هەڵبژاردەیەک لە نوسراوەکانی مەنسور حیکمەت

سەبارەت بە کۆبونەوەی گشتی کرێکاران،ئەنجومەنی نوێنەرایەتی،سەندیکاو نیقابە،کاری ئاشکرا و”یاسایی”و…

مەنسور حکمەت

 کاوە عومەر

لەفارسیەوە کردویەتی بە کوردی

١-وەڵام بە کۆمەڵێک پرسیار سەبارەت بە” کۆبونەوەی گشتی کریکاران،ئەنجومەنی نوینەرایەتی،سەندیکا و یەکیەتیە کریکاریەکان،کاری ئاشکراو یاسایی”و…

تبینی:ئەم نوسینە مێژووەکەی دیارنیە بەڵام  بابەتەکە پەیوەندارە بە باساکانی زستانی ساڵی ١٣٦٦ ی ناو حزبی کۆمۆنیستی ئێرانە.

پرسیارەکان لە دەقەکەدا نەهاتوون،بەڵام باسەکان ڕونن ولەوەڵامەکاندا دەتوانیت  پرسیارەکانیش دەست نیشان بکەیت.

پرسیاری١: ئەوەندە شتێکی سروشتیە کە هیچ کەس  ناتوانن بەهۆی دەستپیکردنی ئەمەوە پیلانگێڕی لەدژ ئەنجام بدەن. هیچ ڕژێمێک ناتوانێت لەبەرانبەر ئەم کۆڕە فراوانە لە کرێکاران هەمان ڕەفتاری سەرکوتگەرانە و پۆلیسی ئەنجام بدات کەلەبەرانبەر بە لیژنەیەکی نوێنەرایەتی ،دەستەیەکی نهێنی یان هەیئەتی دامەزرێنەری یەکێتیەکی نهێنیدا دەیکات.کۆبونەوەی گشتی شێوازێکی نمونەیی هاتنەمەیدانی کرێکارانە بەشێوەیەکی ڕێکخراو و ئاشکرا.واتە بەو شێوەیەی کە کرێکار بەمانای واقیعی وشەکە نیشان ئەدات.کریكارە بەتاک کەوتوەکان  لە ناوەندە نهینیەکاندا فشارێکی زیاتریان نابیت لە خویندکارە بەتاک کەوتوەکانی ناو ناوەندە نهینیەکان.بەڵام کاریگەری گردبونەوە لە کۆبونەوە گشتیەکاندا هێزێکی واقیعیە.بۆچی چونکە کرێکار لە ئاشکرا بون وجەماوەری بونەوەی جوڵانەوەکەیدایە کە دەتوانێت وەکو کرێکار بەپێوە ڕابوەستێت.

پرسیاری٢- دەستەی نوێنەراتی کرێکاران،خۆی لەخۆیدا هێشتاڕێکخراوی کرێکاری نیە،چونکە نە قەوارەیەکی بتەو دروست دەکات و نەبارودۆخێکیش بۆ ئەوجەماوەرە کرێکارەی کە(ئەندامی لیژنەی نوینەران نین)پێناسە دەکات، گۆمان نیە لە سەپاندنی نوێنەرانی خۆت بەسەر خاوەن کارو دەوڵەت،بەدەستهێنانی جۆرێک لە حەسانەی دوفاکتۆ بۆیان لەبەرانبەر ڕژێمدا(وەکو کەسانێک کە پارێزەری کرێکارانن وئەبێت پاریزگاری لەبەرژەوەندیەکانی ئەوان بکەن)،ناساندنی کەسایەتیە کرێکاریەکان وکردنیان بەڕابەرانی کردەیی لە ئاستی سەرتاسەریدا،پشتیوانی جەماوەری لە نوێنەران و هتد،بەگشتی چینی کرێکار کە لە لانی کەمی ڕێکخراو بون بێ بەشە لەمەیدانی تێکۆشاندا بەهێزتر دەکات و یەکجار بەسودە.بەڵام ئەمە هێشتا وەڵامی پرسیارێک کە هەڵسوڕاوێکی کۆمۆنیزمی کرێکاری لەبەردەم خۆیدا دایناوە لە بزوتنەوەی کرێکاریدا ناداتەوە.پرسیارەکە ئەوەیە.چۆن دەتوانرێت قەوارەیەکی،ڕیکخراوەی،بۆ بەشداری و خۆ نیشاندانی یەکگرتوانە وکاری بەردەوامی جەماوەری کرێکاران دروست بکەیت.ئەنجومەنی نوێنەرایەتی،سەرئەنجام ئەنجومەنی  نوێنەرایەتی.بەهەر ئەندازەیەک کە جێگەی پشتیوانی کرێکاران بێت.هێشتا ئەنجومەنێکی جیاکراوەی ناو کرێکارانە کە پشتی بە ڕێکخراوێکی کرێکاران قایم نیە.هەیئەتی نوێنەرانی کرێکاران لە ئێران.لەگەڵ سەرانی یەکێتیەکانی لە ئەوروپادا بەرانبەر نین چونکە بەشێوەی واقیعی بەنوێنەرایەتی”ڕێکخراوێکی کرێکاری”لەبەردەم خاوەنکاردا نەوەستاون.بەدەست هێنانی دەنگی متمانەی کرێکاران،یان وەڵامدەرەوە بەکرێکاران،هێشتا جێگای هەبونی پشتیوانی ودەنگی ڕێکخراوێک کە لەلایەن کرێکاران خۆیانەوە دامەزرا بێت ناگرێتەوە.ئەگەر لیجنەی نوینەرایەتی کرێکاران بوەستێنن،کرێکار هێشتا لەگەڵ ئەو پرسیارە کۆنەدا بەرەو ڕووە :چی بکەین؟قەوارەی ناڕەزایەتی ڕێکخراوەیی من چیە؟بەرەو کوێ بڕۆم؟بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی بابەتەکە لە گۆشەیەکی ترەوە دەخاتەڕوو.کۆبونەوە،واژۆ کردنی بەکۆمەڵی بڕیارێک،بەکۆمەڵک ناڕەزایەتی کردن وبەکۆمەڵ داواکردنی وەڵامە،گونجاوترین شێوەی تێکۆشانە لەبارودۆخی ئەمڕۆی ئێراندا.ئاشکرایە کە لەم سونەتەشدا کرێکاران نوێنەر هەڵدەبژێرن.بەڵام ئەم نوێنەرانە پشتیان بە کۆبونەوەی گشتی کرێکاری،بەنەخشەکانی و بە تواناکانی کۆبونەوە بەردەوامەکانی ئەستورە.بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی هەنگاوی یەکەم وبەردی بناغەی بزوتنەوەی شوراییە.

پرسیاری ٣- شوراکرێکاریەکان لەسەردەمی شۆڕشی ساڵی ٧٩دا لەبنەڕەتدا کۆمیتەی کارگەکان بوون نەک شورا بەو مانایەی کە  جێ مەبەستی بزوتنەوەی شوراییە.واتە بزوتنەوەیەک کە کۆبونەوە(کۆبونەوەی گشتی)کرێکاران لە یەکەیەکدا،خانەیەکی بنچینەییەتی.شورا کرێکاریەکانی سەردەمی شۆڕش،ئەو کۆمیتانە بون کەلە نوینەرانی کرێکاران پێکهاتبون.بەبۆچونی من ئەو جۆرە شورایانە،واتە کۆمیتەکانی کارگە،،بەدڵنیاییەوە جارێکی تر گەشە دەکەنەوە.بە بۆچونی من ئەو دامەزراوانە لەگەڵ ئەم واقیعیەتانەدا گونجاو بون و هێشتاش هەر ئەیەوێت کە بزوتنەوەی کرێکاری ئێران ئالیەتی سیاسی وتەونێک ڕابەری عەمەلی ناڕەسمی هەیە کە هیچ کاتێک ئەم پێگەیان نەبووە کە لە پێکهاتەی یەکێتیەکی بەردەوامدا کە ببنە ڕابەران و بەرپرسانی یەکێتیەکان.هەوڵدان بۆ  بەڕێخستنی ڕێکخراوە کرێکاریەکان وبەتایبەتی بۆ دابین کردنی ڕابەری کرێکاران لە کێشمەکێشەکانی داهاتودا لەگەڵ دەوڵەت وخاوەنکارەکاندا لە خوێنیاندایە.هەر ئەوەندەی هاوسەنگی هێز ڕێگا بدات ئەم هاورییانە لە ئاستی کارگەییدا و تەنانەت هەموو کارخانەکانیشدا شێوازێکی ئاشکرا دەبەخشنە کاری هاوبەش و  خەباتکارانەی خۆیان وجۆرێک لە ڕابەرانی عەمەلی و ئاشکرا بۆ کرێکاران پێکدەهێنن.ئەمە بزوتنەوەی سەندیکایی نیە.لەو ڕادیکاڵترە.سۆسیالیستیە.بەڵام بزوتنەوەی شورایش نیە،چونکەلەبنەڕەتدا.بە وەرگرتنی ئیلهامێکی زۆر لە سونەتی سەندیکایی،ئامانجی نوێنەرایەتی کردنی کرێکارانە لەبەرانبەر دوژمندا نەک بە ڕیکخسنی جەماوەری کرێکاران خۆیانەوە لە پیناو  نیشاندانی هەبونی چینایەتی و مومارەسەی دەسەڵاتدا(کە بناغەکەی بزوتنەوەی شوراییە).ئەوەی کە بارودۆخی شۆڕشگێڕانەو هەڵهاتنی سەرمایەداران ودەست بەسەرداگرتنەکان لە شۆڕشی ٥٧(١٩٧٩م)ئەم کۆمیتانەی کردە ناو(شوراکان)ی سنوری دەسەڵات وکونترۆڵی کرێکارانەوە هێشتا گۆڕانکاریەک لەو واقیعیەتەدا دروست ناکات کە بنەمای کاری ئەوانە نوێنەرایەتی کرێکاران بوو لەبەرانبەر دەوڵەت وخاوەنکارەکاندا نەک بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات یان ئیدارەکردن وبەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵگە.بەبڕوای من ئەم جۆرە بزوتنەوەی شوراییەی ساڵی ٥٧،هەر بەو شێوەیەی کە وتم ڕەنگە بزوتنەوەی کۆمیتەی کارخانەکان ناونیشانێکی باشتر بێت بۆیان.ڕەنگدانەوەی ئەو واقیعیەتەیە کە بزوتنەوەی کرێکاری لە ئێران بەخێرایی ڕادیکاڵ دەبێتەوەو لەپەنای هزری سەندیکاییەوە تێدەپەرێت.بەبێ ئەوەی سونەتی حزبێکی کۆمۆنیستی کریکاری شورایی لە ئاستی کۆمەڵگەدا سەری هەڵدابێت و توانای هەڵوێستگیری سیاسی بەم ڕادیکالیزمە کرێکاریە بدات لەپەیوەند بە کێشەی دەوڵەت و دەسەڵاتدارێتیدا،ئەو بزوتنەوەیە ماتریالی بزوتنەوەی شوراییە لە ئێراندا،بەڵام خۆبەخۆ هێشتا ئەوە خۆی نیە.سونەتی شورایی ئەبێت بەوشیاریەوە ببرێتە ناو بزوتنەوەی کرێکاری ئێران و بانگەشەی بۆ بکرێت.ئەبێت هەڵسوڕاوانی کۆمۆنیزمی کرێکاری لە ئێران هەڵسورای بزوتنەوەی شورایبن،بەمانای بزوتنەوەی خۆی-ڕێکخراوکردنی فراوانی چینی کرێکار بۆ بەشداری لە چارەنوسی کۆمەڵگەو لە ئەرکی دەسەڵاتدارێتی وئیداریدا.

پرسیاری٤-هەربەڕاستی هەموو جوانی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی هەر ئەوەیە کە چەپە بێ ئەوەی خەیاڵی بێت.چەپە و لە هەموو بەدیلەکان گونجاوترە.چەپە لەبەر ئەوەی جەماوەری فراوانی کرێکاران دەهێنێتە مەیدان.گونجاوترە لەجیاتی  بەستنەوەی ڕێکخراوی کرێکاران  بەڕەزامەندی دەوڵەت و ڕێکخراوی ئاسایش و نەرمی نواندنی سەرۆک کۆمار و  لەسەر ڕابەرە کە لە بەرگی مەدەنیدادەرکەوێت،لەجیاتی ڕابەریکردنیان بۆ کۆبونەوەی نهێنی بانگەوازیان بکات و هەڕەشەیان لێ بکات.لەجیاتی ئەوەی پەێڕەوێک بنوسێتەوەو بڕیاری دڵخوازانەی دابنێت وبێت وبڕوات هەتا مەیلەکان ڕازی بکات،داوا لە کرێکاران دەکات هەتا لەبەرچاوی دەوڵەت و خاوەن کارەکاندا چەند دەقیقەیەک لە هۆڵی کۆبونەوە کۆببنەوەو بۆچونی خۆیان لە پەیوەند بە بابەتێکەوە بڵێن،بڕیارێک پەسەند بکەن کە بکرێت بەناوی کرێکاران و بەبەرپرسیارێتی هەموو کرێکاران و وەک داخوازی هەموو کرێکاران لەبەردەم بەرپرساندا دایبنێیت.هیچ هێزێک لە دونیادا ناتوانێت ڕێگری بکات لە کۆبونەوەی ئاشکرای کرێکارانی ناڕازی یەکەیەک بۆ دۆزینەوەی چارەسەر. بەم شێوەیە دەستی دەوڵەت وخاوەنکارەکان دەبەسترێتەوە.ناتوانێت کەسێک شوێن دەستی کەسێک وەربگرێت ولەکار دەریکات.وناتوانێت هیچ کەس بە پیلانگێر تاوانبار بکات،ناتوانن بەتاکە تاکە فشار بۆکریکاران بهێن وبیانترسێنن،ناتوانن ڕابەران وهەڵسوڕاوانی کرێکاری بخەنە پەراوێزەوە و لێیان بدەن.چونکەقسە قسەی کۆبونەوەی گشتیە.

بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی واتە بزوتنەوەیەک کە هەوڵ ئەدات لە هەموو یەکەیەک وکارخانەیەکدا کۆبونەوەی گشتی پێک بهێنێت وداخوازیەکانی کرێکاران بکاتە پەسەندنکراوی ڕەسمیان و یەک دەنگی کرێکاران بکاتە گرەنتی جێبەجێکردنی.کارێکی سروشتی و تاڕادەیەک عەمەلی(کۆبونەوەی فیزکی کرێکاران)دەبێتە بەردی بناغەی ڕێکخستنی جەماوەری و ئیرادەیەکی یەکگرتوو.ئەمە دەستپێکێکی واقیعیە بۆ بزوتنەوەی شورایی.بۆ تێکۆشانی داهاتوو.ئەمە وەسیلەیەکی زۆر گونجاوە بۆ دابینکردنی ڕابەری و ئامادەکردن ویەکگرتوکردنی ڕیزی کرێکاران.ئەم کۆبونەوەیە خۆی بەجۆرێکە لە ئاکسیۆن و نمایشی هێزی ئاشکرای کرێکاران حساب دەکرێت و بەهێزکەرە.هەر لەو سەرەتایەوە هەموو شتێک ئاشکرایەو بەشداری کردن تێیدا بۆ هەرکرێکارێک لە هەر لێپرسینەوەیەکدا جێگای بەرگریە.دەستی دەوڵەت بۆ تێکدان ودەستیوەردان و تۆمەتبارکردنێکیان بەسراوە.بەڵێ چەپە.بەڵام کردەیی ترین شێوەیە.

سەبارەت بە سەندیکا و بیرۆکەی”باسی شتێک بکە کەبتوانیت بەدەستی بهێنیت”چەند وشەیەک بڵێم.یەکەم.سەندیکا بەدیلی شورا نیە،شوراش کیشە بۆ سەندیکا دروست ناکات.ئەوەی کە بۆچی لە ئێراندا سەندیکای نادەوڵەتی مان نیە،پرسیارێکە کە دەبێت وەڵامەکەی بزوتنەوەی سەندیکایی بدۆزیتەوە و ڕونی بکاتەوە بۆ هەمومان.ئەگەر لەمن بپرسن،ئەڵێم لە ئێران سەندیکالیسم ناکەوێتە سەرپێ لەبەر ئەوەی سەندیکا،بەتایبەت لەکات وسەردەمی ئێمەدا بەرهەمی بزوتنەوەی کاری ڕاستەوخۆی کرێکاری نیە،بەڵکو بەشیکە لە مۆدێلیکی ئیدارەی سیاسی لە کۆمەڵگەدایە.سەندیکا بەشیکە لە هاوسەنگی و تەنانەت ڕێکەوتنی فراوانتر لە کۆمەڵگەدا لە نێوان هەردوو لایەنی  کڕیار وفرۆشیاری هێزی کار لە بازاڕدایە.سەندیکا وەکو بەشێک لە ڕژێمێکی سیاسی تایبەت توانای پشکوتن وبەردەوامی هەیە.بەبێ پەڕلەمان،بەبێ سۆسیال دیموکراسی،بەبێ پیرۆز کردنی بازاڕ،بەبێ بەهیزی سونەتی  یاساخوازی بۆرژوازی لە کۆمەڵگەدا،بەبێ سەقامگیری سیاسی و بەشێوەکی کورت بەبێ کۆمەڵێک پەیوەندی سیاسی،ئیداری و حقوقی لە کۆمەڵگەدا کە یەکێتیە کرێکاریەکان بەبەشێکی پەسەنکراو و قبوڵکراو لەودا پیناسەکرابێت،سەندیکا ڕێگای بۆشوینێک نابات. بێگومان هەندێک لە ڕەخنەگرتنیان لەم بۆچونەدا  سەندیکا شۆڕش گێڕەکان لە زۆرێک لە وڵاتانی دیکتاتۆری و یا یەکێتیەکانی ئەفریقای باشور دەهێننەوە بەنمونە. .بەڵام ئەم نمونانە پەیوەندیدار نین، چونکە بڕیار بوو دۆستانی سەندیکالیستمان گونجاو بون و”شیاوی وەرگرتن”بوونی سەندیکا ئاساییەکانمان پێ نیشان بدەن گومانم هەیە کە کەسێک بتوانێت مۆڵەتی سەندیکای شۆڕشگێڕ لە کاربەدەستانی تێکەڵکراوی کۆمە:گەی مەدەنی لە ئێران وەربگرن.

  باسەکە پەیوەستە بە بابەتەکانی زستانی ساڵی ١٣٦٦لە حزبی کۆمۆنیستی ئێراندا.

بڵاوکراوەتەوە لە هەڵبژاردەیەک لە نوسراوەکانی مەنسور حکمەت،پاشکۆی١”لە بڵاوکراوەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری-حکمەتیست لە جوڵای ٢٠٠٦-لاپەڕە١٩٣تا١٩٦

سەبارەت بە کێشە پەیوەندیدارەکان لە باسی شوراو سەندیکادا

ئەلف-لەهەڵسەنگاندن بۆ یەکیەتیەکاندا تێگەیشتنێکی تەجریدی هەیە کە بنیاتنراوە لەسەر گشتاندنی

تایبەتمەندیەکانی یەکیتیە کرێکاریەکان لە سەرەتای دروست بونیاندا لە سەدەی ڕابردو،لەم تێڕوانینەدا یەکێتی جیا لە پرۆسەی سەرهەڵدانی مێژوییان.تەنها وەکو وەسیلەی بەرگری کرێکارانە بۆ پارێزگاری لە ئاستی ژیان،هەلومەرجی ئابوری و بارودۆخی کارەکەیان،لەبەرچاو دەگیرێت.لەگەڵ ئەوەشدا، ئەبێت لەهەر جۆرە شرۆڤەیەکی یەکێتیەکاندا ئەم خاڵانە لەبەرچاو بگیرێت:

١-گەشەی مێژویی یەکێتیەکان بۆ ئۆرگانە کرێکاریەکانی ئەحزابی بۆرژوازی سۆسیال دیموکراسی و ڕیفۆرمیزم.

٢-گەشەی بیرۆکراسیەتێکی پارێزکار لە یەکێتیەکان و کۆنترۆڵکردنی جەماوەری کرێکاراندا لەلایەن ئەم بیرۆکراسیەوە.

٣-دانانی یەکێتیەکان لە بینای تەواوی حکومەتی بۆرژوازیدا لە ئەوروپا وەک ئۆرگانێک بۆ کۆنترۆڵ کردنی ناڕەزایەتیە کرێکاریەکان،پیشگرتن لە ڕایکاڵیزەبونی کرێکاران،سەپاندنی پەیمانی بەکۆمەڵی سازشکارانە بەسەر ئەواندا،ملکەچ پێکردنی  کرێکاران بە سیاسەتە توندەکان.چونە سەری بێکاری و…

٤-ڕوبەڕو وەستانەوەی یەکیەتیەکان لە سەردەمی شۆڕشگێڕانەدا لەگەڵ ڕێکخراوە ڕادیکاڵەکانی کرێکاراندا وەکو شوراکان و کۆمیتەی کارگەکان،بەتایبەتی بۆ بانگەشەی نوێنەرایەتی پاوانکاراوی چین بەشێوەی”سەربەخۆ” لەمەیدانی ئابوری وخۆشگزەرانیدا.لەناو ڕێکخراوە کرێکاریەکانی سەردەمی شۆڕشگێڕانەدا یەکێتیەکان لە باڵی کۆنەپارێزدا دەوەستن.

٥-لاوازی یەکێتیەکان لە بارودۆخی تەنگژەی ئابوری،بێکاری،ملیۆنی،کەمبونەوەی توانایی کرینی کریکاران و دابەزینی زۆری ئاستی گوزەرانیان.

٦-بێ توانایی یەکێتیەکان لە ڕێکخراوکردنی زۆرینەی کرێکاراندا سەرباری هەبونی سیاسەتی Closed Shop (کە بەپێی ئەوە  کارپێکردنی کرێکارانی دەرەوەی یەکێتیەکان بە قەدەغە دانراوە)،و یاسایی بونی چالاکی یەکێتیەکان.

ب-ئەو هۆکارانەی سەرەوە ڕێگر دەبن لەوەی  کە حزبێکی کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕ ڕاستەوخۆ،وەکو سیاسەتێک،کرێکاران بانگەواز بکات بۆ ڕێکخراوبونیان لە یەکێتیەکانداکێشەکە بۆ حزبێکی کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕی ئەمڕۆ،سەبارەت بە مامەڵەی لەگەڵ یەکێتیەکان و مەیلی سەندنیکالیستی لە نێوان کرێکاران و حزبە ڕیفۆرمیستەکاندا.دروستکردنی یەکێتیەکان گرایشێکی’سروشتی”و”خۆبەخۆی”کرێکاران نیە لەخەباتیاندا لەپێناو یەکێتیاندا.بەڵکو شێوازی پێشنیارکراو وجێکەوتوی مەیلێکی دیاریکراوە لەبزوتنەوەی کرێکاریدا-مەیلی سۆشیال دیموکراسی-ڕیفۆرمیستە

ج-سەبارەت بەکێشەی یەکێتیەکان، بەسەرنجدان لە بارودۆخی تایبەتی ئێران ئەم تێبینیانە زیاد ئەبن:

١- چینی کرێکاری ئێران سونەتێکی بەهیزی سەندکایی وئەزمونی تەواویان بۆ دامەزراندنی بزوتنەوەیەکی بەردەوامی یەکیتیەکان نیە.(بەردەوام نەبونی حزبە ڕیفۆرمیستەکان،سەرکوت،چاکسازی زەوی،گۆڕانی خێرا لە پێکهاتەی کرێکاری و  یەکسان بونی کرێکارانی پیشەسازی لە ماوەیەکی کورتدا،زیاد بونی داهاتی نەوت،کاری تەواو و چونەسەری خۆبەخۆ و خیرای کرێکاران لەژێر خستنە ڕوو داواکاری لە ساڵەکانی ١٩٧٥-١٩٧٦،هۆکارەکانی ئەم بارودۆخەن ).

٢-لەبارودۆخی جێگیری بەرهەمهێنانی بۆرژوازی لە ئێراندا(واتە جگە لە قۆناغی ئەزمە سیاسیەکان)بۆرژوازی بەرگەی هە بونی بزوتنەوەی سەربەخۆی یەکیەتیەکان ناگرێت.(بەلای کەمەوە هەتا ئێستا وەها بووە.مەیلی سەرکوتگەرانەی سەرمایەداری ئێران پێشتر لە ئەدەبیاتی ئێمەدا بابەتی باسکردن بووە)

٣-بزوتنەوەی کرێکاری لە ئێرانیش بە هۆی بارودۆخی سیاسی و بەهۆی نەبونی ئەو سەندیکا ڕەسمیانەشەوە کە بتوانن ڕادیکاڵیزمەکەی کۆنترۆڵ بکەن،بەخێرایی لەگەڵ دەرەجەیەک هەستکردن بە بەهێزی،سیاسی ئەبێەوە.خەباتی کرێکاران لە ئێران بۆ درێژ ماوە لە ئاستی ئابوری و لە چوارچێوەی یاساو نیزامی ئێستادا نامێنێتەوە.ئەمەش لە کارایی یەکێتیەکان بۆ کرێکارانی ئێران کەم دەکاتەوە.هەر خۆی بونی یەکێتیە کرێکاریەکان لە ئێراندا کارێکە بۆ لەناوبردنی فەلسەفەی وجودیان.بۆچی ڕێکخراوە کرێکاریەکان  ئەگەر  لە ئاستی ئابوریدا(وسەربەخۆ)لەلایەن دەوڵەتەوە بەڕەسمی ناسراوە.بزوتنەوەی کرێکاری داخوازی سیاسی خۆی دەخاتە ڕوو.

٤-لەم سەردەمانەی دوایدا داخوازیی یەکێتی (لەڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ هەموو شێوازەکانی ڕێکخراوەی جەماوەریدا)لە بنەمادا لەلایەن باڵە ڕاست و ڕیفۆرمیستەکانەوە لە ئۆپۆزۆسیۆنی چەپی ئێراندا خراوەتە ڕوو. ئەم داخوازیانە بەشێوەیەکی سەرەکی لەلایەن “بیرمەندانی”داهێنەرو ڕۆشنبیری فۆرمۆلە کراوە و نیشانەیەکیان لە پێشوازی گشتی کرێکاران بۆ ئەمە لەبەردەستدا نیە..بەشێوەیەکی دیاریکراو”ڕێبازی سەندیکا”لە بەرانبەر”ڕێبازی شورا”دا لە باسەکانی سەردەمی شۆڕشدا شکستی خوارد،نەیتوانی کاریگەری جدی لەسەر پراکتکی کرێکاران هەبێت.

٥-ڕوهێنانی بەشێک لە چەپی ئێران بۆ سیاسەتی دامەزراندنی یەکێتیەکان(راە کارگر و رزمندگان)،پاشەکشەیەکی سیاسیان کرد بۆ ڕاکێشانی سەرنجی بەشێکی دواکەوتوو تری بزوتنەوەی کرێکاری نوێنەرایەتی دەکات.نەک شرۆڤەیەکی واقیع بینانە لەپێشهاتەکان و چارەنوسی بزوتنەوەی کرێکاری ئێران.سیاسەتی یەکیتی دروستکردن،لەبەراورد بە سیاسەتی شورا و کۆبونەوەی گشتی(کە هەتا ئێستا بابەتی بانگەشەی ئێمەبووە) زۆر  سەرنەکەوتو ترو ناواقیعی تردێتە پێش چاو.

 د- دامەزراندنی یەکیتیە کریکاریەکان لە ئێران بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەوترێت:

١-وەک سیاسەتی ئێمە سەبارەت بە دامەزراندنی ڕێکخراوە جەماوەریەکان خواستی لەسەر نیە.یەکیەتی ناتوانێت  ببێتە دروشمی سەرەکی ئێمەو شێوەی بنەڕەتی ڕێکخراوی جەماوەری کرێکاری لە ئێراندا.

٢-دامەزراندنی یەکێتیەکرێکاریەکان.لەتوانادا نیە.مەگەر بەشێوەی کاتی وحزبی.زەینیگەراییە.

ه-بانگەشەی شوراو کۆبونەوەی گشتی(ڕێک و ڕێکخراو)ڕێبازێکی دروستە لە پەیوەند بەکێشەی ڕێکخراوە جەماوەریە کرێکاریەکانەوە لە ئێراندا.

لەبەر ئەوە:-

١-لە باری سیاسیەوە لە پێوستیەکانی خەباتی کرێکارانی ئێران نزیکترە (سنوردار نابێت بە مەیدانی ئابوری سنوردار نابێتەوە بە یاسایی بونەوە) .

٢-لەلایەنی کردەییەوە دامەزراندنی گونجاوە(کۆبونەوەی گشتی شێوازێکی سروشتی زۆربەی ناڕەزایەتیە کرێکاریەکانە،لاوازی کرێکارانی ئێران لە دامەزراندنی ڕێکخراوە قوچەکی وئاڵۆزەکاندا دەشارێتەوە،پشتی بەهێزی ڕاستەوخۆی  جەماوەری کۆبوەوە بەستوە،بەرگری کردن لەوە ئاسانە).

٣-پشتیوانیە کردەییەکەی ڕیفۆرمیزم وسۆشیال دیموکراسی نیە بەڵکو کۆمۆنە و ئۆکتۆبەرە،سامانێکی زۆری لێوەفێربونن بۆ چینی کرێکار.

٤-بە گەشەی شۆڕش و ڕادیکاڵ بونەوەی جەماوەر نەک هەر توانای تێکۆشانی خۆیان لەدەست نادەن بەڵکو زیاتر لەوە نوێ دەکاتەوە.کۆبونەوەی گشتی گۆشەیەکی دموکراسی ڕاستەوخۆی کرێکاری و شورایی(سۆڤیەتەکان)ە

٥- بزوتنەوەی کرێکاریش ئێستا کردەیی بونی ئەم سیاسەتەی دەرخستوە.

و-هەڵوێستی ئێمە لە پەیوەند بە ڕێبازی سەندیکالیستیەوە لەسەر ئەم بنەمایانەی خوارەوە ڕاوەستاوە:

١-لەبنەمادا ئێمە لە هەنێک دۆخی دیاریکراودا نەبێت،بانگەوازی کرێکاران ناکەین بۆ دامەزراندی سەندیکا،بەڵکو لە بەرانبەردا شوراو کۆبونەوەی گشتی و بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکان پێکەوە گرێ ئەدەین وداکۆکی لێ ئەکەین.

٢- ئێمە بەرگری لە هەوڵی کرێکاران بۆ دامەزراندی سەندیکا دەکەین(ڕێک هەروەک چۆن بەرگری لە هەوڵەکانیان دەکەین بۆ پێکهێنانی هەر جۆرە ڕێکخراوێکی تر)و یارمەتیان ئەدەین.

٣-ئێمە لە یەکێتیە کرێکاریە سەربەخۆکاندا بەشدار ئەکەین، بۆ ڕابەری کردنیشی تێدەکۆشین لەناو هەر یەکیتیەکدا ڕێبازی سەربەخۆی خۆمان ڕێکدەخەین.

٤- ئێمە تێدەکۆشین بۆ نزیک کردنەوەی هەرچی زیاتری یەکێتیەکان لە شێوازی قەوارەیەکی نابیرۆکراسی و بەتایبەتی بۆ پشت بەستنیان لە ئاستی ناوخۆیدا بە کۆبونەوەی گشتی کرێکاران.

مەنسور حیکمەت

ئەم بابەتە لە زستانی ساڵی ١٣٦٥ وەک بەڵگەی ناوخۆیی حزبی کۆمۆنیستی ئێران نوسراوە و بۆ یەکەمین جار لەبەرەوسۆشیالیزم( و.بسوی سوسیالیسم)ی ژمارە٣،دەوری دووهەمدا،لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٨٦دا لەچاپدراوە.

جارێکی تریش سەبارەت بە شورا

لەنوینەکەی پێشودا(“سەبارەت بە کێشە پەیوەندیدارەکان بە باسی شوراو سەندیکا”)و بەشوینیدا لە کۆبونەوەی لیژنەی نوسەرانی ناوەندی سەرخەتی ئەوهۆکارانەی کەلەبارەی لەپێشترین بیرۆکەی شوراو کۆبونەوەی گشتیدا(لەبەراورد لەگەڵ جوڵانەوەی یەکێتیەکان)دا پێشکەشم کرد،یەکێک لە کەموکوڕیەکانی باسەکە،لەلایەن هاورێیانەوە دڵنیا کرامەوە.ئەوە بوو کە بیرۆکەی شوراو کۆبونەوەی گشتی،لە بەراورد بە بیرۆکەی یەکێتیەکاندا کە چەمکێکی ناسراو و ئەزمون کراوە.بەتابەتی لە ڕوی چالاکیەکانیەوە لە ئەندازەیەکی سەرتاسەریدا هێشتا بێ ئەزمون و نەناسراوە.”کۆبونەوەی گشتی ناتوانێت شتێکی زیاتر بێت جگە لە ڕێکخراوێکی جەماوەری ناوخۆیی”.بڕیار لەسەر ئەوەدرا کە تا لە درێژەی باسەکانماندا،لایەنگرانی بیرۆکەی شورا ئاسۆی سەرتاسەی پیشنیارەکەی خۆمان پێشکەش بکەین.چۆن دەتوانین بزوتنەوەی شورایی،پشت بەستو بە بیرۆکەی کۆبونەوەی گشتیەکان،لە ئاستی سەرتاسەریدا بەرجەستە بکەین و تا چ ڕادەیەک  بیرۆکەیەکی لەو شێوە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت.

ئەم نوسینە پێکهاتوە لە سەرخەتی وەڵامی ئێمە بەم پرسیارانە. سەرەتا وێنایەک لەسەر بونیادی سەرتاسەری بزوتنەوەی شورایی جێگە مەبەستی خۆمان ئەخەینە بەردەست و پاشان پەیوەندی ئەم لیکدانەوەو هەڵبژاردەکە لەگەڵ واقیعیەتی ئیستای بزوتنەوەی کرێکاری ئێراندا باس بکەین.

