راگەیاندنی ژمارە 2 ….
پاش ئەوەیکە لە 26ی ئاوریل، تەیفوور سەلیمی بابامیری لە گەلٚ جەوانمەرد مام خوسرەوی بە دزیەوەو هەروەها نەدرکاندنی هیچ هەوالٚیٚک، لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی رژیمەوە دەرفیٚندریٚن و چەند حەووتوو بنەمالٚە کانیان ئەم شار بوٚ ئەوشار پیٚدەکەن و بەمشیٚوە بنەمالٚەکانیان ئەشکەنجەی دەروونی دەدەن و لەو بیٚ هەوالٚیەدا رادەگیرین و تەنانەت شویٚنی دەستبەسەربوونیان ئاشکرا ناکەن کە ئایا زیندون یان نا، لە کوٚتاییدا حەوتووی رابردوو لە ریٚگای چاوپیٚکەوتنی زیندانیەکی دیکەوە، لە زیندانی ناسراو به “دەریا”ی شاری ورمیٚ، بنەمالٚەی تەیفوور سەلیمی بابامیری ئاگادار دەبن کە ناوبراو بوٚ زیندانی ناوەندی شاری ورمیٚ راگویٚزراوە، بەلاٚم هیٚشتا ئیمکانی چاوپیٚکەوتن و دیدار لە گەلٚ بنەمالٚەی پیٚ نادریٚت.
لە دریٚژەدا چەن روٚژ لەوە پیٚش تەیفوور سەلیمی بابامیری لە پیٚوەندیەکی تەلەیفوونیدا لە گەلٚ بنەمالٚەکەیدا ئەوە پشت راست دەکاتەوە کە ئیٚستا لە زیندانی ناسراو به دەریا لە شاری ورمیٚ زیندانیە، بەلاٚم بە هوٚی ئەشکەنجەی وەحشیانەی وەزارەتی ئیتلاعاتی رژیم لە بارودوٚخیٚکی خراپی جەستەییدایە. ناوبراو لەو پیٚوەندیە تەلەیفوونیەدا وتوویە لەماوەی چەند حەوتووی رابردوودا بە توندی لە ژیٚر ئەشکەنجەی وەحشیانەی رژیمدا بوە بوٚ ئەوەی دان بە پەروەندە سازی ئیتلاعاتی رژیمدا بنیٚت. ناوبراو وتویە بە هوٚی قبولٚ نەکردنی سیناریوٚی پەروەنده سازی رژیم بە تووندی کەوتوەتە بەر ئەشکەنجە و لیٚدان، بە جوٚریٚک توانای بیستنی گویٚیەکی نەماوە و هەر وەها دەست و سەریان بە توندی شکاندوه و عەسەبی دەستیان پچراندوه و دەستیٚکیشیان لە کار خستوه. ناوبراو لە ماوەی چەند حەوتووی رابردوودا چەند جار داوای روٚیشتن بوٚ دوکتوٚری کردوه و هەروەها وتویە دەبیٚ حەقی چاوپیٚکەوتن لە گەلٚ بنەمالٚە و هەروەها بوونی وەکیلی هەبیٚت بەلاٚم هەرجارە بەرپرسی زیندانی دەریای شاری ورمیٚ ئەو داواکاریانە و هەروەها پیٚویستی بەپەلە بە دوکتوٚری رەت کردوەتەوە.
بەمشیٚوە داوا لە خەلٚکی ئازادیخوازی ئیٚران و بە تایبەت شارەکانی کوردستان دەکەین هاوکات لە گەلٚ مەحکووم کردنی سیاسەتی رفاندن و ئەشکەنجە و ئەزیەت و ئازاری وەحشیانەی زیندانیەکان لە لایەن رژیمەوە، بە هەر شیٚوەیەک بە موناسبی دەزانن بەرانبەر بە سەپاندنی کەشوهەوای ترس بە سەر بنەمالٚەی ئەو کەسانە هەلٚویٚست بگرن و پشتیوانی خوٚیان دەرببرن. لە کوٚتایشدا لە بەرەی ئازادیخواز و ناوەندە کانی دەرەوەی ئیٚرانیش چاوەریٚ دەکریٚت وەک هەمیشە دەنگی نارەزایی بنەمالٚەی زیندانیان بن و لەو پیٚوەندەشداو زیاتر لە پیٚش، رژیم بخەنە ژیٚر فشارەوە بوٚ ئەوەی رژیم دەست نەداتە پەروەندە سازی و سیناریوٚ وەریٚخستن لە دژی زیندانیان و هەروەها بە بیٚ بەشکردنی زیندانیەکان لە بوونی وەکیل و دەست پیٚراگەیشتن بە سەرەتایی ترین مافی هەر زیندانیەک وەک دوکتوٚر و پیٚداویستی دەرمانی، ئەشکەنجەی دەروونی خوٚیان و بنەمالٚەکانیان بدات.
17 جولای 2023