برای سپیدە قلیان ڕایگەیاند کە دیسانەوە خوشکەکەی سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە
مەهدی قلیان، برای سپیدە قلیان، ئێوارەی پێنجشەممە ١٤ی ئوردی بەهیشت ١٤٠٢، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، بابەتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە خوشکەکەی بە دوو ساڵ زیندانی سزادراوە.
بەڕێز قلیان لەم ڕاگەیاندنەدا نووسیویەتی: “دوێنێ، بۆمان دەرکەوت کە سێپیدە سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، دوو ساڵی دیکە، واتە سەرلەنوێ دەستپێکردنەوە ئەوشتەی کە تازە تەواو بووە”. لە پاییزی ١٣٩٧ەوە سپیدە لە پشت شیشە ئاسنەکانی دادگا و لە دەربەدەریدا دەیبینین، لە ساڵی ١٣٩٧ەوە هەوڵمانداوە، ئەڵبەت لە زیندانێکی فراوانترداین، چەندین کێلۆمەتر ڕێگا دەبڕین ،هەرچەندە زۆربەی هەفتەکانی سپیدە بەبێ سەردانیە چونکە هیلاکی وماندو بوونی ڕێگەقبوڵ ناکات و خۆی لە جیاتی ئێمە هیلاک و خەمبار دەبێت، بەڵام کۆڵمان نەداوە و کۆڵیش نادەین، چونکە لەوەوە فێری ئەم خۆڕاگریی و قوربانی دانە بووین ”.
دەشڵێت: “بەڕاستی دۆخەکە بەجۆرێکە کە ئێمە دڵخۆشین کە سێپیدە هێشتا لە ژیاندایە، هەرچەندە چەندین وێنەی ئازاربەخش لە مێشکی من و خێزانەکەماندا هەیە لەو شەوەوە کە لەسەر ڕێگا بردیان و ئەو نەگەیشتە ماڵەوە. “. ڕوونە کە ڕێگای ئەو وەک زۆر هاوتەمەنەکانی ڕوونە، سزای ٢ ساڵ زیندانی بەهۆی دروشمێکەوە کەلەبەردەم دەرگای زیندانەکەدا دوای ئازادکردنی.”داویەتی
سێپیدە قلیان هێمای خۆڕاگری و ئازایەتی شۆڕشێکە!
#سپیدە قلیان دەبێت ئازاد بکرێت
#زیندانی_سیاسی_ئازاد بکرێن
#بڕوخێ_نیزامی_جینایەتکاری_ئیسلامی_ئێران
وەرگێرانی بۆ کوردی کاوە عومەر