داخستنی سنورەکان بەرووی خەڵکی سوریادا هیچ پاساوێکی نیە!
هاوکات لەگەڵ توندبوونەوەی شەڕو پێکدادانەکان لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریادا‌و کوشتاری وەحشیانەی هاوڵاتیانی مەدەنی کوردزمان لەلایەن گروپە ئیسلامیەکانی سەر بە “سوپای ئازاد”ەوە، هەزاران هاوڵاتی ناچاربوون ناوچەکانی نیشتەجێبوونی خۆیان بەجێ بهێڵن‌و روو لە پەناگایەکی ئارام بکەن بۆ دەربازکردنی خۆیان له‌و کوشتاره‌ی به‌ره‌وڕوویان بۆته‌وه. لەروانگەی بەشێکی بەرچاوی ئەو خەڵکە ئاوارەو بێدەرەتانەوە، ئەو پەناگە ئارامە پەڕینەوەیه بۆ کوردستانی عێراق، کە له‌لایه‌ن به‌رزانی‌و حزبه‌که‌یه‌وه بەرێوە ده‌برێت. بەڵام بەپێچەوانەی چاوەڕوانیەکانی خه‌ڵکی ئاواره‌و هه‌ر پره‌نسیپێکی ئینسانیه‌وه، به‌رزانی‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی لەپێناو ئامانج‌و بەرژەوەندی سیاسی خۆی‌و بردنه‌پێشه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی تورکیا، دەرگای بەڕووی ئاواره‌کاندا داخستووه‌و ئه‌وانی لەبەردەم شەڕو کوشتارو هەڕەشەی گروپ‌و دەستە ئینسانکوژەکاندا ڕاگرتووه.
راگەیاندنی رەسمی حکومەتی هەرێم سەبارەت بەم مەسەلەیە به‌ڕۆشنی ئه‌وه‌ی ئاشکراکردووه، که پارتی‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی سنوریان ته‌نها بەرووی کۆچی خەڵکدا داخستوە بەرەو ناو هەرێم، دەنا سنور بۆ مەسەلەکانی پەیوەند بە بازرگانی‌و دیپلۆماسیه‌وه کراوەیە! کرۆکی مەسەلەکەش ئەوەیە کە ئەوان دەرگایان بە رووی پەناهێنانی خەڵكی ئاواره‌و کارەساتباری جه‌نگێکی کۆنه‌په‌رستانه‌و ئینسانکوژیدا داخستوە، که‌بۆ ده‌ربازکردنی ژیانیان چاویان بڕیوه‌ته کوردستانی عێراق.
حکومەتی هەرێم‌و بەپلەی سەرەکی پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌ک حزبێکی دەسەڵاتدار، کە راستەوخۆ کۆنترۆڵی ئەو سنورانەی له‌ده‌ستدایه، خۆی تەرەفێكە لەکێشەکانی ناوچەکوردنشینەکانی سوریا. داخستنی سنور بەرووی شەپۆلی هاوڵاتیانی هەڵاتوو لە مەرگ، بۆئەوەیە کە هێزەکانی(پەیەدە)ی سەر بە(پەکەکە)،کە دەسەڵاتی ئەو ناوچە کوردنشینانەی بەدەستەوەیە، بەچۆکدابێنێ‌و ناچاری بکات مل بدات بەمەرجەکان‌و داواکاریەکانی پارتی بدات. لەم ڕێگایەشه‌وە بتوانێ ده‌ورێکی کاریگه‌ر لەروداوەکانی سوریا‌و بەتایبەتی لەناوچە کوردنشینەکاندا، به‌ده‌ست بهێنێ‌و سه‌ره‌نجام له‌خزمەت سیاسه‌ت‌و بەرژەوەندیه‌کانی تورکیادا، کەله ئێستادا لە هاوپەیمانیەکی سیاسی- ئابوری بەهێزدان، هه‌نگاو هه‌ڵگرێ.
بێگومان داخستنی سنوره‌کان له بارودۆخی هه‌ڵایسانی شه‌ڕ له‌ناوچه کوردنشینه‌کانی سوریادا، شتێکی زیاتر له‌وه ناگه‌یه‌نێ که پارتی‌و حکومه‌ته‌که‌ی گه‌ره‌کیانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان سیاسه‌تێکی تەواوکەری ئەو هێرشانە بگرنه‌به‌ر کە هێزە ئیسلامیەکانی هاوپەیمانی دەوڵەتی تورکیا کردویانه‌ته سەر هاوڵاتیانی مەدەنی کورد‌و قەتڵوعامیان دەکەن‌و مناڵانیان سەردەبڕن‌و ژنەکانیشیان بەغەنیمە دەگرن!
داخستنی سنورەکان بەرووی خەڵکی سوریادا هیچ پاساوێکی نیە. خەڵکی کوردستان نه‌ک هه‌ر نابێ ئه‌م سیاسه‌ته دژی ئینسانیەی دەسەڵاتدارانی پارتی به‌داخستنی سنوره‌کان به‌ڕووی هاوڵاتیانی مەدەنی کوردزمانی سوریادا، قبوڵ بکەن، به‌ڵکو ده‌بێ به‌ته‌واوی تواناوه بۆ په‌کخستنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵبڕن وخوازیاری کردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی سنوره‌کان‌و به‌هاناوەچوونی خه‌ڵکی ئاواره‌و لێقه‌وماوی سوریا بن. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، داخستنی سنوره‌کان له‌لایه‌ن پارتی‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌وه به‌توندی ئیدانه‌و سه‌رکۆنه ده‌کات‌و له‌پاڵ ده‌نگی ئازادیخوازان‌و ئینساندۆستان‌و هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریدا بۆ کردنه‌وه‌ی سنوره‌کان‌و به‌هاناوەچوونی خه‌ڵکی ئاواره‌ی سوریا، ڕاده‌وه‌ستێ.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
9/8/2013
—
Shukak Abdulstar
Skrtaryaty Maktaby Syasy
00964 770 76 79 334 – 7\24
00964 (0)53 320 89 31 -2 :00 pm — 500 pm (Bagh. )