سیاوەش مەدرەسی: سوپاس بۆ ئەو کاتەی کە بەئێمەتان بەخشی، با بەم پرسیارە دەست پێ بکەم: بە بۆچوونی تۆ بۆچی دەستگیرکردن و لە راستیدا رفاندنی عەبدوڵا ئۆجالان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا، هۆکارەکەی چی بوو کەلەگەڵ کاردانەوەیەکی وا فراوان و و دژبەیەک لەلایەن خەڵکی کورد و دەوڵەتانی ئەوروپا وە ڕووبەڕوو بووەتەوە؟
مەنسوور حکمەت: کاردانەوەی بەرفراوانی خەڵکی کوردستان بە هیچ شێوەیەک جێگەی سەرسوڕمان نەبوو. خێرایی چالاکییەکەیان لە دەستپێکردنی بزووتنەوەیەکی سەرتاسەری بەم قەبارەیە بێگومان سەرنجڕاکێش بوو. وەک وتت ناوبردنی ئەم کارە بە دەستگیرکردن بە هیچ شێوەیەک ڕەوا نییە. ئەمە نموونەیەکی زیندوو بوو لە ڕفاندن و تیرۆری دەوڵەتی و هەر ئەم لایەنە قیرسچمەو زۆر ملهوڕییەی پرسە کە توندی هەستی کوردانی دانیشتووی ئەوروپا ڕوون دەکاتەوە. ئەگەر ئۆجەلان لە ئۆپەراسیۆن ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی سەربازی لەگەڵ تورکیادا بە دیل بگیرایە و ، پێم وایە ڕەهەندەکانی کاردانەوەکە سووکتر دەبوون. دزینی ئۆجەلان بوو بە سیمبولێکی زیندوو بۆ بێ مافی خەڵکی کورد. ئۆجەلان سیاسەتمەدارێکی ناسیۆنالیستی کوردە. ئهوهی که دهکرێ سهرۆکی پارتێکی سیاسی به ئاشکرا به بهشداری حکومهتهکانی ڕۆژاوا له بهر چاوی ههمووان بدزرێت و ڕادهستی ئەو دوژمنەی بکرێتەوە که سزای له سێدارهدانی بۆ دەرکردووه، زۆر قێزهون و ئیستفزازیه. کەسانی وەک ئۆجالان، بە ئایدۆلۆژیای ئۆجالان و خاوەن بنکەیەکی هەڵبژاردن و هەوادارانی ڕەنگە تەنانەت لە ئۆجالان سنووردارتریش بن، ئەمڕۆ سەرۆکی دەوڵەت و سیاسەتمەداری وڵاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکەن. گوناهی ئۆجهلان ئهوهیه که ئهو کورده، هاوڵاتی پله دوو و ئینکارکراوی ئهو وڵاتهیه که تێیدا لهدایک بووه و دهوڵهتبوونی کورد له ئێستادا له بازاڕدا نییه.
سەبارەت بە کاردانەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوامن دڵنیا نیم کە ئێمە هەمان بۆچوونمان هەبێت پێم وایە ئاماژە بە ئەڵمانیا دەکەیت، کە پێدەچێت ئەو دەرفەتە زیاتر بەکاربهێنێت بۆ بەستنەوەی دەست و باڵی کۆچبەران. بەڵام هەڵهێنجانی من ئەوە نییە کە حکومەتەکانی تر بەم چیرۆکە دڵخۆشن. ڕوونە کە کاردانەوەی دەستبەجێی ئەوان لایەنگری ئەمریکایە. بەڵام پێموانییە ئەو کارەی تورکیا پشتیوانی کارای وڵاتانی رۆژئاوایی هەبێت.
سیاوەش مەدرەسی: رفاندنی سیاسی مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، لە هەر حاڵەتێکدا دەوڵەتانی مرۆڤ رفێن یان تیرۆریزمی دەوڵەتی هەندێک ئامانجی دیاریکراویان لەبەرچاوە.لەم بارەیەوە هاوڕەفتاری ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا لەگەڵ تورکیا چۆن ڕون دەکەنەوە؟
مەنسوور حکمەت: تورکیا ئەندامی ناتۆیە. ئەمریکا و رۆژئاوا بۆ فڕین بەسەر عێراقدا، سود لە بنکەکانی وەردەگرن بۆ خۆیان. تورکیا دۆست و هاوپەیمانی حکومەتەکانی ڕۆژئاوایە. بەڵام بێگومان ئەندامێکی دڵخوازی کۆمەڵگەی ئەوروپی بێت. لە ئەنجامدا هەم پشتگیریی دەکەن و هەم مەودای خۆیانی لێی دەپارێزن. پێم وانییە وڵاتانی ئەوروپا بە نهێنی دڵخۆش بن بەم رفاندنە. تورکیا و ئەمریکا ئەمانەیان خستووەتە بەردەم کارێکی ئەنجامدراو و ئەوانیش هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لە قبوڵکردنی. بەڵام ئەم کارە پەیوەندی نێوان وڵاتانی ئەوروپا و تورکیا ناسکتر دەکات، بە تایبەت ئەگەر سزای لە سێدارەدان بۆ ئۆجەلان بسەپێنن.