شوراکان وەک ئەڵتەرناتیڤیک لە ڕێکخراوکردنی سەرتاسەری کرێکاریدا

جیاوازی لەگەڵ یەکیتیەکاندا،کە بنەماکەیان ڕێکخراوکردنی پێشەیی یا بەشەکان  پێکدەهێنێت،ڕێکخراوی سەرتاسەری شورایی پشت بەستوە بە پێکەوە گرێدان و یەکێتی کارکردنی شورایی کارگەو کارخانەکان لە جوغرافیایەکی ئابوری وبەڕێوەبەری دیاریکراودا.شوراکانی ڕۆژهەڵات و شوراکانی گەیلان،نمونەگەلێکیان لەم جۆرە ڕیکخراو بونە کارگەییانەی شوراکانیان بەدەستەوە داوە.ئەمە بەومانایە کەپایەیی ترین خانەی بزوتنەوەی  سەرتاسەری شورایی،هەروەها خۆی شورایەکی بەتەوای مانایە.بەدەربڕینێکی تر ڕێکخراوی سەرتاسەری شوراکان،لە کۆتاییدا شتێک نیە جگە لە هەرەمێکی ڕێکخراوەیی پێکهاتوو لە شوراکان.سەبارەت بە چۆنیەتی دامەزراندنی ئەم هەرەمە ڕێکخراوەیی وتایبەت مەندیەکانی دەتوانێت چەق بەستو نەبێت.مەسەلەی بنەڕەتی تێگەیشتە ئەم مەسەلەیە کە بەوجۆرە یەکەی بنەڕەتی شورا وەکو دیاردەیەکی جێگە متمانە بناسرێت،ئەوکاتە دامەزراندنی ڕێکخراوێکی سەرتاسەری شورایی،کەبتوانێت نوێنەرایەتی تەواوی کریکاران بکات،مەحاڵ نیە،لە ڕەوتی خەباتی کرێکاریدا،تابەتمەندی ئابوری،سیاسی کلتوری کۆمەڵگە و فاکتەری جۆراوجۆری تر تایبەتمەندیە کردەییەکانی هەرەمی شوراکان،شێوەی پەیوەندی هەر شورایەک بە گشت ڕێکخراوی سەرتاسەریەوە،ڕێساکانی ئەم یەکێتیە سەرتاسەریە و هتد دیاری دەکات.ئەوەی کە ئێمە لێرەدا پیشنیاری دەکەین،ئەلگۆیەکی شێوازیکی تەجریدی،بەڵام لەڕوی بابەتیەوە قابیلی دروستکردنە،بۆڕیکخراوکردنی سەرتاسەری شوراکانە.

٢-شورای پایەیی هەمان کۆبونەوەی گشتی ڕێکخراوە. حزبی ئێمە بەم بیرۆکەیە ئاشنایەو پێویست بە ڕونکردنەوە ناکات.دەکرێت چەند خالێک بۆ ڕونکردنەوەی بابەتەکە زیادبکەین:

ئەلف: وەک باوە پێوانەکانی چەندایەتی(ژمارەی ئەندامانی یەکەیەک کە شورای تێدا پێکدەهێنرێت وهتد)کارلێکراوی هۆکاری فیزیکی وسیاسی جیاوازە.کارگەیەکی ٢٠٠٠٠کەسی ناتوانێت شورایەکی سەرەکی(کۆبونەوەیەکی گشتی)هەبێت.بەشێوەی واقیعیش کارگەیەکی لەو شێوەیە لە ڕوی سیاسیشەوە بەهای کارگەیەکی ٥٠نەفەری نیە.ئەمە ئاڵۆزیەک لە پێشنیاری شوراییدا دروست ناکات.هەرلەو کاتەی کە کارگەی جێگا مەبەست ئەتوانێت شورایەکی هەبێت،ئەو شورایە دەتوانێت شورای نوێنەرانی کۆبونەوەی گشتی بەشەکانی تر بێت.ئەم شورایە ئەتوانێت٤٠جار زیاتر ژمارەی ئەونوێنەرانەی کە کارگەی ٥٠نەفەری بۆ ئۆرگانی باڵای دەنێرێت،نوێنەر بنێرێت وهتد.باسی شورای پشت بەستوو بەکۆبونەوەی گشتی لەچارەسەری ئەو کێشانەدا ڕوبەڕوی دژواری نابێتەوە.

ب-کۆبونەوەی گشتی ڕیکخراو بەمانای کۆبونەوەی گشتی بەردەوام کار نیە.کۆبونەوەی گشتی،شورا  سەرچاوەی دەسەڵاتیەتی.بەڵام ڕێکخستنی ئیداری شورا لە دەسەڵاتدارانێک پێک دەهێنرێت کە لەلایەن کۆبونەوەی گشتیەوە هەڵدەبژێردرێن.لە پرۆژە پێشنیارکراوەکەی ئێمەدا، هەموو بەرپرسەکانی کۆمیتەیەکی جێبەجێکردنی شورا،کەلەماوەی دوو دانیشتندا کارە پەیوەندیدارەکان بەشورا چارو بڕ بکەن ئیدارەی کۆبونەوەکانی شورا بکەن وڕاپۆرتەکەی بدەنەوە بە کۆبونەوەی گشتی،کورتی دەکەینەوە.بەوهۆیەوە شورای سەرەکی ڕێکخراوێکە کە  بڕیاری تێدا ئەدرێت،سیاسەتی تێدا دائەڕێژرێت وجێبەجێ ئەکرێت ئەتوانرێت وەک هەر ڕێکخراوێکی تر بەشێوەیەکی پێکەوە بەستراو بەردەوام ڕێکخراو بێت.کۆمیتەی جێبەجێ کاری شورای کارگەیەک،هاوتای ئیداری بەرپرسانی یەکێتیەکە لە کەرگەیەکدا.

ج-تایبەتمەندی بنەمایی شورای بنەڕەتی،بەکاربردنی دیموکراسی ڕاستەوخۆیە.یەکێک لە جیاوازیە بنەڕەتیەکانی بزوتنەوەی شورایی لەگەڵ بزوتنەوەی یەکێتیەکاندا بونی ئەم دیموکراسیە ڕاستەوخۆیەیە لە ئاستی جیاوازدا و هەرئەمەشە کە ئەو لەو لادانانە بیرۆکراتیانەی کە یەکێتیەکان ڕوبەڕوی دەبنەوە دەپارێزیت.

٣-لەئاستی سەروتریدا لە کارخانەکاندا،شورای نوێنەرانی شوراکانمان هەیە(لەکردەوەدا دەتوانێت ناوی بنرێت ناوەندی شوراکانی فڵان ناوچە و هتد یا هەر شتێکی تر،باسەکە لەسەر ناوەرۆکی واقیعی ئەو شورای باڵاترەیە)ئەم شورایە خۆیشی کۆبونەوەیکی گشتی پێکهاتوە لە نوینەرانی شورابنەڕەتیەکان،بەتایبەتمەندی کۆبونەوەی گشتیە بنەڕەتیەکانەوەیە.ئەم شورایەش کۆمیتەی جێبەجێ کار وکارگێڕانی ئیداری”بەردەوام”(لە جیاوازی لەگەڵ کۆبونەوەی گشتیدا کە دانیشتنەکانی هەر چەند کات جارێک هەیانە)خۆت هەڵی دەبژێریت.پەسەندکراوەکانی شورای باڵاتر بۆ شورای خوارتر پێوستە جێبەجێ بکرێت.لەڕاستیدا شورای باڵاتر،نوێنەرانی کرێکاران لە زۆرێک  لە مەسەلەکاندا بۆ ئەوان دەگوازرێتەوە و لە ناوچەی دەسەڵاتەکانی شورای بنەڕەتیدا دەکوژێتەوە.(بەدڵنیایی لەکاتی نمونەیی-واڵای بارودۆخی واقیعیدا تەواوی یاسای تێکۆشان و کێشمەکیشی نێوان هێزە واقیعیەکانیش لێرەدا حوکم دەکەن)و لەبەر ئەوە لەگەڵ پێناسەو جیاکردنەوەی دەسەلاتەکانی هەر شورایەک،لانی کەم لەسەر کاغەز،ناوچەی هێزدا بڕیاری هەر یەکەیان ئاشکرا دەبێت.

نوێنەرانی شورای باڵا،لە کۆبونەوەی گشتی شورای خوارەوەدا هەڵدەبژێردرێن و لەلایەن هەمان ئۆرگانەوە جێگەی بانگکردن و گۆڕینن.شورای باڵاش بە نۆرەی خۆی نوێنەرانێک بۆ شورای باڵاتر هەڵدەبژێرێت.مافی لەکارلابردن و دانانی شورای خوارتر تەنها لە بازنەیەکدا بونی هەیە)واتە ئەگەر نوێنەری کارگەیAلە شورای ناوچەیBبەنوێنەرایەتی ئەم شورایە لە شورای پارێزگایCهەڵبژێردرا،ئیتر کارگەAمافی بانگهێشت کردنی ئەوی نیە،بەڵکو ئەمە لە چوارچێوەی مافەکانی شورای Bدایە(شورای ناوچەیی لەگەڵ هەڵبژاردنی نوینەرانی پێشوو بۆ شوراکانی  دوو قوناخی سەروتردا،ئەبێت شوینی ئەوانە بگۆڕێت.لەکاتی لەکارلابردنی ئەمجۆرە نوێنەرانە،ئەوان یەکسەر دەگەڕێنەوە بۆ ئەو شورایەی کە هێشتا باوەڕنامەکانیان قبوڵ دەکرێت).بۆ دوو قۆناغی خوارتر.لە نمونەکانی سەرەوە،کەسێک کە لە BبۆCهەڵبژێردراوە-ولەBدا لەلایەنAوە گویزراوەتەوە-لەگەڵ لەکارلابردنی لەلایەن Bبۆ کۆبونەوەی گشتیA دەگەڕێتەوە.)

٤-ئەم زنجیرە پلەوپایەی شوراکان وشورای نوینەرایەتی تا هەر چەندێک کە پێویست بکات فراوان دەبێتەوە.لەوانەیە سەرەتا نوێنەرانی شورای چەندین کارگەی بچوک  لە شورایەکی گەورەدا کۆبننەوە و پاشان تەنها یەک نوێنەر،هاوتای نوێنەری ڕاستەوخۆی کارگەیەکی گەورە،بنیرن بۆ شورای ناوچەیی.ئەمە بەشێکە لە قەرار ومەدار وڕێکەوتنی شوراکان خۆیان وبەشیکە لە هەرجۆرە ڕێکخراوکردنیکی کرێکاران وئاڵۆزیەک لە کارەکاندا دروست ناکات.لەم تۆڕەدا،هەرچۆن بێت،هەرەمیک لە شوراکان وبەرەوڕوبونەوە و پێکەوەبەستراوەکانی،هەرەمێک لە کۆمیتە جێبەجێکارەکانی شوراکان دروست دەبێت.تۆڕی کۆبونەوەگشتیەکان،تۆڕی بڕیاردەرو،سیاسەت داڕێژەرو”کۆمەڵێک” تۆڕی کۆمیتە جێبەجیکارەکان(بەرپرسانی  سوپایی هەر کۆبونەوەیەکی گشتی) ڕێکخستنی ئیداری بزوتنەوەی شورایی سەرتاسەری پێکدەهێنن.لەسەروی ئەم هەرەمی شورایی سەرتاسەری و کۆمیتەی جێبەجێکاری شورای سەرتاسەریەدا دەوستێت.

٥-سیستەمی شورایی هەبونی یەکێتیەکان و یەکێتی ئەوان لەم شورایانەدا یەکسەر لەناونابات.بۆ نمونە ئەتوانی وابیربکەیتەوە کە لە بەشێکی دیاریکراودا کە یەکێتی شێوازێکی گونجاوە بۆیان(کرێکارانی بیناسازی تەنیا،کرێکارانی خزمەتگوزاری ناوماڵ،شۆفێری بارهەڵگرە بچوکەکانی کۆگاکان و…)لەئاستێکی دیاریکراودا نوینەرانی خۆیان بنێرن بۆ شوراکانی نوێنەرایەتی وبە دەربڕینێکی تر پەیوەندی خۆیان بە ڕیکخراوی شورای سەرتاسەریەوە ڕاگەیەنن.لەم دۆخەدا مەرجێکی حەیاتی تر،پشت بەستنی ئەم ڕێکخراوانەیە بە کۆبونەوەی گشتی و دەنگدانی گشتی ئەنداامان و توانای دانان ولابردنی بەرپرسەکانیانە لەلایەن هەڵبژێرەرە ڕاستەوخۆکانیانەوە.سیستەمی شورایی هەروەها ئەو توانایەی هەیە کە چینی کرێکارو زەحمەتکیشانی تریش لە شوین و پێگەی  کۆمەڵایەتی ترەوە بەخۆیانەوە پەیوەست بکەن.

شورای “دیهاتەکان”و یان شورای سەربازان،دەتوانن لە ئاستی دیاریکراودا بەم بزوتنەوەیەوە پەیوەست ببن.(بزوتنەوەی هەرەوەزیە کرێکاریەکان وهتدیش دەتوانن  شوێنی خویان لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم شەبەکەیەدا بدۆزنەوە).بەم ڕیزبەندیە سیستەمی شورایی توانای زۆر فراوانترەکان بۆ دامەزراندی یەکێتیەکی سیاسی فراوان  لەناو چینی کرێکاردا دێنێتە ئاراوە کە مێژوییەن یەکێتیەکان ئارەزویان بەبووە یان لەتوانایاندا نەبووە.

هەر وەکو وتم پرۆژەی سەرتاسەری شوراکان(هەروەک پرۆژەیی سەرتاسەری یەکێتیەکان)،بەناچاری لەم قۆناغەدا پرۆژەیەکی تەجریدیە.ئەوەی کە جێگەی سەرنجی ئێمەیە جەختکردنەوەیە لەوەی کە بزوتنەوەی شورایی بەباشی توانای دەرکەوتنی وەکو ئەڵتەرناتیڤێکی سەرتاسەی لەگەڵ بنیاتی بەڕێوەبەریەکی بەردەوامی هەیە.تایبەتمەندی شورایی ئەم بزوتنەوەیە لەبنەڕەتدا لەخوارەوە بۆسەرەوە دەجێت.شورای بنەڕەتی جوڵانەوەی هەموو ڕیکخراوەکە دیاری دەکات.ئەگەر پێکهێنانی یەکێتیەکان لەکردەوەدا بەشیوەی ڕاکێشانی کرێکاران لە ڕوی مافی بێ ڕیکخراوی بە یەکێتیە لە پیشەوە پێناسەکراوەکانەوە ئەنجام ئەدرێت،ڕیکخراوی سەرتاسەی شوراکان بەرهەمی کاری هاوبەشی شوراکانە کە تەنانەت لەدەرەوەی شوراکانیش خۆیانەوەن.بزوتنەوەی شورایی تەنها وبەناوی بزوتنەوەی شوراییەوە دەتوانێت دروست ببێت و لەبەر ئەوە لە خوارەوە بۆسەرەوە دورس ئەبێت.(خاڵێکی بەهیزی لەم بارودۆخەی ئێمەدا هەر ئەمەیە).

بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکان،خاڵی دەستپێک و بناغەیی و واقیعی

لایەنگرانی بیرۆکەی سەندیکا لە دەرەوەی حزب دوچاری ناکۆکیەکی دیاریکراو بونەتەوە کە ناچاریکردون کە پەنا بۆ بیرۆکەی سەندیکای نهێنی بەرن.لەڕاستیدا لەبەرانبەر باسی شوراکانی پشت بەستوو بە کۆبونەوەی گشتیدا کە بیرۆکەی ئەنجومەنی دامەزراوە نهێنیەکانی سەندیکا بونی هەیە. بەم ڕیزبەندیە بەکردەوە شێوازی مەسەلەکە گۆڕانی بەسەردا هاتوە بڕیار بوو باسەکە  لەسەر شێوازی ڕێکخراوی کرێکاران بێت،بەرگری کارانی سەندیکا ئێستا لە دۆخێکی باشدانین.

لەبەرانبەردا،پێشنیاری بزوتنەوەی شوراییدا ڕێگەچارەی واقیعی بۆ کێشەکە دەخاتەڕوو.ڕاستیەکانی ئەم دواییانەی تێکۆشانی کرێکاری جەختیان لەسەر ئەم هۆکارانە کردوەتەوە:

١- لەم قۆناغەدا کرێکاری ئێرانی بە ئاسانیەکی زۆر زیاترەوە توانای ڕێکخراوکردنی لە ئاستی ناوچەیی جوغرافیاییە تا ئاستی  دەستەیی وپێشەییەکان(تەنانەت شورای ئیسلامی ڕژێم ناچار بووەجوغرافیا بکەنە بنەما)

٢-بینای ئیداری ئاڵۆز لە بەراورد لەگەڵ ئامرازەکانی(هاوشێوەی کۆبونەوەی گشتی)کە بتوانێت بە خێرایی ببێتە وەسیلەی کاری ڕاستەوخۆی کرێکاران.شانسێکی زۆر لاواز تریان هەیە بۆ سەرکەوتن.ئەمڕۆش بیرۆکەی کۆبونەوەی گشتی بۆ کرێکاران زۆر جێکەوتەیە و کۆبونەوەی گشتی دیاردەیەکی ناسراوە لەنێو کرێکاراندا.

٣-تەواوی هەواڵەکانی بزوتنەوەی کرێکاری ئاماژە بە ڕوبەڕوبونەوەی ڕێکخراوە زەرەکان دەکەن لەگەڵ کۆڕو و کۆبونەوە گشتیەکانی کرێکاراندایە.بەکردەوە لەبەرانبەر ڕێکخراوە زەردەکاندا.کریکاران کۆبونەوەی ناڕەزایەتی خۆیان،زۆرجار تەنانەت لەژێر ناوی کۆبونەوەی گشتیدا،ئەنجامداوە.

٤-زۆربەی حزبە سیاسیەکانی ئۆپۆزۆسیۆن(بانگەشەکارانی سۆشیالیزم)بیرۆکەی کۆبونەوەی گشتیان پەسەندکردوە.

٥-ئاستی تێکۆشانی ئێستای کریکارانی ئێران،ئاستی هەنگاوی سەرتاسەری نیەو تەنانەت لەباشترین دۆخی پیشڕەویدا هاوکات وهاوشێوەی ناوچەیی،لەڕێگەی کۆبونەوەی کارگەی-ناوچەکانەوەیەکانە.ڕابەری سەرتاسەری نیە،بابەتی خەبات(هاوچەشنی یاسای کارو بیمەی بێکاری)گشتیە.بەڵام ڕابەری ناوچەیی وبەگشتی لە ڕێگەی کۆبونەوەی ڕاستەوخۆی کرێکارانەوە ئەنجام ئەدرێت.

٦-دەرکەوتنی ڕابەرانی ناسراوی وڵات،لەدەرەوەی ڕەوتی ڕێکخراوە زەردەکان،لە ماوەیەکی کورتدا  لەتوانادا نیە.ئەم ڕابەرانە یەکەم: لەو ماوەیەدا توانای خۆدەرخستنیان نیە.(دەست ڕاگەیشتن بە دەستگاڕاگەیاندنە بەکۆمەڵەکان،توانای قسەوباس لەدەرەوەی کارگەکان و سەرتاسەری،لایەنی  وەستان لەلایەن دەوڵەتەوە هەموو کرێکاران لەگەڵ دەوڵەت)و دوهەم:بەخیرای سەرکوت دەکرێن.مەسەلەی ڕابەری ناوخۆیی یەکێک لە داتا کانی ئەمڕۆی بزوتنەوەی کرێکاریە کە لەهەر پێشنیارێکی ڕێکخراوەیی کرێکاریدا ئەبێت لەبەرچاو بگیرێت(بەبۆچونی من یەکێتی کرێکارانی دورست کردنی ئۆتۆمبێلدا بۆ نمونە ناتوانێت لەگەڵ لێژنەیەکی پێکهاتوو لە تەنها ئازەرباینجانی لە تەبرێز دروست بکەیت،یا لە ناسیۆناڵ،یا…)

هەموو ئەوانە،و زۆر فاکتەری تریش،ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ڕێکخراوی سەرتاسەری کرێکاران ئەبێت لە ئەمڕۆ لەئاستی ناوخۆییەوە دەست پێبکات. لێرەبەداوە ئەم ڕێکخراوکردنە دەبێت جەماوەری-ئاشکرا بێت.هەموو ئەم فاکتەرانە ئاماژە بە شتێک دەکەن و ئەویش کۆبونەوەی گشتیە.ئەبێت ئێمە لایەنگری کۆبونەوە گشتیەکان بین وئەم بزوتنەوەیە،کە ئێستاش بە شێوەیەکی سەرەتاییدا هەیە،گەشەی پێبدەین،ڕێکخراوکردنی بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکان هەنگاوی یەکەم لە ڕێگەی دامەزراندنی جوڵانەوەیەکی سەرتاسەری.

بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی مانای چیە؟

ڕەنگە ئەم ڕونکردنەوەی خوارەوە مەسەلەکە بەرچاوتر بکات.

١-ئەمە ئاستیکە لە ڕیکخراوکردنی شورایی کە هێشتا تێیدا یەکەم،کرێکاران لە شورای بنەڕەتی زیاتر نەڕۆشتون.کۆبونەوەی نوێنەران ئێستا لە توانادانیە.دوهەم،کۆبونەوە گشتیەکان وەک شورای کارخانە نا،بەڵکو وەکو کۆبونەوەی گشتی و لە دەوری ئۆرگانی بەدیلی ڕێکخراوە زەردەکانی کارگەکاندا کاربکات و سێهەم،سەربەخۆ لە پەیوەندی کردەیی و هونەری کۆبونەوە گشتیەکان لەگەڵ یەکتردا،بیرۆکەی لێهاتوی کۆبونەوە گشتیەکان وەکو ئۆرگانی سەربەخۆ و جێ باوەڕی  کرێکاران تاڕادەیەک بڵاوبوەتەوە وچوارهەم،پەیوەندیە بەراییەکان لە نیوان نوێنەرانی کۆبونەوە گشتیەکاندا لەگەڵ یەکتردا بۆ ڕاکێشانی هاوپشتی و بەدەستهێنانی زانیاری دەستی پێکردوە.

٢-بەفەرمی ناسینی شوێنی کۆبونەوەی گشتی لەلایەن دەوڵەتەوە.وەکو ئۆرگانی بڕیاردان،ئێستا لەبەرچاو نەگیراوە.مەسەلە بنەڕەتیەکە ئەوەیە کە ئەم کۆمەڵانە خۆیان وەک قسەکەری کرێکاران بناسێنن و لەبەرانبەر شورای ئیسلامیدا ڕابوەستێت.ئەم شوینی کۆبونەوانە ئەبێت هەرچی زیاتر لە قەڵەمڕە وبەڵێننامەی بەکۆمەڵ.چارەسەری ناکۆکی،ڕا دەربڕین سەبارەت بە پیشنیارەکانی دەوڵەت،چالاکبن.ڕەسمیەت وەرگرتن شوینی کۆبونەوەکان وەک دروشمێک لەلایەن ئەم بزوتنەوەیەوە خراوەتە ڕوو.

٣-ڕێکخراوبونی کۆبونەوە گشتیەکانیش ئێستانەبوەتە بنەما.کێشەی بنەڕەی پێکهێنانی ئەوانە لەبارودۆخی ڕوبەڕوبونەوە کرێکاران لەگەڵ دەوڵەت و خاوەنکاردایە.هەوڵدان بۆڕێکخستنی دامەزراندنی کۆبونەوەی(سەربەخۆ لە هەبونی ناڕەزایەتی ومانگرتن لە بەشەکەدا)کارێکە کە ئەبێت لەناوجەرگەی کۆبونەوەی گشتیەوە ببرێتە پێشەوە.

٤-خەباتی وشیارانە بۆ پێکەوەبەستنی کردەیی کۆبونەوەکان لەگەڵ یەکتر یش یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی هەبونی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتیە،بەرێخستنی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی واتە هەم دروستکردنی ئەم کۆبونەوانە لە کارگەکاندا وەک  ڕابەریەکی ئەتەرناتیڤی ناوخۆیی،و هەم دامەزراندنی پەیوەندی نێوان کۆبونەوەکان بۆ دامەزراندنی جوڵانەوەیەکی فراوانتر،لەگەڵ ڕابەریە ناو چەیی و سەرتاسەی،بڕیارنامەوپەسەندکراوەکان و هتدیش.ئەوانە ەو کارانەیە کە کرێکارێکی چالاکی”بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی”لەدەستوری خۆیدا دابنێت.

٥-پەیوەندی بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکان بە بزوتنەوەی شوراییەوە ئەبێت جارێ مەسەلەیەکی کراوە بێت. ئەبێ لایەنگرانی یەکێتیەکان ئەم قۆناغە وەک قۆناغێک لەکاری یەکێتیەکان تێبگەن(کە ئێستا بەرنامەیەکی وایان نیە).ئەگەر وابوو،چەند باشترە.بەڵام تایبەتمەندیەکانی ئەم کۆبونەوانە ئەوان زۆر گونجاوتر دەکات  بۆ گۆڕان بە بناغەی بزوتنەوەی شورایی.کاری دواتری ئێمە،پاش ئەوە سەردەمی خەبات لە تێپەڕاندنی قۆناغی خوارەوە دەبێت:

١-ڕێکخستنی کۆبونەوەکان،پێکهێنانی ئەنجومەنی جێبەجێ کار

٢-ناو لێنانیان بەشورا کرێکاریەکان

٢-بەڕەسمی ناسینیان لەلایەن(سەپاندنیان) بەسەر دەوڵەتدا.کەسایەتی حقوقی پێدان بە کۆبونەوەی گشتی

٤-دامەزراندنی ئۆرگانەکانی هاوکاری نیوان کۆبونەوەکاندا وەک بنەمای شورای نوێنەرا

٠-دامەزراندنی شورای نوێنەران لەئاستی ناوچەو لیجنە جێبەجێکارە پەیوەندیدارەکاندا.

٦-پێکهێنانی فراکسیۆنە کۆمۆنیستیە(نهێنی وڕانەگەنراو)ەکان لەناوخۆی کۆبونەوەکاندا،وەستانی ئاژیتاتۆرە حزبیەکان لە سەر کۆبونەوە گشتیەکان وهتد.

٧-هەبونی بڵاوکراوە.پەسەندکراوەکان و هتد بە ناوی شوراکان و یا شورای نوێنەران

٨-بڵاوکردنەوەی دەسەڵاتی تۆڕی شوراکان لە کاروباری کرێکاری و بڕیاری بەکۆمەڵدا.

وەک دروشمی تەبلیغاتی و دەربڕینی بنەڕەتی لەم قوناغەدا ئەبێت ئەمانە بڵێین”بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی”،”ڕیکخراو بونی کۆبونەوەی گشتی”،”نا بۆ شورای ئیسلامی”.کۆبونەوەی گشتی کرێکاران”،پێکهێنانی لیژنەی جێبەجێ کاری کۆبونەوە گشتیەکان”.کۆبونەوەی گشتی ڕێکخراو شورای واقیعی کارگەیە”،سیاسەتی ئێمە گەشەدانە بە بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکانی کرێکان”،کۆبونەوەی گشتی دەربڕی ئیرادەی ڕاستەوخۆی کرێکارانە”،ئەبێت کۆبونەوە گشتیەکانی کرێکاران پێک گەیشتن وپەیوەندی ئەنجام بدەن”،”تەنها کۆبونەوە گشتیەکانی کرێکاران و نوێنەرەکانیان مافی گرێدانی بڕیاریان لەلایەن کرێکارانەوە هەیە”،و هتد.لە وشەیەکدا زمانی تەبلیغاتێک کە کۆبونەوەی گشتی نەک وەکو دیاردەیەکی بێلایەن،بەڵکو وەک بزوتنەوەیەکی کرێکاری بۆ دروست کردنی ئۆرگانەکانی بڕیاردان جەماوەری کرێکاری بەرجەستە بکات.

کۆتایی:دوبارەکردنەوەی هەندێک بەڵگەکان

پێشنیاری بزوتنەوەی شورای پیشنیاری داهێنانێکی تازە نیە،هەمان پرۆسە بەکردەوە لە بزوتنەوەی شورایی لە ڕوسیادا بەڕێوەچوە.بزوتنەوەی شورایی و(کۆمیتەی کارگەکانی)کرێکاران خۆی جۆرێکە لە ڕێکخراکردنی کرێکاران کە بۆ روڕوبونەوە( نەک لەدرێژەی)بزوتنەوەی یەکێتیە کرێکاریەکاندا دروست بووە و بونی هەبووە.بێگومان ئەمە ڕاستیەکە کە ئێمە دەرکەوتنی ئاشکراو بەربڵاوی ئەم بزوتنەوەیەمان لە سەردەمی شۆڕشگێڕانەدا بینیوە.پرسیارێک کە دەبێت وەڵامی بدەینەوە ئەوەیە کە ئایا  بزوتنەوەی شورایی چارەنوسێکی حەتمیە؟ئایا ئەمە تایبەتمەندی سەردەمی پەرشوبڵاویە لە پراکتی شوراکاندا سەرچاوەکەی لە خاسیەتێکەوەیە کە لەخویدایە یان ڕێگری و لاوازیەکە لە شێوازی ڕێکخراوەی ئەم بزوتنەوەدایە،یان هۆکاری ترە(کەتا بگات بە ئێرانی ئەمڕۆ-یا تەنانەت لەم سەردەمەی ئێستاشدا-بونی نەبێت یان بەپیچەوانەوە بێت)ڕێگر بون لەبەردەم کردنی بزوتنەوەی شورایی بە ئەڵتەرناتیڤێکی بێ کۆتایی بزوتنەوەی سەندیکالیستی.بەبێ ئەوەی بمانەوێت پیداگریمان هەبێت،ئەم دەربڕینەی دوهەم ئاراستەترە.بەردەوامی کاری یەکیتیەکان بەڵگەی لێهاتوی دەرونی زۆرتریان یان گونجاوی زیاتری ئەواندا نیە لەگەڵ تێکۆشانی کرێکاریدا بەڵکو سەرچاوەکەی لە هۆکارێکی دیاری کراوەوە وەرگرتوە کە ئەمڕۆ بەڕادەیەکی زۆر بابەتی بونی خۆی لەدەستداوە.

١-بزوتنەوەی نیقابی دەتوانێت مانەوەی لە سنورێکی تەسکی یاسایی بۆرژوازیدا دەستەبەر بکات.ئەمە تایبەتمەندێتیەکی نیقابەئەوەیە کە کاری ڕاستەو خۆی کریکاران کۆنترۆڵ بکات و بیکاتە ئاوەڕۆی بیرۆکراسی بۆرجوازیەوە(دەوڵەتی یەکێتیە شۆڕشگێڕەکان ئەوەندەی شوراکان کەم تەمەن بووە).لەبەر ئەوە بەشێکی دیاریکراو لە بۆرژوازی خۆیان خوازیاری بەردەوامی کاری یەکێتیەکانن(هەر ئەوبەشەی کەلە بارودۆخی شۆڕشگێڕانەدا بەفەرمی جاڕ بۆ دەسەڵات و ڕەسمیەتی یەکیەتیەکان ئەدات لەبەرانبەر هەر بزوتنەوەیەکی کاری ڕاستەوخۆی کرێکاریدا.

٢-بزوتنەوە یەکێتیەکان لەگەڵ ڕەوتێکی حزبی دەوڵەتی  بۆرژوازیدا یەکی گرتوە.بەردەوامی کاری یەکێتیەکان ڕویەکی تری دراوی بەردەوامی کاری سۆسیال دیموکراسیە لە جیاوازی لەگەڵ کۆمۆنیزم وئانارکۆسەندیکالیزمدا.یەکیتی ئەڵتەرناتیڤی سۆسیال دیموکراسیە لە ڕێکخراوکردنی کرێکاراندا.کۆمۆنیستەکان دەتوانن(و لە زۆرحاڵەتدا کە کارێکی تریان لەدەست نایەت،ئەبێت)ئەم ئەڵتەرناتیڤە قبوڵ بکەن.بەڵام مێژووی بزوتنەوەی کرێکاری گەوایی ئەوە ئەدات کە شوراکان،وەکو ئۆرگانی کاری ڕاستەوخۆی کرێکاران-نەک تەنها لە کاری بەڕیوەبردنی کۆمەڵگەدا،بەڵکو لەهەر خەباتێکی ئابوری وخۆشگوزەرانیشدا-ئەڵتەرناتیڤی سەبەخۆی کۆمۆنیستەکانە.

