بارودۆخی ئێران و پێگەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری

مەنسور حیکمەت

وەرگێڕانی: کاوە عومەر

قسەوباس بۆ ڕوونکردنەوەی بڕیارنامەکە

کۆنگرەی سێهەمی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران، ١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٠

هاوڕێیان، ئەمە ئەو باسەیە کە لە ڕاستیدا من لە سەرەتای کۆنگرەدا سەبارەت بەو قسەوباسم کرد: بارودۆخی ئێستای ئێران و دەرفەتێکی مێژوویی دیاریکراو کە بۆ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری هاتۆتە ئاراوە تا سەردەمێکی نوێ بخولقینێت و ڕۆڵی مێژوویی خۆی بگێڕێت. من تەنها دەمەوێت هەندێک تەئکید بکەمەوە و ئەو باسەتان بیر بخەمەوە کە پێشتر کردوومە. ڕەنگە هەندێک پرسیاری تایبەت بخەمە ڕوو. ئامانجی ئەم بڕیارنامەیە کە جێی مشتومڕ نییە، مەگەر کەسێک بیەوێت تاوتوێی ئەم دوو حوکمە بکات، ئایا دۆخی ئێران دژوارە و ئایا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دەتوانێت ڕۆڵێکی تایبەت بگێڕێت، ئەمە دەتوانرێت باس بکرێت. بەڵام تەواوی بڕیارنامەکە تەنها ڕاگەیاندنی دانپێدانان و پابەندبوونە بەو ڕاستییەی کە ئامانجی من لە وتاری کردنەوەی کۆنگرکەشدا هەر ئەوە بوو کە کۆنگرە گرنگی پێبدات.

سەیرکەن ئێران ماوەیەکی زۆرە کەسیستەمێکی سەرمایەداریە، لانیکەم لە دوای ڕیفۆرمەکانی زەوی و زاری چلەکانەوە، ئێران سیستەمێکی سەرمایەدارییە و تا ئەو خاڵە حیزبە تەقلیدیەکان، بەتایبەتی ئەحزابی ڕۆشنبیرەکان و خوێندەوارەکان، دەسەڵاتیان بەسەر دۆخی سیاسیدا هەبووە. حیزبی توودە و بەرەی نەتەوەیی ئەحزابی ڕۆشنبیران و بەناو دەستەبژێرەکانی کۆمەڵگان کە دەیانەوێت کۆمەڵگەی ئێران دواکەوتوو نەبێت، ببێتە سەری ناوسەران و وەک ئەوروپاوە پەیوەست ببێت بە کۆمەڵی وڵاتانی پێشکەوتووەوە ، پیشەسازییەکی هەبێت، سەرخانێکی باشیان هەبێت، هاوشێوەی وڵاتانی سەرمایەداری، کەهەموویان چوون لەوێ خوێندوویانە و دەزانن چۆنە.

لە ماوەی سەدەی بیستەمدا، لە شۆڕشی دەستوورییەوە تا شۆڕشی ٥٧، دۆخی سیاسی ئێران لە ژێر کاریگەریی بزووتنەوەی  بەشە ڕۆشنفکرەکەی بۆرژوازیدا بووە و مەیلە بۆرژوازییەکانی لە دۆخی سیاسی ئێراندا ڕەنگدانەوەی هەبووە. ئەوان هەمیشە چینی کرێکار و پێش ئەوەش خەڵکی بێبەشیان کردووەتە پاشکۆی بزووتنەوەکەیان ، هەرگیز حزبی کۆمۆنیستمان وەک نوێنەری چینی کرێکار لە گۆڕەپانی سیاسیدا نەبووە، بۆ نموونە لە شۆڕشی پرتەقاڵیدا، دەتوانی بڵێیت کە ئەم حزبە دیاریکراوە کرێکاری پرتەقاڵیی. لە شۆڕشی پورتەقاڵیدا نوێنەرایەتی کردووە، کرێکاری ئێرانی هەرگیز هێزێکی سیاسی نەبووە کە بە دروشمی خۆیەوە هاتبێتە مەیدان. کۆمۆنیزمی ئێران هەرگیز لە ئاستێکدا نەبووە کە ئەرکەکان دیاری بکات و ڕۆڵ لە دۆخی سیاسی ئێران و لە چارەنووسی دەسەڵاتدا بگێڕێت. تا کەسێک نەڵێت کەحیزبی توودە ئەوە بوو، پێموانییە تەنانەت خودی حیزبی توودەش باوەڕی بەوە هەبێت کە لە هیچ کاتێکدا نوێنەری چەپگەرایی کۆمۆنیستی بوو بێت لە کۆمەڵگادا. بنەماکانی ئەمە ناڵێ، بەرنامە سەرەتاییەکانی ئەمە ناڵێن. هەموو ژیانی حیزبی توودە دەڵێ ئەم حیزبە حیزبێکی وەک بەرەی نەتەوەیی سەر بە پەیکەری دیاریکراوی چینە داراکانی کۆمەڵگا بووە، بە دوای باشترکردن و چاکسازی لە دۆخی سەرکوتگەرانە و فیۆداڵی ئێراندا دەگەڕان، هەندێکجار ئەمانە بەدیهاتن و هەندێک جاریش نەبوون و ئەم ئۆپۆزۆسیۆنە تەقلیدییە بەسەر مێژووی ئێراندا زاڵ بووە.

ئێوە بیر لە مەقولەیەکی وەک دکتۆر موسەدیق بکەنەوە کە گوایە وێنەکەی لە گیرفانی هەموو چینێکدایە، کە ڕوون نییە بۆچی؟ دکتۆر موسەدەق قارەمانێکی نەتەوەیی بوو، هەر کەسێک کە لەدایک بوو و ناڕازی بوو، پێی دەڵێن دکتۆر موسەدیقێک هەبوو، لەو یەک دوو ساڵەیشدا کە هەبوو، بێگومان ڕێگری لەمانگرتنەکانیش کرد و فڵانە کارەکانی کردە نایاسایی و هتد. بەڵام لەبەر ئەوەی پیشەسازی نەوتی بە نیشتمانی کرد قارەمانی نیشتمانیە. کارم بەوەوە نیە کە دواجار پیشەسازی نەوت بە نیشتیمانی کرا و لە ئەنجامیشدا کەسیش نەبووە پاڵەوان. دوکتور موسەدیق بۆیە هێمای ئۆپۆزۆسیۆنی ئەو وڵاتە. ناوی فەرمی و ئاڵای سەرەکی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتەیە و دوای ئەوەیش لە قۆناغێکدا کە لە شۆرشی ٥٧نزیک دەبینەوە خومەینییە.

شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ شۆڕشێک بوو کە کرێکاران ڕۆڵیان هەبوو، کرێکاران پشتی حکومەتیان شکاند و کرێکاران ئامادە بوون. بە پێچەوانەی ڕوداوەکانی پێشوو لە قۆۆناغەکانی ڕابردوودا،کرێکاران وەکوو کرێکار هاتبوونە مەیدان و دەوریان دەگێڕا.بەڵام  دیسان چیرۆکی کۆنی هەژموونی ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی بەسەر فەزای سیاسی ئێراندا دووبارە بووەوە. حکومەتی کۆماری ئیسلامی هاوپەیمانێتیەک بوو لە کەسانێک  کە پێشتر لە سەردەمی پاشایەتیدا لە ئۆپۆزسیۆندا بوون و هەموویان بە یەکتریان دەگوت پێشکەوتنخواز. ڕاستە بەشێکی زۆر لە توێژە ئیسلامییە بناژۆخوازەکان پەیوەست بوون بەم هێڵەوە و دواتر تەنانەت یاریەکەشیان بردەوە، بەڵام تەنانەت ئەم ئیسلامیە بناژۆخوازەنەش لەلایەن نابناژۆخواز و نەتەوەخوازەکانەوە بە کەسانی بەشەرەف و نەیارانی ستەمی پاشایەتی هەژمار دەکران. کەس نەهات بڵێت ئەم بزوتنەوەی فیدائیانەی ئیسلام کە خەریکە تێکەڵ دەبێت، کۆنەپەرستانەیە. لە ڕوانگەی ئەو ئۆپۆزسیۆنەشەوە ئەویش بەشێک بوو لە نەتەوەی ئێران و نەیاران بوو. دەمەوێت بڵێم یەک بنەماڵەی  گەورەی سیاسیە لە ئێراندا کە ساڵانێکە چارەنووسی خەڵکی ئێرانی دیاری کردووە، تەنانەت لە شۆڕشی ١٣٥٧یشدا، کە کرێکار تێیدا  هێزی بزوێنەرو سەرەکی ئەو بزووتنەوەیە و بوونی هەیە، لەگەڵ شوراکانی خۆیدا ئامادەیە، لەگەڵ مانگرتنەکانی پیشەسازی نەوتدا ئامادەیە و دوبارە ئۆپۆزسیۆنی تەقلیدی چارەنووسی خەڵکی دیاری کرد، لەسەر ئەو هۆکارە سادەیە وەستاوە کە هەرچەندە کرێکار هەیە، بەڵام جەمسەرگیری چینایەتی لە کۆمەڵگادا ئەوەندە گەشەی نەکردووە کە کۆمۆنیزم ئامادەبێت. لە شۆڕشی٥٧ دا کرێکار ئامادەن، بەڵام کۆمۆنیزم ئامادە نییە و چارەنووسی کەیسەکەش ئەوەیە کە بینیمان.

