حزب کمونیست کارگری – حکمتیست- اطلاعیه در رابطه با رویدادهای مصر به زبانهای کردی و انگلیسی

کۆتایی حکومەتی مۆرسی و ئێخوان
سەرکەوتنێکی گەورەی ڕیزی ئازادیخوازی و شۆرش لە میسر و جیهان
راپەڕینی شۆرشگێڕانەی سی ژۆئەن بێگومان خاڵێکی گرینگی وەرچەرخانە پاش شۆرشی 25ی ژانویەی 2011 کە ئاکامەکەی لەسەرکارلابردنی دووهەمین سەرۆک کۆمار، مورسی و دەسەڵاتە دژی شۆڕشە بۆرژوا ئیسلامیەکەی ئێخوانیەکان، “هیشام قەندیل”ه، لەلایەن ئیرادەی شۆرشگێڕانەی جەماوەری راپەڕیوەوە. ئەم ڕوداوە سەرکەوتنێکی گەورە و دەسکەوتێکی عەزیمە بۆ میسری شۆرشگێڕ و بۆ سەفی خوازیارانی ئازادی و بەرابەری لە سەراسەری جیهاندا. سەرکەوتنی ئەم ئاخێزە گەورەیە بۆ کۆتایی پێهێنان بە دەسەڵاتی بزوتنەوەی ئیسلامی سیاسی ئیخوان ئەلموسلمین، هەنگاوێکی گەورەیە لە ڕێگای داکۆکی لە دەسکەوتەکانی شۆرشی 25ی ژانویە بەرانبەر به هێرشی کۆنەپەرستترین باڵی دژی شۆرشی بۆرژوایی لەو وڵاتەدا، گەڕاندنەوەی شۆرشه بۆ سەر ڕێبازی پەرەسەندن و پێشڕەویی و ئامادەکردنی ئیمکانیاتی تازەیە بۆ درێژە پیدانی بێ وەستان لە ڕێگای شۆڕشی رزگاری بەخشی چینی کرێکاردا. هاتنەمەیدانی عەزیمی جەماوەری لە 30 ژۆئەن و هەروەها ئاکامە سیاسیەکانی ئەو لە هه¬مان کاتدا زەبرێکی کوشندە¬یه لە ئیخوان ئەلموسلمین، لە بزوتنەوەی ئیسلامی سیاسی و تێکرای باڵی ئیسلامی دژی شۆرشی بۆرژوایی لە میسردا. هەروەها زەبرێکی کاریگەریشە لە هەموو جۆرە رەنگاورەنگەکانی ئیسلامی سیاسی لە گروپە توندەرو و تیروریستەوه تا لایەن و گروپە “میانەرەو”ه¬کانی لە رۆژهەڵاتی ناوراست و لە هەموو وڵاتانی ئیسلام لێدراو و لە سەراسەری جیهاندا.
لە 30 ژوئەنەوە دەورەیەکی تازەی شۆرشگێڕانه لە میسر دەستی پێکردوه کە هاوسەنگی هێزی لە بەرژەوەندی هێزەکانی بزوێنەری شۆرش و بە دژی سەفی دژی شۆرشی بۆرژوازی گۆریوه. ناسینی دروست و کونکرێتی ئەم قۆناغە شۆرشگێرانە نوێیە، هاوسەنگی سیاسی و کێشمەکێشی چینایەتی جیدی و دیاریکەر کە بە هۆیەوە هاتوەتە ئاراوە، ناسینی پێداویستیە راستەقینەکانی هاتنەمەیدانی سەفی سەربەخۆی چینی کرێکار و حزبێکی کمونیستی خوازیاری دەسەڵاتی سیاسی، بە بەرنامەو ستراتێج و خەتی سیاسی تاکتیکی خۆی بۆ شکڵ پێدان بە ئاڵترناتیوی پرولیتەری لە بەرانبەر بەربەرەکانێ ئاڵۆزەکانی کەمپی شۆرش و دژی شۆرش لەم دەورەیه¬دا، یەکێک لە زەرورەتە حەیاتیەکانی چالاکی کمونیستی سەفی رێبەران و پێشرەوانی چینی کرێکاری میسر و دەخالەتگەری کمونیسمی پرولیتەری و کەمپی ئازادیخوازی و بەرابەری تەڵەبیه لە سەراسەری جیهاندا.
دوو رەوتی خەباتی چینایەتی
لە دوو ساڵ و نیوی رابردوودا و لە پێوەند بە رەوتی روداوەکانی شۆرشی میسره¬وه چەندین جار دوپاتمان کردوەتەوە کە مەسەلەی سەرەکی هەر شۆرشێک مەسەلەی ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتی سیاسیە. لە میسری پاش شۆرشدا، سەرەرای هەولی ئەرتەش و کەمپی دژی شۆرشی بۆرژوایی ناوخۆیی و جیهانی و ناوچەیی بۆ لەقەڵەمدانی “دێمۆکراسی پارلمانی” و “سندوقەکانی دەنگدان” وەک بەرهەمی شۆرش و خنکاندنی شۆرش و کوژاندنەوەی ئاگری ئەم شۆرشە لە ناو زەلکاوی “هەڵبژاردن” و “یاسای ئەساسی” سازکراوی ئێخوانولموسلمین و لایەنە ئیسلامیەکان، مەسەلەی دەسەڵاتی