سیاوهش مهدرهسی: چۆن دهتوانرێت سیاسهتی دووفاقی حكومهتی ئهمریكا سهبارهت به پرسی كورد له كوردستانی عێراق و توركیا ڕوون بكرێتهوه و له بنهڕهتدا هاوكاریی ئهمریكا له ڕفاندنی ئۆجهلان چ كاریگهرییهكی دهبێت لهسهر پلانهكانی ئهمریكا له كوردستانی عێراق؟ ئایا هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستانی عێراق و بە فەرمی کردنی دەسەڵاتی خودمختاری کورد لە باکووری عێراق ناکۆکی نیە لەگەڵ سەرکوتکردنی خەباتی میللی لە کوردستانی تورکیادا؟
مەنسوور حکمەت: بۆ ئەوان ڕوونە کە هیچ ناکۆکیەک نییە. فاکتەری دیاریکەر لەم کارەدا پەیوەندی ئەمریکایە لەگەڵ حکومەتەکانی عێراق و تورکیا. خاڵی دەستپێکی ئەمریکا پرسی کورد نییە. هه ڵبژاردنه كان له كوردستانی عێراق بێگومان ئه گه ر ده ستپێبكه ن و به ره ئەوە بڕاوت کە بگات بەشتێک، ئه وه ره نگدانه وه ی بڕیاری ئه مریكایه بۆ مانه وه ی گوشاره كان بۆ سه ر رژێمی عێراق نه ك مەرحەمەتی تازە دۆزراوەی ئه مریكا بۆ مافه مه ده نییه كانی خه ڵكی كوردستان. هەروەها پشتیوانی لە سەرکوتکردن لە باشووری تورکیا ڕەنگدانەوەی دۆستایەتی ستراتیژی ئەمریکایە لەگەڵ تورکیا. بە بڕوای من دزینی ئۆجەلان خۆبەخۆ سیاسەتی ئەمریکا لە کوردستانی عێراق ناگۆڕێت. وەک وتم خاڵی دەستپێکی ئەمریکا نەمەسەلەی کوردستان نە و نە مافی خەڵکی کوردستانە. چیرۆكی ئۆجەلان رەنگە رەوشەكە بگۆڕێت تەنها لەبەرئەوەی كاریگەری لەسەر رەوتە سیاسییەكانی نێوان گەلی كوردستانی عێراق و توركیا هەیە، هەروەها كۆچبەرانی كورد لە رۆژئاوا. هەر گۆڕانكارییەك لە سیاسەتی رۆژئاوا و ئەمریكا بەرامبەر بە پرسی كورد تەنیا دەتوانێت دەرئەنجامی ئەو فشارە بێت كە بزووتنەوە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق و توركیا دەیخەنە سەر رۆژئاوا. پێم وایە ئەم فشارە تا ئەم ساتە بێ بایەخ بووە. ناسیۆنالیزمی کوردی کە لە پانتایی سیاسی کوردستان و عێراق و تورکیادا باڵا دەستی هەیە، بزووتنەوەیەکی کۆنەپەرست و خەسێنراو کە هیچ تەماحێکی سیاسی نییە. بیرکردنەوەی سەرکردەکانی ناسیۆنالیزمی کوردی لە بنەڕەتدا نیوکۆلۆنیالیزمە. ئهوان به دوای دروستكردنی كوردستان وهك خاك دهگهڕێن و نهك دروستكردنی كۆمهڵگهیهكی شارستانی، وڵاتێک. ئامادەن ئەم پەیمان(تیول)ە لە هەر کەسێک وەربگرن کە بتوانێت بیدات. ئەگەر مۆر و واژۆکە لە دەستی سەدام حوسێن بێت، ئەوا کڕنوش بۆ لای ئەو دەبەن، ئەگەر بەدەستی ئەمریکا بێت ئەوە ئەو کڕنوش بۆ ئەو دەبەن. کێشەی مێژوویی خەڵکی کوردستان ئەوەیە کە پەرەسەندنی سیاسی-حزبی ئەم کۆمەڵگایە لە پەرەسەندنی مەدەنی-هزریەکەی خۆی دواکەوتووە. خەڵکی شارستانی و مۆدێرن و تێگەیشتوو دیلی ناسیۆنالیزمی خێڵەکین کە بەدوای دەوڵەتە ستەمکارەکانی ناوچەکەدا دەکەوێت و گەشەی سیاسی و دروستبوونی پێکهاتەی نوێی خەبات بۆ ئازادی و یەکسانی لەگەڵ توندوتیژی ڕاگرتووە. چارەسەری کارەکە گەشەی سۆسیالیزم و کۆمۆنیزمی کرێکارییە لە کوردستاندا.