کلیلی بابەتە کە بوونی کۆمۆنیزمە وەک هێزێکی سیاسی. ئایا کۆمۆنیزم دەتوانێت وەک هێزێکی جێ متمانەی سیاسی ، وەک یەکێک لە کاراکتەرەکانی ئەم ململانێی دەسەڵاتە لە کۆمەڵگادا ئامادە بێت یان نا؟ ئەگەر نا، حزبە جیاجیاکانی چینە دەسەڵاتدارەکان دەبڕن و دەدوورن و چارەنووسی کۆمەڵگا لەڕێگەی بەدیلەکانی ئەوانەوە دیاری دەکرێت. ئەو شتەی کە لە ساڵی ١٣٥٧دا هاتە سەر کار، لە ڕووی سیاسییەوە ماوەیەکی زۆر بوو مردبوو. کام کۆمەڵگە قبوڵ دەکات حکومەتی ئیسلامی لە کۆتایی سەدەی بیستەمدا بێتە سەر کار و قانونانە بسەپێنێت؟ هۆکاری هاتنەسەرکاری ئەوەیە کە هیچ شتێک نەبووە ڕێگری لێبکات. کۆمەڵگای پێشکەوتنخواز، خەڵکی بێبەش، خەڵکی ئازادیخوازی ئێران ڕەخنەیەک شتێکیان نەبوو تا ڕێی لێبگرن، لە لایەکی دیکەوە لەگەڵ ڕووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی، حکومەتی بۆرژوازی ئێران، سەرمایەداری لە ئێران و ئیمپریالیزم لە ئێران، ئەوەندە بەدبەخت بوو و بێچارە بوو کە نەیتوانی پاسەوانێکی کاتی لە ئەمانە باشتر بۆ سیستەمەکەی بدۆزێتەوە. ئەگەر ئەمانە نەبوایە، ئەگەر ئەم جەمسەرە نەهاتایەتە مەیدان، پێدەچێت ئێران ببێتە شتێکی وەک نیکاراگوا. چەپەکان بە گشتی، هەمان ئەو چەپانەی کە لە زانکۆ و هتد پێگەیەکیان پەیدا کردبوو و هتد، ڕەنگە زیاتر لە ڕێگەی بزووتنەوەی چریکیەوە، دەیانتوانی ڕەوتێکی ساندینیستی لە ئێراندا دروست بکەن، بەڵام لە ئێراندا تەحەمولیان نەدەکرد، و لە ئەنجامدا ، ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی بێرگ لەلایەن ڕۆژئاواوە پاڵپشتی دەکرا.ئەمریکا چووە پشتیەوە و ڕێکیخست. واتە لەم بنەماڵەوە، باڵی چەپ و عەلمانییەکەی دەتوانێ بێنە سەر کار، بەڵام باڵەڕاستە ئاینیەکەی لە بنەڕەتدا دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت و تەنانەت باڵی چەپی خۆیشی تێکشکاند.

ئەگەر سەیری ئاسۆی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیریی ئەم باڵە چەپ و ڕاستە بکەیت، دەبینیت کە یەک بنەماڵەی سیاسییە، هەر بۆیە ڕقیان لە یەکتر نییە، هەر بۆیە بە ئاسانی دەبینیت کە چەپی تەقلیدی و لقەکانی فیدایی دەتوانن کۆماری  ئیسلامی بە پێشکەوتنخواز هەڵسەنگێنن. ناڕەحەت نییە لە پێگەی ژن لەم کۆمەڵگایەدا، ناڕەحەت نییە بەو دۆخەی کە مرۆڤ ناتوانێ غەیرە ئایینی بێت و لە سێدارە نەدرێت. ناڕەحەت نییە کە ئازادیی قسەکردن و ڕۆژنامەگەری لەم کۆمەڵگایەدا نییە و ئەگەر لە ساڵی ١٣٥٧دا بڕۆشتیتایەو بتگوتایە ئازادی بێ کۆت و مەرجی ڕۆژنامەگەری، کە ئێمە گوتمان، ئازادیی بێ کۆت ومەرجی حزبایەتی و ئازادی  بێ کۆت ومەرجی سیاسی، ئەم بنەماڵەیە خۆی کە یەکێکیان ئەم ئازادییەی نەدا، باڵی چەپی ئەو دەیگوت دەتەوێت بەرگری لە گۆڤاری میزان و مێهدی بازرگان بکەیت. تۆ ستەمکارێکیت. ئەم بنەماڵەیە بەرگریان لە خۆیان کرد. لە شۆڕشدا پێکەوە ڕۆیشتن. ئەوە ڕاستە کەبەشێکی ئەو “مۆنۆپۆلیزم”ی نیشان دا، ئەم وشەیە زۆر ڕوونە، ئەو تۆمەتەی کە دەیکەنە سەر ڕاستڕەوی ئیسلامی کۆنەپەرست بوون نییە، ئەوە “مۆنۆپۆلیزم”ە، واتە بۆچی سفرەکەی بەردەم ئێمەتان کۆکردەوە ؟ ئەو سفرەی کە ئیمام بڵاوی کردبووەوە. ئیمام دوای ٣٠ خورداد بۆ ماوەیەکی زۆر سفرەی بڵاوکردبووەوە، هێرشیان نەکردە سەر حیزبی توودە، تاڕادەیەک کاریگەرییان هەبوو. جێگای سەرنجە لە تودەییەکان بپرسین، دەنگۆیەک لە ناویاندا هەیە کە لەم ڕۆژانەدا ئیمام خومەینی هاوڕێ کیایی ئاگادار دەکاتەوە و پۆستی سەرۆک وەزیرانی پێدەبەخشێت. من و تۆ کە لە دەرەوەی ئەم حاڵەتە بووین، دەمانزانی ئەم وشەیە هیچ مانایەکی نییە، بەڵام لە بزووتنەوەی توودەییەکاندا تەنانەت ئەو بیرۆکەیە هەبوو کە ئەمە دیاردەیەکە. بۆچی؟ چونکە ئەوەی کەلە بەرانبەریدایە ئیمپریالیزمی ئەمریکیە. وە ئەمەش نیشانەی سەرەکییە: ئیمپریالیزمی ئەمریکی لە بەردەم بزووتنەوەی ئۆپۆزسیۆنی نەریتی ئێران و باڵە گەلی  و مەزهەبییەکانی کە لە هاوپەیمانییەکدا پێکەوە بوون.