سیاسی لە میسر وەک خۆی بە چارەسەرنەکراوی مایەوە. بەربەرەکانێ و کێشمەکێش لە سەر چارەسەرکردنی دەسەڵاتی سیاسی چ لە مەیدانی بەربەرەکانێی نێوان دو کەمپی شۆرش و دژی شۆرشدا و چ لە ناو ریزبەندی باڵەکان و بزوتنەوە جۆراوجۆرەکانی دژی شۆرشی بۆرژواییدا هەروا بەردەوامە. روخاندنی دسەڵاتی مورسی و ئێخوانیەکان لە 30 مانگی ژوئەندا دروستی ئەم لێکدانەوەیه و ئەم حوکمەی سەبارەت بە رێبازی بەرەپێشچوونی شۆرشی میسری سەلماند. لەگەڵ دەستَپێکردنی دەورەیەکی نوێ لە شۆرش، پاش 30 ژوئەن، کێشمەکێش لە سەر دیاریکردنی دەسەڵاتی سیاسی زیاتر لە پێشتر دەستی پێکردوە، کە لە دوو رەوتی خەباتی چینایەتی سیاسی هاوتەریبی یەکدا لە کۆمەڵگای شۆرشگێڕانەی میسردا دەچێتە پێش:
یەک: کێشمەکێشی نێوان چینی کرێکار و گه¬نجان و ژنان و هێزی کۆمەڵایەتی پێشرەو و ئازادیخواز لەلایەکەوەو بۆرژوازی بە هەموو لایەن و باڵەکان و بزوتنەوەکانی ناو هه¬یئه¬تی حاکمەی دەوڵەتی بۆرژوایی میسر لە لایەکی دیکەوە.
دوو: کێشمەکێشی ناوخۆیی باڵەکان و بزوتنەوە جۆربەجۆرەکانی بۆرژوازی و هه¬یئه¬تی حاکمەی میسر لە سر خودی “دەوڵەت” و بەشی هەرکامەیان لە دەسەڵاتی سیاسی و پێگەیان لە ئابوری سەرمایەداریدا لە سەر ئەساسی هێزی کاری هەرزان و چەوساندنەوەی چینی کرێکار و جەماوەری بێبەشی کۆمەڵگا.
وەلانانی واقعی مورسی لە 30 مانگی ژوئەن رویدا، رۆژێک کە سەفی ملیۆنی جەماوەری ئازادیخواز لە هاتنەمەیدانێکی شۆرشگێڕانەی بێ وێنە¬دا مەیدان و شەقامەکانی قاهیرە و باقی شارەکانی دیکەی میسریان کردە هی خۆیان. بەڵام ئامادەنەبوونی سیاسی و عەمەلی نەسلی جەوان وەک رێبەری ئەم هاتنەمەیدانەی 30 ژوئەن بۆ وەلانانی دەسبەجێ و شۆرشگێڕانەی مورسی بوو بە هۆی ئەوە کە وەلانانی رەسمی مورسی سێ رۆژ دوابکەوێت و ئێوارەی رۆژی چوارشەمە سێی مانگی ژوئیە لەلایەن مارشاڵ سیسی نوینەری سەرەوەی ئەرتەشی میسر رەسمیەتی پێ بدرێت و بەمجۆرە رێگا بە ئەرتەش بدرێت خۆی وەک “رزگاری بەخش”ی خەڵک لە چنگ سەرەرۆیی ئیسلامی مورسی و ئێخوان لە قەڵەم بدات. رێبەری هاتنەمەیدانی سی ژوئەن بە دانی مۆڵەت بە مورسی تا ئێوارەی رۆژی سێشەمە، رێگای بۆ دەستێوردانی ئەرتەش کردەوە. ئەرتەش بە دەرکردنی بەیانێک لە ئێوارەی رۆژی دوشەمە یەکی مانگی ژوئیە و دانی مۆڵەتی 48 سەعاتە بە “لایەنەکانی” کێشمەکێشەکە، بە کردەوە خۆی خزاندە نێوان ئیرادەی شۆرشگێڕانەی جەماوەری راپه¬ریو و حکومەتی مورسی و ئێخوان و دەرفەتی ئەوەی بە دەست هێنا که وەلانانی مورسی لە دەستی شۆرشگێڕان دەربێنێت و بیکاتە مایەی مەشروعیەتی خۆی. ئەرتەش بە هۆی لە دەستدا بوونی ئامرازەکانی دەوڵەتی وەک بڕبڕەپشتی دەوڵەتی بۆرژوایی میسر، پروسەی وەلانانی رەسمی و عەمەلی مورسی خستە چنگی خۆیەوە. نەبوونی پلانی هەمەلایەنە بۆ بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی سیاسی لە لایەن بزوتنەوەی تەمەرود و لاوانی شۆرشگێڕه¬وه کە لە رێبەری ئەم ئاخێزەی سی ژوئەندابوون، بوو بە هۆی ئەوەی، هێزێک کە بە هۆی هاتنەمەیدانی جەماوەر بە دەستیان هێنابوو بکەوێتە دەستی ئەرتەش و هێزە بۆرژواییەکانی “بەرەی ئینقاز”. ئەنجامی ئەم بەدەستەوەدانی ده¬سه¬لاتە ئەوە بوو کە ئەرتەش بە هێنانی ئەلئەزهەر و پاپی قیبتی و حزبی نوری سەلەفی و بەرادعی، رێبەری ئەم حەرەکەتە جەماوەریەی سی ژوئەن بخاتە پەراوێزەوە.