سیاوەش مەدرەسی: ورتەورتی چاکسازی لە سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر بە پرسی کورد دوای ئەم لێدانە لە پەکەکە زیادی کردووە، تا چەند دەتوانرێت ئەم پرۆسەیە بوەک شتێکی حەتمی هەڵسەنگێندرێت؟
مەنسوور حکمەت: نەک هەر هەرگیز نابێت بە حەتمی هەژمار بکرێت، بەڵکو لەبنەڕەتدا دەبێت گومان لە بوونی زەمینە ماددیەکانی ئەوە بکەیت. کێشەی تورکیا پەکەکە نییە، ئەوە شۆڤێنیزمی تورکە کە هۆکاری کێشەی کوردە لەم وڵاتەدا. لەوانەیە حکومەتی تورکیا بە تایبەت ئەگەر بتوانێت ئۆجەلان ناچار بکات داوای تەسلیمبوون لە ڕێکخراوەکەی بکات، ڕەنگە خۆی لە دۆخێکدا ببینێتەوە کە جۆرێک لە سیاسەتی لە بەرژەوەندی گەلی کورد لە پاڵ سەرکوتکردنی پەکەکە بە کردەیی و خوازراو بزانێت. بەڵام ئەمە وەرچەرخانێکی بنەڕەتی و ستراتیژی نابێت. من هیچ نیشانەیەک نابینم کە گۆڕانکاری لە شێوازی حکومەتی تورکیا، یان ڕۆژئاوا، یان ئەمریکا بە تایبەتی، لەبەرامبەر بە پرسی کورددا.
سیاوهش مهدرهسی: له چهند ڕۆژی ڕابردوودا شاهیدی خهباتی خوێناوی و بهربڵاو بووین له شارهكانی كوردستانی ئێران، خهبات و تێكۆشان كه ههندێك جار بوونهته هۆی سەپاندنی حكومهتی سەربازی. داخوازی و دروشمی ئهم خەباتە جیاواز بووه، ههندێک جار بۆ بهرگری له ئۆجهلان و ههندێک جاریش ڕاستهوخۆ له دژی حکومهتی کۆماری ئیسلامی بووه. بە بڕوای ئێوە تا چەند دەسبەسەر کردنی ئۆجەلان فاکتەری توندبوونەوەی ئەم ململانێیانە بووە؟ ئایا خەباتی هاوکاتی خەڵکی کورد زمان لە ئەستەنبوڵ و سنە و مەهاباد و سلێمانی و پێکهێنانی حکومەتی ئۆتۆنۆمی کوردی لە باکووری عێراق ڕەهەندێکی نوێ نادات بە پرسی کورد لە ناوچەکەدا؟
مەنسوور حکمەت: بۆ ئێستا متمانە بە حکومەتی ئۆتۆنۆمی باکوری عێراق مەکەن. تەنانەت ئەگەر حکومەتێکی لەو جۆرەش پێکبهێنرێت، هێشتا لەچوارچێوەی وەسیلەیەک لە بازنەی فشارەکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر عێراق ڕۆڵی دەبێت. حکوومەتی خودموختار لە کوردستانی عێراق کاتێک روون دەبێتەوە کە راسپاردنی مافی دەسەڵاتدارێتی عێراق، کە ئۆتۆنۆمی کوردستانیش پارچەیەکە لە ئەو. واته تا ئهركی عێراق نهزانرێت، ئۆتۆنۆمی كوردستانی عێراق دیاردهیهكی كاتی و تاكتیكی دهبێت. ئهگهر باسهكه لهبارهی پێكهێنانی وڵاتێكی سهربهخۆ له كوردستانی عێراق و جیاكردنهوهی چارهنووسی له پهیوهندی نێوان رۆژئاوا و حكومهتی سهدام حسێن بوایه، پێم وایه رووبهڕووی گۆڕانكارییهكی مێژوویی دهبینهوه. بەڵام ڕوونە کە باسێکی لەو جۆرە لە ئارادا نییە. بێگومان ئەمە بەو مانایە نییە کە پرۆژەی حکومەتی خۆبەڕیوەبەری لە کوردستانی عێراق بە بێباکی و ساردییەوە یان بە دژایەتی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. تەنانەت رەنگە کۆمۆنیزمی کرێکاری لە عێراق بەشداری ئەم پرۆسەیە بکات. بەڵام پێویستە چوارچێوە و تایبەتمەندی ڕاگوزەری بزانێت ووەک ئەوانی تر وەک ئامرازێک سەیری بکات بۆ گەیشتن بە ئامانجە گرنگترەکانی تری.