بەهەرحاڵ تەنانەت کاتێک لە ئێرانێکی سەرمایەداریشدا شۆڕشێک ڕوویدا، تەنانەت کاتێک کرێکار هێزی سەرەکی گۆڕانی کۆمەڵایەتی بوو، تەنانەت کاتێک کرێکاری نەوت بە سەرکردەی سەرسەختی خەڵک دادەنرا، ئۆپۆزیسیۆنی تەقلیدی کۆنەپەرستانەترین ئەڵتەرناتیڤی مومکینی بۆ کارکردن هێنایە ئاراوە . ئەگەر لەو کاتەدا چریکی فیدایی دەسەڵاتیان بەدەستەوە بگرتایە، حکومەت ئەوەندە کۆنەپەرستانە نەدەبوو، گوتم، وەک سەندەنیستەکان دەبوو. تەنانەت ڕەنگە زۆر بەرگری لێ بکرێت. بەڵام کۆنەپەرستترین باڵی ئۆپۆزسیۆنی تەقلیدی دەستی بەسەر حکومەتدا گرت و تەنانەت هاوپەیمانەکانی خۆیشی یەک لە دوای یەک لە مەیدانەکە دەرکرد، چونکە ئەمەی بە مەرجی مانەوەی خۆی دەزانی. بەڵام کرێکاران هەبوون نەک کۆمۆنیزم، دۆخەکە ئەوەیە کە ئێمە بینیمان. جارێکی تر ئەم دیمەنە خۆی دووبارە دەبێتەوە، جارێکی تر شاهیدی ئەوە دەبین کە ئێران گرژی تێدەکەوێتەوە. ئێمە لە باسی بارودۆخی سیاسیدا وتمان کە ڕۆیشتنی کۆماری ئیسلامی حەتمییە. لەبەرئەوەی ناتوانێ لە ڕوانگەی ئابوورییەوە ئابوری ئێران بخاتە سەر ڕێ، سەرمایەداری لە حکومەتی لایەنگری ناتۆی تورکیاوە دەست پێ ناکرێ، چ جای سەرکردەیەک کە پەیوەندی لەگەڵ بازاڕی جیهانیدا “دیالۆگی شارستانیەتەکان” بێت! ئەویش بە قاچاخ  و بە ڕێکەوت، لە ڕاڕەوی هۆتێلێک یان فڵان کەبابخانەی دیاریکراو لە نیویۆرک! ئەمە پراکتیکی نییە. لە ئەنجامدا ناتوانرێت ئابوورییەک دەستپێبکات. ئایا دەتوانێت لە ڕووی سیاسییەوە بوەستێت؟ کێ دەتوانێت لەبەردەم شەست ملیۆن کەسی ئێرانی بوەستێت کە ئێستا ئەم حکومەتەیان ناوێت؟ کێ دەتوانێت لەبەردەم ژنی  ئێرانی بوەستێت کە ئەم حکومەتەی ناوێت؟ کێ دەتوانێت لەبەردەم کرێکارێکدا بوەستێت کە چیتر بەرگەی ئەم دۆخە ناگرێت؟ کێ دەتوانێت لەبەردەم گەنجێکی ئێرانی بوەستێت کە بچێتە سەر ئینتەرنێت و لە چاتێکی سیاسیدا باسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، باسی ئازادی، یەکسانی دەکات، دەربارەی ڕزگاری ڕەگەزی قسە دەکات؟ ئایا دەیانەوێت بچنە ژووری چاتی ئینتەرنێت بۆ ئەوەی ڕێگری لێبکەن؟ بە جل وبەرگی مەلایەک و بە هاوکاری سپای پاسداران و برادەر زولقەدر؟ ئەمانە ناتوانن بژین و پرۆسەی جێهێشتنیان دەستی پێکردووە. ئەگەر دەستی پێکرد جارێکی تر ئەم دیمەنە دووبارە دەبێتەوە. ئەو پرسیارەی لەسەر مێزی ئێمەیە، ئەو پرسیارەی کە لە سەر مێزی ئێمەدایە ئەوەیە: ئایا جارێکی دیکە ڕێگە بە ئۆپۆزیسیۆنی تەقلیدی ئێران دەدەین، ئەمجارەیان بە تاکتیکی نوێوە، ئەو لایەنە جاران خۆی بە نەتەوەیی ناودەبرد، ئێستا دەڵێت ڕۆشنبیران، ئەوە جاران خۆی بە لایەنگری دوکتور موسدیق ، ناسیۆنالیست ناو دەبرد، خۆی بە فیدایی ناودەبرد، دەیگوت بمرێ سەگی زنجیرکراوی ئیمپریالیزم ، ئێستا خۆی بە دژە توندوتیژی ناودەبات، بەڵام هەمان بزووتنەوەیە ، هەمان بزووتنەوەیە بە لق و پۆپییەکانیەوە، و جێگای سەرنجە کە لەم بزووتنەوەیەدا ئاڵایەک هەڵدەگیرێت کە دەڵێت وەرن ئەم بنەماڵە یەکبخەن، بە هێواشی بەدوایدا دەڕۆن. بۆ ساتێک پێم وایە زۆرێک لە ئێوە لە ساڵی ١٣٦٣، ١٣٦٤ پێتان وابوو ئەکسەریەتەکان بڕیارنامەیەکیان دەرکردوو وتیان ئێمە هەڵە بووین، هەڵە بووین، ئەو کارەمان کرد. حیزبی ڕەنجبەران ڕاگەیاندنێکی دەرکرد و وتی هەڵەیەکمان کرد، بۆرژوازیمان کردە سەرەکی و پرۆلیتاریامان خستە پەراوێزەوە! ئێمە خەڵکمان لەگەڵ دژە خەڵکدا لێتێکچوو بوو! -هەمان قسەکانی خۆیان ـ ئێمە نرخێکی زۆرمان دا بە سوپا و نرخێکی کەممان بەخشی بە خەڵک! ئێمە نرخێکی زۆرمان دا بە ئیسلام، نرخێکی کەممان دا بە خواستی خەڵک! هەڵەمانکرد، ببورن! قۆناغێک  بوو لە دوای ٣٠ خورداد و لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ لە زیندانەکاندا. حزبی ڕەنجبەران چۆن دەتوانن بەرگری لەم کارانەی ئامۆزاکانی بکات لە حکومەتدا. نایکات و دێتە دەرەوە.ئەکسەریەت وتیان هەڵەمان کرد، حزبی تودە وتی هەڵەمان کرد. بەڵام ئاڵای خاتەمی بەرز دەکرێتەوە، هەمان هاوپەیمانی لە ژێر هەمان ئاڵادا دوای هەمان حکومەتدا دیسانەوە دەبینین. ئەمە واقیعێکی سیاسی گەورەیە، هێزێکی گەورەیە، وەک لەقسەو باسی بارودۆخی سیاسیدا وتم، تەمەنی بەقەد تەمەنی حکومەتی ئیسلامی درێژە. گومانم هەیە ئەم بزووتنەوە ئیسلامییە نەتەوەییە کە ئێستا بەشێکی لە ئۆپۆزسیۆن و بەشێکی لە دیوانی سەرۆک کۆمار و بەشێکی لە وەزارەتی هەواڵگری کاردەکات، بتوانێت پێکهاتەیەکی تایبەت بە خۆی بەدەستبهێنێت، بۆ ئەوەی تاکتێکێکی نوێ بەخۆی بدات کە لە ئەگەری ڕووخانی کۆماری ئیسلامیدا بزووتنەوەیەکی مەزن دەبێت و ڕێزیان لای خەڵک هەبێت. ئەگەر خەفەقانی کۆماری ئیسلامی هەیە ، ئەوا ئەو “ریفۆرمخوازە” کە دەیەوێت ئەو دیاردە بەرگە نەگیراوە چاکسازی تێدا بکات، هێشتا بوونی هەیە. بەڵام ئەگەر خودی دیاردەکە هەڵوەشێننەوە، پێویستە چاکسازیخواز بە بەڵگەوە ئەوەی دەیڵێت؟ وە ئەگەر بیەوێت ئەوەی دەیڵێت بە ئیسپاتی بیڵێت، وەک حەمید تەقوایی دەڵێت:ناتوانێ جارێکی تر بەڵێنی ڕابردوومان پێبدات. ڕابردوویان لێ قبوڵ ناکەن. سەدەی بیست و یەکەمە. ڕاست دەکەن کاتێک دەڵێن گوندی جیهانی. گوندێکی جیهانییە. کەس لە کەس قبوڵ ناکات. وەک چۆن کەسی تر حکومەتی “دەلای لاما” لە کوێرە دێیەکیشدا قبوڵ ناکات، کەسی تریش حکومەتی هاوپەیمانی شەرعی-دەستووری مێژوویی لە جۆری خومەینی-موسەدیق قبوڵ ناکات. ئەم خەڵکە شتێکی تریان دەوێت و دەیڵێن. دەتوانیت بە سادەیی سەیر بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت چی لە پاریس ڕوودەدات، دەتوانیت بە سادەیی سەیر بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت چی لە لەندەن ڕوودەدات، دەتوانیت بە سادەیی سەیر بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت چی لە ئیتاڵیا ڕوودەدات. ئەوەی لە ئیسپانیا ڕوودەدات، ئەوەی لە ئەمریکا ڕوودەدات. ناتوانی چاوی کەسێک دابخەیت. ناتوانیت بە کەسێک بڵێی پرسیار مەکە و بەپێی ئەوەی ئێستا دەیڵێت با ئاستی چاوەڕوانی خەڵک بهێنینەخوارەوە. دەڵێن بۆ هێنانەخوارەوەی چاوەڕوانی خەڵک. هیچ کەسێک ناتوانێت ئاستی داخوازیەکانی خەڵک بهێنێتەخوارەوە کاتێک زۆر بێت. ئەگەر نزم بوو، دەتوانرێت بە نزمیی بهێڵرێتەوە. بەڵام ئەگەر بەرەو سەرەوە بڕوات ناتوانرێت دابەزێنرێت. لە ئەنجامدا ئەم چاوەڕوانییانە هەن و ئەم کۆمەڵگایە سەرەوژێر دەکرێت.

ئەم ئۆپۆزسیۆنە ناتوانێت ئەم دیاردەیە بپارێزێت. بەبێ کۆماری ئیسلامی دووی خوردادی هیچ مانایەکی نییە، بەبێ کۆماری ئیسلامی، بزووتنەوەی ڕیفۆرمخواز هیچ مانایەکی نییە، بەبێ کۆماری ئیسلامی، “با توندوتیژی ئەنجام نەدەین!”یش تەنانەت مانایەکی نییە. چونکە لەم پرۆسەیەدا پێش ئەوەی “توندوتیژی” بکەین یان نا، دەزانرێت ئایا ئەمە کۆماری ئیسلامییە یان نا؟ هەروەها منیش لەگەڵ ئەوەدام کە دەسەڵاتی سیاسی بە کەمترین توندوتیژی و بێ توندوتیژی ڕادەستی خەڵک بکرێت و حزب و ڕۆژنامە سیاسییەکان ئازاد بکرێت، نەک بۆ ئامۆزاکەی خۆی، نەک بۆ زاواکەی خومەینی. دەڵێن ڕۆژنامەکانمان داخستووە، وەک ئەوەی پێشتر ڕۆژنامەکان ئازاد بوون و ئێستا داخراون. باشە ڕۆژنامەکەمان کە هەمیشە نایاسایی بووە، تاوانێکە هەتبێت، خەڵک لەسەری دەکوژرێت. سەردەمێک پێیان دەگوتین بیبەری تیژت لە گیرفاندایە و ئێمەیان دەکوشت، چ جای بڵێین هەفتەنامەی ئینتەرناسیۆناڵی لە گیرفاندایە. تاوانەکەی خۆیشی ئامادە کردووە، دەڵێت ئەگەر ڕۆژنامەیەک دەربکەیت من بە سیخوڕی ئیسرائیل ناوت دەبەم و دەتکوژم. تەنها خامنەیی نییە کە ئەمە دەڵێت، فەریبورز ڕەیس داناش ئەمە دەڵێت. ئەوان بە تەواوی دەزانن چی دەکەن: دەبێت ئەم حکومەتە بپارێزن بۆ ئەوەی کاریگەرییان هەبێت. دەبێت ئامۆزای گەورە لە دەسەڵاتدا بێت بۆ ئەوەی ئامۆزای بچووکتر بتوانێت گەندەڵی بکات. دەستی لە گیرفانی خەڵکدا بێت بۆ ئەوەی بزووتنەوەیەکی ئۆپۆزسیۆنیش بتوانێت خەرج بکات.