٣-بەردەوامی یاسایەتی بۆرژوازی-گەشەی سەرمایەداری.توانای نیقابەکان لە کاری یاسایی ویا لە چوارچێوەی یاساییەکانی بۆرژوازیدا،لە کۆتاییدا بە پێداگری خۆیان ئەم یاسایە سنوردار ئەکرێت،جێگیری سیاسی بۆرژوازی هۆکارێک بوو بۆ دامەزراندنی یەکێتیەکان ناجێگری ئەو هۆکارێ بوون بۆ لاوازی ئەوان(لەبەرژەوەندی کاری سەربەخۆ ترو ڕاستەخۆ تری کرێکاران-هاوشێوەی کۆمیتەی کارگە وشوراکان)ەهەژانە ئابوریەکان وبەتایبەتی فریکۆنسی ئەزمە قوڵە ئابوریەکانیش هەمان دەور ئەگێڕن،تا ئەمڕۆ یەکێتیەکی کرێکاری کە توانی بێت لە نێو بێکاری ملیۆنی بەردەوامدا دەسەڵاتی خۆی بپاریزێت بونی نیە،یا بزوتنەوەی کرێکاری لەژێر دەستی یەکێتیەکاندا هاتوەتە دەرەوە و یەکێتی خۆی ڕوبەڕی لەناوچون و سستی کردوەتەوە.هەر ئەم واقیعیەتەی ئەمڕۆ ئەیەوێت بزوتنەوەی سەندیکایی لەسەر ئەو خاكانەی کە دایکی ئەم بزوتنەوەیەن توشی پاشەکشە دەکات،ئێستاش هەوڵی کرێکارانی ڕادیکاڵ و پیشڕەو بۆ دامەزراندنی ئەڵتەرناتیڤە کردەییەکانیان و شێوازی نوێی خەباتی لە پەناو یا تەنانەت لە ڕوبەڕو بونەوە لەگەڵ نقابەدا دەستی پیکردوە.ناجێگیری سیاسی داهاتوی ئێران و لەژێر پرسیاردا بونی مێژوی قانونیەتی بورژوازی لە ئێراندا(تەنانەت لە لوتکەی سەرکوتی ئاریا میهری)دا هۆکاری گرنگن لەگەشە نەکردنی یەکێەتیە کرێکاریەکاندا.ئەمە فاکتەرێکە کە ئێمەش ئەبێت لە ئاسۆیەکدا کە لەبەردەم کرێکاری ئەمڕۆی ئێرااندا دایدەنێین  لەبەرچاو بێت.

٤-خەباتی بزوتنەوەییەکیەتیەکان( نیقابەکان)  لە دژی ڕادیکالیزمی کرێکاری لە شێوازی تردا.بۆچی بزوتنەوەی شورای لێکچونی لەگەڵ یەکیەتیەکاندا نیە؟یەکێک لە هۆکارەسادەکانی ئەم دژایەتیە سیستماتیکەی رەوتی یەکێتیەکان لەگەڵ ڕێکخراوکردنی ئەڵتەرناتیڤی کرێکاریدایە.لە ئەمەریکا ئەم مەسەلەیە پێی کانگستەرەکانی (Gangster)ئاشکرا کردوە هەر لەناو ژینگەی کارەوە.لەبەریتانیاش هیچ ڕابەرێکیTUC نادۆزیتەوە هەتا لەم یان لەو قۆناغ لە چالاکیەکانیدا مانگرتنێکی نەوەستاندبێت وکۆمیتەی مانگترن و کۆمیتە کردەییەکانی بەناڕەسمی دانەنابێت.

بزوتنەوەی یەکێتیەکان بەشێوەی یاسایی(واتە پەیوەندی بە پشتیوانی داوەریەوە هەیە)،بەشێوەیەکی ڕێکخراو مافی ئەندامیتی وەردەگرێت و بودجەی زەبەلاحی لەبەردەستدایە.بەشێکی گرنگی ئەم بودجەیە خەرجی فێرکردنی سونەتی یەکێتیەکان بۆ کرێکارانی چالاک و تەروجی هزری یەکێتیەکان دەبێت.(کە کارێکی باشەولەشوێنی خۆیدا).ئەوەی کە ئەمڕۆ لەهەر جێگایەک باسی خەباتی ئابوری و خۆشگوزەرانی کرێکاران بکرێت،”یەکیەتی”وا بەخەیاڵدا دێت کە ئاکامی هاتنەدەرەوە لە پەیوەستی دەرونی و تایبەتی بە یەکێتی خۆی نیە بۆ ئەم کارە،بەڵکو بەرهەمی پراکتیکی کۆمەڵایەتی دیاری کراوە کە یەکیک لەو ئەڵتەرناتیڤانەیە کە هەیە لە ڕێکخراوکردنی کرێکاراندا-لە ڕوبەڕو بونەوە لەگەڵ شێوازەکانی تردا کە بۆ بەرگری لە بزوتنەوەی کرێکاری پیشنیار کراوەو تەنانەت پێی گرتوە-لەسەر کورسی دانراوەو لە زەینێتی جەماوەری کرێکاردا لەخۆیەوە جێی گرتوە.

دەتوانیت هۆکاری زۆر بژمێریت سەبارەت بە ڕەونەقی یەکیتیەکان لەسەدەی بیستەمدا .ئەو هۆکارانەی کە ئەمڕۆ لەگەڵ کاڵبونەوەی خودی بزوتنەوەی یەکێتیەکاندا بونەتە مایەی پاشەکشە بۆ پێگەیەکی بێسەروسامان کێشکردوە.باسەکەی ئێمە ئەوەیە کە خەباتی ئابوری وخۆشگوزەرانی کرێکاران خۆی لەخۆیدا بە یەکێتیەکان ناناسریتەوە،بەڵکو دەتوانریت لە بزوتنەوەی کریکاری خۆیدا تێکۆشانی تر ببینێت.یەکیک لەوانە هەوڵدانە بەرەو ڕێکخراوکردنی بزوتنەوەی شورایی و کۆمیتەی کارگەکانە کە لەڕوی سونەتیەوە بە باڵی چەپی بزوتنەوەی کرێکاری دەناسرێنەوە.

بڕیارنامە سەبارەت بە :

ڕێکخراوە جەماوەریەکانی چینی کرێکار شورا، سەندیکا

لەبەر ئەوەی؛

١-ڕێکخراوە جەماوەرییە کرێکارییەکان،لەپاڵ ڕێکخراوە حیزبیەکانی چینی کرێکار، بناغەیەکی سەرەکین بۆ خەباتی چینایەتی کرێکاران، و پێشڕەوەی و سەرکەوتن لەو خەباتەدا بەبێ پێکهاتن وبەهێزبوونی ئەم ڕێکخراوانەو یەکگرتووبوونی بەرینی کۆمەڵایەتی چینی کرێکار لەو ڕێکخراوانەدا ئیمکانی نییە.

٢-چینی کرێکاری ئێران لە مێژووی خۆیدا بێ بەش بووەلەڕێکخراوەی جەماوەری وئاشکراو ئیدامەکار  و نەبوونی ئەم ڕێکخراوانە ئێستاش یەکێکە لە کەموکوڕییە سەرەکییەکانی خەباتی چینی  کرێکار لە دژی بۆرژوازی. پڕۆلیتاریای ئێران بۆ دەخالەتکردنی کاریگەرتر لە ئاڵوگۆڕە سیاسییە-کۆمەڵایەتییەکانی داهاتودا و بۆ بەدەستەوە گرتنی دەوری مێژوویی خۆی، دەبێ ئەم کەموکوڕییە لەنێو بەرێ.

٣-مەیل بەرەو ڕێکخراوبوون، خواست و بۆچونێکە کە لەنێو کۆمەڵانی کرێکاردا دەتەنێتەوە و خەبات بۆ پێکهێنانی ئەم ڕێکخراوانەی خۆی لەدەورەی ڕابردودا لایەنێکی هەمیشەیی بزوتنەوەی کرێکاری بووە. جمهوری ئیسلامی بەردەوام ئەم خەبات وتێکۆشانەی سەرکوت کردوەو هێرشی کردوەتە سەر ئەم ڕێکخراوە جەماوەری و سەربەخۆ کرێکارییانە کە لە جەرگەی شۆڕش وساڵەکانی دواتردا پێکهاتبوون، و لەبەریەک هەڵی وەشاندون.

٥ -؛لەناوجەرگەری ئەم بارودۆخەدا کۆماری ئیسلامی هەوڵدەدات کە بەتەبلیغ بۆکردن وپێکهێنانی ڕێکخراوی زەردو کۆنەپەرستەکان لە کارخانەکان لەکارگاکان وشوێنەکانی بەرهەمهێنان، داخوازیەکانی کرێکاران بەلاڕێدا بەرێ وبزوتنەوەی کرێکاری تەنگەبەر بکاتەوەو بیکێشێتە ژێر دەستی خۆی.

٦-زەخت وزۆری ڕژێمی ئیسلامی بۆ بزوتنەوەی کرێکاری، بوەتە هۆی بەهێزبوونی مەیل وبۆچونی خۆپاریزانەو سەندیکالیستی لە هەندێک کۆڕوکۆمەڵی کرێکاریدا وبەتایبەت لە ڕێکخراوە چەپە گەلییەکاندا. جگە لەمەپێشنیار و بۆچونی زەینی وناکردەیی وەک “سەندیکای نهێنی” کەنەک تەنیا ئیمکانات و پێویستییە واقیعییەکانی بزوتنەوەی کرێکاری لەبەرچاو ناگرین بەڵکو وەڵامی ئەوەش ناداتەوەکە کرێکارانی ئێران پێویستییان بەڕێکخراوەی جەماوەری و ئاشکرا هەیە، لەلایەن هەندێک گروپەوە هێنراوەتە گۆڕێ ئەم بۆچونە، ئەگەرچی لە نێو کرێکاراندا پێشوازێکی بەرینی لێ نەکراوە، بەڵام بەهەر ڕادەیەک پەرەبستێنی، دەبێتەمایەی ئاڵۆزبونی بیری کرێکاران و دەبێتە کۆسپێک لەسەر ڕێگای ڕێكخراوبوونی چینی کرێکار بەشێوەی جەماوەری. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوخاڵانەی سەرەوە ئەو ئەرکە گرنگە دەکەوێتە سەرشانی کۆمۆنیستەکان کە پێشنیارو بۆچونی تایبەتی خۆیان بۆ ڕێکخستنی جەماوەری کرێکار بەڕۆشنی ڕابگەیەنن.

ئەلف: خاڵە سەرەکیەکانی سیاسەتی ئێمە سیاسەتی کۆمۆنیستەکان بۆ ڕیکخستنی جەماوەری کرێکاران دەبێ لەسەر بناغەی ئەم خاڵانەی خوارەوە بێت:

١-خەباتی ئابوری کرێکاران لە ئێران، بەگشتی خاوەنی تایبەتمەندیەکی سەراسەرییەو لەچوارچێوەی ڕشتەیی واوەترە. بەشێوەیەکی بنەڕەتی تیکەڵ بوونی، سەرمایەکان لەڕشتە جۆراوجۆرەکانی بەرهەم هێناندا، خاوەندارێتی دەوڵەتی بەسەربەشی هەرەزۆری سەرمایە پیشەسازییەکاندا، دەوری ئابوری دەوڵەت وسیاسەتە دەوڵەتییەکان لە ڕێکخستنی پەیوەندی گشتی نێوان کارو سەرمایەدا. وەنزیکایەتی ئۆرگانیک و هەرچی زیاتر لێکهەڵپێکراوبوونی ویست وداخوازەکانی بەشە جۆراوجۆرەکانی چینی کرێکار، بووەتە هۆی ئەوەی کە داخوازیەکان وخەباتی کرێکاران لەهەر کارخانەیەک خاوەنی تایبەتمەندی وجێگاوشوێنێکی گشتی بێ و لەچوارچێوەی سنفی واوەتر بێ.

٢-لەم هەلومەرجەدا کە ڕێکخراوە کرێکارییەکان بۆ بەروپێشبردنی خەباتی ئابوری دەبێ پشت بەڕیکخراوی کارگەیی وناوچەیی ببەستن نەک بەڕێکخراوی سنفی و ڕشتەیی کرێکاران.

٣-ڕێکخراوە جەماوەرییەکان دەبێ بنەمای دەخالەتی هەرچی بەرینترو هەڵسوڕاوانەتری کۆمەڵانی کرێکار لە خەباتدا، وەپشت بەدیموکراسی وبەڕێوەچونی ئیرادەی ڕاستەوخۆی کرێکاران ببەستن. لە غەیری ئەم حاڵەتەدا بێگومان بورۆکراسی و بڕیاردان بەجیا لە ئیرادەی کۆمەڵانی کرێکار، لەناو ڕێکخراوە جەماوەرییەکان سەرهەڵدەداو خۆی دەبێتە کۆسپیک لەسەر ڕێگای بەرەپیشچوونی خەباتی کرێکاران.

٤-بزوتنەوەی کرێکاری ئێران، لەجەرگەی خەفەقاندا ولەهەلومەرجێکدا کە خەبات ومانگرتنی کرێکاران بەناچاری لەگەڵ دەوڵەت بەرەوڕوو دەبێ، بەرەو خەباتی سیاسی دەچێ و بۆ هیچ دەورەیەکی درێژخایەن لەئاستی ئابوریداو لە چوارچێوەی نیزام وقانون ویاسای مەوجوددا نامێنێتەوە، بەم بۆنەوە ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی چینی کرێکار دەبێ دەبێ لەهەموو هەلومەرجێکدا توانای وەگەڕخستنی جەماوەری کرێکاریان هەبێت ولە چوارچێوەی قانونیەتی بۆرژوازییدا خۆیان نەبەستنەوە.

٥-ئەزمونی بزوتنەوەی کرێکاری لە دەورەی ڕابردوودا لەسەر واقیعیەتانەی سەرەوە تەئکیدی کردوە و شکڵی ڕێکخراوبونی گونجاو لەگەڵ ئەم واقیعیەتانەی دەست نیشان کردوە. ئەم شێوە ڕێکخراوبوونە، ڕێکخراوە شوراییەکانی چینی کرێکارە. لە سەردەمی شۆڕشدا بەشێکی بەرین لە تێکۆشەران و پێشڕەوانی بزوتنەوەی کرێکاری ڕویان کردە بزوتنەوەی شورایی و لە زۆر یەکەی بەرهەمهێناندا شورای کارگەو لە هەندێک ناوچە شورای ناوچەیی کرێکاران پێکهاتن ئەم بزوتنەوەیە بەهۆی سەرکوتی خنکێنەری ٣٠خورداد و دوایی ئەو دەورەیە لە چوارچێوەیەکی بەرتەسکتردا لەشێوەی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی درێژەی پێ دەدرا، وە ئێستایش داخوازی پێکهێنانی شورا مەیلێکی بەرین و گشتییە لە نێو کۆمەڵانی کرێکاردا.

بەلەبەر چاوگرتنی ئەم خاڵانەی سەرەوە، ئێمە ڕایدەگەیەنین:

١-دروشمی سەرەکی سیاسەتی گشتی حزبی کۆمۆنیستی ئێران لە بواری ڕیکخستنی جەماوەری کرێکاراندا بریتییە لە تەبلیغکردن و هەنگاو هەڵگرتن بۆ پێکهێنانی شورا کرێکارییەکان وڕێکخستنی شورایی چینی کرێکار.

٢-ئێمە ڕێکخراوی شورایی چینی کرێکار بەناوەندو میحوەری ڕێکخراوبوونی چینی کرێکار و پاڵپشتی باقی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان دەزانین و بۆ پەیوەستکردنی باقی ڕێکخراوە کرێکارییەکان بەڕێکخراوی شورایی چینی کرێکارەوە، تێدەکۆشین.

٣-ڕێکخراوی شورایی، پێشڕەوترین شکڵی ڕێکخراوبوونی جەماوەری کرێکارانە و دەبێتە مایەی ڕێکخراوبوونی بەشی متمرکزو پێشڕەوی چینی کرێکار لە پیشەسازییەکان و یەکە گەورەکانی کاردا. لەم ڕوەوە ئێمە بۆ بەرپاکردنی بزوتنەوەیەکی جەماوەری و سەراسەری شورایی چینی کرێکار خەبات دەکەین، سەڕەرای ئەمە لە کارگە بچوکەکاندا وبەگشتی لەو بەشانەدا کەبەهۆی جێگاو شوێنی ئابوریان ژمارەیەکی کەمتر لەکرێکاران تییاندا کۆبونەتەوە. یەکێتی پیشەیی لە چاو یەکێتی شوێنی کار، دەبێتە هۆی ئەوەی کرێکاران بەرانبەر بە سەرمایەداران بەهێزو تواناتربن، کرێکاران بۆ پێکهێنانی یەکێتیە پێشەییەکان بانگەواز دەکەین و بۆ پێکهێنان خەبات دەکەین. ئێمە هەوڵ ئەدەین کە ڕێکخراو و یەکێتیەکانی ئەو بەشانە پەیوەندیەکی نزیک و پتەویان لەگەڵ بزوتنەوەی سەراسەری شورایی چینی کرێکار هەبێ.

ب:تایبەتمەندیەکانی شوراکانی کرێکاران:

تایبەتمەندیەکانی شوراکان و چۆنیەتی ڕێکخراوبوونی شورایی کرێکاران، کەدەبێ لە تەبلیغاتی ئێمەدا بەرچاو بگێڕین بریتن لە:

١-شوراکان لە خوارەوە پێکدێن و تایبەتمەندی سەرەکییان بریتییە لە دیموکراتیزم و بەڕێوەچوونی ئیرادەی ڕاستەوخۆی کۆمەڵانی کرێکار.

٢-شورا بریتییە لە کۆبونەوەی گشتی ڕێکخراو و شکڵ پێدراوی کرێکاران لەهەر یەکەیەکی بەرهەمهێناندا. هەموو کرێکاران ئەندامی شورایی ئەو یەکەیەن وکۆبونەوەی گشتی کرێکاران، پەیکەرەو ئۆرگانی بڕیاردەری شورایە. کۆبونەوەی گشتی بۆ بەڕێوەبردنی بڕیارەکانی خۆی کەسانێک (وەک کۆمیتەی بەڕێوەبەر وە یا بەهەر ناوێکی تر) هەڵدەبژێرێ. ئەو کەسانە لە هەموو کۆبونەوەیەکی گشتیدا دەکرێ وەلابنرێن وە یا هەڵبژێردرێنەوە.

٣-لەکارخانە گەورەکان کە پێکهێنانی کۆبونەوەی گشتی هەموو کرێکاران مەیسەر نابێ، شورای کارخانە لە نوێنەرانی چەندین کۆبونەوەی گشتی بەشە جۆراوجۆرەکان پێک دێ.

٤-ڕێکخراوی سەراسەری شوراکان ڕێکخراوێکی هەرەمیە کە شورا فابریکیەکان، یەکەی بناغەیی ئەو ڕێکخراوەن لە ئاستی سەرەوەتر لە فابریکەکان، شورای نوێنەرانی فابریکەکان، شورای نوێنەرانی شورای کارخانە پێک دێ(و لەئاستی سەرەوەتریش هەربەم جۆرەیە).

٥-سیستمی شورایی بەمەعنای ئەوە نییە کە یەکێتیەکان وجودیان نەبێ و لەو شورایانەدا یەک نەگرن. ئەو بەشانە کە ئیتیحادیە شێوازێکی گونجاوە بۆ ڕێکخراوبونیان، دەتوانن لەئاستێکی دیاریکراودا نوێنەرانی خۆیان بنێرنە شوراکانی نوێنەرایەتی و بەم جۆرە ڕابگەیەنن کە سەر بەڕێکخراوی سەراسەری شوراکانن.

٦-سیستەمی شورایی ئەو ئیمکانەی هەیە کە چینی کرێکارو زەحمەتکێشان لەلایەنی ترداو لە شکڵ و قەوارەی کۆمەڵایەتی دیکەدا لەخۆی هەڵپێکێ شوراکانی دێهات وە یا شوراکانی سەربازان، دەتوانن لە ئاستێکی دیاریکراودا بەم بزوتنەوەیەوە پەیوەس بن. بزوتنەوەی هەرەوەزییە کرێکاریەکان… تاد، دەتوانن بەیەکەوە بە شەبەکەی شووراکانەوە پەیوەست بن.

ج:بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی:

وەک هەنگاوی یەکەم بۆ ڕێکخستنی شورایی کرێکاران و وەک ڕێگاچارەیەکی دەستبەجێ و دەم ودەست بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشایییە کە بەهۆی نەبونی ڕێکخراوە جەماوەرییە کرێکارییەکانەوە پێکهاتووە، حزبی کۆمۆنیست خوازیاری پێکهاتن وپەرەگرتنی بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتییەکانی کرێکارانە لەکارخانەکان و یەکەی بەرهەمهێنەرو ئابورییەکاندا پێکبهێنرێ، ئەو کۆبونەوە گشتیانە لێکهەڵپێکرێن و لەم ڕێگایەوە هەرچی خێراتر ئامرازێکی کاریگەری تەشکیلاتی و ڕابەرییەکی عەمەلی کەم تا زۆر سەراسەری بۆ خەباتی ڕۆژانەی کرێکاری پێکبهێنرێ.

بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی کەدەبێ بەتێکۆشانی وشیارانەی کرێکارانی کۆمۆنیست بەرپابکرێت، ئەولایەنە بەهێزەشی هەیە کە لەهەمان کاتدا کە یەکەمین هەنگاوە بۆ ڕێکخستنی شورا کرێکارییەکان، هەر ئێستا لەبەرئەوەی لە بزوتنەوەی کرێکاریدا زەمینەیەکی زۆرباشی هەیە دەتوانی بەخێرایی ئامانجەکانی خۆی وەدی بێنی واقیعییەتەکانی ئێستای بزوتنەوەی کرێکاری ئێران ڕاست و ڕەوابونی ئەم سیاسەتە بسەلمێنن.

١-واقیعیەتەکانی دەورەی ڕابردووی خەباتی کرێکاری بەڕونی ئەوە نیشان ئەدەن کە هەر ئەمڕۆ کۆبونەوەی گشتی وەک ویست و داخوازیەک لەنێو بزوتنەوەی کرێکاریدا جێگیر بووەو لەنێو کۆمەڵانی کریکاردا کۆبونەوەی گشتی دیاردەیەکی ناسراوە. لەدەورەی ڕابردودا کرێکاران بۆ بەرەوپێشبردنی خەباتی خۆیان و بەرەوپێشبردنی خەباتی خۆیان و بەرانبەر بە ڕێکخراوە زەردەکان و بەکردەوە زۆر جار کۆبونەوەکانی خۆیانیان تەنانەت لەژێر ناوی کۆبونەوەی گشتیدا بەڕێوە بردووە.

٢-هەر پێشنیارێک بۆ ڕێکخستنی کرێکاران بەشێوەی جەماوەری و ئاشکرا تەنیا کاتێک دەتوانێ کۆمەڵانی بەرینی کرێکار بگرێتە خۆی و بەڕێوەبچێ کە هەر ئەمڕۆ و لەهەموو هەنگاوێکی ڕەوتی بەرەوپێشچوونی بزوتنەوەکەدا وەڵامدەرەوەی نیازو پێویستییەکانی خەباتی ڕۆژانەی چینی کرێکار بێ، بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی لە شکڵی ئێستای خۆیدا نیشانی داوە کە ئەمەی لێ دەوەشێتەوە.

٣-بەپێی هەلومەرجی کۆمەڵایەتی سیاسی ئێران و تایبەتییەکانی بزوتنەوەی کرێکاری پێویستە هەر چەشنە ڕێکخستنێکی جەماوەری چینی کرێکار، یەکەم لە ئاستی ناوخۆییدا دەست پێ بکاو دووهەم، پشت بە ڕابەرانی ناوخۆیی بزوتنەوەی کرێکاری ببەستی و سێهەمیش، هەر لە ئێستاوە ڕێکخراوەیەکی جەماوەری بێ، کۆبونەوەی گشتی ئەم تایبەتمەندیانەی هەیەو ئەم پێویستییانە بەباشی وەدی دێنێ.

حیزبی کۆمۆنیست و کرێکارانی کۆمۆنیست و تێکۆشەر بەگشتی دەبێ لەسەر بنەمای ئەم زەمینە گونجاوە ئەو بۆچونەی کرێکاران کە دەیانەوێت کۆبونەوەی گشتی بکەنە پاڵپشتی خەباتی ڕۆژانەی خۆیان، بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی وەک جوڵانەوەیەکی وشیارانەو ئامانجدارو بەرین لەنێو کرێکاراندا ڕیکبخەن و پەرەی پێبدەن. کرێکارانی کۆمۆنیست و تێکۆشەرانی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی ئەرکی سەر شانیانەکە:

١- ئەندێشەی لێهاتویی کۆبونەوەی گشتی وەک ئورگانێکی خەباتکارانەی کاریگەر و بناغەی شوراکرێکاریەکان، و هەروەها بانگەشە بۆ ئاسۆی بەرینتری بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی لەنێو کرێکاران بکەن و جێگیری بکەن و کرێکاران بانگەواز بکەن کە ببنە تێکۆشەرانی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی.

٢-لەهەر یەکەیەکی بەرهەمهێناندا کرێکاران بۆ پێکهێنانی کۆبونەوەی گشتی بانگەواز بکەن.

٣- بەردەوام هەوڵبدەن بۆئەوەی کۆبونەوەی گشتی بەشێوەی ڕێکخراو پێکبێنرێت (جیاواز لەوەی کە ناڕەزایەتی ومانگرتن لە هەر یەکەیەکدا هەبێ یان نەبێ).

٤-کۆبونەوە گشتییەکان وەک قسەکەری واقیعی بەڕەسمیەت بناسن.

٥-بەردەوام هەوڵ بدەن بۆئەوەی کۆبونەوە گشتییەکان لەگەڵ یەکتر پەیوەندی ئۆرگانیکیان هەبێ.

٦-لەبەستنی گرێبەستە بەکۆمەڵەکاندا، لەچارەسەرکردنی ناکۆکیەکان و لەدەربڕینی بیروڕاو بڕیاردان لەسەر پێشنیارەکان و هەنگاوەکانی دەوڵەتدا هەرچی زیاتر کۆبونەوە گشتییەکان بخەنە گەڕ.

د: سەبارەت بە ئیتحادییە، بەلەبەرچاوگرتنی هۆی جۆراوجۆری وەک ئەوەی کە یەکێتیە کرێکاریەکان لەباری مێژوویی و کردەییەوە لەپێکهێنانی یەکگرتوویی چینایەتی و لەڕابەریکردنی خەباتی چینایەتی و لەرابەریکردنی خەباتی کرێکاریدا مەحدودیەتی هەیە، بزوتنەوەی نیقابی بەدرێژایی مێژووی خۆی لەگەڵ سیاسەتی سۆشیال دیموکراتیک لێک هەڵپێکراون، یەکێتیەکان بەرەو دوورکەوتنەوە لە دیموکراسی ڕاستەوخۆ دەچن و لەنێویاندا بۆرۆکراسییەکی بان سەری کرێکاران سەرهەڵدەدا، وە سەرئەنجام بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لەهەلومەرجی ئێستای ئێراندا زەمینەی ماددی بۆ پێکهێنانی یەکێتیە کرێکاریەکان لە ئارادانیە، حیزبی کۆمۆنیست سیاسەتی گشتی حیزب بۆ پێکهێنانی یەکێتیەکان نانێتە ناوەندی خەباتی خۆی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان. سیاسەتی گشتی حیزب پێکهێنانی شورا کرێکاریەکانە لەهەمان کاتدا ڕادەگەیەنین کە:

١-ئازادی بێکۆت و مەرجی پێکهێنانی یەکێتی کرێکاری بەشێکە لەمافی مسۆگەری کرێکاران. بۆ پێکهێنانی هەرچەشنە ڕێکخراوەیەکی پیشەیی و سیاسی و ئێمە لێبڕاوانە بەرگری لەم مافە دەکەین:

٢- پشتیوانی لە هەوڵ و تێکۆشانی کرێکاران  دەکەین بۆ پێکهێنانی سەندیکا، و یارمەتیان دەدەین.

٣- بەشداری لەیەکیتیەکرێکارییە سەربەخۆکاندا دەکەین، بۆ هێزو توانا بەخشین بەڕێبەرایەتی کرێکارانی کۆمۆنیست لەنێویاندا تێدەکۆشین و لەنێو هەر یەکێتیەکداا هەوڵ ئەدەین بۆ یەکگرتووکردن وپتەوکردنی ڕێبازی کۆمۆنیستی.

٤- تێدەکۆشین بۆ نزیککردنەوەی هەرچی زیاتری یەکیەتییەکان لە قەوارەیەکی نا بیرروکراتی و بەتایبەت بۆئەوەی هەرچی زیاتر لەئاستی ناوچەییدا پشت بە کۆبونەوەی گشتی کرێکاران ببەستن،.

٥- سیاسەتی ئێمە بۆ پێکهێنانی شورا کرێکارییەکان و پەرەپێدانی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی وەک هەنگاوی یەکەم بەهەر ڕادەیەک کە، لەگەڵ هەوڵ وتێکۆشانی کۆڕو کۆمەڵە کرێکارییەکان و ڕەوتە تێکۆشەرەکانی لایەنگری یەکێتیەکان و هاولایەنی بێ (بۆنمونە پێکهێنانی کۆبونەوەی گشتییەکان کە هەندێک لە لایەنگرانی پێکهاتنی یەکێتیەکان پەسەندی دەکەن) ئێمە ئامادەین لەگەڵ ئەو کۆڕوکۆمەڵ و ڕەوتانەدا هاوکاری بکەین.

ڕیکخراوە جەماوەریەکانی چینی کرێکار

دیمانە لەگەڵ کۆمۆنیست سەبارەت بە بڕیارنامەی پەسەندکراوی پلینۆمی دەهەم


کۆمۆنیست: لە بەشی یەکەمی بڕیارنامەکەدا ئاماژە بەوە دەکرێت کە چینی کرێکاری ئێران بەدرێژایی مێژوو بێ بەش بووە لە ڕێکخراوەی جەماوەی ئاشکرا. گرنگترین هۆکارەکانی بەردەم ئەم بێ بەشییە چیە؟ ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە کە لەگەڵ هەبونی ئەم هۆکارانەدا پێکهێنانی شورا چۆن گونجاوە کە بتوانرێت بە شێوەیەکی فراوان پێکبهێنرێت و بەشێوەی بەردەوام درێژە بەبوون وکارو چالاکیەکانی بدات؟ ئایا جیاوازی ڕێکخراوەی شورایی لەگەڵ بەدیلە ڕیکخراوەییە جەماوەریەکانی تردا بەو ئاستە جدیە کە ئەم ڕیگرییە واقعیانە لەبەرامبەریدا پوچەڵ دببێتەوە؟ ئایا ڕێکخراوی شورایی خۆی لە خۆیدا بەرگری زیاتری لەبەرامبەر سەرکوتگەریەکانی بۆرژوازیدا هەیە؟

مەنسور حیکمەت:  رێگام بدە سەرەتا ئەوە بڵێم کە نابێت “بێ بەشبوونی مێژویی” چینی کرێکاری ئێران لە ڕێکخراوەی جەماوەری بە شێوەیەکی ڕەها نیشان بدەین. سەردەمانێک لە مێژوی بزوتنەوەی کرێکاری ئێراندا  ڕێکخراوەی کرێکاری هەبووە، وەکو سەردەمی پێش سەرکوتی ڕەزاخانی، سەردەمی پاش جەنگی جیهانی دووهەم تا کودەتای ی٢٠ ئاپ( ٢٨ مردا) و بەکورتی سەردەمی شۆڕشی ٧٩، گەواهی دەدەن لەسەر ئەوەی کە پێکهاتن وپەرەسەندنی لە شێوازە جیاوازەکانی ڕێکخراوەی جەماوەری هێنابووە دەرەوە، بەڵام بەهەرحاڵ ئەگەر ئەم ٢٠-٣٩ ساڵەی دوای (واتە ئەزمونی ئەم یەک تا دوو نەوەی دواییانەی کرێکاران) وەک بنەما دابنێین، سەیر دەکەین چەند جیاوازییەکی جدی هەیە لە ئاستی ڕێکخراوکردنی جەماوەری کرێکاران لە ئێران و هەموو وڵاتەکاندا، و نەک تەنها وڵاتانی سەرمایەداری پیشکەوتوتردا، بەڵکو زۆریک لە وڵاتانی ژێردەسەڵاتی ئیمپریالیزمدا دەبینین.

ئەم بارودۆخە هۆکاری جۆراوجۆری هەیە کە لە ئاستی جیاوازدا دەتوانیت لەبارەیانەوە قسە بکەین. یەکەمین ئەو هۆکارانەی کە بەبیردێنەوە ئەوانەن: یەکەم گۆڕانی خێرای پێکهاتەی چینی کرێکارە پاش چاکسازی زەوی دەیەی چل و هاتنە ناوەوەی بەشێکی زۆر گەورەی دانیشتوانی دیهاتەکان بۆ مەیدانی کاری بەکرێ لەشارەکاندا، ئەمە هەم ململانی ناوخۆی چینی کریکاری توندکردەوە (ململانێیەک کە تەنها لە ناوەڕاستی دەیەی ٥٠ ی هەتاویدا بە چوونە سەری داهاتی نەوت  زۆربوونی ئاستی کارکردنی کەمکردوە) و  کاریگەریشی لەسەر ئاستی خۆهوشیاری چینی کرێکاری ئێران دانا. ئەزمونی خەباتی سەندیکایی لە ڕابردوی هاوپیشە و پیشەوەرانێکی دیاریکراودا ئەبێت، وەکو ڕستنەکان، پیشەی چاپ و هتد، کە لە دەیەی ٤٠ و٥٠ کان، پێگەی خۆیان لە بەرهەمهێنان و بەڕادەیەکی زۆریش لە کارکردنی کرێکاراندا لەدەستداوە. نەوەی نوێی کرێکارانی بەکرێی ئێران هاوڕێ لەگەڵ پێشەسازی نوێدا، تەکنەلۆجیای جیاوازو بەشەنوێیەکانی بەرهەمهێناندا گەشەیان کرد. سونەتە ڕێکخراوەییەکانی دەیەکانی ڕابردو، کە ئیتر هێندە بەهێزو درێژە کار نەبوو. لەم بارودۆخەدا لاواز بووە. چینی کرێکارێکی تازە پێگەیشتو کە پێی ناوەتە مەیدان بەشی زۆریان ڕانەهاتون بە سونەتی خەباتی ڕێکخراوەی کرێکاری و لە مێژوچەی خەباتی ڕێکخراوەیی کرێکاراندا کاریگەری جدی وەرنەگرتبوو. هۆکارێکی تر بوونی کەم تا زۆر سەرکوتی توندی سیاسی و دەسەڵاتی ڕژێمە سەرکوتگەرە پۆلیسیەکانی ئێرانی سەدەی بیستەمە کە تەنها لە ماوەی سەردەمانێکی دیاریکراو، لە بارودۆخی تەنگژە سیاسیەکان، لە مەوداکەی کەم بوەتەوە . هەوڵەکانی بزوتنەوەی کریکاری لە ئێران بۆ ڕێکخراوبوون وڕێکخراومانەوە بەردەوام لەگەڵ توندترین سەرکوتی پۆلیسیدا ڕووبەڕوبووە و ڕابەران وهەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی کرێکاریان لەژیر توندترین چاودێریدا داناوە.