ئێستا ناڕەزایی لەسەر پرسی ئۆجەلان کەمبۆتەوە. لە خودی ئێراندا ئەم ڕووداوە لە بنەڕەتدا بوو بە بیانوویەک بۆ ئەوەی خەڵک لە دژی ڕژیمی ئیسلامی بێنە مەیدان و پرسی ئۆجەلان بە کردەوە کاریگەری هەبوو لەسەر ی. ڕوونە کە ئەم شەپۆلە ناڕەزایەتییە لە دەوری ڕوداوی ئۆجەلان دروست بووە و هاوکاتی و ڕادەی ناڕەزایەتییەکانیش هەر لەبەر ئەم هۆکارە بووە. بەڵام پرسێکی گرنگتر لە پشت ئەم کەف وکوڵ وهەڵچوونەوە پرسی مێژوویی کوردە و بنەمای ئەو زوڵم و ستەمەیەکە لەسەر خەڵکی کوردە لە وڵاتە جیاوازەکاندا.
سیاوەش مودەڕسی: بەڕای ئێوە سیاسەتی بنەڕەتی بەرامبەر بە پرسی کورد چییە؟
مەنسوور حکمەت: چەند وڵاتی بوونی پرسی کورد، و فرەڕەنگیی زمان لەناو خودی خەڵکی کوردستاندا، سیمایەکی زۆر ئاڵۆزی بە پرسەکە بەخشیوە. وەڵامی بنەڕەتی لە ڕوانگەی منەوە وەک کۆمۆنیستێک، شۆڕشی کرێکارییە لە ناوچەکەدا و کۆتایی هاتنی هەر جۆرە هەڵاواردنێکە، لەوانەش هەڵاواردنی میللی و نەتەوەیی. کاتێک ئینسانەکان ئەوەندە ئازاد بن کە هەرکەس وەک خۆی، وەک مرۆڤێکی خاوەن ناسنامە و تایبەتمەندی تاکەکەسی خۆی باوەڕپێکراو بێت و ڕێزی لێبگیرێت، چیتر مرۆڤەکان پێویستیان بە داتاشینی ناسنامەی نەتەوەیی و ئایینی و ڕەگەزی و میللی بۆ خۆیان نابێت بۆ ئەوەی هەست بە سەلامەتی و ڕێزگرتن بکەن . وەڵامی بنچینەیی بۆ ستەم و هەڵاواردن کۆمۆنیزمە. بەڵام لە غیابی وەڵامێکی لەو شێوەیەدا، هێشتا دەتوانرێت بگەینە بارودۆخێکی زۆر ئینسانیتر و دادپەروەرتر لە ئەمڕۆ. بەڕای من ڕەهەندەکانی پرسی کورد بەجۆرێکن کە لانیکەم لە سێ وڵاتی تورکیا و عێراق و ئێراندا ئەو خەڵکەی خۆیان بە کورد دەزانن مافی ئەوەیان هەبێت لە ڕیفراندۆمی ئازاددا بڕیار بدەن کە ئایا جیاببنەوە یان لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا بمێننەوە . چەند ساڵێک لەمەوبەر لە وتارێکدا دەربارەی کوردستانی عێراق بەڕوونی بەرگریم لە پێکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆ لە کوردستانی عێراق کرد. واقیعەکە ئەوەیە کە ناسیۆنالیزمی کوردی و هەژموونی ڕێکخراوە ناسیۆنالیستەکان و هەندێکجار تەنانەت خێڵەکییەکان بەسەر ژیانی سیاسی خەڵکی کوردستاندا ئاکامی زوڵم وستەمکاری نەتەوەییە. بەڕای من لە وڵاتێکی سەربەخۆی کوردستانی عێراقدا، ڕێکخراوەکانی وەک یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی بارزانی بەخێرایی گۆشەگیر دەبن و حیزب و لایەنە سیاسییە مۆدێرنەکان بە تایبەت حزب و ڕێکخراوە چەپ و کرێکارییەکان دێنە پێشەوە. سەرکردایەتی تاڵەبانی و بارزانیەکان بەرهەمێکی لاوەکی و زۆرەملێی ڕژێمە کۆنەپەرستەکانی ئەو وڵاتانەن.
سیاوەش مەدرەسی: سوپاس و هیوادارین بۆ گفتوگۆکانی داهاتوو.
پوشەی٤ – ئێپرەڵی ساڵی ١٩٩٩