وەلانانی شۆرشگێرانەی مورسی و وەلانانی رەسمی ئەو لە لایەن ئەرتەشەوە سێ رۆژ مەودای تێکەوت، کە بە راشکاوی نیشانەی بۆشاییه¬کی جیدی رێبەرایه¬تی ئاخێزی شۆرشگێرانەی سی ژوئەنە. ئەم کەموکورتیە جیدیەی رێبەرایه¬تی بزوتنەوەی تەمەرۆد و سی ژوئەن، نەبوونی وێنە و ئاسۆیەکی روون بو بە دەستەوەگرتنی دەسەڵاتی سیاسی پاش روخاندنی دەسەڵاتی مورسی و ئێخوان و بە دەستەوەدانی بە باڵەکانی دیکەی دەسەڵاتداران و لە سەروی هەموانەوە ئەرتەش بوو. ئەمە بۆشاییەکە کە پڕ کردنەوەی لە لایەن کومونیستەکان و رێبەران و چالاکانی رادیکالی کرێکاری پێویستیەکی حەیاتیەو تەنیا رێگای پڕ کردنەوەی ئەم بۆشاییە شکڵ پێدان بە ئاڵترناتیوی پرولیتاری لە بەرانبەر ئاڵوگۆڕەکانی ئێستا لە دڵی ئەم دەوره نوێیەی شۆرشە و دابین کردنی رێبەری سیاسی بی ئەملاو ئەولاو و سەربەخۆ لە باڵەکانی دیکەی بۆرژوازی و دەسەڵاتدارانە.
سەرەرای دوساڵ و نیو کێشمەکێشی سیاسی-چینایەتی لە میسر و روخاندنی دوو حکومەتی بۆرژوا ئەمپریالیستی، لە رێبازی بەرژەوەندی چینی کرێکاری میسردا، کێشمەکێش لە سەر دیاریکردنی نیهایی داهاتوی شۆرش بەردەوامە و دەخالەت و بەشداری بەهێز و سازماندراوی بەشی کمونیست و پێشرەوەی چینی کرێکار لەم کێشمەکێشەدا پێویستیەکی زۆر گرینگە. خەبات و هاتنەمەیدانی جەماوەری پڕجۆش وخرۆش لە ماوەی دووساڵ و نیویی ئەم دواییانەدا لە میسر بەرونی نیشانیدا کە سەرکەوتن و شکستی نیهایی شۆرش لە گرەوی یەکلایی بونەوەی دەسەڵات لە نێوان دوو چینی سەرەکی کۆمەڵگا، واتە پرولیتاریا و بۆرژوازیدایە. هه¬تا چینی کرێکاری میسر حزبی کمونیستی کرێکاری خۆی بە مەبەستی دابین کردنی هێژمونی و رێبەری شۆرش بۆ تێکشکاندنی ماشینی دژی شۆرشی بۆرژوا ئەمپریالیستی سازمان نەدات، سەرکەوتنی نیهایی شۆرش لە بەرژەوەندی چینی کرێکار و خەڵکی ئازادیخوازی میسر بە ئەنجامی نیهایی خۆی ناگات. ئەوەی کە تێپەر بوو زۆر گرینگ و بەنرخە. بەڵام لە چوارچێوەی خه¬باتێکی گشتی و بان چینایه¬تی “دژی دیکتاتۆری” واوەتر نەچوە. هاتنە مەیدانی بێ وێنەی ئەم دواییانەش بە لە بەرچاوگرتنی هەمو گرێنگیەکانی لە درێژەی حەرەکەتی شۆرشگێرانەی دووسال و نیوی ئەم دواییانەی میسردا راشکاوانە له نەبوونی خەتێکی کمونیستی کرێکاری دەنالێنێت کە سەرتاپای دسەڵاتداریەتی سەرمایە و یەک لەوانە ئەرتەش بکاتە ئامانجی هیرشی خۆی.
شکستی برنامە و مودێلی ئیسلامی ئێخوانولموسلمین و سەلەفیەکان و لە ئەنجامدا پاشەکشە پێکردن بە بەرنامە و مودێلی ئیسلامی سیاسی بە هۆی زەبری کاریگەری شەپۆلێکی نوێ لە ئاخێزی شۆرشگێڕانە، بەرەوپێش چونێکی گرینگی شۆرشی میسر لە قوناغی ئێستادایە. لەمرو به¬دواوه هەر لە ئێستاوە رون و ئاشکرایە که ئێخوان و سەلەفیەکان و بە گشتی سەفی شکست خواردوی فاشیزمی ئیسلامی لە میسر لە هەوڵی پێکهێنانی فەزای ترس و تیرۆر لە کۆمەڵگادا دەبن. ئەزمونی سی ژوئەن و شکستێک کە هێزی بەگوری جەماوەری راپەڕیو بە سەر مورسی و ئیخوانولموسملین دا هێنایان، نیشان دەدات کە رێگای بەرەنگاری کاریگەر لە گەل هەوڵەکانی دژی شۆرشی شکست خواردوو بۆ نائەمن کردنی کۆمەڵگا، تەنیا درێژەدانه بە لەمەیداندا بوونی بە هێز وسازمان دراوی ئەم هێزە جەنگاوەرو شۆرشگێڕەوە و ئەم هیزەیە کە دەتوانێت شکستی نیهایی دژی شۆرشی ئیخوانی تۆمار بکات.