بەڵام ئەم دەزگایە هێندەی کۆماری ئیسلامی بەردەوام دەبێت. باشە بۆچونی ئەوان ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی دەمێنێتەوە، شرۆڤەی ئێمە ئەوەیە کە نامێنێ. ئەگەر نەمێنێتەوە دەبێت بە دوای ئەو هێزانەدا بگەڕێین کە لە دەرەوەی ئەم واقیعە کاریگەرییان لەسەر ئەم قەیرانە دەبێت. لە ڕۆژی یەکەمدا هەندێک لە هاوڕێکانم پێیان وتم تۆ بە بەهایەکی زۆر دەدەیت بەنەتەوەییەکان و لایەنگرانی ڕۆژئاوا. پاشایەتیخوازەکان.من پێموانییە لە ئێراندا دەسەڵاتی پاشایەتی بگەڕێندرێتەوە. مەحاڵە لەم وڵاتەدا جارێکی تر کەسێک بکرێتەوە بە پاشا. بەڵام ئێمە  لە پەیوەند بە شاخوازیەوە قسە ناکەین، باس لە باڵی ڕاستی پرۆ ڕۆژئاوا دەکەین، کە دەتوانێت کەسێک بهێنێت کە جێگری سەرۆکی بانکی جیهانی بووە، ئەوان دەتوانن کەسانێک بهێنن کە لەبەرانبەر شارەزاییە نێونەتەوییەکانیاندا سەرانی کۆماری ئیسلامی هیچ نین. دەبێت گریمانە بکەین کە ئەو حکومەتەی ئەمریکا و ڕۆژئاوا و هاوپەیمانی ئەو هێزانەی هێرشیان کردە سەر یوگۆسلاڤیا و عێراق دەیانەوێت لە ئێران بیهێننە دەسەڵات، کێیە؟ پێمان وایە ئەندازیار تەبرزەدی کە هێشتا حجاب بەسەر ژنەکەیدا دەدات، دەهێنن بۆ ئەوەی بچن لە فڕۆکەخانەی ئۆرلی دابەزن؟ ئەوان ئەمە ناکەن. ئه گەر ئه مریکا و ڕۆژئاوا بەبنەما دابنرێت، ئه گەر بڕیار بێت ئەوەیان  بۆ بڕەخسێت که چیتر کۆماری ئیسلامی نەمێنێت و ده ڵێن کۆماری ئیسلامی نه ماوه .با هاوپەیمانیەتیەکەمان بخەینە پاڵ هێزێکی سیاسی، دیسان ناڕۆنەوە بەشوێن موهاجەرانیدا ناڕۆنەوە و دەستەودامێنی خاتەمیدا نابنەوە،  ئەوان دەچنە پشت ئەو کەسەی کە ئێران دەکاتە بنکەیەکی ڕۆژئاوا لە ناوچەکەدا. و ئەمەش ڕوودەدات، هێزەکانی لایەنگری ڕۆژئاوا و ڕژێمی پێشوو و زۆرینەی کۆمارییەکان کە ئەوکاتەش کۆمارین، هیچ کێشەیەکیان نییە. کۆمارییەکان هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ دەستووریخوازان نییە. ئایا موسەدیق ئاڵای ئەمانە نییە؟ موسەدیق خۆی پاشایەتیخواز بوو نەک کۆماریخواز. ئەم بزووتنەوەی پاشایەتییە، ڕابەرەکانی ڕابەری بزووتنەوەی کۆماریخوازیشن. بەشێکی زۆری کۆمارییەکان و هەمان ئەوانەی لەگەڵ  دووی خرادایەکاندان گۆمانتان نەبێت کە لەگەڵ ئەم بزووتنەوەیەدا دەڕۆن. زۆربەی ڕۆشنبیران و بیرجیاوازە پۆپۆلیستەکانی پێشوو، ئەوانەی کە ئەو کاتەی ئێمە کۆمۆنیست بووین ماوی بوون، ئەوانەی کە ئێمە کۆمۆنیست بووین لایەنگری ئەنوەر خواجە بوون و هیچ شتێکی تریان قبوڵ نەبوو، ئەوانەی کاتێک ئێمە کۆمۆنیست بووین ئەوانەی دەیانگوت بژی ستالین یان تەنانەت بژی برێژنێڤ، خرۆشۆڤ و هتد، ئەمانە هاوپەیمانی حکومەتی ڕاستڕەوی ڕۆژئاواین لەداهاتووی ئەم وڵاتەدا. لە ڕاستیدا بۆرژوازی بەدوای هێزێکی ڕاستەقینەدا دەگەڕێت کە بتوانێت دەستی بگرێت و ئەم هێزەش هەیە. ئێستا دونیای تەکنەلۆژیایە، سەردەمی گواستنەوەی تەکنەلۆژیایە، سەردەمی سەرمایە، سەردەمی جیهانگیری سەرمایە. تەنانەت لە سۆماڵیش ناتوانن حکومەتی خێڵەکی خۆیان دروست بکەن، دەبێت لەوە تێبگەن کە پەیوەندییان لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی و ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی چییە، ئایا ئامادەن دواجار مافی کۆپی ڕایت واژۆ بکەن یان نا؟ ئایا دەیانەوێت لە تۆڕی مانگی دەستکرددا جێگیر بکرێن یان نا؟ ئایا دەیانەوێت تەکنەلۆژیا بگوازنەوە یان نا؟ ئەگەر شەڕ لەگەڵ دراوسێکەیان ڕووبدات گوێ لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەگرن یان نا؟ دەیانەوێت وەها حکومەتێک بهێنن و نوێنەرە سروشتییەکانی ئەم حکومەتە سەرمایەدارییە دوو خوردادیەکانی ئەمڕۆ نین. ئەمڕۆ دوو خوردادیەکان، تەنانەت پەڕینەولە”خاتەمی ە”کانیشیان، دیسان  هیوایان بەوەیە کە کۆماری ئیسلامی بمێنێتەوە و چاکسازیی تێدا بکرێت. ئەمە لەکاتێکدایە کە لەدەرەوەی ئەم دیاردەیە، دوو بزووتنەوەی دیکە هەن کە دەیانەوێت کۆماری ئیسلامی بڕوات جێگای سەرنجە ئەمانەی کە دەیانەوێت کۆماری ئیسلامی بڕوات، دوو جەمسەری دژبەیەکی کۆمەڵگەن. راست و چەپ.

هەموو کۆمەڵگایەک ڕاست و چەپی هەیە و لە هەموو قەیرانێکدا، ڕاست و چەپ شەڕ دەکەن. لە ساڵی ١٣٥٧دا ڕاستی بزووتنەوەی نەریتی لەگەڵ چەپی بزووتنەوەی نەریتی شەڕیان کرد. هەروەها چینی کۆمەڵایەتی چاوی خست بوویە سەر کوتلە ڕاست و چەپەکانی ئۆپۆزسیۆنی نەریتی ئێران کە دەیانەوێت سەرمایەداریی نەتەوەیی، میللی و هتد دروست بکەن، چی بە یەکتری دەڵێن. تەنانەت لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە شەڕیان کرد و یەکتریان کوشت. ئەمجارەیان ڕەنگە چینەکان بڕۆنە پشت ڕاست و چەپ. چینە جیاوازەکان. بۆرژوازی لە پشتی ڕاست وپرۆلیتاریا لەپشتی چەپ. ئەمەش پراکتیکییە. ئەمجارە کۆمۆنیزم دەتوانێت بژاردەیەک بێت. دەکرێت توخمێکی سیاسی کاریگەر بێت.