ئەمانە ئەو هۆکارە گشتیانەن کە پێکهاتن وبەردەوامی ڕیکخراوە کرێکاریەکانیان لە ئێراندا دژوار کردووە، بەڵام بیرهێنانەوەی ئەمانەش  وەڵامی ڕێکی کێشەکە ناداتەوە. پرسیارەکە دەتوانرێت بەم شێوەیە بێت کە بۆچی بزوتنەوەی کرێکاری نەیتوانیوە بەسەر ئەم گیروگرفتانەدا سەرکەوێت؟ لێرەدا ئەبێت هەندێک تایبەت تر قسە لە’ڕێکخراوەی جەماوەری” بکەین. و ئەمە پەیوەندی بە بەشی دوهەمی پرسیارەکەتانەوە ئەبێت. لەوجێگایەدا کە باس لە شوراو، سەندیکا، وەکو “ئەلگۆکانی” ڕێکخستنی جەماوەری بیردێنیتەوە. ڕاستیەکەی ئەوەیە کە شورا، سەندیکا، کۆمیتەکانی کارگە وهیتر… تەنها “ئەلگۆکانی”ڕێکخراوی جەماوەری نین، ئەو ئەلگۆیانەی کە گوایە وەڵام بە پێوستیەک ئەدەنەوە و کرێکاران سەرپشکن کە ئەم ئەلگۆ یان ئەو ئەلگۆیە بۆ خۆیان هەڵدەبژێرن. سەندیکاو شورا بەدیلەکانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیە جیاوازەکانن لە ناو بزوتنەوەی چینایەتیدا.

بەدەستەواژەیەکی تر نابێت ئەوانە بەشێوەی پێشنیار وئەلگۆکانی ڕێکخراوی دابڕاو  لە دەرەوەی کات و شوێن وبەبێ پێشینەو ناوەڕۆکی کۆمەڵایەتی و مێژویی دیاریکراو وەربگرین.

بزوتنەوەی سەندیکایی وبزوتنەوەی شورایی و بزوتنەوەی کۆمیتەی کارگەکان و هتد یش، بزوتنەوە جیاوازن لەناو دەرونی چنی کرێکاردا. ئەوبزوتنەوانەی کە ناوەرۆکی سیاسی وئاسۆ و کردەوەیەکی جیاواز نوێنەرایەتی دەکەن و تەنانەت کاریگەریان لە توێژە جیاوازەکانی چینی کرێکاردا وەک یەک نییە. بەم پێیە ئەبێت ئەم پرسیارە بەشێوەی دیارتر بخرێتەڕوو. هۆکاری سەرنەکەوتنی بزوتنەوەی سەندیکالیستی و تریدۆنیۆنی لە ئێراندا چی بووە؟ و یان، بزوتنەوەی شورایی بەدیاریکراوی بۆچی نەیتوانیەوە وەڵامدەرەوەی پێویستیە ڕێکخراوەیەکانی جەماوەری کرێکار بداتەوە؟ لێرەدایە کە ئیتر ئەبێت لەباسی ڕێگری وئاستەنگە گشتیەکان واوەتر بچین و وەڵام بە دینامیزمی جوڵانی ئەم بزوتنەوە دیاریکراوانە و کێشەکانیان لە ئێران بدەینەوە.

ئەگەر کێشەکە بەو جۆرە لەبەرچاو بگرین، یەکسەر ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە بزوتنەوە واقیعیەکان بۆ ڕێکخستنی جەماوەری کرێکاران، بەشێکن لە بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی فراوانتر کە نەک تەنها لەبەرانبەر بە ڕێکخراوەی کرێکاران، بەڵکو لەپەیوەند بە هەموو بارودۆخی ئابوری وساسیەوە لە کۆمەڵگەدا ئەڵتەرناتیڤی خۆیان نیشان ئەدەن. بزوتنەوەی سەندیکایی یان بزوتنەوەی شورایی، بەشیکن لە جوڵانەوەیەکی فروانتر بۆ گۆڕینی هەموو کۆمەڵگە لە لایەنێکی تایبەتدا. ئەبێت ئەو بۆچونە ساویلکە سونەتیانەی چەپ بخەینە لاوە کە گوایە حیزبە سیاسیەکان خەباتی وشیارانەو ئامانجدارانەی سیاسی نوێنەرایەتی دەکەن وڕێکخراوە کرێکاریەکان کارو کاردانەوەی “خۆبەخۆی” کرێکاران بۆ باشکردنی بارودۆخیان پێچەوانە دەکەنەوە.

ڕاستیەکەی ئەوەیە کە تریدیۆنیزم وبزوتنەوەی سەندیکالیستی بەهەر ئەندازەیەکیش کە لە هەنگاوەکانی یەکەمی خۆیدا لەسەدەی ڕابردودا بزوتنەوەیەکی “خۆبەخۆ” بووبێت (کەنەبووە)، دەیان ساڵە بەشێکی جیانەکراوەیە لە ڕێبازێکی گشتی کۆمەڵایەتی، واتە ڕیفۆرمیزم وسۆسیال دیموکراسی. تریدیۆنیزم، ئەڵتەرناتیڤی دیاریکراوی ڕیفۆرمیزم و سۆشیال دیموکراسیە وەک بزوتنەوەیەکی دیارو پێناسەکراوی سیاسی و چینایەتی بۆ ڕیکخستنی کرێکاران. ئەم ئەڵتەرناتیڤە زۆر زیاتر لە چوارچیوەی کرێکاری و پێکهێنانی یەکێتیەکان تێدەپەڕێ. لەگەڵ ئەمەشدا، ئاسۆیەکی دیاریکراوی سەبارەت بە شێوەی دەوڵەت بەگشتی، گرفتی شێوەکانی بڕیاردانی ئابوری و تەنانەت تیئۆریەکان و بەرنامە کاری ئابوری دیاریکراو دەخرێتەڕوو. ئەگەر ئێوە بەشەکانی ئەم ئەڵتەرناتیڤە کۆمەڵایەتی-ڕیفۆرمیستی وسۆسیال دیموکراسیە، خەت بکێشن، ئەوکاتە سەندیکالیزم” نەقابەگەری” خۆی لەخۆیدا توانای بوونی بە جوڵانەوەیەکی فراوانی کۆمەڵایەتی نییە. بزوتنەوەی نەقابی، باڵێکی کرێکاری جوڵانەوەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتیە کە بەشەکانی تری وەک ڕابەران و حیزبە سیاسیەکان، ئەڵتەرناتیڤە ئابوریەکانیان بۆ هەموو کۆمەڵگە، سیستەمی ئابوری تایبەت بەخۆی و هیتریش داوادەکات و پێویستی پێیەتی، هۆکاری بێبەشی کرێکاری ئێرانی لە نەقابە تەنها ئەوە نییە کە بۆرژوازی ڕیگری پێکهێنانی نەقابەکان بووە، بەڵکو لەبنەڕەتدا لەوەدایە کە لانی کەم لە پاش ٢٠ئاپ(٢٨مرداد)وە ڕیفۆرمیزم لە ئێران گەیشتە کۆتایی سەردەمێکی چارەنوس سازی خۆی و لەدوای ئەوکاتەوە جێگایەکی گرنگ لە مەیدانی سیاسی لە ئیراندا داگیر ناکات.

هەر ئەو مەسەلەیە لەبارەی بزوتنەوەی شواریشەوە دروستە. ئەویش تەنها نموونەیەک نییە، بەڵکو ئەڵتەرناتیڤی بزوتنەوەیەکی تایبەت و مەیلێکی تایبەتە لەناو چینی کرێکاردا بۆ ڕێکخستنی کرێکاران. ئەگەرچی لەڕوی مێژویەوە بەڕێژەیەکی زۆر شوراکان جێگای سەرنجی ئانارشیستەکان بون، بەڵام زۆردەمێکە کە بەشێوەیەکی روو لەگەشە لەگەڵ کۆمۆنیزم هاتۆتەوە و لەگەڵیدا لێکهەڵپێکراوە. لە ئەزمونەکانی وەکو کۆمۆنەی پاریس و شۆڕشی ئۆکتۆبەردا، بیرۆکەی شوراکان و ڕێکخستنی شورایی کرێکارانی بەتیئۆری کۆمۆنیزم وسیاسەتی کۆمۆنیستیەوە چەسپاوە. بزوتنەوەی شورایش بەم ڕیزبەندیە بەشێکە لە جوڵانەوەیەکی جیاواز، بە ئاسۆ و دورنمای سیاسی، ئابوری و بەڕیوەبەری تایبەت بەخۆی. بارودۆخی بزوتنەوەی شوراییش بەتەواوەتی پەیوەست ئەبێتەوە بە بارودۆخی کۆمۆنیزمەوە لە ئێران. ئەوەی کە بیرۆکەی شورا لە شۆڕشی٥٧(٧٩م)زاڵ بوو بەسەر بیرۆکەی سەندیکاییدا لەناو چینی کرێکاردا، ڕەنگدانەوەی بێ پایەیی و لاوازی ڕیفۆرمیزم و سۆشیال دیموکراسی و سەرکەوتنی گشتی بیری کۆمۆنیستی وسیاسەتی ڕادیکاڵ لەنێو کرێکاراندا بوو. (لەژێرسایەی بارۆدۆخی شۆڕشگێڕانەدا).و ئەوەش کە ئەم بزوتنەوەی شوراییە نەیتوانی ئەو هێزو پەرەسەندنە بەدەست بهێنێت لە سنورداری فکری وکردەیی تایبەتی کۆمۆنیزمی ئێرانەوە لەوسەردەمە دیاریکراوەدا سەرچاوە دەگرێت.

بەکورتی باسی شوراو سەندیکا، باسێک نییە بۆ هەڵبژاردن لەنیوان یەکێک لە”نمونە”کانی ڕێکخراوبونی جەماوەریدا. ئەمە ڕەنگدانەوەی کێشمەکێشی ئەڵتەرناتیڤەکانی دوو مەیلی بنەڕەتیە لەناوخۆی چینی کرێکاردا. مەیلی کۆمۆنیستی و ڕادیکاڵ ومەیلی ڕیفۆرمیستی وسۆسیال دیموکراسی. ئەگەر شوراکان (لەبەراورد لەگەڵ… یەکێتیەکاندا)بە باوەڕی ئیمە، لە پایەیەکی مادی زۆر گونجاوتر بۆ پێکهاتن وگەشە لە ئێراندا بەهرەمەندن، تەنها بەهۆی گونجاوی نمونەی ڕیکخراوەیەکەیانەوە نییە… بەڵکو لە کارامەیی زۆرتریش سەرچاوەی گرتوە لە… سەرکەتنی مەیلە ڕادیکاڵەکان لەناو کرێکارانی پێشڕەو و ڕابەرانی عەمەلیدا، و بەهێزتربوونی زەمینە مادیەکانی هەژمونی سیاسەتی کۆمۆنیستی لەدەرونی بزوتنەوەی چینی کرێکار لە بەراورد لەگەڵ سیاسەتەکانی سۆسیال دیموکراسی و ڕیفۆرمیستیدا. ئەزمونی شۆڕشی٥٧(١٩٧٩)،و شێوە کارکردی کرێکارانی پیشڕەو، بارودۆخ و هەواڵی جوڵانەوەی سەندیکالیستی لەبەراورد بە جوڵانەوە شوراییەکانی ئەمڕۆش دەوری روولەگەشەی کۆبونەوە گشتییە کرێکارییەکان لە خەباتی ئیستای کریکاراندا بەڵگەی ئەم راستیەن.

پێویستە بڵێم کە ئەم قسەیە ئەوە ناگەیەنێت کە کۆمۆنیستەکان لەسیاسەتی خۆیاندا جێگایەک بۆ نەقابە قایل نین، و، نابێت ببنە هەڵسوڕای یەکیەتیەکان و لە مێژوشدا نەبوون، باسەکەی من ئەوەیە کە هەمیشە کۆمۆنیستەکان نەقابەکانیان وەک ڕاستیەکی بابەتی لە بزوتنەوەی کرێکاریدا، وەک بەرئەنجامی کاری مەیلە کۆمەڵایەتیە نا کۆمۆنیستیەکان بینیوە لەنیوان کرێکاراندا وە بوونیانی بە فەرمی ناسیوە. هەر بۆیەشە کە ئێمە هەمیشە لە ئەدەبیاتی کۆمۆنیستیدا لەگەڵ کێشەی “شێوە مامەڵە”ی کۆمۆنیستەکاندا لەگەڵ بزوتنەوەی تریدیۆنیستی ڕووبەڕوو دەبینەوەو کەمتر لەگەڵ وەڕێخستنی بزوتنەوەی تریدیۆنی لەلایەن کۆمۆنیستەکانەوە. (ئەزمونی سەندیکا سورەکانی کۆمینترنیش هەوڵیک بوو لە پێناو پێکهێنانی ئەڵتەرناتیڤێکی ڕادیکاڵ لەبەرامبەر تریدیۆنیزمیکدا کەلەژێر کاریگەری سۆشیال دیموکراسی) دا بوو.

باسەکە ئەوەیە کە تریدیۆنیزم ئەڵتەرناتیڤی تایبەتی کۆمۆنیزم نییە بۆڕێکخراوکردنی کرێکاران. ئەم ئەڵتەرناتیڤە تایبەتیەی کۆمۆنیزم بزوتنەوەی شوراییە. لەگەڵ ئەوەشدا کۆمۆنیستەکان لەزۆر دۆخدا لەژێر کاریگەری بارودۆخێکی دیاریکراودا، لەگەڵ ئەرکی بەشداری کاریگەر لە یەکیەتیە کرێکاریەکان و یان تەنانەت هەوڵ لە پێناو دامەزراندنی یەکێتیدا ڕووبەڕوو دەبنەوە. کۆمۆنیستەکان هەمیشە توخمی کاریگەری بزوتنەوەی یەکێتیەکان بوون، بەڵام مێژوییەن بزوتنەوەی کرێکاری پیشانیداوە کەلە هەر جێگایەک سیاسەتی کۆمۆنیستی بووبێتە سیاسەتیکی سەرکەوتو لەبزوتنەوەی کرێکاریدا، شوراکان سەریان دەرهێناوەو پەرەیان پێداوە.

دواتر بەرگری ئێمە لەشورا تەنها سەرچاوەی لەوەوە نەگرتوە کە ئەم نمونەیە شانسی زۆرتری بۆ پیادەکردن هەیە، وەیان لەبەرامبەر سەرکوتگەریەکانی بۆرژوازیدا باشتر بەرگری دەکات، ئەگەر بەو شێوەیەش نەبێت ئەبێت کارێک بکەین کە بەوشێوەیەی لێبێت. ئێمە ئەمانەوێت، وەک کۆمۆنیست، ئەڵتەرناتیڤی بزوتنەوەی خۆمان بۆ ڕێکخستنی چینەکەی خۆمان جارێکی تر دەخەینە ڕوو. ئەلێین جارێکی تر، چونکە مێژوی کرێکاری بەردەوام مەیدانی ڕوبەڕوبونەوەی ئەڵتەرناتیڤی کۆمۆنیستی وڕیفۆرمیستی مەیدانی ڕێکخستن و کاری کرێکاری بووە. ئەوەی کە یەکێتیەکان لە وڵاتانی سەرمایەداری پیشکەوتودا گۆڕدراون بەشێوەیەکی بەردەوامتر بۆ یەکگرتنی کرێکاران (ئەڵبەت بە ئاسۆ و سنورداریەکانی یەکیەتیەکان)، بەو دەلیلە نەبووە کە کرێکاران چونەتە بنج وبناوانی و لە سودەکانی ئەم”نمونا”نەیان لێکداوەتەوەو سەندیکایان بەگونجاوتر دیاریکردوە، بەڵکو بەو دەلیلە بووە کەسیاسەتی ڕادیکاڵ بەشێوەی گشتی، بەسەرنجدان لە سەقامگیری سەرمایەداری لەدوای شەڕی جیهانی دووهەم. بەسەرنجدان لە پشتیوانی چەپی بۆرژوازی لەو وڵاتانە پاشەکشەی لە ڕیفۆرمیزم کردوە. ئەم کێشمەکێشەی کە لە نێوان ئەم ڕێبازەدایە لە بارودۆخی شۆڕشگێڕانە و تەنگژاویەدا باشتر دەبینین. لەدوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر، ڕوبەڕوبونەوەی یەکیەتیەکان لەگەڵ شوراکان وکۆمیتەی کارگەکاندا توندبۆوە. هەر ئەمڕۆش ئەبینین کە چۆن لەگەڵ لاوازبوونی بزوتنەوەی سەندیکایی لە ئەورپای ڕۆژئاوادا، هەوڵدان بۆ دامەزردانی ئەڵتەرناتیڤی کرێکاری لەپێناو ڕێکخستنی جەماوەر لەدەرەوەی بونیادی یەکیەتیەکاندا فراوان بۆتەوە.

ئێمە ئەڵتەرناتیفی تایبەتی خۆمان جارێکی تر دەخەینەڕو، بەبێ ئەوەی پشت بکەینە بزوتنەوەی سەندیکایی (ئەگەر هەبێت) وەیان زەرورەتیان (بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئیستا کرێکارانی ئێران) نکوڵی لێبکەین. بەدڵنیایی ئەگەر سەندیکاکان، تەنانەت بەگریمانەی ئەوەش کە ئەگەر ڕیفۆرمیستیش بوونایە، لەئێرانی ئەمڕۆدا بوونیان هەبوایە، ئەمە وەک خاڵێکی بەهێزی جدی بۆ چینی کرێکاری ئێران هەژمار دەکرێت. بەدڵنیایەوە کۆمۆنیستەکان بەفراوانی بەشداریان دەکرد، بەدڵنیاییەوە بارودۆخی کرێکاران لەوە باشتر دەبوو. بەڵام تەواوی کێشەکە هەر لەسەر ئەو “ئەگەرە”یە. کەبزۆتنەوەی سەندیکایی لەئێران زۆرتر دورترە لەبزوتنەوەی شورایی بۆ ئەوەی بگۆڕدرێت بەبوونێکی مادی. لەبارودۆخێکی وادا هۆکارێک نییە بۆئەوەی کە کرێکاری ڕادیکاڵ وسۆسیالیست ئەڵتەرناتیڤی خۆی نەخاتەڕوو، ئەڵتەرناتیڤێک کەبەهۆی بارودۆخی تایبەتی ئێرانەوە، کە لەبڕیارنامەکەدا باسی لێکراوە تەنانەت پێشوازی گشتی کرێکاران بۆ ئەو زیاترە و ئێستاش ماتریاڵێکی زۆر بۆ پێکهێنانی ئەوە پەیدابووە. ئێمە دەڵێن شوراکان ڕێگایەکی چینایەتی تر بۆ ڕێکخستنی چینی کرێکار نیشان ئەدەن ئیرادەی ڕاستەوخۆی کرێکاران باشتر دەرئەخات، یەکگرتویەکی قوڵتر دێنێتە ئاراوە، قەڵەشتی دەستەو تاقمی لەنێوانیاندا قایمتر ناکاتەوە،. کەمتر ڕێگا بە کاریگەری بۆرژوازی ئەدەن، چوارچێوەی باشترن بۆ نیشاندانی ڕادیکاڵیزمی کرێکاری، لەم ڕوەوە خۆمان بە هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی شورایی لە ئێران هەژمار دەکەین وکرێکاران بانگەوازی دەکەین بۆ خەباتکردن بەرەو پێکهێنانی شوراکان.

کۆمۆنیست: ئەزمون نیشانی داوە کە تەنانەت کاتێکیش کە ڕێکخراوە کرێکاریەکان خۆیان بەسەر بۆرژوازیدا ئەسەپێنن و دەوڵەتەکان ناچار ئەبن کە بوونیان بە فەرمی بناسن، هەوڵێکی ڕێکخراو بەڕێدەخرێت بۆ ئەوەی لەناوەوە ملکەچیان بکەن و ئیتر نەتوانن وەسیلەیەکی سەربەخۆی کرێکارانبن. ئایا ناکرێت کە ڕێکخستنی شورایی کرێکارانیش توشی هەمان چارەنوس ببێت هەر وەک چۆن هەندێک لە یەکێتیەکان لە ئەمریکاو ئەوروپا دوچاری بوون؟

مەنسور حیکمەت: ئەزمون ئەوەی لەبارەی یەکێتیەکانەوە نیشانداوە، بەڵام نمونەی ئەو شورایانە زۆرکەمن کە لە”ناوەوە” ملکەچ کرابن و درێژەیان بەتەمەنی خۆیان دابێت. شوراکان، ئەگەر هەربەوشێوەیەی کەجێگەی مەبەستی ئێمەیە چوارچێوەی کاری ڕاستەوخۆی کرێکاربووبن، بەگشتی لەگەڵ سەرکەوتنی بۆرژوازیدا سەرکوت دەکرێن  ولەکاردەخرێن. ئەڵبەت دەکرێت بتوانی بارودۆخێک بسەپێنیت کە شوراکان بە ناوەرۆکی واقیعی خۆیانەوە ئامادەببن. بەڵام لێرەدایە کە بۆ بۆرژوازیش شورا تەنها شێوازێکی ڕێکخراوەی کرێکاران نیە، بەڵکو بزوتنەوەیەکی ڕادیکاڵ و واقعییەو ئەبێت سەرکوت بکرێت، بەشێوەیەکی باو لاوازی شوراکان و سەرکەوتنی کۆنەپەرستی لەشکست پێهێنان و داخستنیان کێش دەبێت بۆ دامەزراندنی شێوازی پارێزگارانەترو جێگەی کۆنترۆڵتری ڕێکخستنی کرێکاران.

کۆمۆنیست: لەڕاستیدا درێژەپێدانی مەنتیقی ئەم باسە ئەوەیە کە ئایا شوراکان دەتوانن لەسەردەمی ناشۆڕشگێڕانەدا بوون و خەباتکاری خۆیان وەک ڕێکخستنی جەماوەری کرێکاران بپارێزن؟ لەبارودۆخی ناشۆڕشگێڕانە و سەرکوتی سیاسیدا نوێنەری وشیاری و ڕابەرانی ڕادیکاڵی چینی کرێکار توانای خۆ دەرخستنیان نییە لە کۆبونەوە گشتییە کرێکاریەکاندا، باشتر وایە بڵێین بەبەردەوامی، ئەم مەیدانە بەچۆڵی دەهێڵنەوە بۆ ڕابەرانی سازشکار و خۆپارێز کە جەماوەری کرێکاران راکێشن بەدوای خواستی بۆرژوازیدا. تەنانەت ئەگەر ئەو کرێکارانە لەشوراشدا کۆبووبێتنەوە. ئایا بەواقعی دەکرێت لەژێر سایەی یەک ئیستیبدادی رەشدا ریکخراوێکی جەماوەری ئەوتۆ هەبێت کە بەگوێرەی ئەوەی خۆیان دەناسێنن( نایانەوێ لەچوارچێوەی ئەو یاسایانەدا بمێنێتەوە کە ئیستا هەن)؟

مەنسور حیکمەت: ئەوەی کە ڕێکخراوێکی جەماوەری لەبارودۆخێکی ناشۆڕشگێڕانەدا بەجەنگاوەری بمێنێتەوە دەگەڕیتەوە بۆ چەند هۆکاریک. دەبێ بزانین پارسەنگی هێزەکان لە کۆمەڵگەدا کە جێگای باسەکەمانە چۆنە؟ چوارچێوەی قانوونی خەبات تا چ رادەیەک تەسک بۆتەوە. پەیوەندی بەزۆر هۆکارەوە پەیوەستە. ئەبێت سەیر بکەی لەکۆمەڵگەی جێگە سەرنجی ئێمەدا هاوسەنگی هێز بەچ جۆرێکە. چوارچێوەی یاسای خەبات تا چ ئاستێک بەرتەسکراوەتەوە. سونەتە خەباتکارەکانی کرێکاران تا چ ئەندازەیەک ڕیشەیان داکوتاوە، ڕابەرانی کرێکاران لەم دەورەیەدا بەدوای چ سیاسەتێکەوەن، و بەگشتی ئامادەیی و ڕاوەستاوی خەباتکاری لەو هەل و مەرجەدا دەکرێ چ ماناو چ رێژەپێدانێکی دیاریکراوی هەبێت، بەڵام بەهەرحاڵ هەر وەک تاقیکردنەوەی بزوتنەوەی نەقابی دیارە بەشیوەی گشتی سنفی بووە، نیشانی داوە، بەردەوامی و ڕاوەستاوی و ئامادەیی ڕیکخراوێکی کرێکاری بەتەواوی پەیوەندی بەوەوە هەیە کە تا چ ئەندازەیەک بتوانێ جەماوەری کرێکاران لەمەیداندا ڕابگرێ، تا چ ئەندازەیەک بتوانێ ببێتە وەسیلەی خەباتی فراوانی جەماوەریان و چەندە کرێکاران ڕۆڵیان ئەبیت لە بڕیاردان و سیاسەت داڕشتن و بەرەوەپێشەوە بردنیدا . بەم شێوەیە شورا ئێستاش ئیمکانی زیاتری هەیە، چونکە فەلسەفەی وجوی ڕێکخراوکردنی کاری جەماوەری و دەرخستنی وجودی کرێکارانە، بە پێچەوانەی تاقیکردنەوەی زۆرێک لە نەقابەکان.

بەهەر شێوەیەک بێت خستنەڕوی پرسیارەکە بەم شێوەیە زۆر موجەڕەد وگریمانەییە. حزبی کۆمۆنیستی ئێران لە کات وشوێنی دیاریکراودا، لەوڵاتیکی دیاریکراو و لە قوناغێکی دیاریکراوی خەباتی چینایەتیدا لە ئێران، بانگەوازی کرێکاران دەکات بۆ کۆبونەوەی گشتی و بزوتنەوەی شورایی، هەر ئەمڕۆ ئەو سەرکوتە ڕەشەو ئەم بارودۆخە ناشۆڕشگێڕانەیە لەئارادایە، و هەر ئەمڕۆ خەباتی بەردەوامی کرێکاران نەک لەلایەن ئەو یەکێتیانەی کە یاسای بوونی بۆرژوازیان قبوڵ کردوە، بەڵکو بەتوانای ئەو کرێکارانە ئەڕواتە پێشەوە کە ئامادەن پێیەکانیان لەسنورداری توانای یاسایی خەبات (کەلە ئێراندا زۆربێ بایەخە) بخەنە دەرەوە. بەپێچەوانەی دەستورو بەبەرچاوی سەرکوتگەرەکانیەوە، بەشێوەیەکی نایاسایی کۆبونەوەی گشتی پێکدەبهێنن. بەشێوەی نایاسایی مان بگرن، خۆپیشاندان بکەن و هیتر، ئەگەر کەسێک پەیدا ببێت کە بەشێوەیەکی جگە لەمە واتە بەڕێگەی “یاسایی”، یەکێتیەک پێک بهێنێت کەلە ڕوانگەی دەوڵەتەوە مافی یاسایی هەبێت مان بگرێت و یاساکانی کاری لا پەسەند نەبێت و بتوانێت کرێکاران لەدژی ڕێکبخات، دەرگای ئەنجومەنە ئیسلامیەکان دابخات و شورا ئیسلامیەکان ڕاماڵێ و بواری هەڵسوڕان بدات بە ڕابەرانی کرێکاری، ئێمە یەکەمین کەسانێک دەبێن کە دەستەکانی بگوشین!

کێشەکە ئەوەیە کە یەکێتیەکی یاسایی لەو شێوەش ئەبێت بەسەر دەوڵەدا بسەپێنرێت. سەرکوت ئەوەندە ڕەش و قورسە کە هەر ناڕەزایەتیەکی کرێکاریی نایاساییە. لەم بارودۆخەدا تەنها بزوتنەوەیەک لەگەڵ ئەم واقعیەتەدا دێتەوە کەبتوانێت ئەوخەباتە کرێکاراییە نایاساییەی کە هەرچۆنێک بێت هەیە، ڕابەرایەتی بکات، ڕێکبخات و یەکگرتوی بکات، بزوتنەوەیەک کە بتوانێت مافە بنەڕەتیەکانی کرێکاران بەسەر بۆرژوازی ویاساکانی بۆرژوازیدا بسەپێنێت. ئەو بزوتنەوەیە، بزوتنەوەی شوراییە، بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکانە، نەک بزوتنەوەیەک کە خاڵی بەهێزی خۆی لەڕەسمیەتی یاسایی لەپێشەوەی خۆیی لەلایەن دەوڵەتە سەرکوتگەرەکانی ئیستاوە دانابێت. بزوتنەوەی تریدیۆنی پێوستی بەپلەیەک ئارامی هەیە لە یاساکانی بۆرژوازیدا و پلەیەک لە مۆڵەتی کارکردنی یاسایی کە لە ئێران زۆر بەکەمی هەبووەو ئەمڕۆش لەهەموو کاتیک کەمتر هەیە.

خەباتی ئابوری کرێکاران بەلای ئێمەوە گرنگیەکی حەیاتی هەیە. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە سیاسەتی تریدیۆنی لەپێشترە بەبەروارد بە سیاسەتی شورایی. ئەوە بەبیر دەهێنمەوە کەلەڕاستیدا ئەمڕۆ کەسێک نییە لەو جۆرە خۆشباوەریەی هەبێت، مەگەر لە پێڕی تودەیی وئەکسەریەتی (حیزبی شوعی ئێران وباڵی زۆرینەی چریکە فیدایەکان.و)، بێت. هەر سەندیکالیستێک کە بیەوێت بەڕێژەیەک واقیع بین وبەناچاری کەمێک ڕادیکاڵ بێت، ئەوە تیدەگات کەتەنانەت دامەزراندنی سەندیکاکان پێوستی بە خەباتێکی بەرفراوانی “نایاسایی” کرێکارانە کە ڕێکخراوەی خۆیان دەوێت. لەم ڕوەوەیە کە هەندێک باس لە “سەندیکای نهێنی” دەکەن، واتە نەقابەی نایاسایی، نەقابیەتی نا ئاشکرا و نا جەماوەری، کە ئەمە بەتەواوەتی لادانە لە مەبەست، چونکە بڕیار بوو باسی شوراو سەندیکا وەڵامی کیشەی ڕیکخراوبونی ئاشکراو جەماوەری کرێکاران بداتەوە. باسەکەی ئێمە ئەوەیە کە تەنانەت لە بارودۆخی ئیستبدادی بۆرژوازی و ئیسلامی ئیستادا توانای پێکهێنانی ڕێکخراوەی ئاشکراو جەماوەری کریکاریی هەیە کە بوونی خۆی بەسەر دەوڵەتدا بسەپێنێت. ئەوڕێکخراوانەی کە بیگومان پەیوەندی نزیکی دەبیت لەگەڵ ڕێکخراوە نهێنییە حیزبیەکان و دەستە نهێنییە کرێکارییە پێشرەوەکاندا. نە سەندیکای یاسایی وەڵامی کێشەکەیە و نەسەندیکای نهێنی. یەکەمیان خەیاڵاوی و خەیاڵ بزوێنە خەیاڵاتی ڕیفۆرمیزمی لەئێران دەرئەبرێت دوهەمیش نیشانەیەکی تری داماوی سۆشیالیزمی خەڵکی ئێران لە تیگەیشتنی نیازەکانی خەباتی کرێکاری لەبواری ئاشکراو جەماوەریدا و ئەلتەرناتیڤیکی زەینگەرایانەو ڕۆشنبیرانەیەو پەیوەندی بەو مەسەلەیەوە نییە کەباسی دەکەین.

ڕێگای واقیعی، ڕێگای کۆمۆنیستی، بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی و لە پێگەشتنیدا بزوتنەوەی شورا کرێکاریەکانە. ئەوەی کە ئەگەر ئەم بزوتنەوەیە گەشە بکات ودەورەی شۆرشگێری دواتردا بچێتە لوتکە، دواتر ئەگەر هات و شۆرش تێکشکا چارەنووسی چی بەسەر دێت، ئەمە باسیک نییە لە ئێستادا یارمەتیمان بدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو مەسەلەیەی کە لەسەری ناکۆکین.

کۆمۆنیست: لە پیشەکی بڕیارنامەکەدا مەیلە نەقابیەکان هەر وەکو مەیلە خۆپارێزەکان بەشێوەیەکی نەرێنی ئاماژەیان پێدراوە، ئایا نەقابیەت جیا لەو ڕۆڵەی کە دەتوانێت بیبێت لەسەردەمە مێژوویە جیاوازەکان و هەلومەرجە جیاوازەکانی بزوتنەوەکەدا، مەیلێکی نەرێنیە لەناو بزوتنەوەی کرێکارییدا؟

مەنسور حیکمەت:  پێشەکیەکانی بەشی گشتی بریارنامەکە بەهیچ شێوەیەک ئاماژەیکی ڕاستەوخۆی بە سەندیکا تێدانییە. لەوانەیە مەبەستتان لەپێشەکی بەشی کۆتایی (بەشی د:”سەبارەت بە سەندیکا”)یە لێرەشدا باسی سەندیکالیزم وەک مەیلێکی نەرێنی نەکراوە.