لەلایەکی دیکەشەوە بەکارهێنان و کەڵک وەرگرتن لە ئاخێزی سی ژوئەن لە لایەن باڵەکان و بزوتنەوە ناسیونالیستیەکان و هەروەها کەسایەتی پرۆ غەرب و لە سەروی هەموانەوە ئەرتەشی میسر بە تەواوی بە مەبەستی کپ کردن و کوژاندنەوەی ئاگری شۆرش و لە هەناسەخستنی هەنگاوە یەک لە دوای یەکەکانی ئەم حەرەکەتە شۆرشگێرانەیە بۆ سەرلە نوێ سازکردنەوەی ماشینی دەوڵەتی و وەرێخستنی دامودەزگای سەرکوت و کۆنەپەرستی و پاراستنی موناسه¬باتی سەرمایەداری لە دەست هێرشی چینی کرێکارە. ئەرتەشی میسر بە لەبەردەستدابوونی زیاتر لە یەک لە چواره¬می ئابووری میسر، هه¬ر تەنیا دامەزراوەیەکی دەوڵەتی و بڕبڕەی پشتی دەوڵەتی بۆرژوایی نیە، بەڵکو ئەم هێزە بۆ خۆی یەکێک لە باڵە بەهێزەکانی بۆرژوازی میسرەو نوێنەری یەکەمی بەرژەوەندی چینی بۆرژوای میسر و هەروەها بۆرژوازی جیهانی و ناوچەییشە. دەخالەت و دەستێوەردانی ئەرتەش بۆ بە چنگ خستنی بەرهەمەکانی هاتنەمەیدانی شۆرشگێڕانەی سی ژوئەن، لەخزمەتی کۆتایی هێنان بە پشتیوانی لە باڵی بۆرژوایی ئێخوان و ئیسلامیەکان و چوونە پاڵی باڵێکی دیکەی بۆرژوازییە کەپێک هاتوە لە بزوتنەوەو ئەحزابی ناسیونالیستی لایەنگری رۆژئاواو و لیبراڵەکان.
کرێکاران، کمونیستەکان و لاوانی شۆرشگێڕی میسر!
خرۆشانی عەزیم و ملیۆنی ئێوە هەتا ئێستاش سەرکەوتنی گەورەی بۆ سەفی ئازادیخوازی و ئینسانیەت لە سەراسەری جیهاندا، لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئافریقا و میسردا تۆمار کردوە. دەورەیەکی گرینگ لە خەباتتان نایە پشت سەر و مەیدانی چارەنوس سازی دیکەتان لە پێشە. دەرفەتێکی مێژویی خولقاوە بۆ ئەوەی چینی کرێکار و کمونیستەکانی میسر بە پێکهێنانی حزبی کمونیستی خۆیان، لە پێشەوەی بزوەتنەوەی ئازادیخوازانەی جەماوەری، بۆ هەمیشە کۆتایی بە دەسەڵاتی بۆرژوازی بهێنن، شۆرشی کرێکاری وەدی بهێنن و ئۆلگویەکی شکۆداری ئاڵوگۆری شۆرشَگێڕانە و کۆتایی هێنان بە چەوسانەوەی ئینسان بە دەستی ئینسان لە سەراسەری جیهاندا پەرەپێبدەن.
حزبی کمونیستی کرێکاری- حکمەتیست وەک گوردانێکی کمونیست و ئەنترناسیونالیستی پرولیتاری جیهانی، سەرکەوتنە گەورەکانی ئێوە بە تێکرای سەفی چینی کرێکار و ئازادیخوازانی سەرتاسەری جیهان پیرۆزبایی دەڵێت. حزبی حکمەتیست دەستی دانەبەدانەی کرێکاران، نەسڵی لاوانی شۆرشگێڕ و پێشرەو، ژنانی ستەم لێکراو و تینوی رزگاری و یەکسانی، جەماوەری زەحمەتکێش و چەەوساوە و سەفی عەزیمی ئازادیخوازانی میسر بە گەرمی دەگوشیت و خۆی بە بەشداری ئەم شورو شەوقه بی پایانە دەزانیت و لە مەیدانی خەباتی چینایەتی و کۆمەڵایەتی چارەنوس سازی دەورەی داهاتوی ئەم سەفە عەزیمە هاوخەباتی خۆمان لە گەڵتان رادەگەیەنێت و بۆ خەباتی بێ وچانی هاوخەباتانی خۆی لە جیهەتی وەدیهاتنی شۆرشی کرێکاری و دامەزراندنی ئازادی و یەکسانی و سوسیالیزم، سەرکەوتنی نیهایی بۆ ئێوە بە ئاوات دەخوازێت.
بژی راپەرَینی عەزیم و ئازادیخوازانەی خەڵکی میسر
بژی ئازادی، بەرابەری، حکومەتی کرێکاری
حزبی کمونیستی کرێکاری ئێران- حکمەتیست
15ی تیری 1392
شەشی جولای 2013
www.hekmatist.org