هاوڕێیان! ئەم دەرفەتە ئێستا خەریکە سەرهەڵدەدات. زۆر جار وتوومانە کە لە میتۆدۆلۆژیای ئێمەدا هیچ جەبرگەراییەک نییە. “سەرکەوتنی کۆمۆنیزم حەتمییە” هەرگیز قسەی حزبی ئێمە و بزووتنەوەکەمان نەبووە، حزبی ئێمە هەمیشە پشتی بە پراکتیکی ئینسانە زیندووەکان بەستووە و گوتوویەتی ئەگەر مرۆڤەکان نەیانویست ئەوە ڕوونادات و ئەگەرئینسانەکان نەیکەن، ئامانجەکانیان بەدی نایەت. بۆیە ئێستا قۆناغێک بۆ پراکتیکێک کراوەتەوە، پراکتیکێکی سیاسی دیاریکراو، بۆ ئەوەی ئەوانی تریش وەکو هەمیشە تێکی بدەن، دەکرێت بەشداری تێدا بکرێت. لەبەر ئەوەی کە ئێمە جەمسەری پێچەوانەی ئەم بەدیلەین. کۆمەڵگە چەپێکی هەیە و چەپ خۆیان دەپەرستێت و گەورە دەکەن، تەنانەت ئەگەر ئەم چەپە خۆی بچووکیش بێت. چریکە فیداییەکان نموونەن. لە زیندان هاتنە دەرەوە، ڕێکخراوەکە زۆر یەکگرتوو نەبوو، سێ سەد بۆ پێنج سەد هەزار کەس تەنها لە گۆڕەپانێکدا چوونە پێشوازییان. من خۆم چووم بەخێرهاتنیان بکەم، بە خەڵکم گوت بۆچی چەک دەدەی بە موجاهید، بیدە بە فیدایی. لەکۆتاییدا چەپە، ئاخر ئاخوند نییە. کۆمەڵگای چەپ خۆی گەورە دەکات، چونکە کۆمەڵگای سەرمایەداری پێویستی بە چەپ هەیە. چونکە پێویستی بە دادپەروەری هەیە، چونکە چینی دژ بەیەک هەیە لەسەر موڵکەکەیان شەڕ دەکەن، لەسەر مافی ژیان شەڕ دەکەن، لەسەر قازانج یان حەقدەستیش شەڕ دەکەن. کۆمەڵگە چەپی خۆی دروست دەکات و پێم وایە ئەگەر ئەمڕۆ لە هەر کەسێک بپرسیت، ئەگەر یەکێک لەم کەسە بێ ئەدەبانە نەبێت کە لە ڕۆژنامە دە تیراژیەکەیدا دەنووسێت، “حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری هیچ نییە”، لە هەر کەسێک جگە لە ئەوان بپرسیت ، دەڵێن کە چەپ مەترسییەکی ڕاستەقینەیە، ئەگەرێکی ڕاستەقینەی چەپ کەسانێک کە دەتوانن چەپ کۆبکەنەوە، حزبی کۆمۆنیستی کرێکارییە. ئێستا ئەگەر پەیوەندیتان لەگەڵ کوردستان هەیە، پەیوەندی بکەن و بپرسن، لە کوردستان، ئایا هێزە نەریتیەکانی کۆمەڵگەی کوردستان جێی متمانەترن یان حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری؟ ئێستا بڕۆ بپرسە، ئەو ڕادیۆیانەی کە هەوڵی ڕوخان ئەدەن لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامی کامانەن؟ وە ئەو هێزە ڕوخێنەرانەی کە ڕژێم باسیان دەکات بەتەواوی باسی کام دوانەیان دەکات؟ گوتم پردی پشت حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری وێران بووە، فڕێدرایە ناو ئەم گێژاوە. ئەگەر ئێستا هەموومان لێرە واز لە چالاکییەکانمان بین، ئەوا ئەو بەشەی کۆمەڵگای ئێرانی کە پێویستی بە کۆمۆنیزمە و ئەو کۆمۆنیزمەی کە کۆمەڵگا پێویستی پێیەتی، ئەگەرحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بەژێر خاکیشەوە بوبێت دووبارە بنیاتی دەنێنەوە. بە ڕابەرانێکی تر، لەگەڵ خەڵکی تردا لەبەرانبەر بۆرژوازیدا دای دەنێت. ناچارە. ناچار. هیچ کۆمەڵگایەک خۆکوژی ئەنجام نادات، هیچ کۆمەڵگایەک بەبێ بەرەنگاری تەسلیم نابێت و ئێمە ئاڵای بەرەنگاریەین لە بەرامبەر ئەم بەدیلانەدا، ئێمە ئەم ئاڵایەین.من پێم وایە  ئەوشتەی کەئێستا هێندەی زەوی تا ئاسمان جیاوازە لە بیست و دوو سێ ساڵ لەمەوبەر ئێمەین. باقی شتەکان تەقریبەن هەر وەک پێشوون. دەسەڵاتێکی بۆرژوازی و دواکەوتوو و کۆنەپەرستانە کە چیتر ناتوانێت حوکمڕانی بکات، ئەو خەڵکەی خەباتیان دەستپێکردووە و دەڵێن چیتر نامانەوێت. ئەو حیزبە تەقلیدیانەی هەوڵ دەدەن دەست لە بناغەکانی دەسەڵات نەدەن، دەست لە سوپا نەدەن، دەست لە ساواک نەدەن، هەر بەو شێوەیە بگوێزرێتەوە. هوێزر بێت و بەهەمان شێوە ڕادەستی پەنا دەستییەکی خۆیانی بکات وە ئەو خەڵکەی کە لە بیر ڕاپەڕیندان و دەڵێن قبوڵ نییە. تا ئێستا وەک جاران وایە. کۆمەڵگای سەرمایەداری و کرێکاران لە مەیدانەکەدا دەبن. ئەوەی ئەمجارە جیاوازە ئەوەیە کە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریمان وەک سیمبولی چەپ هەیە. بۆ یەکەمین جار ڕادیکاڵترین جۆری کۆمۆنیزم بەناوبانگترین و جەماوەریترین و متمانەپێکراوترین جۆری کۆمۆنیزمە لە ئێراندا. ئێمە لە شۆڕشی ١٣٥٧دا ئەم جۆرە کۆمۆنیزمەمان لەگەڵ گروپی دە و بیست کەسیدا هەبوو، بەڵام کۆمۆنیزمی شار، کۆمۆنیزمی وڵات، فیداییەکان بوون. ئەگەر دەتگووت کۆمۆنیستم واتە فیدایی لەبەرانبەر بە حیزبی توودەدا. حیزبی تودە بە کۆمۆنیست هەژمار نەدەکرا. بە خۆتت دەوتت کۆمۆنیست  بیری لە پەیکار و فیدای دەکردەوە. ئەمجارە ئەگەر بڵێن کۆمۆنیست دەڵێن حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری. ئەمە جیاوازی سەرەکییە و ئێمە کۆمەڵێک کەس نین. ڕێکخراوێکە زیاتر لەبیست ساڵە بیری لەوە کردۆتەوە ، چۆن قسە بکات، بۆ کوێ بڕوات، چی بوێت، چ بوێرییەک لە خۆیدا پەرە پێبدات، دەبێت لە چ ئاستەنگێکدا تێپەڕێت، دەبێت گرنگی  بە چ شتێک نەدات. پێویستە گرنگی بە چ شتێک بدات و بیری لێبکاتەوە و کاریان لەسەر بکات. کەسانێک هەن بیست ساڵە خۆیان بۆ ئەم ساتەوەختە ئامادە دەکەن. کەسانێک هەن کە زۆر بەربەستیان تێپەڕاندووە، شەڕیان کردووە، ئەم حیزبە بەرهەمی شەڕە درێژخایەنەکانە لەگەڵ بۆرژوازی نەتەوەیی، ئەم حیزبە ڕزگاربووی ڕووداوێکی مێژوویی بنەڕەتی ئێرانە، کوشتارێک چەپەکانە لە لایەن ڕاستی کۆمەڵگای ئێرانەوە . لە هەمان کاتدا ئەم حیزبە بەرهەمی شەڕێکی سەربازی درێژخایەنە لەگەڵ حیزبی دێموکرات. ئەم حیزبە بەرهەمی گەورەترین خەباتی فیکرییە کە لە نەریتی مارکسیستی ئێراندا ڕوویدا و بە سەرکەوتوویی دەرچوو. ئەم حیزبە بەرهەمی نەریتی هەبوونی بەرنامە و  هەبوونی داواکاریە. بەرنامەکەمان بخەنە بەردەم قسەی ئەو چەپەی کە لەو ساتەدا دەیکرد. تەماشای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران بکەن کە لەسەر چی قسەی کردووە و دەڵێ: من دەیهێنم، حیزبێک کە دەزانێت دەبێ چ جاڕنامەیەک بهێنێت، لەگەڵ کێ ناسازێت و لەگەڵ کێ دەسازێت ، چ هەڕەشە و مەترسییەکی لەسەرە ، چ هیوایەکی هەیە. ئەمە زۆر جیاوازە لە هەندێک زیندانی چەپ کە لە زیندانی شا ئازاد دەکرێن بۆ ئەوەی بچینە ناو بزووتنەوەیەکی جەماوەری بەو قەبارە گەورەیەوە.

ئەم حیزبە ڕێکخراوێکی حازرو ئامادەیە. دەتوانێت خۆی دامەزرێنێت، دەتوانێت لە هەموو گۆشەیەکدا خۆی دامەزرێنێت و ڕێگە بدات خەڵک بێن و لە ڕێگەی ئەوەوە خەبات بکەن. ئەمە جیاوازی سەرەکی ئەم قۆناغەیە. بەڵام ئایا ئەوە مانای ئەوەیە کە سەرکەوتنمان حەتمییە؟ بە هیچ شێوەیەک! بە بڕوای من ئەو چانسەی کە ئێمە دەبێ دەسەڵات بگرینە دەست، لە ڕادەبەدەر کەم و بچووکە. لەڕادەبەدەر بچووکە و هەربۆیە ئەو ئەرکەی کە ئێمە هەمانە لەڕادەبەدەر گەورەیە. ئەگەر ئاسان بووایە ئێمەی نەدەویست. ئەگەر ئەم کارە ئاسان و ئۆتۆماتیکی بوایە، پێویستی بەو قسانە نەدەبوو. ڕێک لەبەرئەوەی سەختە، چونکە ناکرێ، چونکە ڕێگەی پێنادەن، چونکە مەترسیدارە، چونکە چانسی ئێمە سنووردارە، پێویستە بۆ هەریەکێکتان بیر لەوە بکەنەوە کە پێویستە ڕێڕەوێکی جدی لەپێش خۆتان دابنێن . وە پێویستە ئەم حیزبە بیخاتە بەردەمی خۆی بۆ ئەوەی ئەم کەلێنە بکاتەوە. وە ئەگەر ئەم کەلێنە بکەینەوە دیاردەیەکی مەزنە. ئەگەر ئێمە سەرکەوتن بەدەست بهێنین، ڕووداوێکی گەورە دەبێت. من سەرکەوتن بە ڕەها پێناسە ناکەم: یان ئێمە حکومەت دەگرین یان کۆتایی دێت! حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دەتوانێت ئەوەندە بەهێز بێت کە لەو وڵاتەدا دوو دەسەڵاتی هەبێت. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دەتوانێ ئەوەندە بەهێز بێت کە ئەگەر ڕاستیش دەسەڵات بگرێتە دەست، ناتوانێت بەسەر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا زاڵ بێت و بزووتنەوەی کرێکاری لە ڕیشە دەریان بهێنێت.

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دەتوانێت ئەوەندە بەهێز بێت کە لە پشت چەکەکانی خۆیەوە هەموو دەستکەوتەکانی بپارێزێت و بۆ ماوەی دە ساڵ کار بکات بۆ یەکلایکردنەوەی دەسەڵاتی کرێکاران. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دەتوانێت هەموو یان بەشێک لە دەسەڵاتەکە وەربگرێت. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دەتوانێت بزووتنەوەی کرێکاری ئێران، سۆسیالیزمی کرێکاری،بهێنێتە سەر نەخشەی سیاسی ئێران. ئەگەری ئەوە هەیە دوای پانزە ساڵ هێزی کرێکاری یەکبخرێت. هەموو ئەمانە ئەگەرن، بەڵام ئەوەی پێویستە بکرێت ئەوەیە کە دواجار دەسەڵات بەدەستەوەبگرین. وە ئەمە پرسی ئەمڕۆمانە. ئەم دەرفەتە دەتوانرێت لە دەست ىچێت. لە چاوپێکەوتنێکدا لە ئەنتەرناسیۆناڵی هەفتەییدا سەبارەت بە کۆنگرە وتم کە ئەم دەرفەتە دەتوانرێت زۆر بە ئاسانی لەدەست بدرێت و بە تایبەتی بە بۆچوونی من ئەگەری زۆرە کە لەدەست بچێت. من باش خۆمان دەناسم. ئێمە هەر لەخؤڕایی ئەم کەسانە نین. ئێمە مامۆستای هەڵەکردنین ،ئێمە مامۆستای لە ژێر پێ نانی دەست و قاچی یەکترین ، مامۆستای دەرفەت  لەدەست دانین. من گەشبین نیم، بەڵام تەواوی بابەتە سەرنجڕاکێشەکە ئەو دەلاقەیە کە کراوەتەوە، چونکە تەنانەت تا ئەم ساتەش کراوە نەبووە. بۆ یەکەمجار دەرفەتێکی بچووک بۆ ئێمە هەیە کە کارێکی گەورە بکەین. دەتوانین لە دەستی بدەین. ئەگەر لە دەستیشی بدەین، ئێمە ئینسانی شەریف بووین و بە شەریفی هاتین و بە شەریفی ڕۆیشتین، بەڵام کەس ناتوانێت ئەمەمان لێ بسەنێتەوە کە ئێمە  بۆ ماوەی بیست وچەند ساڵ نوێنەری دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئازادی ئینسان بووین لەو کۆمەڵگایەدا و نوێنەری لەناو بردنی نامۆبوون و خورافات و نەفامی بووین لەوڵاتێکدا.. کەس ناتوانێت ئەمەمان لێبسەنێتەوە کە ئێمە یەکەم کەس بووین کەداوای ئازادی بێ  کۆت ومەرجمان بۆ خەڵک کرد یان بەرگریمان لە یەکسانی ڕەهای ئینسانەکان کرد. … جێکەتووە … لەفڵانە ئیماراتی عەرەبیدا نییە. ئەمە وڵاتێکە کە ٦٠ ملیۆن کەسی لە پێگەیەکی سەربازیدا هەیە و پێگەیەکی یەکلاکەرەوەی هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئامادەیی هەمیشەیی هەیە لەسەر عەقڵیەت و ویژدانی ئەوروپای ڕۆژئاوا، لە شۆڕشی دەستورییەوە تا ئێستا. وڵاتێکی گرنگە، بەڕای من لە ئەرجەنتین گرنگترە، لە شیلی گرنگترە، لە بەرازیل گرنگترە؛ لە ڕووی جیۆپۆلەتیکی جیهانی و لە ڕووی پێگەی خۆی لە جیهانی ڕۆژئاوا و ئەو بزووتنەوەیەی کە دەتوانێت تێیدا ڕووبدات. ئەم ئاڵوگۆڕە لە ئێراندا بۆچوونی هەمووان لە مەسەلەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە شتێکی تر. باکوری ئەفریقا دەبێتە شتێکی تر، مەسەلەی کەمینەکان و موسڵمانان لە ئەوروپا دەبێتە شتێکی تر.