باس لەسەر وردبینی تێرو تەسەلی ئەزمون و واقیعیەتێکە کە تییدا خاڵە لاوازەکانی سەندیکا ئاشکرابووە. ئەزمونی سەندیکاکانی هەتا ئێستا، مێژوی بزوتنەوەی سەندیکایی مەبەستی مێژوی سەندیکالیستەکان نییە، مێژوی خودی سەندیکاکانە. بێتواناییان لە بەدیهێنانی یەکیتیەکی فراوانی چینایەتیدایە، بەکردەوە نزیک بونەوە تا ئاستی پەیوەندی زۆرنزیکیان لەگەڵ سیاسەت و ڕەوتە حیزبی و ڕیفۆرمیستی و سۆشیال دیموکراسیەکان، دورکەوتنەوە لە دیموکراسی ڕاستەوخۆ و دەرکەوتنی سیستەمێکی بەڕێوەبردنی بیرۆکراتی (تا ئاستی دیاریکردنی سەرۆکی هەتاهەتایی لە زۆرێک لە یەکیەتیەکان و بێ ئیرادەیی کۆبونەوەکانی ئەندامان و جەماوەری ئەندامی نەقابە)و هتد. کە لە بڕیارنامەکەدا بە کورتی ئاماژەیان پێدراوە، بەشێکن لە تایبەتمەندیە دیاریکراوەکانی تریدیۆنیزم. بەوشێوەیەی کەبەکردەوە ئەم بزوتنەوەیە کاریکردوە، بەڵام هیچ یەکێک لەوانە بەس نییە، بۆ ئەو بانگەشەیە کە سەندیکالیسم بەشێوەیەکی گشتی “مەیلێلی مەنفی”یە. ئەبێت لێکۆڵینەوە لەڕۆڵی سەندیکاکان لە چوارچێوەی کۆمەڵایەتی و مێژوویی دیاریکراودا بکەین. لەبەشی زۆری قۆناغەکاندا سەندیکاکان، تەنها وەسیلەی خەباتی جەماوەری کرێکاران بوون. مەعدەنچیەکانی بەریتانیا ئەمڕۆ بەکردەوە جگە لە یەکێتی کرێکارانی مەعدەنچی شتێکی تر شک نابەن بۆ بەرگری لەمافەکانیان. یەکێتیە کرێکاریەکانی ئەفریقای باشور دەورێکی زۆر پێشڕەوانەتر لە سەندیکاکانی ئەوروپای ڕۆژئاوا دەگێڕن. کەموکوڕی ئەم ڕێکخراوانە هەرچی بێت، ئەوان لە قوناغێکی دیاریکراودا وەسیلەی خەباتی کرێکاران بوون.

بەڵام مەسەلەکە ئەوەیە ڕێکخستنی تریدیۆنی لەو پیگەی هەیەتی بە بەراورد لەگەڵ چ ئەڵتەرناتیڤێک و لە چ بارودۆخێکدایە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر، لە ڕوسیا یەکیتیە کرێکاریەکان، بۆماوەیەک ببوونە حەشارگەی باڵە سازشکارو ڕیفۆرمیستەکان. بۆ کرێکارانی ئێران، ئەمڕۆ هەبونی یەکێتیەکی بەردەوام کە تەنانەت بەرگری لەمافی بەشێک لە کرێکاران بکات، دەستکەوتێکی ئەرێنی وبەنرخە، بەڵام ئەگەر ئێمە لەبارودۆخێکدا قسە دەکەین کە ئەم یەکیەتیانە بوونیان نیە، بارودۆخێک کەبزوتنەوەی کۆبونەوە گشتی و شورایی خۆی ئەڵتەرناتیڤێکی واقیعی تر دەخەنەڕوو، ئیتر ناکرێ ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەی “سەندیکا هەرچۆنێک بێت لە هیچ باشترە” ناوەندی قورسایی سیاسەتی حیزبێکی کرێکاری بە پێکهێنانی سەندیکاوە ئاراستە بکەین.

کۆمۆنیست: هەوڵدان بۆ پێکهێنانی سەندیکا لەبارودۆخێکدا کە کرێکاران لە هەموو جۆرە ڕێکخراوێکی جەماوەری بێ بەشن بەو مانایە نییە کە لایەنگرانی سەندیکا ئەیانەوێت لە چوارچێوەی سەرمایەداریدا بمێننەوە. دەکرێ بەڵگەشیان ئەوە بێت کە ئەگەر کێشەی بنەڕەتی ڕێکخستنی کرێکارانە لە ڕێکخراوەی جەماوەریدا، پێویستە رووبکرێتە ئەو شێوازە ناسراوە لە ڕیکخراوبوون. چونکە ئاسانتر دەتوانرێت بوونی بەدەوڵەت قبووڵ بکرێت. ئەم کارە گونجاوەو زۆر لایەنی کردەیی تێدایە. ئاشکرایە کاتێک کۆمەڵگەو چینی کرێکار ڕووبکەنە شۆرش، سەندیکاکانیش بەپێی بارودۆخەکە هەڵدەستێت بە گیڕانی دەوریکی نا متەعارف” نائاساییە”   واتە گونجاوی لەگەڵ بارودۆخەکەدا دەگرێتە ئەستۆ. لەبەرامبەر ئەم بەڵگە هێنانەوانەدا چی دەڵێن؟

مەنسور حیکمەت:  بوارم بدەن با خاڵێک رۆشن بکەمەوە. ئایا سەندیکا لە کۆتایدا “ڕێکخستنی ناسراوە” یان نا، بەپێی ئارەزویی دامەزرێنەرەکانی دەگۆڕدرێت؟

بەبۆچونی من یەکەمیان دروستە و سەندیکا شێوازێکی ناسراوی ڕێکخستنی کرێکارانە و “ڕێک وتەی ئەمڕۆژی ئەنجومەنی دامەرزێنەری سەندیکا. ئەوگریمانەی ئێمە کەلەسەر بنەمای ئەوەی سەندیکا لەسەردەمی شۆڕشگێڕانەدا شێوەکاری دەگۆڕێت. بەجۆرێک کە گونجاو بێت لەگەڵ هەلومەرجی تردا، بۆ نمونە ڕادیکاڵتر ئەبێت یان لەقەبارەیەکی تردا و بەشێوەیەکی تر کار دەکات، بەهایەکی کردەیی زۆری نییە، هەر بەوشێوەی کە ئێمەش ناتوانین ئەمڕۆ بەبیانوی سەرکوتەوە حیزبێکی ڕیفۆرمیست دروست بکەین وپەیمان بدەین کە لەسەروبەندی شۆڕشدا لە کاتی خۆیدا بیگۆڕین بە حیزبێکی کۆمۆنیست، لایەنگرانی سەندیکاش ناتوانن ئەمڕۆ سەندیکای ڕێپێدراو دروست بکەن (واتە سەندیکای جێگای ڕازمەندی دەوڵەت) و بەڵێن بدەن لە سبەینێی تەنگژەی سیاسیدا بیگۆڕن بە ئۆرگانی دەسەڵات وکاری ڕاستەوخۆی جەماوەری. ڕەوتی خەباتی چینایەتی سیناریۆی لەم شێوەیە پەسەند ناکات. ئەوە بنیاتنەرانی سەندیکا نین کە چارەنوسی داهاتوی سەندیکا دیاری دەکەن، بەڵکو تایبەتمەندیەکانی خودی جوڵانەوەی سەندیکالیستی وتوانایەکانی سەندیکایە وەک “شێوەیەکی ناسراو” کەمەرج دادەنێ بۆ درێژەی کاری سیاسی و خەباتی داهاتوی، ڕابەران و کرێکارانی ڕێکخراو تیایدا.

بزوتنەوەی سەندیکایی، هەتا ئەو ئاستە کە لەگەڵ ئەوەشدا لە پێکهێنانی وشیاری سیاسی کرێکاراندا دەور ئەگێڕن، ئەوان بە ئاسۆو ڕۆحیەتی سەندیکایی بار ئەهێنێت. ئەمە پێناسەی سەندیکایە بۆ خۆی و ئەو پێگە کۆمەڵایەتیە کە هەیەتی ئەو مرۆڤانە دەکێشێتە مەیدان کەلەگەڵ خۆیا دێنەوە دەیانکاتە هەڵسوڕاوانی خۆی. نازانم ئایا بەڕاستی ڕەوتێک بەڵگەی گریمانەیی ئێوەی بۆ بەرگری لە سەندیکا پێشنیار کردوە یان نا. لەگەڵ ئەوەشدا وەڵامی من ئەوەیەکە ئەم جۆرە بەڵگانە پشتیان بەستووە بە دەربرینی زەهنی و خۆبەخشانە “لۆنیاریستی” لەتایبەتیەکان و تایبەتمەندیەکانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان بەشیوەیەکی گشتی و بزوتنەوەی کرێکاریی بەشێوەی تایبەتی.

بەڵام باسی بنەڕەتی من ئەوەیە کە بەهیچ شێوەیەک ئەم بەڵگەیە گرێی ئێمە ناکاتەوە، لەبەر ئەوەی بەبۆچونی من مەرجی شیاوی ڕێکخستنێکی جەماوەری لە ئێرانی ئەمڕۆدا ئەمە نییە کە بێ ئەملاولا لە سبەینێی شۆڕشیشدا ئۆرگانی کاری شۆڕشگێڕانەش بێت. بۆ ئێمە تەنانەت هەرەوەزیەک و سندوقیکی کریکاریش نرخ و بەهای تایبەتی خۆیان هەیە. کیشەکە لێرەدا نییە. کیشەکە لەسەر واقعی بونی ئەو ئەڵتەرناتیڤە، جدی بوونی لەپەیوەند بە ئاستی خەبات و داخوازییە کرێکاریەکان و بارودۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسەتی زاڵ بەسەر کۆمەڵگەو نرخ و بەهای بە بەراورد لەگەل ئەڵتەرناتیڤی سۆشیالیستی وڕادیکاڵ بۆ هەر ئەم بارودۆخەی ئێستایە. ئێمە تەنها لەبەر ئەوە نەبووینەتە لایەنگری شورا چونکە درووست “سبەینێ” شورا کاری شۆڕشگێڕانە دەکات و سەندیکا نایکات. بەڵکو ئاوەها و لەوەش گرنگتر بەدەولیلیەی کە هەر ئەمڕۆ بزوتنەوەی شورایی و بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی توانای ڕێکخستنی کرێکارانیان هەیە بۆ بەرگریکردن لە ماف و بەرژەوەندیەکانیان. ئەڵبەتە ئەبێت جارێکی تر ئاماژە بەوە بکەم کە ئەو سەندیکالیستانەی کە ئەیانەوێت لە سبەینێی شۆڕشدا کاربکەن، ئەمڕۆ بەپێچەوانەی نمونەکەی ئێوەوە، نەک باس لەسەندیکای ئاشکراو یاسای و جەماوەری ناکەن، بەڵکو باسی لە سەندیکای نهێنی دەکەن. وەک وتم ئەمە پێشێل کاریەو هەڵهاتنە لە کێشەی پێوستی کرێکارانی ئێران بۆ ڕێکخراوبونی جەماوەری لەگەڵ توانای خەباتی ئاشکرا و فراوان. ئەو کیشانەی کە بەبڕوای ئێمە بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی دەتوانێت وەڵامی پێبداتەوە.

کۆمۆنیست: لەگەڵ ئەم وردەکاریەدا ئەو خاڵەی بڕیارنامەکە دەڵێ ئێمە پشتیوانی لە هەوڵی کرێکاران بۆ دامەزراندنی سەندیکا دەکەین. لەڕوی کردەییەوە زیاتر ڕوون بکەنەوە. ئایا لەیەک کاتدا هەوڵدان بۆ پێکهێنانی ڕێکخستنی شورایی و لە هەمان کاتتدا بەرگریکردنی چالاکانە لە کرێکارانێک کە هەر لەو جێگایەدا بەنیازی دروستکردنی سەندیکان لەکردەوەدا ڕووبەڕووی کیشە نابێتەوە؟

مەنسور حیکمەت: ئێمە پشتیوانی لەهەوڵی کرێکاران دەکەین بۆ پێکهێنانی سەندیکا، چونکە بەجیا لەڕاگەیاندنی هەڵوێستی حیزب بەقازانجی شوراو بەجیا لەوەی کرێکارانی ڕادیکاڵ و کۆمۆنیست بەدوای بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی و ئەڵتەرناتیڤی بزوتنەوەی شورایەوەن، هەموو کرێکاران لەپشت سەری ئێمەوە ڕیز نابەستن. چینی ئێمە هەر بەجۆرە لە شێوازی جۆراوجۆردا خەریکی کاری سەنگەر لێدانە لەبەرامبەر بۆرژوازیدا، یەکێک لەو شێوازانە هەوڵدانە بۆ دروستکردنی نەقابەکان، چ نهێنی و ئاشکرا یان هیتر. ئیمە پشتیوانی لەهەر سەنگەر لێدانێکی کرێکاران دەیکەن و هەوڵئەدەین بۆ بەهێزکردنی. ئیمە هەردوو خشتێک کە کریکاران لەخەباتیاندا لەسەریەک دایان نابێت تێکی نادەین، بەڵکو هەوڵ ئەدەین بە بەشداری خۆمان، لەگەڵ پشتیوانیەکانمان و فیداکاری لە ڕیزی هەر ڕوبەڕوبونەوەیەکی چینایەتی، ئەم هەوڵانە بەرەو ئەولایە بەرین کە بەبڕوای ئیمە بەرژەوەندیە واقیعیەکانی کرێکاران لەوێدا دەستەبەر دەبێت.

ئامانجی ئێمە ئەوەیە کەبزوتنەوەی کرێکاری هەرچی زیاتر بەهێز بێت لەبەرامبەر بۆرژوازیدا. ئەگەر سیاسەتی ئێمە ببێتە سیاسەتێکی هەمەلایەنەی ناو دەرونی چینی کرێکار، دڵنیاین کە هێزی کرێکاران دەگات بەباشترین شێوە، بەڵام مادام کە هاوکات لەگەڵ ئێمەدا مەیلی خەباتکاری تر لە ناودەرونی بزوتنەوەی چینەکەدا دەست بۆ کاری پێکهێنانی شێوازی تر لەیەکگرتن ببەن. ئێمە هاوکاریان دەکەین و لەهەمان کاتدا هەوڵ ئەدەین بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی و شوراکان زۆرترین کاریگەری و متمانە لەنێو کرێکاراندا بەدەست بهێنن، چونکە باوەڕمان وایە کە کرێکاران لەم ڕیگەیەوە دەستیان دەگات بەهێزو توانای واقعی خۆیان لەخەباتی ئێستا و لە خەباتدا بۆ بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی سیاسی. ئەگەر ئەمڕۆ کرێکارانێک بیانەوێت سەندیکایەک ڕێکبخەن، بەدلنیاییەوە ئێمە سەرنجی ئەوان بۆ ئیجابی بوونی هەوڵدان بۆ پێکهێنانی شوراکان رادەکێشین، لەڕیگای پەرەپێدانی بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکان، بەڵام ئەگەر کەسانێک هەر ئێستا چەند هەنگاو لەم ڕیگایەدا چووبنە پێش، ئەگەر بەڕاستی هەنگاوێک بەرەوپێکهێنانی نەقابەی جێ مەبەستیان چووبنە پێش، دەتوانن کرێکارانی کۆمۆنیست وەک پارێزەرو بە‌هێزکەری خۆیان لەقەڵەم بدەن، هەڵبەت لە بارودۆخیکی ئاواشدا، هەر بەو شێوەیەی لە بڕیارنامەکەدا هاتووە، ئێمە هەوڵ ئەدەین جوڵانەوەی سەندیکایی بەهۆی هەمان خاڵە لاوازە نەریتیەکانی نەقابەکان توشی تێکشکان نەیەت و لەتاقیکردنەوەی ئیجابی بزوتنەوەی شورایی، وەک پشت بەستن بەدیموکراتی راستەخۆ و ئیرادەی کرێکاران، خۆپاراستن لە بیرۆکراتیەت، پاراستنی مەودا لەگەڵ رەوتە ریفۆرمیستەکان و شتی تر کەڵک وەردەگرێ.

جگە لەوەش، لەبڕیارنامەکەدا هاتووە کە لەهەندێک باری تایبەتیدا خۆمان راستەوخۆ هەوڵدەدەین بۆ پێکهێنانی نەقابەکان. بەڵام هەوڵ ئەدەین کە ئەم نەقابانە لەداهاتودا پەیوەندیەکی بەهێزیان لەگەڵ بزوتنەوەی شورایدا هەبێت بەگوێرەی هەندێک پێوەری دیاریکراو پێیانەوە پەیوەست بن.

کۆمۆنیست: لە بەشی سەرخەتی سیاسەتەکانی ئێمەدا هاتوە خستنە پاڵ یەکی سەرمایەکان لە ڕشتە جیاوازەکانداو خاوەندارێتی دەوڵەتی ئەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ڕیکخستنی باشتری کرێکاری لەسەر ڕێکخراوەی فابریکەیی-ناوچەیی پتەوتربێت. پرسیارەکە ئەوەیە کرێکاران لە خەباتی ئابوریدا ڕاستەوخۆ لەبەرامبەر خاوەن کاردا ناوەستنەوە. چونکە سەرمایەی دامەزراوەیەک دەکرێ هی ژمارەیەکی زۆر لە بەشداران بیت، کە تەنانەت بۆیەکجاریش ئەو کریکارانەی کەلە کۆمپانیەکەیاندا کاردەکەن نەیبینی بێت. کرێکار لەگەڵ خاوەنکار یان نوێنەرانێکی سەرمایە بەرەو روو دەبێتەوە کە کاریان ڕێکخستوە ئەویشیان خستوەتە بەرکار وکاریان بۆ دەکات. خەباتی ئابوری ڕۆژانەی لەبەرامبەر ئەم دامەزراوەیەدایە. بۆ نمونە کرێکارانی پیشەسازی نەوت لەگەڵ کۆمپانیای نەوتدا بەرەو ڕووەو کرێکاران پێشەسازی کارەبا لەگەڵ دەزگای سەرپەرشتی کارەبا. ڕێکخراوێک کە بیەوێت لەهەر ئاستێکدا کرێکاران بەشێوەیەکی یەکپارچە و بە ئاسانی لەبەرامبەر دژەکانیاندا دابنێت، هەڵبەتە ڕێکخراوێکی ناوچەییش نییە. ئەگەر کرێکارانی پاڵاوتگەی تاران و پاڵاوگەی شیراز لە پەیوەندی ڕاستەوخۆ و لە ڕێکخراوێکدا بن ئەوە چەکێکی بەهێزیان لەخەباتی ئابوری خۆیاندا هەیە هەتا ئەوەی کە لەڕێگەی ڕێکخراوە ناوچەییەکان بەیەکەوە ببەستیرێنەوە کۆبکرێنەوە. ئایا شوراکان لەگەڵ ئەو جۆرەکارو خەباتی ئابوریەدا نزیکایەتیان هەیە؟ نموونەیەک لەم بابەتەدا بە گریمانە وەربگریت و لە گشتیدا ڕونی بکەرەوە کە ئەم بزوتنەوەی گشتیەی کەشوین مەبەستی بڕیارنامەکەیە، بەچ ڕێگایەک وەڵام بە کێشە جیاوازو جۆراوجۆرەکانی خەباتی چینەکە دەداتەوە، بەبێ ئەوەی وادەربکەوێت کە بەڕوکەش نیازی گۆڕانی روکەش” شکڵی” بێت.

مەنسور حیکمەت: مەبەستی بڕیارنامەکە ئەوەیە کە لەگەڵ چڕبوونەوەی بەرهەم و پەرەسەندنی خاوەندارێتیە گەورە دەوڵەتی و مۆنۆپۆلەکان و هەروەها بەهاتنە مەیدانی دەوڵەت وەک لایەنی سەرەکی لەبەرامبەر کرێکاراندا، ئەو مەسەلانەی کە ژیان و کاری کرێکاران دیاری دەکا، هەروەها شێوەکانی باشتربوونی بارودۆخی ژیان و ئازادی کاری سیاسی کرێکاران، هەرچی زیاتر شێوەی سەراسەری سەرو ڕشتەیی لەخۆ دەگرن. ئەگەر سەرنجی خەباتی ئەم چەند ساڵەی دوایی چینی کرێکاری ئێران بدەین، بە ئاشکرا ئەم ڕاستیە بەدی دەکرێت. یاسای کار، لێک جیاکردنەوەی کارەکان، کاتژمیری کار، بیمەی بێکاری و هتد، ئەمانە مەسەلەی سەرەکی بوون لەم دەورەیەدا. لەئێران هەر ناڕەزایەتیەکی کرێکاری ڕووبدات، تەنانەت لە کارگەیەکی بچوکی بەشی تایبەتیشدا بەشێوەیەکی زەق و ئاشکرا یەکسەر دەوڵەت دێتە مەیدانەوە وەک پارێزەرو سەرپەرشتی خاوەنکار. یەکیەتیەکانی خاوەنکارە تایبەتیەکان لە ڕشتە دیاریکراوەکاندا لە ئێران کەمتر هەیەو بەشیوەیەکی سەرەکی دەوڵەت ئەوکارە ئەنجام دەدا بۆ بەشی تایبەتی. کرێکاری ئێرانی زۆر زوو خۆی لەبەرامبەر دەوڵەت، وەزارەتی کارو یاساکانی دەوڵەتدا ئەبینێتەوە.

بەڵام بەهەر حاڵ باسەکەی ئێوە دەست دەخاتە سەر خاڵێکی دروست. زۆرجاری واهەیە دەبێ کە کرێکارانی ڕشتەیەک یان لقێکی دیاریکراوی بەرهەمهێنان رووبەڕووی مەسەلەی هاوبەش دەبنەوە کەناتوانرێ یەکسەر هەموو لقەکانی تر بگرێتەوە. هەر ڕێکخراوبونێکی جەماوەری کرێکاری ئەبیت بتوانێت لەو کاتەدا ڕابەری خەبات دابین بکات. یەکێتیە کرێکاریەکان، دیارە بە هەمان شێوازی ناسراوی پیشویان، وەکو نەریتێک ئەوکارە دەکەن، بەڵام بەنرخی دوورە پەرێزکردنی ئەم لقە لە لقەکانی تر. ئەزمونی کرێکارانی کانەکان یان چاپخانەکانی ئینگلستان لەم چەند ساڵەی دوایدا نمونەی کلاسیکی ئەم خاڵە لاوازەی یەکێتیە کرێکاریەکانە. کرێکاری کانەکان لە پێناو پاراستنی کارەکەیدا ساڵێکی تەواو قارەمانانە مان دەگرێت، دەیەها هەزار خێزان و زۆرجار ئەوشارانەش کە بەدەوری بەرهەمهێنانی خەڵوزی بەردینەوەن دوچاری هەژاریەکی کەم وێنە دەبن، بەڵام یەکێتی کرێکارانی بارکردن وگواستنەوە، یان یەکێتی کرێکارانی کارەبا وهتد، تا ئەو جێگایەی کە خۆیان لەبەردەم هەڕەشەدا نابیننەوە، دەست دەخەنە سەر دەست و یان لەوەش خراپتر لە خزمەتی شکست پێهێنانی مانگرتنی مەعدەنچیەکاندا کاردەکەن. ئەم شیوە ریكخراو بوونە لەسەر بنەمای ڕشتەو لق ئەگەر زیاد لە ئەندازەی خۆی بەرجەستە بکرێتەوە زیان بە کرێکاران دەگەیەنێت.

بزوتنەوەیی شورایی ئەم لاوازیەی نییە. واتە بنەماکەی لەسەر پێناسەی چینایەتی کرێکاران و کۆبونەوەی ناوخۆو و ناوچەیی دامەزراوە، بەڵام ڕەنگە ئەم نیگەرانییە لەئارادابیت بەو شێوەیەی کە وتت. ئەو هەستیارییە کە لەناو سەنیکای لقە  پیشەییەکاندا هەیە لەبەرامبەر بە کێشەی تایبەتی کرێکارانی بەشێک یان لقێکی دیاریکراودا نەبێت. ئەبێت بیرێک لەمە بکەینەوە. بەبۆچونی ئێمە بزوتنەوەی شورایی وسیستەمی شورایی توانای خۆگونجاندنی هەیە لەگەڵ ئەم هەلومەرجەدا. پەیکەری ناوخۆیی و ناوچەیی پێکهاتەی بنەڕەتی و بڕبڕە پشتی سیستەمی شورایی پێکدەهێنێت. بەڵام ئەمە ڕێگر نییە لەوەی کە بەشیوەی تر خۆ ڕیک بخرێت، بەمەبەستی هاوئامانج کردن و ڕێ پیشاندانی خەباتی شورا کرێکارییەکان لە ڕشتەیەکی دیاریکراودا. شورا ناوچەییەکان یا شورای سەرتاسەری ئەتوانێت کۆمیسۆن و کۆمیتەی تایبەتی هەبێت بۆ چڕبونەوە لە مەسەلەکانی کرێکاراندا لە لقە جیاوازەکانی بەرهەمهێنان لە چوارچێوەی هەڵسوڕانی خۆیدا. شورای ناوچەیی یان سەرتاسەری ئەتوانێت کە دەسەڵاتی ئەو کۆمیسۆن وکۆمیتانە بە شێوەیەک دیاری بکات کە وەڵامدەرەوەی نیازەکانی ڕابەری خەبات بێت لەوجۆرە مەسەلانەدا. بەهەر حاڵ ئەبێت خاڵی دەستپێک و بنیادی بنچینەیی بناسێنین و خۆمان لەگەڵ ئەو واقیعیەتانەدا بگونجێنین. بناغەی بزوتنەوەی نەقابی پێناسەو مەوقعەیەتی کرێکارە لە دابەشکردنی کاردا. و پاشان بەدڵنیاییەوە هەوڵ ئەدات ئەویش هەمیشە بەشێوەی سروشتی بەسەرکەوتنێکی زۆر کەمەوە. هەوڵ ئەدات لە ڕێگەی پێکهێنانی ئیئتلافەکان و ئارایشت دانەوەی پێکهاتەی نێوان نیقابە جیاوازەکاندا،جۆریک لە رابەری سەرتاسەری بۆهەموو کرێکاران پێکبهێنێت، هەر بەوهۆیەوە، پێکهێنانی هاوپشتی چینایەتی و سەرو پیشەیی و سەرو دەستەیی گرفتکی هەمیشەیی بزوتنەوەی تریدیۆنیزمە. لەبەرانبەر ئەوەدا بزوتنەوەی شورایی لە مەقعیەتی گشتی کرێکارەوە وەک کرێگرتەیەکی ژێرستەم لەبەرامبەر سەرمایەدا دەوەستێتەوە. واتە لە پێناسەی چینایەتی کرێکارانەوە، هەوڵ ئەدات وەڵامدەرەوەی نیازە تایبەتیەکانی کرێکاران بێت لە لق و ڕشتە جیاوازەکانی بەرهەمهێناندا. هەردوو شێوەکە گرفتی خۆیان هەیە. بەڵام ئەوەی دووهەمیان بەلای ئێمەوە، شێوەی چینایەتی ترو دروسترە.

کۆمۆنیست: ئەگەر بڕیار بێت شوراکان بیرۆکەی گەیشتن بن بە واقیع، ئەوە ئەبێت هەموو بەشەکانی نیشاندەری کردەیی و هەستپێکراو بەیان بکرێت. هەر بەو جۆرەی کە ئەلگۆ تەواو پێناسەکراو لە ڕێکخراوەی سەندیکایی، بەشە جیاوازەکانی، بناغەی هەڵسوڕان لەو ڕێکخراوەو تەنانەت ئایننامەکان و بڕیارنامە ناوخۆییەکانیش. ئایا حیزب وردبینی بیرۆکەی شورا لەلایەنی کردەیی و جێبەجیکردنەوە بە ئەرکی خۆی دەزانێت یان ئەمە بەم بزوتنەوەیە دەسپێرێت؟

مەنسور حیکمەت: ڕێگەم بدەن کە جارێکی تر وە بیری بهێنمەوە کە بەبۆچونی من “ئەلگۆی تەواو ناسێنراو لە ڕێکخستنی نەقابی و بەشەکان و دەستور و ئایننامەکان و بڕیارەکانی “نەک تەنها خاڵی بەهێزی سەندیکایی نین بەڵکو ڕێگریکی گرنگی ئەم بزوتنەیەوە لە پێکهێنانی پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتیە خەباتکارانەکانی کرێکاراندایە. هەر سەندیکالیستێک کە ئەمڕۆ بیەوێت لەگەڵ تێکۆشانی ڕادیکاڵ و خەباتکارانەی کرێکاراندا بناسرێتەوە ناچارە بەشێک لەو ئەلگۆیانەو بنەما و پێوانە”بەتەواوەتی پێناسەکراوان”ە هەڵوەشێنێتەوە. ئەمە بەتایبەتی بۆ ئێران ڕاستە.

ئەلگۆو پێوانەکانە “بەتەواوەتی ناسێنراو”ی سەندیکاکان، واتە ئەلگۆی سەندیکا یاساییەکانی لە وڵاتانی سەرمایەداری وئەوروپا وئەمریکا. بیگۆمان خۆبەستنەوە بە ئەوانەوە لە ئێراندا هەنگاوێک کەس لە هیچ جۆرە سەندیکایەک نزیک ناکاتەوە. ئەمڕۆ بزوتنی هەر ئەو ئەندامە زیاتر جەنگاوەرانەی بزوتنەوەی نەقابی سەندیکایی ئەمڕۆ نەک لە پێوەرە ‘ناسرێنراوانە” وەیە، بەڵکو لەپێداچوونەوەی خۆیاندایە بەو پێوەرانەوە.

کۆبونەوەی گشتی بەو دەسەڵاتە فراوانەیەوە بەشێک نیە لە بنەما پێناسەکراوانی سەندیکادا . لایەنگرانی ڕادیکاڵتری سەندیکا لە ئێراندا، ئامادەن نەقابەکانی خۆیان بە پشت بەستوو بکەن بەکۆبونەوەی گشتی. ڕازی بوون بەخۆبەستنەوە بەخەباتی ئابوری لەچوارچێوەی ئەو یاسایانەی ئیستا هەن، یەکێکە لە پێوەرە “پێناسەکراو زانراوانە”ی کە هیچ کام لە نەقابییە خەباتکارەکان ئامادەنین پەیڕەوی بکەن. لەبەرئەوە پێناسەی ئەلگۆکان و پێوەرە پێویستەکان بۆ بزوتنەوەی سەندیکایش  خۆیان مەسەلەیەکە. سەندیکالیستێکی ئێرانی لە کۆتایی سەدەی بیستەمداو لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی ئیسلامیدا زۆر کەم دەتوانێت کەڵک لە میراتی بزوتنەوەی سەندیکایی لە مەیدانی پێوانە و بنەما وبڕیارنامەی سەندیکایی وەرگرێت، پێویستە بۆخۆی سەرلەنوێ دەربڕینی تازە لە نەقابەو پێوەرەکان بەدەست بهێنێ. لەواقعدا ئەگەر باش سەرنج بدەین، بۆچوونی نەقابیەکانی ئەمڕۆ زۆر ناڕون ترە لە ئەندێشەی لایەنگرانی شورا. لە ئەکسەریەت و حزبی تودەوە بگرە تا باڵی چەپی سۆشیالیستە خەلکیەکانی لایەنگری پێکهێنانی نەقابە، بەڵام نموونەکانیان کەمتر لەیەک دەچن، ئەگەر لەڕووی ئسوڵیەوە، نموونەکانیان خستبێتە بەرچاویان، بەڵام لەبارەی شوراکانەوە، ئایا حزب نموونەی باشتر ناسێنراوی هەیە. بەڵێ تا ئەمڕۆ دەربارەی شوراکان و تایبەتمەندیەکانیان زۆرمان قسە کردووە دەربارەی پەیکەری سیستەمی شورا کرێکارییەکان دەتوانین ئەم خاڵانە بخەینە ڕوو:

۱- شورا پایەیی، کۆبونەوەی گشتی کرێکاران دەزگایەک و یان چەند بەشێک دەزگای “گەورەتر”ی بەرهەمهێنان و ئابوریە. هەموو کرێکارێک، نەک بەهۆی دەرهێنانی کارتی ئەندامێتی و پێدانی حەقی ئەندامەتی، بەڵکو بەهۆی کرێکار بوونیەوە، ئەندامی ڕاستەوخۆ و خاوەنی دەنگە لە شورادا.

۲- شورا پەیڕەوی دەکا لە پەیکەڕێکی ناوچەیی، نەک رشتەیی یان سنفی. واتە شورای باڵاتر، شورای نوێنەرانی شورا بنەڕەتیەکانە لەناوچەیەکی دیاریکراودا. ئەم پەیکەر قوچەکیە (هەرەمی)ە پەرەدەستێێ تا دەگاتە شورایی سەراسەری.

۳- نوێنەرانی شوراکان لە شوراکانی باڵاتردا، هەر کاتێک ئەوانەی هەڵیان بژاردون بیانەوێ لادەچن و بانگ دەکرێن.

۴- کۆبونەوەی گشتی لەهەموو ئاستێکیدا، لە شورای بنەڕەتیەوە هەتا شورایی نوێنەران، باڵاترین دەسەڵاتی بڕیاردەری هەر شورایەکە. کۆبونەوەی گشتی دەزگاکان وە لێپرسراوانی بەجیهێنەری خۆی دادەمەزرێنێ بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکان لەماوەی دانیشتنەکانی خۆیدا. ئەم لێپرسراوەتییە هەموو کاتێک قابیلی لابردن و گۆڕین دەبن لەلایەن کۆبونەوەی گشتیەوە.

