانی تریشدا هێزی کۆنه‌په‌رست، گوڕینی قۆناخه‌که و شۆرشه‌کانی به خه‌وو خه‌یاڵ ووههم نیشانداوه به‌ڵام سه‌ره‌نجام بووه‌ته ئه‌مری واقیع و شۆرش کراوه سیسته‌میش گوڕاوه.
جێگا‌و رێگای ئایین چیه له‌م نێوه‌دا؟ ئایا ئایینه‌کان ئازاد ده‌بن ؟ ئایا خه‌ڵک ئایینی ده‌بێ له قۆناخی سۆشیالیستیدا؟ .
ئایین ده‌سکردی ئینسانی داماوه کاتی خۆی ئینسان له نێهینیهکانی سروست تێ نه ئه‌گه‌یشت ومردن وه‌ک کاره‌ساتێکی ناخۆش بوو بیری له دروست کردنی ئایین کرده‌وه ، کاتێ کۆمه‌ڵگای چینایه‌تیش دروست بوو ئایین کرا به کۆڵه‌که‌ی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ر ، شۆرشه‌کانیش که ئه‌نجام ده‌دران له‌یه‌ک کاتدا دژی ده‌سه‌ڵات و دژی ئایینیش بوون ، شۆرشه‌کانی بورژوازی به سه‌ر ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا به ڕه‌خنه له دینه‌وه ده‌ستیان پێ کرد واته به پشت به‌ستن به فه‌لسه‌فه ماددیه‌کان ڕابه‌رانی شۆڕش خه‌ڵکیان هۆشیار ده‌کرده‌وه شۆرشی فه‌ره‌نسا وڕێنسانس به نموونه .
ئه‌مڕۆش ده‌بینین دیسانه‌وه ئایین بوه‌ته کۆڵه‌که‌ی نیزامی بورژوازی و ساڵانه سه‌دان ملیار دۆلار له بودجه‌ی ووڵاته سه‌رمایه‌داره‌کانی بۆ دائه‌نرێ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک کۆڵه‌که‌ی ئه‌م نیزامه چه‌وسێنه‌رانه‌یه بێ وه بتوانن خه‌ڵک ڕازی بکه‌ن که شۆڕش نه‌که‌ن ،تا ئێستاش بورژوزای توانیویه‌تی له‌م هه‌وڵه‌یدا سهرکووتو بێت به‌ڵام تا ئاخر ناتوانێ سه‌رکه‌وتوو بێ سه‌ره‌نجام ئه‌ویش شکست دێنێ ، به‌بێ ره‌خنه له دین له‌م سه‌رده‌مه‌شدا شۆڕشه‌کان سه‌رکه‌وتوو نابن چونکه دین به هێزترین کۆڵه‌که‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌داریه.
هۆکاری مانه‌وه‌ی ئایینش ئه‌وه‌یه که‌جیاوازی چیانیه‌تی هه‌یه ، که ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار هه‌یه، که کۆلتوری ته‌ماع وڕاکردن به دوای خۆشگوزه‌رانی و قازانج و سه‌رمایه‌دا هه‌یه. له‌م جۆره سیسته‌مدا زۆربه‌ی خه‌ڵک تووشی بێ هیوایی ده‌بێ که ده‌ستی ناگا به رفاه و خۆشگوزره‌انی بۆیه به‌و ئیدعایه‌ی دین باوه‌ر ده‌هێنێ که ئه‌م دونیایه هیچ نیه و کاتیه‌و خۆشیه‌کانی ژیان هیچ نیه بابێبهشیش بن لێی ، بههه شتی دوای مردن رفاه و خۆشگوزه‌رانی هه‌تاهه‌تایی ده‌ست ده‌که‌وێ ، واته ئه‌رکی دین ڕازی کردنی خه‌ڵکه به‌م بارۆدخهی ئێستا وه‌ک تلیاک ده‌رخواردی خه‌ڵکی ده‌درێ بۆیه ده‌بێته كۆڵهکهی مانه‌وه‌ی سیسته‌می چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داری . ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵگادا ئینسانه‌کان یه‌کسان بن وخۆشگوزران بن ، بێ هیوا نابن تا چاوه‌ڕێی مردن بکه‌ن و هیواکانیان له به‌هه‌شتدا بێنه دی ، ئه‌مه له دونیای سۆشیالیزم و کۆمۆنیزمدا به یه‌کجاری دێته دێ . هه‌رئه‌مرۆ نموونه‌ی زۆر هه‌یه له ڕۆژگاری ئه‌مرۆدا ڕاستی ئه‌م قسه‌مان بۆ بسه‌لمێنێ .له هه‌ر ووڵاتێکدا که‌مێک خه‌ڵک خۆشگوزه‌ران بن و ده‌رامه‌تی ژیانیان ڕووی له سه‌ره‌وه بێ له ڕووی ئابوریه‌وه ئه‌وا که‌متر خه‌ڵک باوه‌ر به ئیدیعاکانی دین ده‌هێنێ . له ووڵاتیکی وه‌ک “نه‌رویج” که ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵک باشتره له چاو زۆربه‌ی ووڵاتانی دونیا له %75 خه‌ڵک باوه‌ڕی به دین نیه که‌چی له ووڵاتێکی وه‌ک “به‌نگلادیش” که ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵکی له خوارترین ئاستیدایه ڕێژه‌ی بێ دینی ناگاته له %1 یش ، له عێراقیش نزیکه‌ی له %10یه به پێی ئاماره نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان .
بنه‌مای یاسا‌و به‌رنامه‌کانی ئایین کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی تی ناپه‌ڕێنێ واته ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا ئینسانی سته‌مکار و سته‌ملێکرای تیا نه‌ما ، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژارو گه‌دای تیا نه‌ما ، ئه‌گه‌ر دزی وگه‌نده‌ڵی و چاو چنۆکی تیا نه‌ما، ئه‌گه‌ر تاوانبار و تاوان لێ کراوی تیا نه‌ما ئه‌گه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی ئینسان له لایه‌ن ئینسانهوهی تیا نه‌ما، ئه‌گه‌ر ئارامی و ئاسایشی تیا دامه‌زرا ئه‌گه‌ر کرێکاران وزهحمتکێسشان و ژنان و مناڵان و لاوان به سه‌رجه‌می مافه‌کانی خۆیان بگه‌ن ، ئه‌و کاته ئایین هیچ زه‌روره‌تێکی نامێنێ بۆ خۆی ده‌پوکێته‌وه چونکه هیواکانی ئینسان له‌م ژیانه‌دا بۆی دێته دی . دیاره سۆشیالیزم بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و بارودۆخه به سه‌ره‌نجام بگه‌یه‌نێ وئینسانه‌کان یه‌کسان بکات له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه و ئه‌وه مانای واقعیهتهکهیهتی، ئیرداه‌ی ئینسان بۆ ئینسان بگه‌ڕێنێته‌وه وهیواکانی ئینسان به دی بێنێ .
هه‌موو ئاییه‌نه‌کان بۆ ئه‌وه ده‌ست به‌کارن که رێگه بگرن بارودۆخێکی له‌م جۆره بێته دێ تا بۆیان بکرێ نیزامی زاڵمانه‌ی چینایه‌تی توند ڕا ده‌گرن له هه‌مان کاتدا ئایین ڕه‌واج و بازاڕی ئه‌بێ .وه کۆمه‌ڵگا پڕ له زوڵم و چه‌وساندنه‌وه ده بێ ، تا بۆیان بکرێ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی بمێنیته‌وه جیاوازی چینایه‌تی و ره‌گه‌زی هه‌ر ببێ ئه‌گه‌ر ئه‌م قۆناخه بگۆڕدرێ ئه‌وا ئاین ئیفلیج ده‌بێ و به چۆکدا ده‌که‌وێ بۆیه تا دونیا هه‌یه ده‌بێ ئایینه‌کان ڕیگری بکه‌ن له گۆرینی بار‌و دۆخه‌که .