سەرکەوتن لە ئێران جارێکی تر پرسی کۆمۆنیزم دەوروژێنێتەوە. وێنەکەت لەسەر بەرگی ڕۆژنامەی تایمز و نیوزویک دادەنێن و دەڵێن ئایا لینین دەگەڕێتەوە؟ ئایا ترۆتسکی گەڕاوەتەوە؟ ئەوان ئەم کارە دەکەن. جاری پێشوو لە کۆنگرەی پێشوودا گوتمان کە دیمەنەکە گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا دێت و گۆڕانکاریی بەسەردا هات. ئەمجارەیان بەهێزتر دەگۆڕێت. سەرت سوڕنەمێنێت ئەگەر بەراوردت بکەن لەگەڵ لۆکسمبۆرگ و لینین و ترۆتسکی و بە یەکێک لە ئێمە بڵێن ڕابەری سوپای سوور. سەرت سوڕنەمێنێت ئەگەر لە پایتەختەکانی جیهان فەرش بڵاو بکەنەوە بۆ ئەوەی بەخێرهاتنتان بکەن و بزانن باسی چی دەکەن. وە بەڕاستی ڕووبەڕووی ئەو مەسەلەیە ببنەوە کە ئایا کۆمۆنیزم دووبارە زیندوو بوویەوە؟ دوای ١٢ ساڵ یان ١٦ ساڵ لە ڕووخانی دیواری بەرلین، ئایا جیهان دووبارە ڕووبەڕووی کێشەی لینین دەبێتەوە؟ کردەییە و بزووتنەوەی بەتوانای کۆمۆنیستی لە ئێران کۆمۆنیزم دەخاتەوە سەر نەخشەی جیهان. دەیخاتەوە ناو پرۆسەی خوێندن لە زانکۆکاندا. وەک ئاوازدانانی ئاوازدانەر و شیعری شاعیران لە لوتکەدا دادیدەنێت. دیسان کۆمۆنیزم بەرز هەڵ دەستێتەوە، مارکس دیسانەوە پڕ فرۆش دەبێتەوە ، تیشێرتەکەی هەمووان وێنەی داس و چەکوش لەسەرەدەبێت(ئەگەر لۆگۆکەمان چەکۆش و داس بێت، پێویستە ئامادەی بکەینەوە). دیسانەوە ئەو بزووتنەوەیەی کە ئێمە هەموو ئەم ماوەیە باسی دەکەین، زیندووکردنەوەی کۆمۆنیزم لەسەر ئاستی جیهان، لە لایەن حزبێکی کۆمۆنیستی سەرکەوتوو و نزیک لە سەرکەوتنەوە، پراکتیکییە. دەکرێت، قورسە، ئەگەری نییە، بەڵام دەکرێت.

ئێمه‌ ئه‌بێ چی بكه‌ین؟ تەنها چەند وشەیەک دەڵێم هاوڕێیان! لەماوەی دوو سێ ساڵی ڕابردوودا لە چوارچێوەی هەر دوو باسی حزب و دەسەڵاتی سیاسی و حزب و کۆمەڵگەدا کە لەڕێگەیەوە گفتوگۆکانمان لە سەر باسەکانمان کردووە و هیچی تریش ناڵێت جگە لەوەی حزبی سیاسی بۆ ڕوپامایی کردنی یەکتری ولەدەوری یەک کۆببنەوە و لابردنی تەنیایی لە ئاوارەییدا پێک نەهێناوە ، ئێمە حزبێکی سیاسیمان پێکهێناوە کە کۆمەڵگا ئاگاداری بێت و بە هاوکاری ئەو گۆڕانکاری بکات. حزبێکی سیاسی نەتوانێت نوێنەرایەتی کۆمەڵگا بکات و کۆمەڵگا ڕێکبخات و کۆمەڵگا بهەژێنێت، حزبێکی سیاسی نییە. هەر شتێکی تربێت، ڕەنگە زۆر باش بێت، ڕەنگە خەڵاتی نۆبڵی پێ بدرێت، بەڵام حزبێکی سیاسی نییە. باسی حیزب و کۆمەڵگا، باسی حزبی سیاسییە. ئێمە دەبێ ببینە حزبێکی سیاسی. هەرچەند دەستووری ئێمە مارکسیستی بێت، دەبێ ئەو توانایەمان پێبدات کە ڕێکخراوێکی جەماوەری تر بیین. تا ڕابەرایەتی و کادرەکانمان ئەزمووندارتر بن، توانای ئەوەمان دەداتێ کەخەڵکی بێ ئەزموون زیاتر یەکگرتوو بکەین. تا باشتر بانگەشە بکەین، باشتر هاندان بکەین، باشتر بنووسین، باشتر ڕۆژنامەیەک دروست دەربکەین، ئەو توانایەمان پێ دەبەخشێت کە کەسانی نەخوێندەوارتر و شەرمنتر و کەم دووتر دەتوانین بیهێنینە ناو ڕیزی خەباتەوە. ئەمە بارودۆخی ئێمەیە. ئێمە دەبێت ئەمە بکەین. دەبێت حزبێکی سیاسی دروست بکەین. وە ئەمە پرسی یەکەمە و گفتوگۆی حزب و کۆمەڵگا باسی بنیاتنانی حزبێکی سیاسییە. لە گروپی فشارەوە بۆ حزبی سیاسی. ئەمە لە دەستووری ئێمەدایە، شەش بۆ حەوت مانگمان هەیە، لەم شەش بۆ حەوت مانگەدا دەبێت بچین دروستی بکەین. پێویستە هەموو ئێران دەنگی تەقینەوەی بۆمبی کۆمۆنیزمی کرێکاری لە ماڵی خەڵکدا ببیستێت و بزانێت کە حیزبی کۆمۆنیزمی کرێکاری هاتووە کە شەڕ بکات و هاتووە کە بماێنێتەوە.

باسی دەسەڵاتی سیاسی: ئێمە ئەمەمان شکاند، جنێومان پێدەدەن کە ئێمە لایەنگری دەسەڵاتی سیاسین! ئایا داریوش فروهەر نەبوو؟ ئایا داریوش هۆمایون نییە؟ مەسعود ڕەجەوی نییە؟ ئایا ئەوە سان سوچی نییە لە بۆرما؟ ئایاحزبی کرێکاران نییە؟ ئایا لیبراڵ نییە؟ ئایا سۆسیال دیموکراسی نییە؟ ئایا پارێزگاران نییە؟ ئایا هەموو مرۆڤێک کە بیەوێت شتێک بگۆڕێت بەدوای دەسەڵاتی سیاسیدا ناگەڕێت؟ بۆچی نابێت کۆمۆنیست هەبن؟ دەسەڵاتی سیاسی پێناسەی گواستنەوەیە لە لێکدانەوەی جیهانەوە بۆ گۆڕینی جیهان. تەواوی تیۆری دەوڵەتی مارکس بابەتێکی ڕوونی خستەڕوو کە کاکە گیان حکومەتێک هەیە کە ڕێگە نادات جیهان بگۆڕێت و بناغەی سیستەمی هەبوو و دۆخی ئێستا دەپارێزێت، ناتوانی ئەو بیهێڵیتەوە و باقیەکەی بگۆڕیت. مەسەلەی دەسەڵاتە و نابێت هیچ خۆبواردنێکمان هەبێت لەوەی کەبمانەوێت دەسەڵات بەدەستەوە بگرێن.

