ئەفغانستان بەرەوکێ دەڕوات؟
دەقی ئەم نوسینە لەسەر بنەمای چاوپێکەوتنێک ئامادەکراوە کە لە کەناڵ جەدید خەلیل کەیوان لەگەڵ حەمید تەقوایی سازدیداوە.
وەرگێڕانی:کاوە عومەر
خەلیل کەیوان:چۆن وبەچ شێوەیەک تالیبان کە بزوتنەوەیەکی مردو بوو دوبارە گەڕایەوە مەیدان؟ دەوری ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی و هەروەها هێزە جیهانیەکان ودەوڵەتە ناوچەییەکان لە هاتنەوە سەرکاری تالیباندا چی بووە؟ئایا بەو شێوەیەی کەلە زۆرێک لە هەواڵەکاندا باس دەکرێت تالیبان گۆڕاوە؟ قبوڵکردنی مافی ژنان لە چوارچێوەی شەریعەت-کە تالیبان ئاماژەی پێ دەدات-بەچ مانایەک دێت؟ئایا کۆمەڵگەی ئەفغانسان لەبەرانبەر تالیباندا بەرگری دەکات؟گرنگی و شوێنی پشتیوانی نێونەتەوەیی لە خەباتی خەڵکی ئەفغانستان لەبەرانبەر تالیباندا چیە وچۆن دەتوانرێت پەرەی پێبدرێت؟سیاسەتی وڵاتان وکۆمەڵگەی جیهانی لەبەرانبەر تالیباندا چی ئەبێت؟بارودۆخی سیاسی ئێران چ کاریگەریەکی لەسەر ڕەوتی ڕوداوە سیاسیەکانی ئەفغانستان دەبێت؟ئەم پرسیارانە لەگەڵ حەمید تەقواییدا دەخەینە ڕوو؟
حەمید تەقوایی،پێشڕەوی بروسکە ئاسا و بەدەستەوەگرتنی کابۆڵ بەبێ بەرگری لەلایەن تالیبانەوە،لەڕاستیدا ڕادەستکردنی ئەفغانستان بەو هێزە سەروو کۆنەپەرستە هەموانی وڕوکاس کرد.تەنانەت بۆ تاڵیبانیش چاوەڕوان نەکراو بوو. داڕمانی بەو خیڕاییە دەوڵەت و سوپای دروستکراوی ئەمەریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ شارەزایانیش جێگای باوەڕکردن نەبوو.ئیوە لە بابەتێکدا سەبارەی بە ئاڵوگؤڕەکانی ئەفغانستان نوسیوتانە ئەمەریکا دوجار تالیبانی دوروست کردوە.بەڵام جۆ بایدنی سەرۆک کۆماری ئەمەریکا سەبارەت بە کشانەوەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان سکاڵاکەی ئەوە بوو کە ئەوان بیست ساڵ لەوێ بووە.خەرجیەکی زۆریان لەسەر کەوتوە،سوپایەکی بەهێز بە پیداویستیەکانی سەردەمەوە دروستکرا بەڵام دەوڵەت و سوپا بەرگریان نەکرد و بەم ڕیزبەندیە بەرپرسیارێتی ئەوەی ڕویدا نەگرتە ئەستۆ.ئێوە چ رونکردنەوەیەکتان لەو بارەیەوە هەیە؟
حەمید تەقوایی:ئەبێت بڵێین ئەو ئیدیعایەی بایدن پوچ و بێ شەرمانەیە.تەنانەت ئەگەر ئاستی کێشەکەش بۆ بەرگری نەکردنی دەوڵەت و سوپا بهێنینە خوارەوە ئەوە بەرپرسی ڕاستەوخۆی حکومەتی ئەمەریکایە کە ئەوانەی دروست کردوەو خستونیەتە سەر دەسەڵات و بیست ساڵ بە هەموو شێوەیەک لەدەسەڵاتدا پارێگاری لێکردون.بەڵام کێشەکە تەنها ئەمە نیە..ئەمە هێشتا هەموو دەورو کارکردی دەوڵەتی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە و کارەساتەدا کەدەیبینین ڕون ناکاتەوە.
