شەممە، ٩ی تشرینی یەکەمی ١٤٠١
خەڵکی ئازاد و خەباتکاری کوردستان
جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامی تاوانێکی دڕندانەی ئەنجامدا و بارەگا و ئۆردوگای چەند لایەنێکی ئۆپۆزیسیۆنی لە کوردستانی عێراق بۆردومان کرد و ژمارەیەکی زۆر کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. پێویستە وەڵامێکی توندی ئەم کارە تاوانکارییە بدرێتەوە.
مانگرتنی بەهێزی سەرتاسەری ئێوە لە ١٩ی ئەیلولدا وەڵامێکی ددان شکێن بوو بۆ کوشتنی مەهسا. ئێوە نیشانتان داوە کە دەتوانن بە یەکگرتوویی لە سەرانسەری کوردستان هەنگاو بنێن. ئهم مانگرتنه كاریگهرییهكی بهرچاوی ههبووه لهسهر کڵپەسەندنی ناڕهزایهتییهكانی شارهكانی كوردستان كه به كوشتنی مههسا دهستی پێكرد و پێش ئهوهش گیان لەدەستدانی شلیر. هەروەها مانگرتنتان لەسەر ئاستی سەرتاسەری سەرسامی خەڵکی وروژاند و هاودەنگییەکی بەرفراوانی هێنایە ئاراوە.
ئێستا نزیکەی دوو هەفتەیە لە شارەکانی کوردستان و سەرتاسەری وڵاتدا ڕاپەڕینێکی گرنگ و پڕ لە پڕ وروژێن ڕوویداوە. خوێندکارانی نزیک بە ٥٠ زانکۆ مانیان گرتووە و لە شارە جیاوازەکان دەستیان بە گردبوونەوەکانیان کردووە و مانگرتنی گشتی سەرتاسەری بووەتە گوتاری باڵادەست لە وڵاتدا. بێ وێنەترین خۆپیشاندانی ئێرانییەکان لە شارە جیاجیاکانی ئەورووپا و ئەمریکا روویان داوە. هاوسۆزی نێودهوڵهتی لهگهڵ ژنان و خهڵکی ئازادی ئێران که له وڵاتانی جیاجیا دهستی پێکرد، به خێرایی له فراوان بوونەوەدان. هەموو ئەمانە رژێمیان بێدەسەڵاتتر و بێ ئومێدتر کردووە، گورزێکی قورسی لە جەستەی پەککەوتووی داوە و هێزە سەرکوتگەرەکانی زۆر بێ ورە و هاندەر کردووە.
هەرچەند کۆماری ئیسلامی بێ ئومێد بووە، بەڵام وەک هەمیشە دەستی بە سەرکوت کردووە و دەیان کەسی لە سەرانسەری وڵات و کوردستان کوشتووە و ژمارەیەکی زۆریشی ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.
لە وەڵامی ئەم تاوانانەدا، لە کاردانەوە بە بۆردومانی ئۆردوگای حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە تاوانەکانی حکوومەت لە دژی ناڕەزایەتییەکانی شەقام لە شارەکانی کوردستان و سەرتاسەری ئێران و هاوسۆزی لەگەڵ ئەو خەباتە شکۆمەندانەی کە لەسەرتاسەری وڵات دەستی پێکردووە، ئێمە بانگەوازتان دەکەین بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی شەممە ١ ئۆکتۆبەر. بانگەوازی هەموو ئێوەی خەڵک و کرێکاران و مامۆستایان و کارمەندانی فەرمانگە و قوتابیان و دوکانداران دەکەین کە دەوام ڕابگرن و مانگرتنی گشتی بکەن و لە هەمان کاتدا گردبوونەوەیەک ئەنجام بدەن. داوا لە خەڵکی ناڕازی کوردستان و ژنان و گەنجان دەکەین، لە هەمان کاتدا لەگەڵ مانگرتنەکەدا، بە هەموو هێزێکەوە گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە هەموو شارەکانی کوردستان فراوانتر بکەن. مانگرتن و گردبونەوەکانی ناڕەزایەتی لە کوردستان دەورێکی گرنگ دەگێڕن لە پەرەسەندنی ناڕەزایەتیەکان لە سەرتاسەری وڵاتدا.
پێویستە تاوانباران بزانن خەڵکی کوردستان ئەو تاوانانە بێ وەڵام ناهێڵنەوە و وەڵامێکی ددانشکێن دەدەنەوە بە ئەنجامدەرانی سەرکوت و تاوان.
ههروهها داوا له خهڵكی ئازادیخواز له سهرانسهری وڵات دهكهین كه به ههر شێوهیهك بۆیان دەکرێت پشتیوانی له مانگرتنی گشتی له كوردستان بكهن و ئاڵای مانگرتنی گشتی له سهرانسهری ئێراندا بهرز بكهنهوه.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران
(29 ئەیلوولی 2022)