ئەوانەی دەڵێن زیادەڕەوی دەکەن، ڕاست ناکەن، خۆتان زۆر بەگەورە دەزانن، ئایا دەزانن چ هەڵەیەکی میتۆدۆلۆژی سەرنجڕاکێش دەکەن؟ ئەوان بەراوردمان دەکەن لەگەڵ حزبی بەلشەفیکی دوای سەرکەوتن. تکایە بەراوردمان بکەن لەگەڵ  حزبی بەلشەیکی پێش سەرکەوتنیدا. بەراوردمان بکە لەگەڵ حزبی بەلشەفیکی ساڵی ١٩١٤، یان ١٩١٥ یان تەنانەت ١٩١٦! لە کوێ بەراورد دەکران بە ئێمە؟ بەلشەفییەکان لە کوێی نەخشەی ڕووسیادا بوون؟ به به ڕاورد له گه ڵ حزبی به لشه فیکی پێش سەرکه وتن، پێش دیارده ی مانگی شوبات، ئێمه زۆر بابه تیتر و دیارتر و کۆمه ڵایه تیتر و جه ختیتر و ئاماده ترین. لەوانەیە ئێمە شکست بهێنین و هەرگیز ئەو پێگەیە لە مێژوودا بەدەست نەهێنین. بەڵام لە ئێستادا بەراورد بکە: ترۆتسکی لە سەردەمی شۆڕشدا چووبووە ئەمریکا، نازانم دەیویست چی بکات؟ هەموو ئەم کادیرانە شەڕیان بینیوە، بانگەشەیان کردووە، هەموو کاتەکانیان بەخشیووە بە خەباتی سیاسی، حیزبێک کە ئێستا هێزە پارتی زانەکانی لەژێر چاوی کۆماری ئیسلامیدا دەڕۆنە مەریوان و چاکوچۆنی لەگەڵ خەڵک دەکەن، حیزبێک کە ڕادیۆیەکی داناوە و سەدان هەزار کەس گوێی لێدەگرن و خەتی لێوەردەگرن، ئەو حیزبەی کە هەموو بۆرژوازیی، خۆپاراستن لە لە توندوتیژی و شۆڕش لە جنێودان بەودا مانا دەکەنەوە ، دوای کۆنفرانسی بەرلین فشار دەخەنە سەر کابرا ، ئەوەچیت کرد؟ دەلێت بمرێ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری! کە وازی لێ بهێنن ، کە نەیگرن، کە لێی نەدەن، هیچ گوناهێکی نییە، کەسێکی خراپە، بەڕای من کەسێکی بێچارەیە. دەیتوانی قسەی خۆی بکات و بچێتە زیندان. تۆ کە هیچ کارێکیان پێت نییە، دەچیتە زیندان و دواتر جارێکی دیکە دێیتەوە دەرەوە. دالای لاماش لەوە تێدەگات کە تۆ چوویتە زیندان و ناڕەزایەتی دەردەبڕیت. بەڵام بڕیار دەدات قسە بە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بڵێت، لەسەر ئەو بنەمایەی کە من خۆم لە توندوتیژی بەدوور دەگرم، لەسەر ئەو بنەمایەی کە من پابەندی یاسام، لەسەر ئەو بنەمایەی کە من ئامادەم بۆ سازان، لەسەر ئەو بنەمایەی کە من ڕیفۆرمخوازم، یان ئەوەی چەندە  ناو ناتۆرە لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دەنێم لە ڕاگەیاندنەکانمدا، لە وتاردانەکانمدا و لە فڵانە بڵاوکراوەمدا دیاری دەکرێت ، لە کەسانی دووی خوردادیەوە بیگرە تا پارێزگاری کوردستان و وەزارەتی ڕاگەیاندن و دەستەوتاقمی خامنەیی لە جیی خۆیدا پارێزراوە. کابرا بە خۆی دەڵێت شاعیر جنێومان پێدەدات، باشە دەئیتر بڕۆ شیعرەکەت بڵێ، ئێمە هەرگیز قسەمان بە هیچ شاعیرێک نەگوتووە، دەیان شاعیر نەفرەتیان لێکردووین. پاشان ئێمە ئەتەکێتمان نییە و ئەویش بە ئەدەبەوە. وە ئەگەر بچیتە لای و بڵێی بەڕێز مەڵێ، پانزە بیست کەس لە دەوری کۆدەبنەوە، دەڵێن بۆچی  خەریکن هێرش دەکەیتە سەر ئەم بوونەوەرە بێتاوان و نەرم و نیانە؟ باشە شاعیرە  بەڵام کاتێک پەخشان دەنوسێت ، تەنها خەریکە جنێو بە ئێمەدەدات.

ئەم ڕاستییە لە کۆمەڵگادا تۆمار کراوە. وەرە بزانە  لەبارەی ئێمەوە چی بەخەڵک دەڵێن. دەڵێن فڵان کوڕی سەرمایەدارێکی دەوڵەمەندی جوولەکەیە کە دەیەوێت کۆمۆنیزم بهێنێتە ئێران. کوڕی جولەکەیەکی دەوڵەمەند!!! بۆ نموونە لە پاسی شەمس العمارە کە خەریکە خەڵک دەبات بۆ وەرامی باسی ئەوە دەکەن. بۆچی؟چونکە ئەم سبوڵی پێچەوانەی حکومەتە. ئەوانەی دەیانەوێت ئایین لە ڕەگەوە دەربهێنن، نایانەوێت یەک تۆزیشی لێی بهێڵنەوە. ئەوانەی ئەگەر بێن، بڕیارە چاوی هەموویان دەربهێنن و لەناویان ببەن، هەموویان واتە هەموو ئەوانە، لەڕاستی پێموایە ئەمە ئەو وێنەیەیە کە لە ئێمەی نیشان دەدەن. بەڵام حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری هیوای لە ئارادا نەهێشتنی هەر جۆرە توندوتیژییەکە لەم وڵاتەدا، با لێرەدا ئەمە بڵێم. تاکە ڕێگای خۆش بەختی ئاشتیانەو ئینسانی و بێ سەختی بۆ خەڵکی ئێران، حزبی کۆمۆنیستی کرێکارییە. ئەوانەی تر کە باسی دەکەن، مەملەکەت بەرەو سیناریۆیەکی ڕەش دەبەن. ئەوان خەریکن بیبەنە ناو شەڕەوە. ئەگەر بزووتنەوەیەک دروست بکەیت و بتەوێت مەلا بمێنێتەوە، خەڵک لە دژت دەست بۆ چەک دەبەن، پێت وایە دەتوانیت چاکسازی لە وڵاتدا بکەیت، ئاخوندەکان لاواز بکەیت، ئینجا ڕێگری لە خەڵک بکەیت کە سەریان نەبڕێت. پێت وایە بتوانی تۆزێک لە مافی ژنان بدەیت و بێدەنگیان بکەیت؟ تۆ ناتوانی پێت وایە دەتوانیت کەمێک دەرگای سەرکوت یەک زەڕە بکەیتەوە؟ وڵات خەریکەدەتەقێتەوە.

تەنها ڕەوتێک کە دەتوانێت ئاشتی و ئارامی و گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە بۆ کۆمەڵگا بە بێ توندوتیژی بهێنێت کە بڕیار بدات لەسەر قسەی خەڵک کار بکات. ئەوە ئێمەین. خەڵک ئەم دۆخەیان ناوێت. ئەمە بزووتنەوەیەکە کە سزای لەسێدارەدان قبوڵ ناکات و ئەگەر هەر مەلایەک  تۆزێک عەقڵی هەبێت پێویستە هەر ئێستا پەیوەندیمان پێوە بکات. (چەپڵە لێدانی بەردەوامی ئامادەبووان)

ئەمە ڕەوتێکە کە ئازادی ڕادەربڕینی  بۆهەموو کەسێک بەفەرمی دەناسێت و دەرفەت دەدات بە بەرامبەرەکەی کە قسە بکات. ئەمە ئەو بزووتنەوەیەیە کە دەڵێ لایەنگری دەسەڵاتی پاشایەتیت یان ئیسلامی فاشیست، بڕۆ حزبەکەت بنیات بنێ. ئەمە ئەو ڕەوتەیە کە دەڵێت من پۆلیسی نهێنی دروست ناکەم و کەس مافی ئەوەی نییە لەسەر شەقامدا بەنهێنی چەک ببەستێت. ئەگەر بەشێکیت لە هێزی پۆلیس، یەکپۆشی خۆت لەبەر بکە. ئەمە ئەو ڕەوتەیە کە دەڵێت ناتوانیت کەسێک بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر دەستبەسەر بکەیت تا ئەو کاتەی کەتاوانەکەیت ڕانەگەیاندووە، بەڵگەت نیشان نەداوە کە دەتوانرێت ببرێتە دادگا. ئەمە ئەو بزووتنەوەیەیە کە دەڵێ مافی کۆبوونەوە و ناڕەزایی دەربڕین و ڕێکخستن، بە هەر هۆکارێک بێت، مافی زەوتنەکراوی خەڵکە. ئەمە ئەو ڕەوتەیە کە دەڵێت ئێمە پیرۆزیەکانمان نییە. هەرکەسێک مافی ئەوەی هەیە قسەی ناشیرین بە هەر شتێک بڵێت کەبیەوێت، وە تۆش مافی هەڵخڕاندنت نییەلە دژی، مافی دەستگیرکردنت نییە، مافی هەرانانەوەت نییە، مافی ئەوەت نییە فەتوا دەربکەیت، دەمەوێت قسەی نەشیاو بەخودا بڵێم ، دانیشە و گوێ بگرە و تۆش قسەنەشیاو بە من بڵێ. لەم وڵاتانەدا دەیکەن. هەروەها فێردەبیت. دەمەوێت نەفرەت لە میللەتەکەت بکەم، دەمەوێت نەفرەت لە پیرۆزییەکانتان بکەم. وەرە تۆش دەتوانیت جنێو بدەیت. ئێمە جارێک لەدایک بووین، دەمانەوێت شتێک بڵێین کە لە دڵماندا گیر بووە.هیچ پەیوەندی بەکەسەوە نیە؟

