حەمید تەقوایی
وەرگێڕانی کاوە عومەر
بەم دوایانەدا مینا ئەحەدی کەمپینێکی بەڕێخستوە لەدژی بانگدان لە مزگەوتەکانی شاری کۆڵن،کەلەلایەن بەڕێوەبەری شارەوانی ئەو شارەوە بە مۆڵەت پیدراو دانراوە.لەگەڵ پێشوازیەکی فراوان لەلایەن بیروڕای گشتی و دەستگا ڕاگەیاندنەکانی ئەڵمانیا وهەروەها زۆرێک لە ئاتەئیست و هێزە پێشکەوتوخوازەکاندا بەرەوڕوو بوو.لەبەرانبەر ئەوم شەپۆلە ناڕەزایەتیەدا ئیسلامێەکانیش خۆیان بەناچار بینی کە وەک پیشەی هەمیشەییان هەڕەشەی کوشتن لە مینائەحەدی بکەن وبەئاگری دۆزەخ بیترسێنن.ئەم هەڕەشانە تەنها نیشاندەری ڕەوای و بەهیزی کەمپینەکەین.دەڵێن مۆڵەتمان پێبدەن تا لە بڵندگۆکانمانەوە بانگی خەڵک بکەین بۆ سوجدەبردن لەبەرانبەر خودا و ئەگینا بەیاسای ئەو خودایە تیرۆرتان دەکەین! بانگ بانگهێشتی خەڵکە بۆ عیبادەتکردنی خودایەک کە ژنان بە کشتوکاڵی پیاوان دەزانێت،دەستدرێژی بۆ سەر منداڵانی ٩ساڵان بە کارێکی شەرعی ناو دەبات.بڕیار ئەدات کە ئەبێت هاوڕەگەزخوازان لەسەر بەرزیەکانەوە فڕێ بدەنەخوارەوە و بکوژن و ژنانی “خیانەتکار” بە هاوسەرەکانیان بەردباران بکەیت.ئاینێک کە ڕژاندنی خوێنی “مرتەدین”واتە هەڵگەڕاوەکان لە ئاینی ئیسلام حەڵاڵ دەکات.بانگ دەنگی ئەم تاوانانەیە.
باوەڕ بون بەم ڕێسایانە ئەکرێت ئەندێشەی تایبەتی هەر کەسێک بێت،بەڵام کاتێک ببێتە یاسای دەوڵەتان وئاڵای بزوتنەوەیەکی تیرۆریستی وتاسەر مۆخی ئیسک دژی مرۆڤایەتی،بابەتەکە لە باوەڕی دواکوتوانەی کەسەکان زیاتر دەڕوات وئەبێتە کارەساتێکی سیاسی-کۆمەڵایەتی.کارەساتێک کە هەر ئێستا ژیانی خەڵکی وڵاتانی لە ئیسلامگیراوی وەکو ئێران وعەرەبساتانی سعودیە وئەفغانستانی کردوەتە دۆزەخ.سەرپەنجە خوێناویەکانی گەشتوەتە ئەوروپا و ئەمەریکا و زۆر وڵاتی تریش.بانگ ئایکۆنی بزوتنەوەیەکی جیهانی تیرۆریستی و دژی ئینسانیە و مینا ئەحەدی یەکێک لە ئاڵا هەڵگرانی شێگیر و ناسراوی شەڕێکە کە جیهانی موتەمەدن لە دژی ئەم تیرۆریزمە دەیباتە پیشەوە.هەر ئەم هەڕەشەی کوشتنەی کەلە مینا ئەحەدی کراوە جەخت لەڕەوایی ئەو خەباتەی ئەوو پێویستی پارێزگاری و پەیوەست بون بەم خەبابەتەوە زیاترو زیاتر دەکاتەوەو لەبەرانبەر هەموو ئازادیخوازێکیدا دادەنێت.ئەمڕۆژانە ئاتەئیست و ئەنتی تەئیسم پێشمەرجێکی گرنگی هەرجۆرە ئازادیخوازیە و ئازاد بیرکردنەوەیەکە.