۵- بنەماو پێوانەی شوراکان ئەوان تەنها بە خەباتی ئابوریەوە نابەستێتەوە. شوراکان ڕیگەبەخۆیان دەدەن کە دەخالەت بکەن لەهەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، سیاسی و بەڕێوەبەری و لەو گۆڕانانەی کەلەژێر سەرپەرشتی خۆیاندان، وە لەبەرامبەر هەر مەسەلەیەکدا کەپیویست بکات لەوچوارچیوەدا دەست بدەنە نارەزایەتی کرێکاریی.

۶- شورا کرێکاریەکان دەتوانن گشت ڕێکخراوە کڕێکاریەکان چ لە ئاستی ناوچەیی و چ لەئاستی سەرتاسەریدا بەخۆیانەوە گرێبدەن. پێوانەی ئەم بەستنەوەیە ئەم یەکگرتنە دەگەڕێتەوە بۆ شوراکان خۆیان و ئەوان دیاری دەکەن.

ئەم خاڵانە وینەیەکی گشتیمان لە بینای سیستەمێکی شورایی ئەدات بەدەستەوە، بەڵام پێوانەی بەکردەوەیی ترو کۆنکرێتر بزوتنەوەکە خودی بزوتنەوەی شورایی دەیناسێنێ لەڕیڕەوی بەرەوپێشەوە چوونی خۆیدا. پەرەگرتنی کاری واقعی شوراکان لەدوا شیکردنەوەدا دەگەڕیتەوە بۆ هاوسەنگی نێوان هێزە چینایەتیەکان. هیچ بڕیارو بڕیارنامەیەک نابێت مەودای کاری شوراکان سنوردار بکات.

لەبارەی بزوتنەوەی شورایی و شوراکانەوە، ئەبێت خاڵێک زیاد بکەم کە بۆ ڕونکردنەوەی بنەمای هەڵوێستی حیزب پێوستە. کرێکار لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا هەم دەبێ بتوانێ بەرگری لە مافەکانی ئیستاو ڕۆژانەی خۆی بکات، وە وەکو فرۆشیاری هێزی کار گوزەرانی خۆی باشتر بکا. شۆڕشی خۆیشی دژی سەرمایەداری ڕێک بخات و خۆی ئامادە بکات بۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات و حکومەت کردن و تێکشکاندنی پایەی دەسەڵاتی چینە چەوسێنەرەکان. تا ئەو جێگەی کە چەپ لەبنەڕەتدا بەدەورێک بۆ ڕێکخستنی جەماوەری کرێکاری ڕازیبووە، زۆرتر دەورەی یەکەمی بە یەکیەتیەکان داوەو دەورەی دوهەمیش بە شوراکان.

بێگومان ئەم تێڕوانینە بەتەواوەتی پەیوەست ئەبێتەوە بە ڕەوتی ڕوداوەکانی تا ئیستای بزوتنەوەی کرێکاریەوە. سەردەمی ناشۆرشگێڕی  سەردەمی دەرکەوتنی چالاکی یەکیەتیەکان و ونبوونی شوراکان بوو. و لەسەردەمی شۆڕشگێڕیدا رۆڵی شوراکان بە دیارکەوتووە. بەڵام ئەمە دەستورێکی بێ پێشینە نییە. یەکێتیەکان و شوراکان ئەو ئەلگۆیانە نین کەلەسەر بنەمای پێداگرتن و تەرحێکی پێشتر زانراوی کرێکاران لە دەورانی شۆڕشگێڕانەدا پەنا بۆ یەکێکیان و لە دەروانی دامرکانەوەدا پەنا بۆئەوی تریان بەرن. شوراو یەکیەتی هەر بەوشێوەیەی کە وتم نوێنەرایەتی دوو ئاسۆو ئامانجی خەباتکاری جیاواز دەکەن کە لە سەردەمە جیاوازەکاندا بەهێزو لاواز دەبن. جیا لەم شێوەیە دەبوو لەهەلومەرجی شۆڕشگێڕانەدا بەگشتی نەقابەکان بە سودی شوراکان بکەونە کەنار شوراکان لەهەلومەرجی خامۆشدا بەرەسمی بەقازانجی نەقابەکان خۆیان هەڵوەشێنەوە. واقعیەت ئەوەیە کە ئەو قەرارو مەدارو قانوونمەندییە لەئارادا نییە. نەقابەکان لەهەلومەرجی شۆڕشگێڕانەدا دەمێنەوەو کۆشش دەکەن بۆ پاراستن و زیادبوونی پێگەی خۆیان تا ئەوشوێنەی کە لەمێژووی شؤڕشەکان دەریخستووە لەم هەلومەرجەدا رەقابەتی نێوان بزوتنەوەی شورایی یا کۆمیتەکانی کارگە لەگەڵ نەقابەکان لەسەر ڕابەری کردنی بزوتنەوەی کرێکاریی دەچێتە سەر. شوراکان بەش بەحاڵی خۆیان لەگەڵ باڵا دەستی دژی شۆڕشدا بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەو داخستنی خۆیان دەوەستنەوە. لەبەرئەوە پەیوەندی شوراو سەندیکا لەگەڵ دەوران بەندییە سیاسیەکان لەکۆمەڵگەدا، پەیوەندییەکی تیۆری و دەستور کارێکی بریار لێدراو نییە.

پرسیارێکی تر کە بەم جۆرە دێتەوە پیشەوە ئەوەیە کە ئایا بزوتنەوەی شورایی و شوراکان ئەتوانن خۆیان بەرانبەر بکەن لەگەڵ نیازەکانی خەباتی کرێکاری لەسەردەمێکی ناشۆڕشگێڕانەدا، هەروەکو نەقابەکان هەوڵ دەدەن تا لەسەردەمی شۆڕشگێریدا خۆیان لەگەڵ واقعیاتی تازە بگونجێنن. بەڕای من ئەمە دەکرێ. شوراکان ناچار نین بەخۆبەستنەوە بە سەردەمە شۆڕشگێڕانەکانەوە. کرێکاران دەتوانن کەڵک وەرگرن لەشوراکان وەک ئامڕازی بەرگری لەبەرژەوەندیەکانیان وەکو فرۆشیاری هێزی کار. سەبارەت بە ئێران لەو باوەڕەداین نەک تەنها ئەم دەرفەتە هەیە، بەڵکو بەبوونی بزوتنەوەیەکی نەقابی جدی و نەبوونی زەمینەی کۆمەڵایەتی و سیاسی گونجاو بۆ وەزعیەتی تریدیۆنیزم لە ئێراندا، بزوتنەوەی شورایی بەرپرسیار دەکا لە پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە، و ئەم بزوتنەوەیە بۆ بەجێهێنانی ئەم بەرپرسیاربوونە لە ئێراندا ئەمڕۆ زەمینەو پایەی ماددی گونجاوی هەیە. گومانی تیا نییە کە بزوتنەوەی شورایی لەم جۆرە هەلومەرجەدا دەستی ناگات بەتەواوی ئاسۆی خەباتکارانەی خۆی. گومانێک لەوەدا نییە کە بزوتنەوەیی شورایی لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا ڕووبەڕووی سنورداریەکی زۆر دەبێتەوە. هەر بۆیەشە ئیمە لەسەرەتاوە وەکو هەنگاوی یەکەم باسی کۆبونەوە گشتیەکان دەکەین. ئەمە بزوتنەوەیەکە بۆ شکڵدان بەشورا بناغەیەکان و پێکهێنانی جۆرێک لە پەیوەندی بەکردەوە و نافەرمی نێوانیان کە لە قوناغەکانی دواتردا دەرفەت دەڕەخسێنێ بۆ پێکهێنانی شوراکانی باڵاتر.

بەم جۆرە بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی هەم وەڵامێکی سەربەخۆیە لەخۆیدا بە پێوستیەکانی خەباتی ئێستا و هەم بەردی بناغەیە بۆ بزوتنەوەی شورایی بەگشتی. لایەنگرانی شیوازەکانی تری ڕێکخراوبوونی جەماوەری کرێکاران، بۆنمونە ئەوانەی بەرگری لە سەندیکای خەباتکار، دەکەن، دەتوانن و مافی خۆیان دەبێ کە بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتییەکان بەپایەی پێشرەویەکانی دواتری خۆیان بزانن بە ئاراستەی پێکهێنانی نەقابەکان. ئیمە نەک تەنها گیروگرفتێک لەو مەسەلەیەدا بەدی ناکەین، بەڵکە لامان وایە ئەگەر ئەو ئەندازەیە لەگونجان هەبێت لەنێوان باڵە خەباتکارەکانی بزوتنەوەی کرێکاری، جیا لەدوورنمای دوورتریان، بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی و بەدوای ئەویشدا، خەباتی ئیستای کرێکاری بەخێراییەکی زیاترەوە گەشە دەکات. بەڵام بەش بەحاڵی خۆمان دڵنیاین لەوەی کە بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکان گونجاوتر دەبێ لەگەڵ پێکهاتنی دواتری تۆڕی شورا کرێکاریەکان تا یەکێتیەکان و هەروەها گرەنتیەک دەبێ بۆئەوەی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان لەئایندەدا زیاتر پشتی پێ ببەستن، ئیتر ئەم ڕێکخراوانە هەرجۆرێک بن، دەبن بەدیموکراسی راستەوخۆی کرێکاری.

کۆمۆنیست: ئێمە هەتا ئیستا سەبارەت بەشورا وەک جۆرێک ڕێکخراو قسەوباسمان دەکرد بەڵام لەم بریار نامەیەدا بەڕۆشنی باس لە”بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی” دەکرێت. مەبەست لە بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتییەکان چییە؟ ئەم بزوتنەوەیە بەچ تایبەتمەندییەک دەناسرێتەوە جگە لە شێوازێکی دیاریکراوی ڕیکخراوبوون، بەشوێن چ ئامانجێکی ترەوەیەو بڕیارە بەکوێ بگات؟

مەنسور حیکمەت: بانگەشەی ئێمە لەبارەی کۆبونەوەی گشتی هەتا ئێستا هەڵدەگەڕێتەوە بۆ ڕوونکردنەوەی کارایی کۆبونەوەی گشتییەکان، وەکو ئامرازێکی خەباتکارانە، بۆ کرێکاران. ئەوەی ئەمڕۆ ئێمە دەیڵێین ئەوەیە کە ئەبێت لەبارەی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتییەکان قسە بکەین. سەردەمانێک لە مێژووی خەباتی کرێکاریدا هەیە کە بەسەر پێکەوتنی بزوتنەوە دیاریکراوەکانەوە دەناسرێتەوە. بۆنمونە بزوتنەوەی کۆمیتەی کارگەکان لە ڕوسیە، بزوتنەوەی سەندیکایی لە سەرەتای ئەم چەرخەدا (سەدەی٢٠و:) لە ئێران، وەیان بزوتنەوەی شورایی لەماوەی شۆڕشی ١٩٧٨ دا، بزوتنەوەی کونترۆڵی کرێکاریی… تاد. جیاوازی بانگەشەکردن بۆ کۆبونەوەی گشتی وەک ئۆرگانێکی بەسود لەگەڵ هەوڵدان لە پێکهێنانی کۆبونەوەیەوەکی گشتی لەوەدایە کە لەم بابەتەی دواییەوە ئێمە ئەمانەوێت خەبات لە پێناو بەرپاکردنی ئەم کۆبونەوەی گشتیانەدا ببێت بەجەمسەری حەرەکەت و هۆی دەرکەوتنی تایبەتمەندییەکانی سەردەمێکی خەباتی کرێکاریی و دەبێ خەباتی کرێکاریی بەبزوتنەوەی کۆبوونەوە گشتیەکانەوە جۆش بدرێت. و هەرچی زیاتر ئەم ئۆرگانانە پێکبهێنرێت، هێز بگرن و لە ناڕەزایەتییە کرێکاریەکاندا دەوری سەرەکی بگێڕن. بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی وەڵامی دەم و دەست و عەمەلی ئێمەیە بەڕێکخراوکردنی ناڕەزایەتی جەماوەری کرێکاران لەم سەردەمەدا. شوراکان وبزووتنەوەی بەتەواوی مانای شورایی تەنها دەتوانێ ئەنجامی پلەیەک لە پیشڕەوی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی بێت.

ئێمە بیرۆکەی کۆبونەوەی گشتیمان زۆر دەمێکە خستوەتەڕوو. لەوکاتەدا هەموو چەپ و ڕۆشنبیرانی کڵێشەییە خەڵکیەکان ئەم بیرۆکەیان بەخەیاڵی و نامۆ لەقەڵەم ئەدا. خەباتی چەند ساڵەی کرێکارانی ئێران ئاشکرای کرد ئەوەی کە زەینی ونامۆیە شێوەی بیرکردنەوەی سۆشیالیزمی خەڵکی ئێرانە سەبارەت بەبزوتنەوەی جەماوەری کرێکاری. کرێکاران نەک تەنها بەکردەوەو بەشێوەی سەرکەوتوانە ڕۆژانە ئەم کۆبونەوانەیان پێکهێناوەو لەخەباتی خۆیاندا پشتیان پێبەستوە، بەڵکو دروشمی کۆبونەوەی گشتی جێگەی خۆی لە زەینی کرێکارانی وشیارو پیشڕەوی ئیراندا کردۆتەوە. خۆشبەختانە ئەمڕۆ باسی کۆبونەوەی گشتیان قبوڵکردوە یان ملیان پێداوە. ئێمە دەڵێین کرێکارانی کۆمۆنیست ئەبێت هەڵسوڕاوانی کۆبونەوە گشتییەکان بن، چونکە ئەمە تەنها ڕێگای واقعی ڕیکخراوکردنی کرێکارانە لەمەودایەکی فراواندا بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی کاری ڕێکخراوی جەماوەری – ئاشکرای کرێکاری. چەپی خەڵکی و ڕۆشنبیر دەتوانن چاوپۆشی لە مەسەلەیەک بکەن، دەتوانن ئەم سەرقاڵیەی ئیمە بە ئیکۆنۆمیست ناوببەن. هەموو شتێک بسپێرن بە دوای ڕوخاندنی ڕژێمی ئیسلامی. هاوشێوەکانی ئەکسەریەت و حیزبی تودە ئەتوانن پەیوەست ببن بە شورا ئیسلامیەکانەوە و پاشان کەسانی سەربەخۆیان وەک نوێنەری نەبینراو و نەناسراوی کرێکارانی ئێران! ڕەوانە بکەنە کۆنگرەی هەژدەهەمی نەقابەکانی کار لە سۆڤیەت!. نەقابە سونەتیەکان دەتوانن چاوەڕوانی کاتێک بکەن کە دەوڵەتی ئیسلامی مۆڵەتی پێکهێنانی نەقابەکانیان پێبدات و نەقابە دروست بکەن. وە نەقابیە “نهێنیەکان” ئەتوانن جارێ چاو پۆشی بکەن لە ڕێکخستنی کاری جەماوەری کرێکاری. بۆ ئێمە کێشەکە بەشێوەیەکی تر لەئارادایە.

ئێمە لەو باوەڕەداین کۆمۆنیزم و بیرۆکە بنەڕەتیەکانی بزووتنەوەی شورایی، هەم ئەزمونی بەردەوامی کرێکارانی ئێرانی لە خەباتی ئەم چەند ساڵەی دواییدا،و شێوە خەباتی جەماوەری کرێکاریی لەدڵی هەمان هەلومەرجی سەرکوتدا بەدەستەوە داوە. مرۆڤ تەنها دەبێ چاوبکاتەوەو ئەوە ببینێ. ئەمە شێوەی بەرپاکردنی بزوتنەوە گشتیەکانی کرێکارانە. خەباتی جەماوەری سەدان هەزار کەسی کرێکاران لەژێر هیچ بارودۆخێکدا ناتوانێت نهێنی بێت. ڕابەری سەرتاسەری کرێکاران دەتوانێت نهێنی بێت، بەڵام دەرکەوتنی جەماوەری کرێکاران کە پێوستی بەبەشداری بەردەوامی ڕابەرانی عەمەلی و ئاشکراو پێکهێنانی کۆبونەوەی جۆراوجۆری کرێکارانە، ناتوانێت لە مەودای ئاشکرادا نەیەتە دی. حیزبی کرێکاران ئەبێت ڕێگای واقیعی و بەکردەوە نیشانی کرێکاران بدات بۆ ڕێکخراوکردنی کاری جەماوەری کرێکاران. کۆبونەوەی گشتی ئەو ڕێگە واقعیەیە.

کۆمۆنیست:  لە بڕیارنامەکەدا تەنها چەند ئەرکێک بۆ هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی دەستنیشانکراوە ئایا دەتوانیت وێنەیەکی بەرچاوترو هەلایەنەترمان لە ڕوخساری ناسراوی ئەم بزوتنەوە بدەیتە دەستەوە؟ بۆ ئەوەی بتوانرێت ڕابەرانی باش و ماندونەناس بۆ ئەم بزوتنەوەیە پەروەردە بکرێ، دەبێ فێربوون و تەبلیغی چ مەقۆلات و بابەتێک بخەینە دەستورەوە، جیا لە ئامانجە ڕاستەوخۆکانی خودی ئەم بزوتنەوەیە؟

مەنسور حیکمەت: لەم بارەوە دەبێت بەوردی و بەردەوام قسە بکرێت. من سود لەم کاتە وەردەگرم بۆ ڕونکردنەوەی چەند خاڵێک. هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکان کەسێکە لە ئایدیایەکی مجەرەد “دابڕاو”  دەربارەی کۆبونەوەی گشتی حەرەکەت ناکا، بەڵکو لە خەباتی بەردەوامی هەر ئێستای کرێکارانەوە دەجوڵێتەوە. باسی شوراو سەندیکا لەناو دەرونی چەپدا هەرچییەک بێت، ناڕەزایەتی کرێکاری هەر ئیستا لەئارادایەو ریکخراوی گونجاو، ڕابەری گونجاو ئاسۆی بەرەوپێشچونی خۆی داوا دەکات. ئەگەر خۆمان بخەینە شوێنی ئەوانەی (باوەڕیان بە شورا) هەیە، خۆمان بەکرێکاری پێشرەو بزانین، کەدەبێ وەڵام بداتەوە بەمەسەلەی ڕێکخراوکردنی نارەزایەتیەکی دیاریکراو لەچەند دەزگایەکی دیاریکراودا، ئەوکاتە باشتر دەرکی نرخی خەبات دەکەین بۆ پێکهێنانی کۆبونەوە گشتیەکان و بەجێهێنانی رۆڵی ئەوان. هەڵسوڕاوی کۆبونەوەی گشتی کەسێکە کە لە ناڕەزایەتییەکانی هەر ئێستای کرێکاراندا بانگەواز دەکات بۆکەڵک وەرگرتن لە کۆبونەوەی گشتی وەک ئۆرگانێکی خەباتی کاریگەر. هەوڵ ئەدا تا ئەو کارە لە زۆرترین یەکەدا دوبارە ببێتەوە، هەوڵ ئەدات ئەم کۆبونەوانە تایبەتمەندی کاری بەردەوام لە خۆبگرێت، بەیەکەوە ببەسترێتەوەو ڕابەری بەڕێوەبردن پێکبهێنن. کۆبونەوەکان دەقاودەق لەگەڵ ئەلگۆیەکی دانراو بەلای هەڵسوراوێکی کۆبونەوەی گشتیەوە، ئەو بایەخەی نییە بەئەندازەی پێکهێنان و فراوانبوونی ڕۆڵی کۆبونەوەکان. هەڵسوراوی کۆبونەوەی گشتی کەسێکە کە هەمیشە لە پێگەی خۆی وەکو کرێکارێکی پێشرەو کەڵک وەردەگرێ بۆ ناچارکردنی کرێکاران و ڕابەرانی عەمەلی تا پشت ببەستن بەم دەزگایەوە، خاڵە بەهێزەکانی بە کرێکاران دەناسێنێ. وە هەوڵ ئەدات هەتا زۆرترین کەس وگروپ لە کرێکارانی پێشڕەو بۆ جوڵانەوەیەکی هاوبەش بۆ دامەزراندنی ئەم کۆبونەوانە ڕاکێشێت، بۆ پەروەردەی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتییەکان، حیزب ئەبێت بەر لەهەر شتێک تەئکید لەسەر پەیوەندی ئەم بزوتنەوەیە بە خەباتی هەرئێستای کرێکارییەوە بکات، بەبۆچونی من ڕابەران و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکان زیاتر لە دەرونی ڕابەرانی عەمەلی بزوتنەوە ناڕەزایەتیەکانی ئیستادا پەیدا دەبن.

یەکێک لەو بابەتانەی کە ئەبێت بەشێکی دانەبڕاو بێت لە بانگەشەی ئێمە، ئەو واقعیەتەیە کە تەنانەت لەناو دڵی سەرکوتیشدا دەتوانرێت کاری ئاشکراو جەماوەری کرێکاری ڕێکبخرێ. پەیوەندی شاراوەی کرێکارانی پێشڕەو، پەیوەندی حیزبی ونهێنی کرێکارانی کۆمۆنیست بە تەنها بۆ ڕێکخستنی خەباتی ئیستا بەس نییە. راستە حەیاتییە، بەڵام بەس نییە. ئەگەر بواری ناڕەزایەتی بەکۆمەڵ لە کرێکاران بسەنیتەوە، بزوتنەوەی کرێکاری هیچی نامێنێتەوە. کاسبکاران دەتوانن بە فتوای نادیاری فڵانە سەرچاوە رۆژی چوارشەممەیەک دوکانەکانیان داخەن. کرێکاران لە خەباتدا پێوستیان بە کۆبونەوەی فیزیکی و بەکارهێنانی هێزو توانای بەکۆمەڵە. تەنها بەو شێوەیە کرێکاران هەست بەهێزو توانایی دەکەن. تەنها بەو شێوەیە کرێکارانی پێشڕەو دەتوانن دەوری خۆیان لە ڕابەری ڕیزی کرێکاراندا بگێڕن. بەم پێیە دەبێ ئەو ئەندێشانە وەلابنێن کە پشت دەبەستن بە ناوەندی ون و نادیارو کرێکاران تاک تاکە پەیڕەوی لێ دەکەن. ئەبێت بواری خەباتی بەکۆمەڵ و شان بەشانی کرێکاران بهێنرێتە کایەوە. ئەوەی دەڵێت سەرکوت ڕێگەنادات، با بچێتە ماڵەوەو پشو بدات. ئێمە دەڵێین کۆبونەوەی گشتی مەودای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی ئەو خەباتەیە. بانگەشەی ئێمە ئەبێ بۆ پشت بەستن بە کۆبونەوەی گشتی هێز و توانای ئەوان زیاد بکات.

کۆمۆنیست: لە کۆتایدا دەتوانی کەمێک قسەوباس بکەیت لەبارەی  پەیوەندی حیزب یا هەڵسوڕاوانی حیزبی بەم ڕێکخراوە جەماوەریانەو ئەو کێشانەی کە ئەگەری هەیە لەکاتی کارکردنیاندا ڕووبەڕوویان بێتەوە ؟

مەنسور حیکمەت:  وەڵامی پڕاوپڕ بەو پرسیارەش تەنها دەتوانرێت بسپێردرێت بە داهاتو و بەڕێڕەوی هەڵسوڕانی بەکردەوەی ئێمەوە. گەلێک پرسیاری پراکتیکی هەیە کەهێشتا بەشێوەی جدی نەخراونەتە ڕوو. بەوهۆیەوە لێرەدا تەنها ئاماژە بەهەندێک لایەنی گشتی مەسەلەکە دەکەم. کە بەشێوەیەکی واقیعی لەگەڵیاندا بەرەو ڕووین: جێخستن وفێرکردنی بیرۆکەی شوراکان، وەڕێخستنی بزوتنەوەیەکی واقیعی کۆبونەوە گشتیەکان و دامەزراندنی پەیوەندی تەندروست وداهێنەرانە لەگەڵ ئەوانەی بەرگری دەکەن، لە هەموو شێوەکانی ڕێکخراوبوونی جەماوەری. لەبارەی ئەوەی یەکەمیانەوە هیچ شتێکی تێدا نییە ئاڵۆز بێت. ئەبێت ئێمە ڕەوایەتی شوراکان بنەماکانی بزوتنەوەی شورایی بە بەردەوامی و بەشێوەی زیندو ڕوون بکەینەوە، بە گەڕانەوە بۆ تایبەتمەندییە پایەییەکانی شورا (ڕێکخراوکردنی زۆرترین هێزی جەماوەری کرێکاران، ڕێگەدان بە ڕابەرانی عەمەلی ئاشناو شارەزای کرێکاریی، دیموکراسی ڕاستەوخۆ، ئامادەیی بۆ بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات و…تاد) ڕوون بکەینەوە.

سەبارەت بە خاڵی دووهەم، بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتییەکان، پێشتر قسەم کردووە. ئەبێت لەقاوغی بانگەشەی رووت بێینە دەرەوە و دەست بەکاری سازدان، پەرەپێدان و پێکەوە پەیوەستکردنیان بکرێت. تەنها ئەو خاڵەی بۆ زیاد دەکەم و جەختی لێدەکەمەوە. هەر وەکو وتم بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی بزوتنەوەیەکە بۆئەوەی کاری جەماوەری و فراوانی کرێکاران، ممکین بکات، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ئەم بزوتنەوەیە بەتەواوی پشت بەستوە بەکارو کاردانەوەیەکی ئاشکراو جەماوەری. پێویستە لەسەر کرێکارانی کۆمۆنیست و هەڵسوڕاوانی ئەم بزوتنەوەیە پەیوەندی نزیکترو لەباری جێبەجێکردنەوە پەیوەندی نهێنی خۆیان رێکبخەن بۆ ڕێنیشاندانی ئەم بزوتنەوەیە. لەپشت سەری بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی، تۆڕە پێکەوە بەستراوەکان، کانونەکان و ئەڵقە کرێکارییەکان و ڕێکخراوە حیزبیەکانی کرێکارانی پێشڕەودا بوەستن. دەربارەی لایەنە جۆربەجۆرەکانی جۆرکردنی کاری نهێنی بەهەڵسوڕانی ئاشکراو جەماوەرییەوە پێشتر قسەمان کردووە (بگەڕێنەوە بۆ وتارە جیاوازەکان سەبارەت بە ئاژیتاتۆرکان، سیاسەتی ڕێکخستنی حیزب وه… هتد). تەنها جەخت لەوە دەکەمەوە کە ئەم خەباتە نهێنیە بۆ سەرکەوتنی بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکان و کۆمەکردنی ناڕەزایەتیە کرێکاریەکان لەڕیگەی کۆبونەوە گشتیەکانەوە چارەنوس سازە.

سەبارەت بە خاڵی کۆتایی، واتە پەیوەندی ئێمە لەگەڵ بەرگریکارانی هەموو شێوازەکانی ڕێکخراوەبوونی جەماوەری، وەکو سەندیکاکان و ئەوانی تر، پێویستە هاوڕێیانمان بگەڕێنینەوە سەر باسەکانی پیشوتری حزب دەربارەی ڕەخنە لە سیکتاریزم. ئێمە سەر بە ڕیزێ کرێکارانی کۆمۆنیست و رادیکاڵین و ئەندامی رێکخراو و هەڵسوڕاوی ئەو ڕیزەین. پەیوەندی ناوخۆیی ئەو تەیفە لەگەڵ خۆی و پەیوەندی ئەو لەگەڵ هەموو مەیلەکانی ناو چینی کرێکار پەیوەندییەکە کە پشت دەبەستێ بە دەرکی بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانی هەموو چینەکەی خۆیان کە سەرچاوە سەرەکییەکەی یەکگرتن و بەهێزکردنی ڕیزی کرێکارانە لەخەبات دژی بۆرژوازی. ئێمە بۆچوونەکانی خۆمان، سیاسەتەکانی خۆمان و ئەڵتەرناتیڤی خۆمان زۆر بەگەرمی بانگەشە بۆدەکەین، و هەوڵ ئەدەین ببنە بۆچوون و سیاسەتی بەشی هەرچی فراوانتری کرێکاران و کۆڕ و کۆمەڵە پێشرەوەکانیانە، بەڵام لەهەمان کاتدا لەهەر جێگایەک جوڵانەوەیەک بێتەکایەوە کە ئامڕازێک بۆ خەباتی کرێکاران پێک بێنێ، ئەگەر تەنها لەبەشێکیشدا یەکگرتنی ئەوان زیاد بکاو مافێک لەمافە پێشێلکراوەکانی کرێکاران وەربگرێ، خودی ئێمە یەکەمین کەسانێک دەبین کە بەرەو پیری دەچین و لەو جوڵانەوەیەدا بەشداری دەکەین. هیچ هەوڵ و کۆششێکی کرێکاریی نییە کە ئێمە گوێ نەدەینە چارەنووسی. ئێمە ئەڵتەرناتیڤی خۆمان بە بەشداری بەشی هەرچی زیاتر لە کرێکارانی پیشڕەو و خەباتکار دادەمەزرێنین، ئێمە باشترین سیاسەتی عەمەلی خۆمان بەردەوام و لەهەموو هەلومەرجێکدا ڕوون دەکەینەوە، بەڵام لەهەمان کاتدا دەبینە ئەندامی هەڵسوڕاوی هەر سەنگەربەندییەکی واقعی کرێکاران. ئەوەی گرنگە ناسین و جیاکردنەوەی جوڵانەوە کرێکارییە ڕەسەنەکانە بۆ یەکگرتن و خەبات (لەهەر شێوەیەکدا بێت) لەجوڵانەوە ناواقعیەکان، خەیاڵی و زیان بەخشەکانە بەخەباتی کرێکاری. ناسین و جیاکردنەوەی ئەم مەسەلەیە لەهەر بوارێکدا بێت بۆ ئەو کۆمۆنیست و کرێکارە پێشرەوەی کە لەنزیکەوە پەیوەندی هەبێ لەگەڵ جوڵانەوە کرێکارییەکان و بەرژەوەندی هەموو چینەکەی ڕەچاوکردبێ کارێکی دژوار نییە. بەو مەرجەی هەڵسوڕاوانی ئێمە لەهەر باسێکی دیاریکراودا بە هەستیاری و دڵسۆزی پیویست ئەم جوڵانەوەیە بخوێنەوەو شی بکەنەوە.

سیاسەتی ئێمە بریتییە لە پەرەپێدانی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی و گەشەدان بە بزوتنەوەی شورایی. سیاسەتی ئێمە لاوازکردنی هەوڵی مەیلەکانی تر نییە بۆ پێکهێنانی سەندیکاکان و ڕێکخراوە جەماوەرەکان. ئومێدمان ئەوەیە کە بەهەوڵی ئێمە بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتی و بزوتنەوەی شورایی بەشێکی هەرچی زۆرتر لە هێزەکانی چینی کرێکار بۆ ڕێکخراوبون ویەکگرتن بەخۆیەوە کەنالیزە بکات. 


بڵاوکراوەی کۆمۆنیستی ژمارە٣٧،مارسی ١٩٨٨
کۆکراوەکان، جەڵدی ٦ ، لاپەڕەی ١٦٧ تا ١٨٨
٢٠١٩/٨/٣٠ 

وەرگێرانی: کاوەعومەر

١١نۆڤەمبەری،٢٠٢١

باس لە سیمیناری حزبی کۆمۆنیستی ئێراندا

سەبارەت بە کاری یاسایی و ئاشکرا

هەندێک لەو شتانەی کە دەمویست بیانڵێم ئەمیر(حەمید تەقوایی)وتی.پێموایە لە باسەکەی ڕەزادا قانونگەرایەکی دیاریکراو ئەبینرێت کاتێک نمونەکانی باس دەکات ئەو کاتە دەبینیت کە پەسەند کردنی کارێکی سادەنیە.پێم وایە زۆرگرنگە کە کۆمۆنیستەکان بزانن کە کاری یاسایی چیە،و بەهەمان شێوە کاری ئاشکراش لەگەڵ هەمان ئەو جیاوایەی کە ئەمیر ئاماژەی پیدا واتە جیاوازی لەگەڵ کاری ئاشکرادا چیە،واتە هەر ئەو کارەی بەنهێنی ئەنجام نادرێت بەڵکو بەبەرچاوی  کۆمەڵگەوە ئەنجام ئەدرێت بەڵام  هیچکەس ناتوانێت کاریکی لە دژ ئەنجام بدات،ڕون بکەینەوە.

ناسر٠جاوید) هەندێ خاڵی باسکرد لەسەر بنەمای ئەوەی کە خەباتی ئابوری هەمیشە یاساییە.بەبۆچونی من هەرگیز وانیە.هەر لەم مانگرتنەی مەعدەنچیەکانی(بەریتانیادا)هەموو چالاکی کانکارەکان نایاسایی بوو بەردەوام  سزای مالیان بەسەردا دەسەپێنرا…لە کۆمەڵگەشدا ڕەوا نەبوو.ئەبێت ببینی کە ڕەوایەتی چ مانایەکی هەیە لەو کۆمەڵگەیەدائەگەر مەبەست لە ڕەوایەتی ئەو دەربڕینەیە کە دەوڵەت باسی لێ دەکات زۆر باشە کەواتە کاری مەعدەنچیەکان ڕەوا نەبوو.چونکە لەڕوانگەی دەوڵەتەوە:کرێکاران ئەیانویست بەزۆر کاری سەرەڕۆیانە ئەنجام بدەن،ئەیانویست مەملەکەت بەبارمتەبگرن.خەڵوزی بەردینی خەڵکیان لەژێر زەویدا ئەهێشتەوە و کانەکانیان دائەڕماند و هتد و هتد…بەبێ ڕاوەرگرتن لە کرێکاران مانیان گرتبوو بەشتی لەم شێوانە بەردەوام سزایان ئەدان،چەندین ملیۆن پاوەن سزای هەڵسوڕانی نایاساییان  بەسەرداسەپاند بون.خەباتێکی ئاشکرا بوو کە میکانیزمی خۆی هەبوو.وابیر دەکەمەوە ئەم جۆرە جیاکردنەوەیە لێرەدا پیویستە.