ئەمە ئەو بزووتنەوەیەیە کە خەریکە ئازادی دەهێنێت، ئەمە ئەو بزووتنەوەیەیە کە دەتوانێت بەرگریشی لێ بکات، ئەمەش ئەو بزووتنەوەیەیە کە دەزانێت ئازادی لە قسەی نیوە کوڵاوەوە سەبارەت بە نیازپاکی دەرناکەوێت، لە دەسەڵاتی سیاسی چینێکەوە دێت کە سوودمەندە لە ئازادی و دەتوانێت بەرگری لێ بکات “با هەموومان فێربین کە دیموکراسیبوون پراکتیزە بکەین!” لە کوێی دونیادا بەم چەشنە ئازادی دەستەبەر کراوە؟ حیزبێکی شۆڕشگێڕ، چینێکی شۆڕشگێڕ هاتووە و بردوویەتی، لێیداوە، دەستی کڵێسای بڕیووە! مرۆڤەکان ئازاد دەبن. دەسەڵاتی پاشایەتی کۆتایی هات! مرۆڤەکان ئازاد بوونە. ژن و پیاو یەکسانن، ئەگەر دژایەتی بکەن، فڕێتان دەدەینە زیندان! مرۆڤەکان ئازاد دەبن. گریمان من ڕاهێنانی دیموکراسیم کرد، زۆر زۆر، خەریک بوو ئامادە بووم کە بەردێک  لەگورچیلەمدا دەرکەوتوو مردم. ئایا دەبێت کەسی داهاتوو لە سەرەتاوە ڕاهێنانی دیموکراسی بکاتەوە؟ بابەتییە، ئازادی مەقولەیەکی بابەتییە کە دەبێت وەربگیرێت و بهێڵرێتەوە و تەنیا کەسێک کە بەرژەوەندیی تێدا هەبێت دەتوانێت بیگرێت و بیهێڵێتەوە. ئەو کەسەی کە ڕاستی دەڵێت، لە ئەنجامدا، ئازادی لە بەرژەوەندی خۆیدا دەزانێت. ئەو کەسەی دەڵێ با بچین قسە لەلای خەڵک بکەین و بزانین لەگەڵ کێدان و دواتر خەڵکیش لەشوراکانماندا دەنگ بدات. با خەڵک بۆخۆی قسە بکات نەک پەرلەمانێکی خۆوبەختی، بەڕاستی سەرم سوڕماوە ئەگەر کەسێک بە جەمیلە کەدیوەر بڵێت نوێنەری خەڵک. لە چ هەڵبژاردنێکدا؟ لەگەڵ کام کاندید؟ بە چ ڕادەیەک ئازادی بانگەشەکردن؟ ئەگەر تۆ لەم وڵاتەدا بڵێیت فڵانە نوێنەری دیاریکراو یەک چرکە مافی تەلەفزیۆنی کەمتری هەبووە لە یەکێکی تر، ئەوا هەڵبژاردنەکە بە دەست تێبراو ڕادەگەیەنن. بەڵام لە فەرهەنگی ڕیفۆرمخوازانی ئێمەدا جەمیلە کەدیوەر نوێنەری خەڵکە. ئەوان نەیانهێشت بەشداری بکەیت، ئایا ڕێگەیان پێدایت ببیتە کاندید؟ ڕێگایان پێدایت ڕۆژنامەیەک دەربکەیت؟ ئایا ڕێگەیان پێدایت قسەکانت بەگوێی خەڵک بگەیەنیت ؟ خۆی بەربژێر کردووە، هاوڕێکەی خۆی هێناوە و دەڵێن نوێنەری خەڵکە! ئەگەر کۆریای باکوور ئەمە بکات، شەڕی سارد دێت و دەڵێت ئای ئەمە نابێت. بەڕێز کیم ئیل سونگ قبوڵکراو نییە. ئەگەر میلۆسێڤیچ ئەم کارە بکات، دەیانەوێت دادگاییبکەن. بەڵام خاتەمی ئەم کارە بکات ئاخوندی ئازیز! چەند لیبراڵە! چەند خۆشەویستە! هەڵبژاردنی داناوە و کوڕە پورەکەی لە سندوقەکەدا دەرهێناوە!

ئێمە دەتوانین هەڵبژاردن ئەنجام بدەین و خەڵکیش دەنگ بدات، ئەگەر کەسێک بەدوای سیناریۆیەکی سپیدا دەگەڕێت، سیناریۆیەکی ئینسانی بۆ گۆڕانکاری لە کۆمەڵگادا، پێویستە لەگەڵمان بێت، لەگەڵمان بێت. ئێمە بۆرژوازییەکی ڕیفۆرمخوازمان نییە، بۆرژوازییەکی دڵسۆزمان نییە، بۆرژوازییەکی شارستانیمان نییە، ناتوانین بورژوازییەکمان هەبێت، چونکە شارستانیەتییەکەی بەقەد قەبارەی جزدانی پارەکەی مانای هەیە، ئەگەر قازانج وەرنەگرێت تێکی ئەدات. ناتوانیت لە ئێران  حکومەتێکی بۆرژوازی لەم تەکنەلۆجیاوە بهێنیت، کە ناتوانیت بەم کارە هەرزانە قازانجێکی شیاو بەدەست بهێنیت، کاری لێبسەنیتەوە و بڵێیت سەندیکاش پێکبهێنن، ئەگەرببێت هیچ کێشەیەک نییە، ئەوان سەندیکا پێکدەهێنن، قازانجەکەت دەکەوێت، کودەتا ئەنجام دەدەیت، ئاخر خۆ دەتانناسین. بورژوازی نەتەوەیی پێشکەوتنخوازمان نییە،  قسەی بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەری ئێمەیە. تەنها کرێکار، تەنها کۆمۆنیزم دەتوانێت بەختەوەری و خۆشگوزەرانی و ئارامی و ئاسوودەیی و شارستانیەت بهێنێت.

ئایا ئەگەر سەریش بکەوین، ڕێگەدەدەن بەگەروماندابچێتە خوارەوە ؟ ئایا ناتۆ ڕێگا دەدات؟ ئایا ڕۆژئاوا ڕێگە دەدات؟ ئایا بزووتنەوەیەکی بەرفراوانیئینسانی خەڵتانی خوێن ناکەن؟ پێم وایە دەتوانین مامەڵەی لەگەڵ بکەین، بەبێ شەڕ. ئەگەر ئێمە دەسەڵات بەدەستەوە بگرین دەرگای وڵات دەکەینەوە، دەرگای وڵات دەکەینەوە، پرۆسەی سیاسی ئەو وڵاتەش ئەوەندە شەفاف دەکەین کە کەس نەتوانێت پیلانگێڕی لەدژی بکات. هەموو ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان دەکەین کە ئەمەش ئاسانە، هەموو هاوڵاتیانی جیهان بێن لەوێ بیبینن. ئێمە هیچ دیوارێکی ئاسنین لە دەوری ئەو وڵاتە دروست ناکەین. دەمی کەس داناخەین. با قسە بکەن، ڕاپۆرتێک ئامادە بکەن. با سیخوڕی بکەن. هەرکەسێک تێدەپەڕێت دەتوانێت بەشداری هەڵبژاردنەکانمان بکات، ئەوە شورایە، بڕۆ و قسەی خۆت بکە. لێرەدا دەتوانن نموونەکە ببینن. ئەم وڵاتەیان سەرکوتکردووە، ئەمە عێراق و سربیا نیە. ئەمە ئەو حکومەتە ئازادەییە کە هەموو مرۆڤایەتی پێشکەوتوو لە پایتەختەکانی فەرەنسا و ئینگلتەرا و ئەڵمانیاوە بۆ بەرگری لێکردنی هەڵدەستێت ئەگەر ئێمە بێین. ئەگەر بێن بۆ ئەوەی بزانن شارستانیەت لێرە سەرکەوتووە، مرۆڤایەتی لێرە سەرکەوتووە. بەدڵنیاییەوە هەوڵی خۆیان دەدەن، بەڵام لەبەردەم حکومەتەکەماندا  ئەوەندە ئیفلیجن و تەنانەت زیاتر لەوەی کە لەبەردەم بەلشەفییەکاندا ئیفلیج بوون. دەبێت دان بەوەدا بنێن کە ئەمە حکومەتی بێبەشەکانە و ئەمە حکومەتی شارستانی ئەو کەسانەیە کە ئازادییان دەوێت.

هاوڕێیان زۆر قسەم کرد. ئەم بڕیارنامەیە لە بانگەوازێک زیاتر نییە. بانگەوازێک بۆ تێگەیشتن لە گرنگی دۆخەکە، و ئەم ئەرکە قورسە لەسەر شانتان دادەنێت، زۆر قورستر لەوشتەی کە بیری لێدەکەیتەوە. یەکێتی ئێوە، وزەتان، وردبینیتان، کۆمۆنیزمتان لێرەدا دەخرێتە بەر تاقیکردنەوە، بەڕای من. پێویستە ئەم کۆنگرەیە بچێتە دەرەوە و ئەم بەرنامەیە جێبەجێ بکات. لەوانەیە شکست بهێنین، ئەگەرەکەشی کەم نیە، ڕەنگە شکست بهێنین، ڕەنگە جارێکی تر بخرێینەوە ژێر مەنگەنە. بەڵام ئێمە هەر شتێک کە بەدەستمان هێنابێت بە ئاسانی نایدەینەوە، بە دڵنیاییەوە. بەڵام ئەم بزووتنەوەیە ئەرکێتی، ئەمە قەرزاری مێژووی کۆمۆنیزمە، ئەمە قەرزاری چینی کرێکاری جیهانییە، ئەمە قەرزاری کرێکاری ئێرانییە، ئەمە قەرزاری خەڵکە، ئەمە قەرزاری هەموو منداڵێکی ئێرانییە کە ئێستا لەدایک دەبێت .ئەوەیە کە خۆی تاقی بکاتەوە چونکە خولێکی تر دەڕۆن سەری خەڵک دەبڕن و یاری بە چارەنووسی خەڵک دەکەن. بەهەر حاڵ هیوادارم کۆنگرە لە هەستیاری ئەو ساتە تێبگات کە تێیدایە.

مەنسور حیکمەت

ئەنتەرناسیۆناڵی هەفتانەی ژمارە ٤٨

٦ی ئەپرێڵی٢٠٠١

زۆر سوپاس بۆ هاوڕێ فەرهاد عەبدی ئازیز کە هەڵەچنی وپێداچوونەوەی بۆ بابەتەکە کردووە

hekmat.public-archive.net #1635fa.html