The ousting of Morsi rule and the Muslim Brotherhood
A great victory for freedom and revolution in Egypt and the world

The 30 June revolutionary uprising was a decisive turning point in continuation of the 25 January 2011 revolution in Egypt. The result of which was the ousting of the second President, Morsi and the rule of Muslim Brotherhood’s government of Hesham Qandil. This is a huge victory and achievement for the revolutionary Egypt and camp of freedom and equality all over the world. The victory against the political Islamic movement of the Muslim Brotherhood is an important step in defending the achievements of 25 January revolution from the reactionary attacks of counter-revolutionary bourgeois factions, and it returns the revolution into the path of new developments towards the working class revolution. The June uprising and its political results also mean an important blow to the Muslim Brotherhood, political Islamic movement and the whole of bourgeois counter- revolutionary Islamic faction in Egypt. At the same time, it is a heavy blow to all shades of political Islam factions, the extreme, terrorist and “moderate” currents and parties in the Middle East and Islam ridden societies in the world.

A new revolutionary period has started in Egypt since the June 30 uprising. It has turned a page in favour of revolutionary forces against the counter- revolutionary bourgeois ranks. A vital necessity of communist activity of the working class leaders and activists in Egypt and the intervention of proletarian communism and the rank of equality and freedom in the world, depends on the following: a correct understanding of specific elements on this new revolutionary period; political challenges and serious class battles; an understanding of real means of bringing forth the independent rank of the working class with its communist party claiming political Power, its own political program, strategy and tactic to form a proletarian alternative to the complex challenges between the ranks of revolution and anti revolution in the future.

