حزب کمونیست کارگری کردستان متحدانه جلو گشتار کارکران و نامنی محیط کار بایستیم

 

با پێکەوە بەربگرین بەکوشتاری کرێکاران و ناسەلامەتی شوێنی کار !
بەداخێکی زۆروە ،ئێوارەی پێنج شەممە ٠٨.١١.٢٠١٢، لە رووداوێکی دڵتەزێندا و لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی پردی نێوان گەرەکی خەبات و قڕگەدا لەشاری سلێمانی چەند کرێکارێک لەئەنجامی رووخانی دیواری گڵ بەسەریاندا دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربون، هاوکات کرێکارێکی تەختەبەستیش لەئەنجامی پێوەبونی بەتەزوی کارەباوە لە ناوچەی سورەقەڵات لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا. چەند بارەبوونەوەی ئەم ڕووداوانەی شوێنی کار و بەردەوامبونی لەکوردستاندا، زۆر بە ڕوونی ئەو ڕاستیەمان پێ نیشان دەدەن کەڕادەی بێدەربەستی دەسەڵاتداران و سەرمایەداران بەژیان و سەلامەتی کرێکاران گەیشۆتە چ ئاستێک لە نائینسانی، چاوچنۆکی و قازانج پەرستی و کەڵەکەی سەرمایە، کوێراییەکی ئەوتۆی خستۆتە سەرچاوی ئەمانە، کە ویژدان و هەستی ئینسانیان ئەوەندە لەخواربێت کە هیچ بیرێکیان لای سەلامەتی ژیان هەر ئەو کرێکارانە نەبێ کە کارەکان و پڕۆژەکانیان بۆ بەگەڕ ئەخەن. سەرەڕای کەمی کرێ و نەبونی زەمانەتی کۆمەڵایەتی و قورسی هەلومەرجی کار کەچی حسابێک بۆ سەلامەتی ژیانی کرێکاران نەکەن و لەپێناو مەسرەفێکی کەمتر و قازانجێکی زیاتر ،چاوپۆشی لەدابینکردنی پێداویستیەکانی سەلامەتی کار و ژیانی کرێکاران بکەن و بەفەرامۆشی بسپێرن .
کرێکاران، جەماوەری ئازادیخواز!
ئەرکێکی پیرۆز و خەلاقیەتێکی ئینسانی کەڕۆژانە بەڕەنجی کاری کرێکاران و کارمەندان دێتەکایەوە و دەبێتە مایەی باشترکردن و بەردەوامبونی ژیان، پێویست دەکات کە ئەمان جێگای ئەوپەڕی ستایش و رێزلێنان بن و کۆمەڵگا هاوپشتی بکات و هاوکارییان بکات. دەسەڵاتداران لەکوردستان، چونکە نوێنەرایەتی چینی سەرمایەدار و خاوەن کۆمپانیاکان دەکەن، چ لە ڕێگای یاسا دژی کرێکاریەکانەوە بێت ،یاخود لەرێگەی بێبەشکردنی کرێکاران لە مافی ئازادی ڕێکخراوبون و مانگرتن و خۆپیشاندانەوە بێت. هەمیشە لەسەنگەری دژ بەکرێکاران و جەماوەری زەحمەتکێشی کوردستانەوە، وەستاوەتەوە.
بەرامبەر بەم کارەساتەی کە ڕۆژانە کرێکاران ئەکاتە قوربای ئەبێ لە ئاستێکی جەماوەریدا بێینە دەنگ و بەری پێ بگرین. هەربۆیە ئێمە بانگەوازی سەرجەم رێکخراوە جەماوەری و کرێکاریەکان و خەڵکانی ئینساندۆست و ئازادیخواز دەکەین. کە پێکەوە دەستبەکاربین بۆ بەڕێخستنی کەمپینێکی بەرفراوانی جەماوەری لەپێناو بەرگرتن بە کوشتاری کرێکاران و کارەساتەکانی سەر شوێنی کار و بۆ بەدەستهێنانی ئەم خواستانە دەستبەجێیانە بزوتنەوەیەکی ناڕەزایەتی بهێنینە مەیدان:
١. زەمانەتکردنی سەلامەتی شوێنی کار ودابینکردنی پێداویستیەکانی لەلایەن خاوەن کارەکانەوە.
٢. سزادانی ئەو کۆمپانیا و کارگانەی کە ڕەچاوی سەلامەتی کاریان نەکردوە .
٣. قەرەبوکردنەوەی قوربانیانی کار و کەس و کاریان.
کۆمیتەی سلێمانی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٠٩.١١.٢٠١٢


Shukak Abdulstar
Skrtaryaty Maktaby Syasy
00964 770 76 79 334 – 7\24
00964 (0)53 320 89 31 -2 :00 pm — 500 pm (Bagh. )