حزب کمونیست کارگری کردستان – آگاهگری نصبت به جنایت 14 ژوئن 2000

ڕوونکردنەوەیەک سه‌باره‌ت به‌ تاوانی ١٤/٧/٢٠٠٠
بە پێویستی دەزانم لە یادی هاورێیانی گیان بەختکردوی ١٤/٧/٢٠٠٠دا ئەوە بۆ رای گشتی رابگەیەنم کە شکات نامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لە سه‌ر سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دادگای سلێمانی لەسەر تاوانی هێرش کردنە سەر بارەگاکانی حزبمان و کوشتنی پێنج هاورێمان، پرۆسەی لێکۆڵینەوە و دادگایی کردنی تاوان باران ماوەی شەش مانگ زیاترە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ لە هەولێر بێ وەڵام و بەدوداچون راگیراوە.

پاش ئەوەی لە 14ئه‌یلولی 2011 حزبمان شکات نامەی لە دادگای سلێمانی لە سەر سەرکردایەتی یەکێتی تۆمارکرد، لە پرۆسەی لێکۆڵینەوەو سەلماندنی تاوانەکان و ئامادەکردنی بەڵگە یاساییەکاندا لەبەرامبەر چەند گرفتێکدا بەرەو رووبووین، کە گرنگترینیان دۆسیەی سەلماندنی مردنی هاورییانی گیان بە ختکردوو بوو، چونکە تاوانباران و ئاسایشی ئەو کاتەی سلێمانی هەموو ئەو دۆسیانەی کە پێویستە لە پزیشکی دادوەری(‌طب العدلي) لەسەر مردنی ئەو هاورێیانە تۆمار بکرێت لە ناویان بردبوون، بۆیە ئێمە بۆ ئامادەکردنی سەلماندنی مردنی ئەو هاورێیانە کە داوایەکی سەرەکی دادوەری ئاسایشی سلێمانی بوو، بەرەو روی گرفتێکی جدی کراین لە لایەن دادگاوە، هەرچەندە ئەو تاوانە بە رۆژی روناک و بە ئاشکراو بە بەرچاوی خەڵکەوە جێ‌بەجی کراوە و لە مێژووی تاوانەکانی ئەو کاتەی سەرکردایەتی یەکیتیدا ناتوانرێت نکوڵی لێبکرێت، بەڵام بەداخەوە کە دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی پەیداکردنی بەلگەنامەی مردنی هاورێانی کردە مەرجی بەدواداچونی لێکۆڵینەوە لە تاوانی ١٤/٧/٢٠٠٠، دواتر پێداگری ئێمەو بەدوادا چون بۆ پەیداکردنی بەڵگەکان، توانیمان بە یارمەتی ئاسایشی سلێمانی و شارەوانی سلێمانی و پزیشکی دادوەری به‌شی به‌ڵگه‌کانی تاوان له‌ پۆلیسی سلێمانی بە هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆرەوە بەڵگەی مردنی هاورێیان ئامادەبکەین و لە گەڵ تەواوی ئامادەکاریەکانی سەلماندی تاوانی ١٤/٧ بخەینە بەردەم دادگا، بەم جۆرە کارو بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان کە لە باری یاساییەو پێویستن لە لایەن حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریەوە تەواو کراوە و پێویستە تاوان باران بانگ بکرێن بۆ بەردەم دادگاو لێکۆڵینەوەیان لە گەڵدا بکرێت، بەڵام ئەوە ماوەی شەش مانگ زیاترە شکاتنامەو دۆسیەکان رەوانەی وەزارەتی ناوخۆ لە هەولێر کراوەو بێ هۆ راگیراوەو تا ئێستا بەدوادا چوونی لەسەر نەکراوە.
عوسمانی حاجی مارف
سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
11\7\2013


Shukak Abdulstar
Skrtaryaty Maktaby Syasy
00964 770 76 79 334 – 7\24
00964 (0)53 320 89 31 -2 :00 pm — 500 pm (Bagh. )