نمونەی کەسوکاری زیندانیەسیاسیەکان کە بەبڕوای ڕەزا وەک نمونەیەکی زۆر باش دێتە پێش چاو،بەبڕوای من نمونەیەکی زۆر خراپن.یەکەم لەم نمونانەدا ئێمە ئەمانەوێت لەبارەی بەرگری لە بەرژەوەندی توێژێکەوە قسەبکەین کە تەنها لە خۆیدا مانای هەیە و بڕیار نیە کە بەشتێک کۆتای پێ بهێنرێت.بەڵام ئێمە کاتێک باس لە بزوتنەوەی کرێکاری دەکەین، لەدرێژەی خەباتیدا بەدەستەوەگرتنی دەسەلاتی کرێکارانمان بۆ گرنگە ،چونە سەرەوەی یەکگرتویانمان بۆ گرنگە.بەڵام خێزانی زیندانیە سیاسیەکان بەشوێن ئازادی کەسەکانیانەوەن،کاتێک کەسەکەی ئازاد بوو ئیتر نازانم  بڕیارە کەڕێکخراوی یەکێتی خێزانی زیندانیە سیاسیەکان دروست بکرێت و دواتر کارێک بکات.ڕزگاری بهێنێتە کایەوە؟ لە بینای سۆسیالیزمدا دەورێکی هەیە؟ئەبێت لە بنیاتی دیکتاتۆری پڕۆلیتاریادا شوێنێک بەدەست بهێنێت؟لەوکاتە بەدواوە ئەبێت خەڵکی جیاواز لە یەکێتی کەسوکاری زیندانیە سیاسیەکاندا ببنە ئەندام؟

نا! ئەمە بەشوین کەسوکاری خۆیەوەیەتی و ئازادە ئەگەر وابیر دەکاتەوە کەکلیلی زیندان بەدەست مونتەزیریەوەیە.بەڵام منی کۆمۆنیست ناتوانم ڕێگە بە تەوەهومێکی لەو شێوەیە بدەم کە کریکارانیش سەبارەت بە داخوازیەکانیان بێین و لیستی واژۆکردن بنوسین!کەسوکاری زیندانیە سیاسیەکان ناچارن کە ئەوە بنوسن:ئێستا کە ئێران لە دۆخی شەڕدایە لەگەڵ دوژمنی دەرەکیدا،ئیستا کە ئیسلام بوەتە کابرا،هەرکارێکی  نائیسلامی دەستگیری کەسوکاری ئێمە لەم بڕگەیەدا کارێکی باش نیە…ئەگەرنا سەرپەرشتیاری نوسینگەی مونتەزری نامەکەیان لێوەرناگرێت.ئێوە ئامادەن بۆ داواکاری و خواستەکانی کرێکاران نامەیەکی لەو شێوەیە بنوسن بگێڕن و واژوی بۆ کۆبکەنەوە؟

بۆ کۆمۆنیست مەسەلەیەکی ژیاری و گرنگە ئەوەی کە ئەو هەڵسوڕانە یاسایی-ئاشکرایەکەی چ پەیوەندیەکی هەیە بە وشیاریە بنەڕەتیەکە و ئەو ڕێکخراوە بنچینەییەی کە دەیانوێت بیبەنە ناوچینی کرێکارەوە.وای دابنێین ئێمە لەکارگە واژۆ کۆدەکەینەوە بۆ ئەوەی کە بە مونتەزری بڵێین کە داوا لە وەزارەتی کار بکات کە یاسای کارەکەیان جێ بەجێ بکەن،ئەگەر هەر لەو کۆبونەوەیەدا کرێکارێک بەرز بێتەوەو بڵێت ئەو خۆسباوەڕیە چیە؟ تەنها ڕێگایەک کە ئێمە دەتوانین ئەوانی پێ ناچار بکەین،یەکگرتوو بون و مانگرتنە،تەنها ڕیگە ئەوەیە کە بە ڕێپێوان بڕۆین بەرەو کارگەکەی تەنیشتمان،ڕێگاکەی تەنها ئەوەیە کە بڕۆین خیزانەکانمان بهێنین لەبەردەم دەرگای کارخانەکەدا کۆیان بکەینەوە،ئێمە چ وەلامێک بەو کریکارە ئەدەینەوە؟ئەڵێین هەڵە دەکەیت؟!دەڵێین ئێستا ڕێگاکەی تەنها هەر ئەمەیەو ئەبێت نامە بۆ مونتەزری بنوسین؟ئیستا تەنها ڕیگە هەر ئەوەیە کە نامە بۆ وەزارەتی کار بنوسین؟یان ئەبێت بڵێین کە لە بنەمای کاری یاسایدا شتێکی بەسەر نایەت؟!

ئەمانەوێت بڵێین مرۆڤ ئەبێت بتوانێت لە ڕوبەڕوو بونەوەیەکی واقیعی لەدەرونی چینی کرێکاردا ئەوە دەستنیشان بکات  کە چ کەسێک ئەیەوێت بەرژەوەندیەکانی چینی کرێکار  دەخاتەڕوو.باسی هاوسەنگی هێز خۆی باسێکە-کە بەبەبۆچونی من ئیتر ئەبێت ببینیت کە هاوسەنگی هێز چ حوکمیک دەکات-بەڵام لێرەدا تەنها بەپشتیوانی لە هەر جۆرە هەڵسورانیکی یاسایی نایەتە دەرەوە.لەو باوەڕەدا نیم کەئەمە لەڕوانگەی کاری کۆمۆنیستیەوە کارێکی باش بێت.مادام ئەبێت کاری یاسای بکەیت کەوایە هەرکەس کاری یاسایی دەکات دەتوانێت کەبیکات!

زۆر باشە تودەییەکانیش(شوعیەکان.وەرگێڕ) هەر ئەوکارە دەکەن،لەبەر ئەوەی  بەوشێوەیە بیرکردنەوە.بۆچی زیندانی سیاسی بە نمونە دێنیتەوە؟ نامە بۆ ئیمام خومەینی  سەبارەت بە”بەندیخانەی ج”لەبەرچاو بگریت.ئەویش :کاری یاسای”یە،مەگەر یاسای نیە!ئەیەوێت چاکسازی زەوی بکرێت،بەکورتی زەوی لەدەستی خاوەن موڵکەکان بهێننە دەرەوە،داواکاری جوتیارەکانیشە.ئایا ئێمە دەڕۆین واژی خۆمان بدەین لە ژێر واژۆ نامەیەکی لەو شیوەیە؟ نامە بۆ ئیمام خومەینی،لەسەر بنەمای ئەوەی ئەو حزبانەی کە لەدژی دەوڵەت دەست بۆ چەک نابەن،دەستگیر نەکەن!وەک بەشێک لەتێۆکشان لەپێناو  ئازادی حزبەکاندا!نامە سەبارەت بەهەوڵدان بۆ دروستکردنی ناوەندێک بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکانی شەڕ و دروستکردنی شوینی نیشتەجێ بون بۆیان بەهۆی ئەو کاولکاریەی کەبەهۆی شەڕەوە هاتوەتە کایەوە؟نامە بۆ ئەوانەی کە شەڕ بۆ ئیسلام هەرچۆن بێت پاداشتێکی هەیە…نەخێر!ئێمە ئەو کارانە ناکەین.

ئەمەوێت بڵێم خۆ کێشەکە هەر بەم  ئاکسیۆن وهەربەم  کارانەی کەسوکاری زیندانیانەکان بەئامانجی ئازادی کۆتای نایەت،لەگەڵ خۆیدا شێوەیەک لە چینی دەسەڵاتدار دەباتە ناو دەرونی چینی ژێردەستەوە وفێریان دەکات کە بەوشێوەیە بیبینن،خۆشباوەڕیان دەکەین بە مونتەزەری،ئەو تایبەت مەندیەبەردەوامەی و شوێنگریەی ڕژێمی ئیسلامیان لەبەرچاو دوردەخەینەوە.هەموو ئەوانەشی لەگەڵ دایە.ئەگەر بڕیار بێت بڵێین کە پێویستە کۆمۆنیستەکان کاری “یاسای” ئەنجام بدەن وبەوهۆیەوە هەر ئارایشتێکی”کاری یاسایی” جێگەی پشتیوانی کۆمۆنیستەکانە،من ئەمەم قبوڵ نیە.

پێم وایە کە “کاری یاسایی”ئەبێت بۆ هەڵسوڕانی درێژ ماوەی کۆمۆنیستەکان پەیوەندیەکی جگای بەرگری هەبێت.کۆمۆنیستێک ئەبێت بتوانێت ئەمە بۆ هەر کرێکارێکی ئانارشیست ئاشکرا بکات.ئەگەر نا ئەو کرێکارەی کەلە کۆبونەوەکەدا هەڵبسێت و بپرسێت  مەگەر تۆ تێناگەیت کە مونتەزەریش پیساییەکە وەک ئەوانی تر؟ڕاست ئەکەیت!ئەتەوێت کرێکاران ڕیز بکەیت وبیانبەیت بۆ ماڵی مونتەزەری؟!  کاتێک ئەوە ڕون نەبێت کە خەریکی لەبارەی چ شتێکەوە قسە دەکەین،ناکۆکیەکانی قسەوباسەکان بە شاراوەیی دەمێننەوە.

من خۆم شتێکی وام لەو باسە بەدەست نەهێنائەڵبەت ئەو باسەی یەکەمی ڕەزام لاپەسەندە؛کە ئەبێت کۆمۆنیستەکان بنەمای کاری ئاشکراو یاسایی-بەمەرجێک کەهەردوکیان لیک جیابکەینەوە-بناسن وکار بکەن.هاوسەنگی هێزیش کاریگەری جدی هەیە لەسەر شێوازی خەباتی چینی کرێکار هەیە.بەڵام شتێکمان هەیە بەناوی ڕیفۆرمیزم وشتێکی تریشمان هەیەبەناوی گومان بڵاوکردنەوەی ئەوانە لە کوێی ئەم ڕوانینەدا جێی دەبێتەوە؟قورسایی کارەکە لێرەدایە و ئەگینا ئەگەر مرۆڤ ئەیتوانی لەسەردەمی پوکانەوە،ببێتە ڕیفۆرمیزم و لەسەردەمی شۆڕشگێڕانەدا ببێتە شۆڕشگێڕ،هیچ کەسێک کێشەی نەبوو.مەسەلەی سیاسەتی شۆڕشگێڕانە،خەباتی شۆڕشگێڕانە لەسەردەمی پۆکانەوەی شۆڕشدایە.ئەمە بەچ شێوەیەکە؟

نورەی دوهەم

من ناکۆکیم لەگەڵ ئەنگیزەکەی ڕەزادا نیە.ئەو ئەیەوێت جێگایەکی خاڵی نیشان بدات بەڵام ناتوانێت بەڕێکی نیشانی بدات کە ئەو جێگا خاڵیە لەکوێدایە.بەبڕوای من کێشەیەکی سەرەکی لەباسەکەی ڕەزادا ئەوەیە کە کۆمۆنیزمی وەرگرتوە کە کێشەی لەنەبونی ئەڵتەرناتیڤی خەباتی یاساییدایە،دواتر دەڕوات کە کێشەی یاسایی خەباتەکەی لە جەماوەرەوە فێر ببێت.بەردەوام ئەمە بۆ من-کاتێک دەمانەوێت قسە لە سەردەمی خەفەکردن دەکەین-فشاری دواکەوتوترین توێژە کۆمەڵایەتیەکانە.

تۆ دەلێیت ئەکرێت بەرگری لەتۆمارەکان بکەین.ئەڵێم ئەگەر منیش کرێکاربم بەیەک تۆز سەرکێشی دەتوانم بەرگری لە کۆبونەوەی گشتی بکەم ئاشکرایە کە ئاسنتر لە بەرگری کردن لە تۆماری واژۆ،بەرگری کردن لە نەنوسینی تۆمارە.کاری کردەنیت ئەوێت؟بڕۆین بزنێک بهێنین و خۆمان شیرەکەی بدۆشین و شیرەکەی لەگەڵ نانی زەڕاتدا بخۆین و بانگەشەی بۆ بکەین!ئەڵێیت ناکرێت؟!سەرئەنجام غاندیش شێوەیەکە لە شێوەکانی  تێکۆشانی دژی بەریتانیا.بۆچی ئەمە نابینیت کە کەسێکی تر لەهەمان کۆمەڵگەدا،دەیەوێت باشتر بانگەشەی تێکۆشان بکات لەدژی بەریتانیا؟

ئەمەوێت بڵێم تۆ پێش ئەوەی بزانیت خۆتان بە سەرنجدان لە هاوسەنگی هێز و ئەو”کێشە یاساییانەی”کە لەکۆمەڵگەدا هەیە سەرو سامان بە چ جۆرە تێکۆشانێک ئەدەیت،کە ناتوانیت لەپەیوەند بە کیشەی کاری تودەییەکان* و هتدەوە قسە بکەیت.ئاشکرایە کە ئەوە کێشەی کاری کەسانێکی ترە.بەو شێوەیە نیە کە جەماوەرهەن،وشیاری لەبەردەمماندایە و خۆبەخۆش لەبەردەم ئەواندایە.زۆر باشە ئەو خۆی وادەر ئەکەوێت کە خۆبەخۆیی خەریکە بە ڕیگەی ئەکسەریەتەکان*،شێوازی یاسایی تێکۆشانەکەی بەرەوپێش دەبات.ئێمە چ دەربڕێنێکمان هەیە لە”شێوازی یاسای”پێشنیارکراوی حزبی کۆمۆنیست لەبەرانبەر بە”شێوازە یاساییەکەی”حزبی تودەدا؟یەکەم ئەمە ڕون بکەینەوە،دواتر هەموو باسەکان لەشوێنی خۆیاندا دادەنێن.

من ئەڵێم بایکۆتی شورای ئیسلامی لەسەر بنەمای پێناسە هەڵە نیە.حزبی کۆمۆنیست ئەتوانێت بڵێت مەڕۆن بۆ هەرەوەزی شورا ئیسلامیەکان.هەرەوەزی لەسەر ئابوریە ولە سەر بەفرگر.شورای ئیسلامی لەسەر جاسوسیە و لەسەر خەفەکردنی ئابوری.ئەمڕۆ مەبینەو سبەی لەبیرنەکەی.ئەمڕۆ کەهەڵبژاردنی شورای ئیسلامیە وکرێکاران هان ئەدەین بۆ بەشداریکردن تێیدا،سبەینێ کاتێک لیستی پێنج دانە کرێکاری چالاک  و کۆمۆنیست لەلایەن شورا وە ئاشکراکرد و لەفایلەکەدا هێنایانەدەرەوە،ئەویان “لەبر بونە شورای ئیسلامی” لە ئەندامێتی شورای واقیعی دەورەی داهاتودا بێ بەش دەکەن.ئەم شێوازە لێدانێکی مێژووی لەچینی کرێکار  ئەدات.

من ئەبێت بزانم ئەو شورا ئەیەوێت چکارێک بکاتـ؟ یەکێک ئەیەوێت وەسیلەی کۆنترۆڵی کرێکاران دروست بکات  بۆ بۆرژوازی.بەڵێ! کرێکاران ناچارن دەنگ بدەن.سەرئەنجام کەناڵێکە لەوانەیە ڕۆژێک بەفرگرێکیان بدەنێ.ڕۆژێک بەفرگریان ئەدەنێ بەڵام دەڕۆژیش ڕێگری لەمانگرتنەکانیان دەکەن.منیش ئەندامی شورام!؟دواتر هاوڕێ کرێکارەکەمان وازدەهێنێت لە شورای ئیسلامی دێنێت.تا ئەو کاتەی ئەوە لە یاسادا هەیە وکارکردن تێیدا کاری یاساییە،هاوڕێ کرێکارەکەمان لەوێدا دەمێنێتەوە؟بەدڵنیاییەوە نەخێر!

هەموو مەسەلەکە لەسەر ئەوەیە کە ئێمە بەرگری لەکام شێوازە یاساییە دەکەین؟ئەو شیوازەی کە ئێمە بتوانین بەرگری لێبکەین.بەوشێوەیە نیە کە کرێکار تەنها ئەرکی ئەوەیە کە بەرگری لە ڕەوایەتی کارەکەی خۆی بکات.سبەینێ ئەگەر لە لیستی واژۆ کەرانی دادخوازی نامەیەکدا بۆ ئایەتوڵامونتەزەری ناوی دەرچوو،لە ڕۆژی ڕاپەڕیندا چ وەڵامێکی کرێکاران ئەدەمەوە:من دەتوانم ببمە ڕابەری کردەیی ڕاپەڕینەکەشی؟

من دەمەوێت بزانم ئەو کرێکارە پیشڕەوەی کە وتی نەخێر ئەوە سیاسەتێکی ڕاست نیە،ڕۆشتن تۆماریان هێناو بەسەری خۆیاندا شکایەوە،وتی بەبۆچونی من ئەبوایە هەر لێرەدا مانمان بگرتایە،ئەوانەش هەر گوێیان لێ نەگرت و ڕۆشتن واژۆیان کۆکردەوە و پاش ئەوەی ئەو کارانەیان ئەنجامدا و بەشێوەیەک کە دەستیان لە قاچیان درێژتر گەڕانەوە ،کێ ڕابەریانە؟ئەمەوێت بڵێم بەو ئاسانیەش نیە کە شێوەی یاسایی باشە وئەبێت سودی لێوەربگرین!شێوازی یاسایی پەیوەندی بە هاوسەنگی هێزەوە هەیە بەڵام هاوسەنگی هێز شتێک نیە کە(وەکو بەشی پشک)لە سەرەوەی بنوسن”هاوسەنگی هێز”ئەمڕۆ لەسەدا حەوت ونیو!هەرکەسێک لێکدانەوەیەکی دەرونی وبابەتی هەیە بۆی.یەکێک بە هاوسەنگی هێزو بیرکردنەوەی لە پۆتانسێلی ئەم بزوتنەوەیە دەلێت:بەبۆچونی من مانبگرین،یەکێکش بەبێ باوەڕیەوە بەجەماوەری کرێکار دەڵێت واژۆ کۆبکەنەوە.

لەم بابەتەدا ناکرێت بەم فۆرمۆلەوە کە ڕەزا دەیڵێت بڕۆیت و مەسەلەکە یەکلایی بکەیتەوە؛چونکە هەر ئەمە ئەبێتە هۆی ئەوەی کە ئێمە لەگەڵ ئەو کرێکارانەی واژۆ کۆدەکەنەوە دورکەوینەوە… کرێکاران کە بۆ واژۆ کۆکردنەوە لەبەردەم ماڵی مونتەزەری کۆبونەوە،من ئەگەر کرێکار بم لەبەردەم کارخانەدا هەتا کۆتایی دەڵێم مەیکەن،ئەوە کارێکی هەڵەیە.کرێکاران مەبەنە بەردەرگای مونتەزەری بۆ پاڕانەوە.لەوانەیە ئەمڕۆ دەستی بەزەیی بەسەرو گویتاندا بهێنێت،ئەبێت سبەینێ زۆرێکیان بگیڕنەوە ،دەڕۆن ودەیکەن؟سەرئەنجام سبەینێیەکیش لە کارخانە هەیە،دوسبەیش لە کارخانە هەیە.منیش کە هێشتا نەمردوم.دەڕۆم وئەڵێم:خۆبینیتان ئەبوایە مانتان بگرتایە؟

لەبەرانبەر شورای ئیسلامیشدائەڵێم کۆبونەوەی گشتی.دەتوانم بەرگری لە ڕەوایەتیشی بکەم.باشە ئەبێت فشار بهێنم هەتا بەرگری بکەم.هەر بەو ئاسانیەش نیە کە بکرێت بەرگری لە واژونامە بکەیت.بەڵام کرێکاری پێشرەوترو تێکۆشەرتر بەکەمێک زیاتر فشار هێنان بۆ خۆی دەتوانێت بەرگری بکات.بلێت کاکە ئێمە کۆ دەبینەوە.دەوڵەت دژی ئەوەیە کە کرێکاران لەژێر سەقفێکدا کۆببینەوە؟ئەگەر دەوڵەت بڵێت بن دژم،کە وەک ئەمیر دەلێت ڕەنگە بۆ واژۆ کۆکردنەوەش بڵێت ئیستا کاتی نیە.ئیمام وتویەتی ئەوانەی کە واژۆنامە دەنوسن لە مونافیقیش سەگترن.چی بکەین ؟ئەوە بابەتی من نیە کە ئەو چ مامەڵەیەک لەگەڵ کاری قانونی جێگەی بەرگریدا دەیکات!

دوێنێ بەشێوەیەک سەری هەڵداوە کە گوایە دەکرێت بڕۆیت ولەگەڵ وەزارەتی کاردا قسە بکەیت،بەڵام ئەمڕۆ هەرکەسێک لەگەڵ لیستی واژۆدا بڕواتە بەردەرگای وەزارەتی کاردا دەستگیر دەکەن.من چ کارێک بکەم؟بەرهەمی ئەم چالاکیە ئەبێت شتێک بێت بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوە کە سەرکەوتوە یان نا،چینی کرێکار شتێکی لە لایەنی یەکێتیەوە بەدەستهێناوە.ئەگەر شکستیشی هێنابوو ئەوە دوبارە بەهەمان شێتوەیە.

هەربۆیە من دەڵێم جیاواز لە ئەڵتەرناتیڤە واقیعیەکانی حزبی کۆمۆنیست سەبارەت بە شێوازی یاسای هەڵسوڕان هێشتا ناکرێت ئەم باسەکە بگەیەنیتە جێگایەک.پیاهەڵدانی ئەم جۆرە کارە و لەو لاشەوە دێژکردنەوەی ئەم باسە تەنانەت بۆ پاساوی  نوسینی لیستی واژۆکۆکردن بۆ سەرانی ڕژێم دەیبینین،ڕژێمێک کە هەموو کرێکاران بەشێوەیەکی بابەتی دەیبینن کە خوێنی چینی کرێکاری کردوەتە شوشەوە،پاساوەکان تەنها لەسەر بنەمای سنوردارکردنی کاری یاسایی و شیاوی بەرگری لێکردن بەس نیە. ئەبێت ئاشکرا ئەو کارە یاساییە بۆچی لە ڕاستای بەرژەوەندیە درێژ ماوەکانی چنی کرێکارداهەیە.ئەبێت بەو لایەنەکەش نیشان بدەیت،ئاغا گیان بۆ نمونە تۆ کە دەڵێیت وەرن با سەیارەکان بشکێنین هەڵە دەکەیت،من کە دەڵێم ئەوکارە بکە ڕاستە،بەڵام هەر بەو بەرژەوەندیانەوە کە تۆ بەشوێنیانەوەیت.ئەگەرنا بە بۆچونی من تۆمارەکە،ئەودیوی کۆتایی و سنوریێک تێدەپەڕێنێت کە بتوانێت جێگای پەسەند بێت.لەباسەکەی ڕەزادا ئەسڵەن ناکرێت پێناسەی سنور بکەیت.

ئەوە بۆیە لە باسەکەی حاجی جەوادیش تێگەیشتم.حاجی سەید جەوادیش لە ڕۆژی خۆیدا نامەی دەنوسی بۆ ڕابەری عەمەلی تویژێک…حاجی سەید جەوادی نامەیەکی تریشی نوسی بوو بۆ شا،نامەیەکی تریشی نوسی بوو بۆ شا.لە سبەینێی ڕاپەڕیندا لەبەر ئەوەی کە حاجی جەواد نامەی بۆ شا نوسی بوو،لە کۆڵانەکەدا بەدوایدا دەگەڕان بەهەرحاڵ ئەم دۆخە لە کۆمەڵگەدا دێتە پێشەوە.ئاستی تێکۆشان زۆرتر دەڕوات و ئەو حزبەی کە بەنامە نوسین بۆ ئیمام خۆی سەرقاڵ کرد بوو سەبارەت بە بەندیخانەی جیم،ناودەبرا ئیتر شتیکی لێ نامێنێتەوە.ئەمەوێت بلێم ئاڵۆزیەکان زۆر زیاترن لەوەی رەزا دەیخاتە ڕوو،لەناو ئەم بابەتەدایە.

نۆرەی سێهەم

سەبارەت بەوەی کە ڕەزاو خەسرەو ئەیانەوێت چ شتیک پیشنیار بکەن قسەناکەین.ئێمە سەبارەت بەو شتە قسە دەکەین کە پێشنیار دەکرێت کەسێک دەتوانێت بێت و بەخایاڵی خۆی سەرقاڵی بەرگری لە بەشداری کۆمۆنیستەکان بێت.بەڵام لەکردەوەدا باری دەروازە بۆ ڕیفۆرمیزم بخاتە سەرپشت.منیش بەو هۆیەوە ڕەخنە لە فۆرمۆل بەندیەکەی دەگرم.هەڵبژاردنی ئەوەی کە ئایا لە نێوان ئەم دوو باسەدا، لایەنی ئەو باسەی کە هەر چۆن بێت بەدوای کونێکدا دەگەڕێت لەکارەکەی ئێمەدا بەڵام سەد کون لەباسەکەی خۆیدا هەیە(باسەکەی پێشومان)،سەرئەنجام دەبێت یەکێکان هەڵبژێریت.من ڕەخنەم لە باسەکەی ڕەزا ئەوەنیە کە بۆچی باوەڕی بەوەیە کە کۆمۆنیستەکان ئەبێت لە شێوازی کاری یاسایی و ئاشکرای هەڵسوڕاندا بەشداری بکەن و ڕاستیەکەی بزانن کە ئەم کارە مانای چیە.ئەگەر ئەو ڕستەیەی بوتایە هەمومان چەپڵەمان بۆ لێ ئەدا.پاشان کەدەستی کرد بە ڕونکردنەوەی،گەیشتین بەوەی کە ئەبێت بچینە پای نامە نوسینیش،لەپێشیشیەوە بین،کاریکی زۆر باشیشە،سەرئەنجام جەماوەر لەوێن و ئێمە چی دەکەین وفڵان و …کە ئەوانە هێواش هێواش لە زەینیەتی مرۆڤ دور دەکەوێتەوە.

من ئەڵێم ناکرێت بەم چەکە بچیتە جەنگی پۆپۆلیزم و گۆشەگیریکردن ببینەوە،بە چەکێک کە لایەن وەڵامەکەی پێیە.بابە گیان ئێوە کە زۆر شۆرشتان کردوە!کرێکار دەلێت لە مەیدانی سیاسیدا لە هەڵسوڕانی عەمەلیدا لە پەنای حزبی تودەدا وەستاون.پێم دەڵێت ئەو کارانەی تۆ دەیکەیت هەڵەن هەر بەوشێوەی کە حزبی تودەش سێ ساڵ پێشتر بەمنی وت.! کە دەگاتە بابەتی شۆڕشگێڕیتان لەم ناوەدا چی ڕویدا؟بەرژەوەندیە کۆمۆنیستیەکانتان لەم نێوەدا چی لێهات؟بنەما پایەییەکانتان چێ بەسەرهات  کە وشیاری چینی کریکارە، کە لەم نێوەدا ئەبێت بچێتە سەرەوە و یەکگرتوییان زیاتر ببێت؟بەبۆچونی ئێوە ئەگەر دەستەیەکی تر لە بەرانبەر دژایەتی بەشێکی تر لە کرێکاراندا واژۆ کۆبکەنەوە و بیبەنە بەردەم مونتەزەری،چینی کرێکاریان یەکگرتو کردوە یان پەرتەوازە؟بۆچی تەنها کاتێک ئێمە بەکریکاران دەڵێین بەڕێبازی ئێمەوە پەیوەست ببن،نامەمان ناوێت،بوینە هۆکاری پەرتەوازەیی و حزبوڵا کە کرێکاران دەبەن بۆ ژوری مونتەزەری نابنە هۆکاری پەرتەوازەیی؟چونکە جەماوەر لە پشتی خۆیانەوە دەبینن؟!هەموو ئەو پرسیارانە بۆ هەموان دێتە پیشەوە.

سەبارەت بە مەسەلەی کاری یاسایی بە بۆچونی من ئەمیر پەنجەی خستە سەر خاڵێکی گرنگ.ئەڵیت یەکەمجار کاری’ئاشکرا”لە”یاسایی” جیابکەیتەوە.ئەوەی ئێمە باسی دەکەین کاری”ئاشکرایە”/یاسایەک لە ئێراندا نەماوە هەتا ئێستا بکرێت ئاوێزانی ببیت.ئەو شتەی کەماوە زۆر لاوەکی و پەراوێزییە.زۆر پەراویزیە.واتە هیچ کام لە توێژە کۆمەڵایەتیەکانیش نەیانتوانیوە کە بەپشت بەستن  بە پرۆژە یاسایەک یان مادەیەکی یاسایی  خەبات بکەن.تەنانەت بۆرژوازی کە لە بەرامبەر  یاسا بەڕەسمی ناسراوە و بیناکانیشی خۆیان خاوەنین،کاتێک دەستی بەسەردا دەگرن.ناتوانن پشت بەیاسا ببەستنئەگەر قسە لەبارەی بزوتنەوەی جیهانیەوە دەکەیت ئەوە قسەیەکی ڕاستە.تێکۆشانی یاسایی پێگەیەکی زۆر گرنگی هەیە.لەئێران خەباتی ‘یاسایی” لەگەڵ”خەباتی عەلەنیدا”هەمیشە دوو دانە شتتی جیاواز بووە و ئەگەر بمانەوێت مانای تایبەتی وشەکە قسە لە “یاسا”بکەین ئەبێتە “دەوڵەت”،کاتێک بەو شیوەیە دەیبینین پرسیارەکە ئەگۆڕێت بۆ ئەمە ئایا لە “ڕێڕەوی دەوڵەتی”وە کەڵکی لێوەردەگرین بۆ خەباتەکەمان یان نا؟بواری .”دادگا”؟شورای ئیسلامی کارگەیە. ئەمەیە ڕێکاری قسەکردنتانە..باس لەسەر “ڕێگای یاسای”نیە،باسە سەبارەت بە”ڕێڕەوی دەوڵەتە”.لەبەر ئەوەی ئیتر  لەدەرەوەی دەوڵەتدا یاسا هیچ شتێکی بابەتی نیە.لانی کەم لە کۆماری ئیسلامیدابەو شێوەیە.ئەگەر بڕیاربێت وەڵام بەو پرسیارە بدەینەوە.من ئەڵێم سود لە”بواری دەوڵەتی”کۆماری ئیسلامی وەرنەگرین.بایکۆت هەر لە ئێستاوە!ئەمە بۆچونی سیاسی منە.

ئایا ئەم قسەیە بەو مانایەیە کەسودوەرگرتن لە شێوازی ئاشکرا و ڕەوای تێکۆشان،شێوازێک کە کرێکاران دەتوانن سودی لێوەرگرن و تەنانەت دەوڵەتیش نەتوانێت بەری پێبگرێت و تۆمەتباریان بکات بە پیلانگێڕ.بە ئانارشیست و سەرنگونیان بداتە پاڵ،یان تۆمەتباریان بکات بەلاوازکەری حکومەت،سود وەرنەگرین؟من دەڵێم با سود وەربگرین.ئەوانە زۆر لێک جیاوازن لە گەڵ ئێراندا .ئەمڕۆلە ئێراندا هیچ مانگرتنێکی یاسای بونی نیە ئایا ئێمە بەرگریمان لەوانە کردوە؟بەرگریمان کردوە.هەموو مانگرتنەکان”نایاسای “ین بەڵام “ئاشکرا”ن و لەبەر چاوی هەموماندا ڕوی ئەدا و ئێمەش ئەڵێین ئەبێت پشتیوانی لێبکرێت.جیاوازی دەڕواتە سەر ئەو شوێنەی کە بەشێک لە چینی کرێکار کە بۆ سەردەمانێک تودەییەکانیان لەگەڵدا بوو،ئەیەوێت دەست بۆ کارێک بەرێت پێچەوانەی بەرژەوەندی چینی کرێکارە..کۆمۆنیست لەو دۆخەدا چکارێک دەکات؟بەبڕوای من لەدەرەوەی ئەم جوڵانەوەیەوە دەوەستێت.ترسان لە دورەپەرێزی سنوریکی هەیە،لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا مانای هەیە.

شورا کرێکاریەکان بڕیار ئەدات کە تەقە لەخۆپیشاندانی بەلەشەفیکەکان بکەن.من ئەگەرئەندامی ئەو شورایەبم دەست لەکاردەکیشمەوە.سیاسەتی مەنشەویکی بەسەر شوراکاندا زاڵەو ئەڵێ ئەم خۆپیشاندانە نایاساییە.لێیدەن و سەرکوتی بکەن.باشە مەگەر لەم جۆرە شورایانە دەوریان نەبوو لە سەرکوتی{یەریڤان؟} و کوشتاری بەلشەفیەکاندا؟دەوریان هەبوو بونە هۆی پەراوێز کەوتنی شوراکان.هەرکەسێک ئەو ڕۆژە دەست لەکار کیشانەوەی پیشکەش کردبێت سبەینێ لەسەری ڕاپەڕیندا بوو.کەوایە ترس لە کەوتنە پەراوێزێش سنوریکی هەیە.تێڕوانینێکی چینایەتی-کرێکاری پێویستە کە ئەوە دیاری بکات کە چی کارێک مرۆڤ پەراویز دەخات و چی کارێک نایخاتە پەراوێزەوە.