زۆرێک بەرگری لە بڵاکردنەوە دەنگی بانگدان دەکەن وەک ئازادی دەربڕین بەڵام جاڕدانی باوەڕێک بەگوێی کەسانێکدا کە نایانەوێت گوێبیتی ئەوەبن ئیتر ئازادی دەربڕین نیە.ئازاردانی ئەوانی ترە.کاتێک کەسێک لە میتینگێک و یان کۆبونەوەیەکی قسەوباسی ئاینیدا،یان لە مزگەوت و کلێسایەکدا ئامادەبوان بەیەک دەگەیەنێت وبەئارەزوی خۆی ویستویەتی گوێ لە پهەڵیت وپەڵیت بگرێت.بەلام کاتێک بانگی ئەم هەڵیت وپەڵیتە لە بڵنگۆوە بەسەر کۆمەڵگەدا بڵاو دەکەیتەوە ئەوە دەستدرێژیت کردوەتە سەر مافی هاوڵاتی بونی ئەوانی تر.
هەندێک بەبیانوی ئازادی دەربڕینەوە بەرگری لە بانگدان و بەگشتی بانگەشەی ئیسلامی دەکەن.بەڵام باوەڕێک کە بەئەرکی خۆی دەزانێت و ڕای دەگەیەنێت کە نەیارانی خۆم دەکوژم ئیت ئەوە باوەڕ ێک نیە،ئالەتێکئ کوشتارەئەو کەسانەی کە بڵاو بونەوەی بانگ بەبەشێک لە ئازادی باوەڕی موسڵمانان دەزانن بیانەوێت یان نا لە بلۆکی تاوانکارانی دژی ئازادیدا وەستاون.ڕێزگرتن لە تاکەکان بەمانای ڕێزگرتن لە بیروباوەڕەکانیان نیە.باوەڕێ کەسێک کە باوەڕی بە کوشتنی نەیارانی خۆی هەیە ئەبێت بێ بەزەییانە ڕەخنەی لێبگیرێت.ئەوە خۆی بەشێکە لە ڕێزگرتن لە ئازادی بیروباوەڕو ئازادی دەربڕین.
هەندێک دەلێن دژایەتی بڵاوکردنەوەی بانگدان بەشێکە لە ئیسلامۆ فۆبیا(Islamophobia).بەڵام ئیسلامێک کە بیەوێت خورافەت و ئایەت و حوکمەکانی،تۆڵەو بەردەباران و توندوتیژی دژی ژنان ولەسێدارەدان و ئەشکەنجەو دارکاری ودەست وپێ بڕین وفتوای تیرۆری سەلمان ڕوشدیەکان و هەڕەشەی کوشتنی مینا ئەحەدیەکان بکاتە یاسا و شێوازی ژیانی کۆمەڵاتی بەڕاستی فۆبیایە(ترسناکە).ئەبێت لەبەرانبەریدا بوەتیتەوە هەروەک مەسیحیەت کەلە سەدەکانی ناوەڕاستتدا هەمان ئەو تاوانانەی ئەنجام ئەدا و ئەمڕۆ دەستیان لە دەوڵەت ویاسا بڕی وکردیانەوە قەفەسەکەی.
ئەڵێن بۆچی دژی زەنگی کلێسا نین.بە بۆچونی من زەنگی کلێساش دەستدرێژیە بۆسەر مافی کەسانێک کە نایانەوێت ئەوەیان گوێ لێ بێت.ئمە دژی زەنگی کڵێساشین بەڵام ڕەێ خستنی کەمپین لە دژی لە کارە سەرەکیەکانی ئێمەنیە چونکە خۆش بەختانە زۆر دەمیکە بزوتنەوەی تیرۆریستی مەسیحیمان نیە.ئەگەر حکومەتێکی مەسیحی هاوشێوەی کۆماری ئیسلامی لە سوچێکی ئەم دنیایەدا سەرقاڵی تاوانە چاخی ناوەڕاستیەکانیشی بوو،ئەو کاتە خەبات لە دژی زەنگی کڵێساش پێویستیەکی ئەم سەردەمی ئێمە دەبوو.خەباتێک کەلەسەردەمی ڕۆشنگەری وڕێنسانسدا مرۆڤایەتی پێشکەوتوخواز بەرەوپێشەوەیاان دەبرد لە دژی کڵێسا ئەمڕۆ ئەبێت ئێمە لەدژی ئیسلامی سیاسی ومزگەوت بێتە مەیدان.