Two trends of class battles
We have emphasized, during the past two and half years of the revolutionary developments in Egypt that the main issue in any revolution is the resolving of political power. In Egypt, after the revolution, the question of political power is still unresolved because of the involvement of the army, the bourgeois counter- revolutionary rank at home, abroad and in the region who brought “parliamentary democracy”, “ballot boxes”, “elections” and the constitution made by the Muslim Brotherhood and the Islamic currents as the result of revolution, to put out and silence the revolution. But despite all these counter- revolutionary attempts, the main question of revolution, the political power, remained unresolved. The tension and fight over the political power whether between the ranks of revolution and counter- revolution; or between the different factions and movements within the bourgeois counter- revolution camp is still continuing. The ousting of Morsi and the Muslim Brotherhood on 30 June proves this point and the future of the revolution in Egypt. With the beginning of a new revolutionary period since 30 June, the fight over the political power will intensify even more and the two class and political class battles will be in process parallel to each other in revolutionary Egypt. First, on the one hand, there is the fight and tension among the working class, the youth, women and progressive and freedom loving social forces; and on the other hand there is the bourgeoisie with all its factions and movements in the ruling clique and Egyptian bourgeois governmental apparatus. Second, the internal political fight within the different bourgeois movements and the ruling clique over the question of the “state” itself and their share of political power and capitalist economy based on the cheap labour force and exploitation of the working class and deprived people.

Morsi was toppled on 30 June when tens of millions of people fighting for freedom staged a revolutionary uprising in Cairo and other Egyptian cities. However, the political and practical unreadiness of the young generation leading the 30 June uprising for the revolutionary overthrow of Morsi led to his resignation to be postponed by three days. On Wednesday, 3 July, Morsi’s official removal was carried out by General al-Sisi of the Egyptian army. Hence, the army was introduced to claim itself people’s “guardian” from the Islamic despotism of Morsi and Muslim Brotherhood. By giving Morsi time till Tuesday afternoon to resign, the 30 June uprising leadership opened the way for the army’s intervention. Issuing a statement on Monday 1 July giving Morsi 48 hours to resign, the army placed itself between the people’s revolutionary will and Morsi’s rule and Muslim Brotherhood which gave it opportunity to hijack Morsi’s departure from the people and take credit. Having possession of governmental apparatuses, the army was the spinal cord of the Egyptian bourgeoie state, captured the process of Morsi’s removal from office. Without an all rounded plan for seizing political power by the people and the revolutionary youth who were in the forefront of the 30 July uprising, the power was left to the army and bourgeoisie. The result of this process was to bring forth reactionary currents like Alazhar Sheikh, the Coptic Pope, the Noor Salafi Party and ElBaradei and push the real leadership of people’s protest to the side.