ئایینی ئیسلام به نموونه وه‌ر بگرین باشتره چونکه زۆربه‌مان شاره‌زای یاساکان و ئه‌رکانه‌کانی ئه‌م ئایینهین وه زۆریک له لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان به ئیسلامی سیاسیه‌وه بگره تا به ده‌سه‌ڵاتداران ده‌گات تابه به ئۆپۆزسیون و به‌شێک له حیزبه چه‌په‌کانیش ده‌گات ده‌یانه‌وێ وه‌ک سه‌وابت به خه‌ڵکی کوردستانی بناسێنن ، ئه‌نجا داوای یه‌کسانی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌که‌ن! ئه‌و ڕاستیه ده‌شارنه‌وه که یه‌کسانی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به بێ ڕووخانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و کۆڵه‌که‌کانی هه‌رگیز به دی نایه‌ت. وهدهیانهوێ ئیسلام به عه‌داله‌ت خواز ویه‌کسانی خواز نیشانی خه‌ڵک بده‌ن، ته‌نها ده‌یانه‌وێ خۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌ڵکه‌وه .
له ئیسلامدا دوعا ونوێژ ، ڕۆژوو ،حه‌ج ،زه‌کات و سه‌رفیتره و خێر‌و سه‌ده‌قه و قوربانی بووه‌ته بنه‌ماو ئه‌رکان و فه‌رزو سوونه‌ت له سه‌ر هه‌رکه‌س پێویسته ئه‌مانه جێبه‌جی بکات. ئه‌مانه به حساب عه‌داله‌تخوازی ئه‌م ئایینه‌یه به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مانه بۆ ڕاگرتنی گوڕینی بارۆدخی ئه‌مرۆیه .
له کۆمه‌ڵگایه‌کدا ئه‌گه‌ر ئینسانه‌کان یه‌کسان بن له ڕووی ئابوریه‌وه هیچ جیاوازیه‌کی چینایه‌تی نه‌ما ، زه‌کات و سه‌رفیتره به کێ ئه‌درێ ؟ که‌سێک نامێنێ هه‌موو وه‌ک یه‌کن له ئه‌وپه‌ری خۆشگوزه‌رانیدان ، خێر و قوربانی بۆ کی ئه‌برێ که‌سێک نیه خێر وسهدهقهو سه‌رفیتره‌ی شیاو بێ ، له‌م باره‌وه دین پێویست نابێ ئیتر، ڕۆژووگرتن له سیسته‌می ئیسلامدا بۆ ئه‌وه‌یه که موسڵمانه‌کان بزانن حاڵ و وه‌زعی خه‌ڵکی هه‌ژار چۆنه چونکه خه‌ڵکی هه‌ژار 12 مانگی ساڵی برسیانه با سه‌رجه‌م خه‌ڵک بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ به‌شداری ئازاری هه‌ژاره‌کان بن! ئه‌گه‌ر خه‌ڵک یه‌کسان بوو، هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌ما ئیتر خه‌ڵک بۆ رۆژوو بگرێ تا له ژیانی هه‌ژاران تێ بگه‌ن چونکه هه‌ژار نامێنێ. ، نوێژ‌و وحه‌ج و دوعا بۆ ئه‌وه‌یه خودا له گوناهیان خۆش بێت و بۆ به‌هه‌شته‌که‌ی خۆی قه‌بوڵیان بکات ،( گۆناههکانیش زیاتر وه‌ک درۆ کردن ، بۆختان کردن ،دزی کردن، ئینسان کوشتن، ئازاردانی خه‌ڵكی له پێناو ته‌ماع و پارهداو زینا کردن …هتد) له سوشیالیزمدا له لایه‌که‌وه زه‌مینه‌ی ئه‌وه نامێنێ که خه‌ڵکی ئه‌و گوناهانه بکات له لایه‌کی تره‌وه کۆلتورێکی ئینسانی خۆی زاڵ ده‌کات که هیچ که‌س بیر له گوناه و تاوانکردن نه‌کاته‌وه ، خه‌ڵکی پێویستی به دزی کردن نامێنێ ، پێویستی به‌بوختان به‌درۆ کردن نامێنێ ، هیچ بیانوویه‌ک نیه بۆ خه‌ڵک کوشتن یا ئازاری جه‌سته‌یی و رۆحی خه‌لک بدات . که‌وایه ئیتر خه‌ڵک کارێک ناکا بۆ ئه‌وه‌ی خودا له گوناهیان خۆش بێت ئیتر پێوست بوونی نویژ و حه‌ج و دوعاش نامێنێ. به‌م شێوه‌یه ئه‌و خورافه ی ئه‌مڕۆ که ڕیشه‌که‌ی له زه‌مینه‌ی باردۆخی ئه‌مڕۆدایه له سۆشیالیزم‌دا نه‌ک هه‌ر ده‌سکه‌نه ده‌کرێ به‌ڵکو ڕیشه‌کێش ده‌کرێ .