خۆی هەر ئەوەی کە جەماوەر ئێستا  لێرەن هیچ شتێک دیاری ناکات.باشە دوێنی جەماوەر لەڕیزی ڕیفراندۆمی کۆماری ئیسلامیدابون.ئەگەر بمانەوێت کۆتای وسنور و عەنتیکەییەکانی باسەکە بەدرێژی وەربگرین،ئەبێت ئەمەش بڵێین:”جەماوەر لە ڕیفراندۆم بون”،”لەشکریان بۆجەنگ ئامادە دەکرد”،لە فڵان و فیسار بون،لە هێرشی سەر کوردستانیشدا هەبون…ئێستا من چی کارێک بکەم؟ئێمە لەدەرەوە دەوەستین،ئاشکرایە!کاتێک هەموان دەیانوت،بەنی سەدر یش دەیوت کە ئای کوردەکان جیا خوازن،زۆر باشە جەماوەرێکی فراوان خۆشباوەڕ بون و باوەڕیان بەقسەکانی کرد،سەرئەنجام ئەبێت لەسەر چوار ڕیانێکدا بوەستیت ولە پەراوێزەوە بلێیت’مافی میللەت لە دیاریکردنی چارەنوسی خویدا”_بەم کارەت لە خودی چەپی ئەو کاتەش دەکەوتیتە پەراوێزەوە…ئەبێت  بوەستی و هەرئەمە بڵێی…دوای شەش مانگ ئاشکرا دەبێت.پاش شەش مانگ هیچ شتێک لەوانە لە مێژودا نامێنێتەوە،بەڵام تۆ دەسەڵات وەردەگریت.

کەوایە ئەم باسە سنورێکی هەیە.سنورێکە کەم نیە،باسێکی چونایەتیە.ئەوە کوێی ناکۆک نیە لەگەڵ پرەنسیبە بنەماییەکانی کۆمۆنیزم وبەرژەوەندیەکانی چینی کرێکاردا؟کۆمپانیای هەرەوەزی دەوڵەتی،ئەگەر  دەوڵەت تەنها هەرەوەزی-دروستکردوە من ڕازیم بچینە ناویەوە،لەبەر ئەوەی ئەوکاتە ئەبینین کە ناکرێت ئەو مرۆڤانە بکڕیت،ناکرێت ئینسانەکان بۆگەن بکەن،ئەو کەسە کاتێک لەو کاتەوەی کەلە هەرەوەزی بووە.ئەیەوەیت مافی کریکاران وەربگرێت وبیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکانی.شورای ئیسلامی بابەتەکەی شتێکی ترە.باسی تێکۆشانی سیاسیە.شورای ئیسلامی ڕیکخراوی زەردی دەوڵەتیە.لە قسەکانی ڕەزا واتێگەشتم کە ئیتر هیچ پێویست بە”نەخۆشی چەپ ڕەوی منداڵان لە کۆمۆنیزم”یشدا ناکات-واتە ڕەخنەی لینین لەم جیگایە-لەو باوەڕەدایە کە ئەبێت بڕۆینە ناو ڕێکخراوە زەردەکانیشەوە!ئەبێت بڕۆینە ناو هەموو شتێکەوە!لەکۆتاییدا هیچ ڕوینەدا!

ئەپرسیت بۆچی لەسەرەمی شادا نەڕۆشتمە سەندیکا؟بەبۆچونی من دەبوایە نەڕۆشتمایە!کۆمۆنیستەکان نەدەبوو ببنە ڕابەری سەندیکاکانی زەمانی شا ئەگەر سەندیکاکان دەوڵەتی بوون،بەڵام سەندیکاکانی ئەو سەردەمە ناناسم.یان لە شیلی…مۆڵەتم بەرێ،ئایا ئێمە ئەمڕۆ لەسەندیکا کرێکاریەکانی بوڵغاریا ببینە ئەندام کە ئەندامێتیەکەی لە سۆڵیدارێتی واوەترە؟هەر ئێستا یەکێتیەکان بەشێکن لە سەندیکای دەوڵەتی.ئایا من وتۆ دەچین بۆ یەکتی دیموکراتی مەعدەنچیەکانی یورکشایەر یان نا؟ناڕۆین.ئەو هەموو کرێکارە دەنگ ئەدەن و ئەڕۆن ئەبنە ئەندام.منیش لەگەڵ ئەواندا دەڕۆم بۆ ئەوێ؟زۆر باشە من لە پەراویزدام چارەسەر چیە؟

ئەمەوێت بڵێم کە باسی پەراویز کەوتن باسێک نیە کەتەنها لەسەر بنەمای ئامادەکردنی خێراو دەمودەستی ئەمڕۆی جەماوەری کرێکار و دانانیان لەپشتی ئەم یان ئەو ڕیبازی دیاریکراودا.لە تێکۆشانیکی کردەییدا مانای دەبێت و جاریک ئەبێت لە پێناو جەماوەری بوندا خۆت بخەیتە پەراویزەوە،وەک بەلشەفیەکان لەبەرانبەر شەڕی نێو نەتەوەییدا.کرێکاری ڕوسی کەلە پشتی ڕیبازی شکستخوازیدا نەبوو.کرێکاری ڕوسی بەلای زۆرەوە لەسەر ڕێبازی بەرگری شۆڕشگێڕانەی مەنشەفیەکان بوو.بەلشەفیەکان وتیان نەخێر شکستی تزاریزم.

ئاڵۆزی باسەکە لێرەدایە.ئەوشتەی کە ڕەزا دەیەوێت بەم بەڵگانە پەنجەی لەسەردابنێت،لەبەرانبەر هێرشی خاڵی بەرانبەردا بێ توانایە.باسەکەی من ئەوەیە.پێشتر لەسەر ئەو خاڵانە قسەی زۆرمان کردوە.واتە ڕازیم بە بنەمای باسەکە خۆی،مەسەلەی کاری ئاشکرا-یاسایی کۆمۆنیستەکان،بەڵام کاتێک ئەوبەرگریانەی لێی دەکرێت بەرگریەکە کە ناتوانێت سنوری خۆی لەگەڵ ڕیفۆرمیزم وئۆپۆرتۆنیزمدا بکێشێت(گوێی شەیتان کەڕبێت!)،ئینسان دەتوانێت چ بڵگەیەک بهێنێتەوە لەبەرانبەریدا؟بە لەبەرچاوگرتنی ئەو خاڵە ئیجابیەی کەلەم مەسەلەیەدا دەخریتە ڕوو،ناتوانین ئەم فۆرمۆلبەندیە پەسەند بکەین کە ڕینمایی بەکرێکاران بدەن کە ئەگەر واژۆ کۆدەکەنەوە،بەدڵنیاییەوە ئێوەش بڕۆن!پاشان ئەبێت دانیشین و لەسەر یەک بەیەکی ئەم حوکمانە قسەبکەین.

خەسرەو دەلێت کاتێک هەیە کە جەماوەری کرێکار دەڕوات،پاش هەموو باسەکانی ئێمەش دەڕۆن.من دەڵێم  زۆر باشە دەڕۆن.ئەو دەیەوێت بڕوا،چی بکەم؟ کێ وتویەتی کە کۆمۆنیستەکان لە هەرکات و هەر قۆناغێک و لەهەر سەردەمێکی ژیانیاندا ئەبێت جەماوەری بن؟جەماوەری کرێکاری ئەڵمانیا شوین فاشیزم کەوتن،کۆمۆنیستەکانیش ناچار بون کە بۆماوەیک لە لەپەراویزدا جەماوەری چیندا  بمێننەوە.ئیستاش کاریگەریەکانی چارەسەر نەبووە،هیشتاش لە ئەڵمانیا حزبێکی کۆمۆنیست کە بەکەڵک بیت بونی نیە.

ئەمە سنورێکی هەیە و بەبۆچونی من ئەو سنورەش کۆمەڵەشتێک دیاری دەکات.من ئەگەر لەوبڕوایەدابم کەئەگەر بمانەوێت ئەم باسە بەجێگەیەکی مەنتیقی بگات.ئەکەم ئەبێت شرۆڤەیەکی دروست بکرێت بۆ یاسا لە ئێران،کە قسە لە تێکۆشانی یاسای دەکەیت یان ڕیکاری دەوڵەتی؟دووهەم یاسا خۆی چەندێک شتێکی جیگای پشت پێبەستنە؟پاشان لەوەش گرنگتر>تێکۆشانی ئاشکرا و باسی هاوسەنگی هێز.من ئەلێم کاتێک کرێکارێک لە ئێران دێت و ئەڵێت مافی خێزانێکی چوار نەفەری حساب بکەن،دەتوانێت کۆمۆنیستێکی زۆر ئاگر ئاسا بێت.ڕێکخراوی بەناو چەپی ئێرانی لەوانەیە بەمە بڵێت سازشکار.خۆم بەتەواوەتی ئەم باسەم قبوڵە.بەڵام بەبڕاوی من ئەمە باسێکی ترە.باسی بونە ڕابەری کردەیی چینی کرێکار.بەلام جێگایەک کە تێکۆشانەکەی نەک بەتەوای ئەو دروشمانەی کە بۆت نوسیوە،بەڵکو هەندێک لە بەشەکانیدا خەریکیت،نزیک دەکاتەوە.

ئەم باسە باسێکی دیاریکراوەو بەو بەڵگانەی کە هێنراونەتەوە ناگەڕێتەوە،من پێموایە ئەگەر ڕەزا بیەوێت ئەو باسە بەتۆکمەیی بخاتە ڕوو بەلای کەمەوە ئەو بەڵگانەی من و حەمید لیرەدا هێنامانەوە.هەموو ئەوە بووە کە سنوری ئەم بەڵگەیە لەگەڵ ڕیفۆرمیزم وئۆپۆرتۆنیزمدا ئاشکرابێت و ئەگەر نا  ئەم قسەباسە خۆی بەو مانایە،گرێ لە کاری کەسێک ناکاتەوە.

نۆرەی چوارهەم

جیاوازیەک کە لەگەڵ باسەکەی ڕەزادا هەستی پێ دەکەم لەسەر مامەڵەی بێسەروبەرانەو بێ ئاگایانە بە خودی ئەو فۆرمەلاسیۆنانەیە کە ئەیەوێت،نەک ئەو نیازەی کە لەسەرەتای باسەکەمدا وتم.ئەو نیازەی کە دەیەوێت ڕونی بکاتەوە،خۆشی هەروا دەڵێت:”من ئەم لاوازیەم بینیوەو ئیتر دەڕۆم.ئەگەر کەسێک وابیر دەکاتەوە کەمن لەئاکامدا ڕژان وپژان وەکو حزبی تودەم لێ دێت.بابێت وبڵێت چی کارێک نەکەم ئەگینا من دەڕۆم”.بابە گیان هەر ئەم بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆی ئێوەشدایە کاتێک لەگەڵ کاروانەکەدا بەرەو لای ئەو مەسەلانە دەڕۆی کە پێت وایە خاڵی لاوازی حیزبە،ئەبێت ئاگات لەخۆت بیت کەلەڕەخنەکەتدا هاوشێوەی حزبی تودە،هاوشێوەی ئەکسەریەت،هاوشیوەی کەسوکاری زیندانیە سیاسیەکانتان بەسەر نەیەت.ئەمە  هونەری نیە کە ئینسانێک لاوازی دیاری بکات و لەگەڵ کاروانەکەدا بڕوات.میژووی تەواوی کۆمۆنیزم هەر ئەوەیە…دەرئەنجام کاتیکیش لەگەڵ کاروان دەڕۆیت بەرەیەکی یەکگرتوو پیکدەهینیت،پاشان لەگەڵ کاروانەکە لەهەمان بەرە دێیتە دەرەوە و ئاورێک لە توێژەکانی تر ناداتەوە کە چۆن خەریکن ژیان بەسەر دەبەن و چۆن خەریکی تێکۆشانن.

لەگەڵ کاروانەکە دەڕوات دەبێتە سکتاریست و دواتر لەگەڵ کاروان دەڕوات و دەبێتە پەڕلەمانتاریست و سەرئەنجام هەربەوشێوەی لەگەڵ کارواندا لاوازیەکی بینیوەو ئیتر ڕۆشتوە.ئەوە بەرپرسیارێتی من نیە کە رژواو پژاویەکانی پشت سەری ئێوە لە حیزبی کۆمۆنیستدا کۆبکەمەوە.ئیوە ئەبێت خۆتان فۆرمۆلبەندیەکتان هەبێت کە بتوانیت خۆت بەرگری لێبکەیت.ئەو هێرشەی کە ئەمڕۆ دەکرێتە سەر ئێوە،هەمان ئەو هێرشەیە کە سبەینێش دەکرتە سەرتان.”من ئیتر نازانم” و”من ئیتر تێناگەم” و”ئەگەر کەسێکی تر قسەی هەیە بابێت و بیکات”کە وەڵامی باسی کەسێک ناداتەوە کە خەریکە لە ناوەوە  و دەرەوەی بزوتنەوەی کریکاریدا ڕەخنە لە ئێوە دەگرێت.

دواتریش جۆرە هەڵسوکەوتێکی بەبڕوای من دەمارگیرانە بۆ نمونە”نادر وتویەتی کە کۆمۆنیستەکان ئەبێت ئەڵتەرناتیڤی ئیسپاتیان هەبێت”.زۆرباشە من دەلێم ئەم ئەڵتەرناتیڤەم نیە کە ئەوە دەڵێم.من کە نەم وتوە کۆمۆنیستەکان ئەڵتەرناتیڤی ئیسپاتیان هەیە و ئێوە بۆچی ئەو کارە ناکەن.ئەڵیم باس،جیا لە ئەڵتەرناتیڤی ئیسپاتی تۆ خۆت ،بێ مانایە.باسەکەی تۆ خۆت بێ مانایە،لە پەراوێزدا لە ئەڵتەرناتیڤی ئیسپاتی

ئەگەر لەم باسەدا ئەڵتەرناتیڤی ئیسپاتیت نیە وبەکردەوە خۆبەخۆ،تودەیی،حاجی سەید جەوادی هاوشێوەی خەڵک دائەنێیت ئەو کاتە من لەگەڵ ئەوە جیاوازیم هەیە.من ئەڵیم باسەکەی تۆ بەبێ خستنەڕوی ئەڵتەرناتیڤی ئیسپاتی تۆ خۆت،بێ مانایە ،لەپەراویزدا لە ئەڵتەرناتیڤی ئیسپاتی.

ئەلییت من ئەم ناتەواویە ئەبینم و دواتر مۆرێکی پەسەندکردن ئەدەیت خوارەوەی  تۆماری واژۆکە،مۆری پشتیوانی بۆ شورای ئیسلامی.بەملاو بەولا و دانە دانە…ئەلێم هەڵەیە،ئەوە نەبوو بە باس،ئەوە نەبوو بەباسی کۆمۆنیستی.ئەگەر ئاگادار نەبیت.ڕەزا ئەلێت  باسەکەی من هاوسەنگی هیزو تێکۆشانی ئاشکرایە،کارم بەوەنیە ناوی چیە،کارم بەوەنیە فۆرمۆلبەندیەکەی چیە،تۆ بڕۆ فۆرمۆلبەندیەکەی بدۆزەرەوە،ئەگەر ئەشتەویت ناوی بنێ کاری یاسایی…نەخێر! هەموو ئەوانە کاری کەسێکە کە خەریکە تیئۆری بۆ هەڵسوڕانێک دادەنیت،هەموو ئەوانە بەناوی ئەوکەسە خۆیەوەیەتی.

ئەوە ئێوەن کە ئەبێت سنوری کاری یاسایی و ئاشکرا لەباسەکەتاندا ئاشکرا بێت،نەک ئەو کەسەی کە ئەلیت لە باسەکەی تۆدا سنور ئاشکرا نیە،ئەلێیت زۆر باشە تۆ بڕۆ ئاشکرای بکە،ئەوە کە ئیتر ئەوە کەنابێت!تۆ ئەبێت سنوری کاری ئاشکراو کاری یاسای لە باسەکەتدا ئاشکرا بێت ئەگەرنا ئەو کەسانەی کە ئەلێیت ئاگاداری منیان کردوە، ئەمیرو غوڵام،زۆر باشە ئەوانیش خەریکن ئەڵێن ئیتر بەو باسە دەبیتە ریفۆرمیست.

پاشان بەشێوەیەکی لێهاتوە کە گوایە! سوکایەتیەک ڕویداوە لەبەر ئەوەی کە ئینسانەکە هەوڵی داوە لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزمدا سنور بەندی بکات.عەجایب!ئەوەی کە دەیەوێت دوبارە لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزمدا سنوربەندی بکات!ئاشکرایە کە دەیەوێت لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزمدا سنوربەدی بکات.هەر ئەو باسانەی تۆ کە دەتەوێت لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزمدا سنوربەندی بکەیت کارەکەی بەئێرە گەیاندوە.نا!لەبنەمادا شتێکی وانیە.بێگومان هەوڵی ئێمە ئەوەیە کە لەوجێگەیەدا لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزمدا سنوربەندی بکەین کەلەبەردەم جوڵانەوەی بەڕاستی کرێکاریمان دەگرێت.

ئەوەی کە پۆپۆلیستەکان بەناوی خەبات لە دژی ئۆپۆرتۆنیزم و حیزبی تودەو هیترەوەخۆیان پەراویز خستوە باسی خۆیەتی.ئەم، حزبی کۆمۆنیستە چونکە ئەیەوێت بەرەو لای کریکاران بڕوات چاوپۆشی لە هەوڵدان بۆ سنوربەندی لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزم و ئیکۆنۆمیزمدا ناکات.چونکە ئەوانە مەیلیە واقیعیەکانن و نمونەکانیشیمان لە ناوچینی کریکاردا هەیە بەوهۆیەوە بەڵێ،من ئەڵێم  ئەبێت سنور بەندی بکەین لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزمدا.ئەرکەکەشی هەر لەئەستۆی تۆ دەزانم کە خەریکن ئەو باسە پیشکەش دەکەیت بۆ چینی کرێکار.من کە هیشتا بڕیاریکم نەداوە تاشتێک بڵێم. تۆ ئەبێت لەباسەکەتدا سنوربەندی لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزمدا بکەیت.

هەر ئەو کارە ئەگەر من بێم بیکەم چکارێک دەکەیت؟ بێم یەک وتاری تر بنوسم کە ئاماژە بە هەندێک دەریچەی تر بکەم،لەگەڵیشیدا ئەوە ئاغا گیان نەکا لە کارەکانتا وەکو حزبی تودەت بەسەر بێت،نەوەکو چینی کرێکار ڕاکێشن بۆ  بەردەم دەرگای بۆرژوازی بۆ پاڕانەوە،نەوەکو زانایانی بەماریفەت بکەیت بە پاریزەرو سەروەسێتی چینی کرێکار…دواتر تۆ دێیت و دەڵێیت کە”پاش پەرواێز کەوتن چی ڕوئەدات؟”من ئەلێم ئەوە کێشەی من نیە،تۆ بڕۆو کێشەی پەراویز کەوتن چارەسەر بکەن،پەیوەندی چیە بەمنەوە! تا ئێمە هاتین هەتا بڵێین  وەکو تودەییەکانتان لێ نەیەت، دوبارە لەگەڵ هەمان بابەتی کۆنی کە” چینی کرێکار چی لێ دێت” هاتونەتە سۆراخی ئێمە!ئیتر ئەمە نەبوو بە پلمیکی سیاسی!ئێمە خەریکین ئەوخاڵە لاوازانەی کەلە باسەکەی تۆدا هەیە دەخەینە ڕوو کە بەهەر ڕادەیەکیش ئامانجێک کە ئەتەوێ  ڕونی بکەیتەوە ڕاست وپیرۆز بێت،دوبارە ئەوەی کە ئەم خاڵە لاوازانە بشاریتەوە ئێوە ڕزگار ناکات.هەر چەند دانە وتاریش بنوسیت کە ئەو هەڵوێستانەی تێدا بێت لە بزوتنەوەی کرێکاریدا بەپێچەوانەی خۆی دەشکێتەوە.شتێکی تری لێ دروست دەبێت.

بەهەر حاڵ لە باسی هاوسەنگی هێزوشێوازی تێکۆشاندا وابیرناکەمەوە کە باسێک بێت کەمن شەخسی خۆم لەگەڵیدا ناکۆکبم،لەوباوەڕەدانیم کە ئەمیریش لە دژی بێت،لەبنەمادا ڕەزا خۆی دەزانێت کە بڕیار بوو من بۆ ژمارەی پێشوی کۆمۆنیست ،سەبارەت بەهاوسەنگی هێزو شێوازی تێکۆشان لەسەر هەمان ئەو ڕێبازەی کە هەمانە بنوسم.دواجار لەناکاو کاتێک کەسێک لەهەمان مەکتەب،بەهەمان ئەنگیزەوە دێت ودەڵێت  ئەو باسەی کەتۆ دەیکەیت،کاتێک بڵاو دەبێتەوە،سنوری ئێمە لەگەڵ ئەکسەریەت و تودەییەکاندا زۆر کەم ڕەنگ ئەکاتەوە،هەر ئەو وەڵامە ئەداتەوە کە بە پۆپۆلیستەکانیشی ئەداتەوە،بەبڕوای من ئیتر ئەوە پلمیکی دروست نیە بەهەرحاڵ ئەو شتەی کە ئەبێت لێرەدا ڕون بێت ئەوەیە:ئەم باسە بەم فۆرمەلاسیۆنانە وەڵامدەرەوە نیە.باسەکەی ئێمە ئەوەیە بەم فۆرمەلاسیۆنە بۆی گرنگ نیە کە کاری ئاشکرا لەگەڵ کاری یاسای لە ئێراندا جیاوازی هەیە،بۆی گرنگ نیە کە ئایا شێوازی کاری یاسای لە زنجیرەیەک پرەنسیبە کۆمۆنیستیەکان بە پرەنسیبەکانی بەرژەوەندی چینایەتیەوە سەرچاوەیان گرتوە یا تەنها هەر ئەوەی کە یاساییە بۆی مەسەلەیە  یان ئەوەی کەئێمە شارەزا نین بۆی بوەتە مەسەی لە…باسێک کە ئەم خاڵانەی بۆ گرنگ نیە،باسێکی لاوازە و بەشکستی خۆی کۆتایی دێت.تۆ دەتەوێت چ جۆرە بەشداریەک لە چینی کرێکاردا بکەیتە باو؟هەر جۆرە بەشداریەک؟من هاوڕای نیم.بەشداری لەناو چینی کرێکاردا کارێکی قورس نیە،ئەنجومەنە ئیسلامیەکان خەریکی ئەوکارەن.بەڵام ئێمە خەریکین بەشوین جۆریک بەشداریکردنەوەین ئێوە بەپێی پێناسە چونکە زۆر عاشقی بەشداری کردنی خۆت  لەپێناسەکردنی بواردوە.ئەم باسە تەواونیە.ئەمە وەڵامێکە کە ئێمە خەریکین بەو باسەی ئەدەینەوە.

تێپەڕ بونمان لە بابەتێکی پۆپۆلیستی،کە”نایەوێت لەگەڵ چیندا پێکەوە بنوسێت”،”نایەوێت ڕابەری کردەیی بێت”،”نایەوێت بەشداری بکات”،گرێ یەک لەباسەکەی خودی ئێوە ناکاتەوە.لاوازی باسەکەی ئێوە لە شوێنی خۆیدا ئەمێنێتەوە.وای دابنێ ئێمە دەترسین و بێ دەنگ دەبین و بڕیار ئەدەین لەدژی  جرێک لە ئۆپۆرتۆنیزم وئیکۆمۆنیزم خەبات نەکەین،بەڵام ئیتر ئەمە نەبوو بەوەڵام.کەلینی باسەکەتان داپۆشیت!

منیش و ئەمیریش ئاماژەمان بەلاوازیەکانی باسەکەدا.لاوازیەکەی لەوێدایە کە ئاگای لەوە نیە کە لەگەڵ دەخالەتگەریدا چ شتێکی تر دەکاتە قوربانی.بەشداری-بەو مانایەی کە خۆی دەیڵێت-ئازادی دەکات،پاشان بایکۆتیش دەکاتە کاریکاتۆر کە یەکێک لەباسەکانی من بوو لەو کۆبونەوەیەدا.بۆچی یەکێک ئەگەر بایکۆتی شورای ئیسلامی بکات پاسیڤە؟بۆچی!؟بۆچی ئەبێت ئەم تۆمەتە بۆمن هەڵبەسترێت؟مەگەر کەسێک کە بایکۆتی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی کردوە لەبەرانبەر کاری ڕاستەوخۆی جەماوەریدا پاسیڤ بووە؟

ئایا تۆ ئەڵێیت کە ئەبێت ئەڵتەرناتیڤی ئیسپاتی بهێنین؟نەخێر؟پێم وایە کەخۆتان ئەبێت بیهێنن.هەر ئێستا،من ئەڵێم پێشنیاری بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی وەک شێوەکی کاری ئاشکرا-یاسایی کرێکاری دەکەین.هەر ڕێکخراوێکی زەرد،بەهەر ڕادەیەک  زەردێکەی تۆخ یان کاڵ بێت،و بەبێ لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کاتێک لەبەرماندایە زەردیەکەی بە لەشمانەوە بمێنیتەوە یان نا،هەرچەندێکی تر لەم ڕیكخراوانە بخەنە بەردەم چینی کرێکار،دوبارە باسەکەی من ئەوەیە کە ئێمە ئەمانەوێت یەکەم بزوتنەوەیەکی کۆبونەوەی گشتی بخینەڕێ.ئەڵێیت:”بەڵام لە کۆتاییدا ئەیانەوێت لێرەدا لە شورای ئیسلامیدا دەنگدان ئەنجام ئەدرێت و سەرئەنجام ژمارەیک دێن و بەفرگرەکان دەگرنە دەست و لەڕیگەی ئەو بەفرگرانەوە جاسوس ئەدۆزنەوە؟”زۆر باشە ئەڕۆین وتێکی ئەدەین.تۆ خۆت کاندید بکە!

بەڵام ئەگر حزبێکی کۆمۆنیست بێت وبڵێت:”ئیمە لەشورای ئیسلامیدا بەشداری دەکەین!”،زۆر باشە،ئەمە پشتکردنە لە چینی کرێکار.تۆ باسێک کە هەڵسوڕاوێکی کرێکاری ئێمە ئەبێت بە شێوەیەکی خۆرسک تێی بگات،ئەگۆریت بە پرەنسیبێکی سیاسی بۆ حزب.بۆچی؟ بەبۆچونی من حزبی کۆمۆنیست لە ئێستاوە هەتا ئەو کاتەی کۆماری ئیسلامی لە دەسەڵاتدایە، نابێت بڵێین ئیمە لە هەڵبژاردنی شورای ئیسلامیدا بەشداری دەکەین.ئەمە بەومانایە نیە کە هەڵسوڕاوانی کۆمۆنیست لە دۆخی کەسییاندا لە چارەنوسی پێکهاتەی ئەو شورایانەدا بەشدار نابن؟زۆر باشە ئەبێت بەشداربن.مەئەگر ئەکرێت نەبن؟پاشان ئەوڕۆژە لە کوێن؟مەگەر کاتێک کە شورا پێکدەهێنرێت ئەوان لەکارگە نین؟

بەبڕوای من کەسێک کەنەتوانێت ئەم وردەکاریانەلە ئاستی جیاوازدا لەباسەکەی خۆیدا خۆیدا بگونجێنێت ئەبێتە قوربانی باسەکەی خۆی و ئەبێت بەو شتەی کەخۆی نایەوێت ببێت.لە وشەیەکدا باسەکەی من ئەوەیە:ئەم باسە بەم فۆرمەلاسیۆنانانەوە،ناتەواو ناکافیە و تێگەیشتنی بێ کەموکوڕی زۆرتری ئەوێت بدات بەدەستەوە.،تێگەشتنی هەڵە ئەدات بەدەستەوە،پێموانیە ئەگەر بڵیم سنوری ئەم باسە لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزم وئیکۆنۆمیزم  خەوشدار ئەبێت،ڕۆشتوینەتە  سەنگەری کەسانێکەوە کە سەردەمانێک بە بیانوی ترەوە  ناکۆک بون-کە بەدڵنیایەوە هەموشی هەر بیانو نەبوو،بزوتنەوەی خەتی٣ وبزوتنەوەی چریکی بەڕاستی توانی لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزم و ڕیفۆرمیزمی حزبی تودەدا سنور بەندی بکات،هەموشی بێ بەرهەم نەبوو_سەرئەنجام ئەو کەسەی کە ڕەخنە لە کۆڕش لاشایی دەگرێت،ئینسانێکی شۆڕشگێرە کە ئەڵێت ئەو ڕوانگەیە ڕیفۆرمیستی وئۆپۆرتۆنیستیە{کە هێزە بەرهەمهێنەکان…}.بزوتنەوەی چریکی وخەتی ٣ بەڕادەیەک توانی شۆڕشگێرتی  چەپی ئێران قوڵتر بکاتەوە کە تائێستا بتوانێت سەرنج بداتە سەر شۆڕشگێڕێتی چینی کرێکار.ئەگەر نا پێش ئەوانە کە هەموان لە  سەنگەری حزبی تودەو بەرەی میللی مامەڵەی سیاسیان دەکرد.بە بۆچونی بن ئەمەش هێڵکێشانی بێلایەنی بوو بەسەر دەستکەوتەکانی چەپێکدا کە هەرچۆن بێت تائەندازەیەک هەبوو.

هەرچۆن بێت ئەمەوێت بڵێم سنوربەندیە لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزم و ڕیفۆرمیزم لە ئەستۆی کەسێکدایە کە خەریکە بزوتنەوەی کۆمۆنیستی دورەپەرێز بەرەولایەک دەبات و بەشێوەیەکی جدی ئەو مەترسیە دێنێتە کایەوە کە مرۆڤ لە سیاسەتی ڕۆژانەیدا لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزم و ئیکۆنۆمیزمدا دەبێتە هاوئامانج.بارەکەشی لەگەرنی ئەودایە،نەک کەسێک کە بەوتەی ئێوە لەبنەمادا نایەوێت نزیکی چینی کرێکار بێتەوە.هەر ئەوکەسەی کە ئەیوت ئەبێت بڕۆیت وبەشداری بکەیت-لەمن زیاتر لەم باسەدا کە وەک دیارە نامەوێت بڵێم-ئەبێت-هەر ئەو کەسە ئەبێت جیاوازی هەڵویستی لەگەڵ حزبی تودەو شێوازە ئۆپۆرتۆنیستیەکان ڕون بکاتەوە،نەک کەسێکی تر بۆ ئەو.باسەکەی من ئەوەیە.ناکرێت هەڵوێستی بەهەڵەداچون بێت کە ئینسان بڵێت لەو باسەی ڕەزادا هەندێ خاڵی ڕاستی تێدایە و خاڵێکی هەڵە کە کاریگەری خراپ لەسەر خاڵە ڕاستەکانیش دادەنێت.ئەمە هەڵوێستێکی هەڵە نیە لەم بابەتەدا،بەبڕوای من باشترین هەڵوێستە.

نۆرەی پێنجەم

بەبۆچونی من هەڕەشەی پەراوێز کەوتن نابێت ببێتە شمشێری داموکلسی بۆ بزوتنەوەی چەپ وکۆمۆنیستی،لەبەر ئەوەی کە ئەو پرەنسیبانەی کە بە بەهای زیادەڕەوی بەدەستی هێناوە لەبیربکات.ئەبێت پەراوێز کەوتن لەناوبەرێت بەڵام بە پاراستنی هەڵسوڕانی کۆمۆنیستی.ئێمە ئەمانەوێت هەڵسوڕانی کۆمۆنیستی لەپەراێزەوە بیتە دەرەوە،نامەوێت تەنها هەندێک ئینسانی دیاریکراو لەپەراویز بێنە دەرەوە.هەر لەبەر ئەوە پێموایە خاڵی بنەڕەتی لەم بابەتەدا،ڕونکردنەوەی تایبەت مەندی مادی و ئاڵوگۆڕ بەخشی هەڵسوڕانی کۆمۆنیستی خۆیەتی.ئەگەر نا بەئامانەت وەرگرتنی شێوازی هەڵسوڕانی چینەکانی تر لەناو چینی کرێکاردا وەک بێ کەموکوڕو وتەواکەری ئەو پرەنسیبانەی-کە کاتێک بمانەوێت لەبارەی  ڕێبازەکانەوە قسەبکەین-ناوەکانیان ببێتە”پاک کراو’،پاک کراو لەناو گیومەدا.ئەگەر کەسێک ئەمڕۆ مارکسیزم کۆمۆنیزمی کرێکاری پاک کراو بدۆزێتەوە،بەبۆچونی من خۆی لەخۆێدا بەشداریشی تێدایە،،بەمانای کارێکی بنەڕەتی.ئەو جیاوازیانەی کەلێرەدا هاتە ئاراوە،لەسەر بێموبالاتی لەسەر خودی پرەنسیبەکان و ئامانجە بناغەییە کۆمۆنیستیەکان لە بزوتنەوەی چینی کرێکاردا.

دەقی ئەسڵی ئەم بابەتە شەفەییە.ئەم دەقە هەندێک گۆڕانکاری تێداکراوە کە دەنیس ئازاد لەناو فایلە دەنگیەکدا دۆزیویەتیەوە.

دەقی نوسراوە لەلایەن منەوە جارێکی تر لەگەڵ فایلە دەنگیەکاندا بەراودکراوەتەوەو نوراوەتەوەو چاکراوە.لەهەندیک جێگادا شوازی سادەی گفتوگۆکانم گۆریوە بۆبۆشیوازی نوسین  هەندێک ڕستە کە ڕون نەبون بە دیقەت لە قسەوباسەکانی مەنسور حیکمەت،کە بۆمن زۆر ناسراو بوون،وردبینی بۆکرد وڕاستکردەوە

ئەم قسەوباسە لەلایەن ڕەزاموقەدەمەوە لە سیمینارێکی حزبی کۆمۆنیستی ئێراندا ١٣٦٥ هەتاوی-١٩٨٦میلادی پێشکەشکراوە.

لە مارسی ٢٠٢١ لە لایەن ئیرەج فەرزادەوە پیداچونەوەی بۆکراوە و

١٩\١١\٢٠٢١