Three days between the revolutionary overthrow of Morsi and him being officially ousted by the army indicates a serious lack of leadership in the 30 June uprising. The lack of leadership, absence of a perspective for capturing the political power after overthrow of Morsi meant the transfer of power from the ruling clique to the army. Filling such political vacuum is vital for communists, working class activists and radical leaders. The only way of filling the vacuum is to provide the society with a proletarian alternative during the new revolutionary period with resolute political leadership independent from the different bourgeois factions and the ruling clique.

Despite two and half years of political-class tension in Egypt and overthrow of two bourgeois-imperialist governments, the final fate of revolution is still hanging in the air. The strong and organised intervention of the communists and advanced section of the working class is vital in this process. The inspiring struggles of the last two and a half years in Egypt have clearly shown that the victory and the defeat of the revolution depends on the balance of forces between the two main classes in the society, the proletariate and the bourgeoisie. Unless the working class in Egypt builds its worker-communist party with the goal of leading the revolution, defeating the bourgeois imperialist counter- revolution, the final victory for the revolution in Egypt will not succeed. What has happened is important and valuable. However it has not gone further than a mass struggle “against dictatorship”. The recent surge, as important as it is, is clearly lacking a worker communist perspective which could challenge the totality of the rule of capital including the army.

The defeat of Salafi’s and Muslim Brotherhood’s programme and model which inflicted blows on political Islam as a result of the recent revolutionary uprising is an important advancement in the Egyptian revolution. Naturally it is already clear that Muslim Brotherhood and Salafi and the entire defeated Islamic fascism in Egypt will not stay calm in their attempts to create an atmosphere of fear and terror in the society. The experience of 30 June and the force that masses exerted on Morsi and Muslim Brotherhood shows that the effective way to combat these attempts is to have a powerful, militant, revolutionary and organised presence.

The aim of the nationalist currents, pro-West figures led by the military to misuse the 30 June uprising is to put out and silence the revolutionary movement, to rebuild the state machinery and reinstate the suppressive apparatuses to maintain the rule of capital. The Egyptian military, by possessing a quarter of Egypt’s economy is not just a state power institution and the spine of the bourgeois state. It is a powerful faction of the Egyptian bourgeoisie representing the interests of the Egyptian bourgeois class, international and regional bourgeoisie. The military intervention in the aftermath of the 30 June protests served as a tool to deny support to the Muslim Brotherhood and Islamists in favour of support for the other bourgeois faction, namely the liberal, pro-West and nationalist movements.

Workers, communists and the youth of Egypt!
Your enormous million strong uprising has brought victories for the rank of freedom seeking people and humanity all over the world, Middle East, North Africa and Egypt. You have gone through several battles and have many more challenges ahead. There is a historic opportunity for the Egyptian working class and communists to place themselves in the forefront of the mass protest movements to abolish the rule of bourgeoisie, realize the workers’ revolution and present the world with a shining example of revolutionary change and an end to human exploitation universally.

Worker-communist Party of Iran – Hekmatist, as a communist and internationalist proletariat force congratulates your enormous victories. We salute all the workers, the young revolutionary generation, women and the deprived people of Egypt who are fighting for freedom. We share your passionate joy and struggle in the class and social battles ahead and wish you success and victory in the realization of workers’ revolution and establishment of freedom, equality and socialism.

Long Live the mass uprising of the people of Egypt!

Long Live Freedom, Equality, Workers’ Revolution!

Worker-communist Party of Iran – Hekmatist

6 July 2013

www.hekmatist.org