پووکانه‌وه‌ی دین لهسوشیالیزمدا به زه‌بروزه‌نگ نابێ به‌ڵکو به له ده‌ستدانی پێوستیه‌کانی بوونی ده‌بێ ، له سیسته‌می سوشیالیستیدا هه‌موو دینه‌کان ئازادن ، هه‌موو که‌سێکی دیندار هه‌مان ئه‌و مافه‌ی هه‌یه که که‌سێکی بێ دین هه‌یه‌تی له بواری ده‌ربڕینی عه‌قیده‌ی خۆی وپه‌یره‌و کردنی دینی خۆی هه‌روه‌ها مافی یه‌کسانی هه‌یه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه وه‌ک بواری کارکردن بواری خۆ کاندید کردن بۆ ده‌سه‌ڵات ومافی ده‌نگدان ، ته‌واوی مافه سیاسی و کۆمه‌لاتیه‌کان ویاسایهکان . ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه ده‌کرێ بۆ هه‌موو که‌س نه‌ک ته‌نها بۆ دینداره‌کان ئه‌ویش کوشتنی ئینسانه چ له‌لایه‌ن تاکه‌وه بێ یا گرۆپ و یا رێکخراوی تیرۆریستیه‌وه بێ، ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه ده‌کرێ زه‌وت کردنی مافی ئینسانه‌کانه له لایه‌ن که‌سانی تره‌وه. . له سۆشیالیزم‌دا فراوانترین ئازادی ده‌درێ به سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا که له هیج قۆناێکی چیانه‌یه‌تیدا نه‌دراوه ، چونکه ئازادی به‌ره‌ی پێشکه‌وتوو خواز به‌هێز ده‌کا، کۆنه‌په‌رستی نه‌ک هه‌ر بێهیز ده‌کا به‌ڵکو سه‌ریشی ده‌خوا .
دوا قسه‌م
هه‌ندی هێزولایه‌ن خۆیان به سکۆلار ومه‌ده‌نی ، عه‌لمانی ده‌ناسێنن که‌چی ده‌سه‌ڵاتێکیان ناوێ به‌بێ سه‌وابتی ئیسلام ، دڵنیابن ئه‌وانه نه سکۆلارن نه عه‌لمانی و نه یه‌کسانی و ئازادیان ده‌وێ نهلهناوبردنی گه‌نده‌ڵی ته‌نها ده‌موچاوه‌کان ده‌گۆڕن و هیچی تر( ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شیان پێ بکرێ ) چونکه یه‌کسانی خوازان ناتوانن به به‌بێ ڕه‌خنه گرتن له ئایین وه‌ک کۆڵه‌که‌ی سیسته‌می گه‌نده‌ڵی و چه‌وسێنه‌رانه، یه‌کسانی به‌دی بێنن . بۆیه ته‌نها یه‌کسانی خوازه‌کان ئه‌وانه‌ن که ده‌یانه‌وێ ئه‌م دونیا پێچه‌وانه‌یه بگۆڕن به دنیایه‌کی باشتر ئه‌وه‌ش سۆشیالیست خوازه‌کانن .
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
15/10/2013