ڕاستیەکەی ئەوەیە کە زۆر دەمێکە،لەسەردەمی ئۆباماوە،دەستەی حوکمڕانی ئەمەریکا بە سیاسەتێکی بیرلێکراوەو نەخشە بۆداڕێژراودا دوبارە پەڕوباڵیان دایەوە بە تالیبان و هێنایانەوە مەیدان،هەر بەو شێوەیەی کە ئێوە لە پیشەوەئاماژەتان پێدا تالیبان لە ڕوی سیاسیەوە مردبوو،سەیرکە،ئەمەریکا و ناتۆ بڕیاریاندا و هێزێکی وەک داعشیان لە ماوەی ساڵێک زیاتردا پێچایەوە،بەڵام بیست ساڵ لە ئەفغانستاندا بون سەرباری بردنی هێزی سەربازی و تێچوی سەرسام کەر نەیانتوانی وەڵامی تالیبان بدەنەوە! بۆچی؟بابەتەکە ڕونە باس لەسەر بێتوانایی نیە،بابەتەکە ئەوەیە کە نەیانویست.خەت وسیاسەتی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر لەوسەرەتایەوە کە لەبەرانبەر هەژمونی سۆڤیەتدا موجاهینی ئەفغانیان دروست کرد کە دواتر تالیبان لە هەناویدا هاتەدەرەوە،بەردەوام پشت بەستوبوە بە هێزە قەومی وئاینی و عەشیرەتیەکان .یەکێک لەو هێزانە تالیبانە، هەر بەو شێوەی کەلە نوسینێکی تردا ڕونمکردوەتەوە پاش ئەوەی کە بینیتان دەوڵەتانی کۆپیکراو و لەرزۆکی دروستکراویان هاوشێوەی دەوڵەتی حامید کارەزای و لویا جیرگە و دەوڵەتی ئەشرەف غەنی ناتوانێت بنکەیەکی بەهێز بێت بۆ بردنە پێشەوەی سیاسەتەکانی ئەمەریکا دوبارە ڕویان کردەوە لای تالیبان، هەر لەکاتی کۆتایی هاتنی خولی ئۆباماوە ئەم هەڵوێستگیریە دەستی پێکرد. ئۆباما ڕوبە هێزە ئیسلامیەکان ڕایگەیان کە مشتە نوقاوەکانتان بکەنەوە بادەست بخەینە ناودەست و بەردەوام بین و لەدرێژەی ئەم هەڵوێستگیریەدابوو کە ڕابەران و چالاکەکانی تالیبانیان لە زیندان ئازاد کرد و لە دۆحە مەکتەب سیاسیان بۆ ڕێکخستنەوە، هاوپەیمانە ناوچەییەکانی ئەمەریکا هاوشیوەی قەتەرو پاکستان و عەرەبستان بەهەڵکردنی گڵۆپی سەوز لەلایەن ئەمەریکاوە بۆیان بواری خۆدەرخستنی سیاسیان پێدان و دەوڵەتی ئەمەریکاش خۆی گفتوگۆی لەگەڵدا کردن بۆ گێڕانەوەیان بۆ دەسەڵات،گفتوگۆیەکیان لە ژێر ناوی ئاشتی وبەشداری تالیبان لە ودەوڵەتەی ئەفغانستاندا،لە کاتێکدا هەموان دەیانزانی وتالیبان خۆشی بەڕونی ڕایگەیاندبوو کە دەوڵەتی ئەشرەف غەنیان قبوڵ نیە و بە شتێک کەمتر لە ئیماراتی ئیسلامی و یاساکانی شەریعەت ڕازی نابن.دەوڵەتی ئەمریکاو هێزەکانی ناتۆ زۆر باش دەیانزانی کە چی دەکەن.
ئیستا لە دواین پەردەی ئەم سیناریۆیەدا،واتە گەڕانەوەی تالیبان بۆ دەسەڵات،سەرسوڕمانی خۆیان دەرئەبڕن! ئەڵێن هەڵەیان کردوە،ئەڵێن چاوەڕانیەکی زیاتریان لە دەوڵەت و سوپای ئەفغانستان هەبوە و هتد.ئەم بانگەشانە، بێشەرمانەیە.ئەو دەوڵەتانە خۆیان دوبارە تالیبانیان خستە پیشەوە و خستیانە سەرکار و ئیستا کە دونیا بە سەرسامیەوە بەرەو ڕوی ئەم کارەساتە بوەتەوەو هێزە سکۆلارو پێشکەوتوخوازەکان و خەڵکی موتەمەدنی دونیا توشی شۆک بون..قسە لە “هەڵەکان” و هەڵەشەکاریەکانیان دەکەن.ئەگەر هەڵەیەک هەبێت بەکەم گرتنی هێزی خەڵک و هێزە سکۆلارو پێشکەوتوخوازەکان وخەڵکی پێشکەوتوخوازو سکۆلارە لە لە ئەفغانستان و لە ئاستی دونیادا. ئێستا نەک تەنها تالیبان و دەوڵەت و هێزە ئیسلامیەکان لە ناوچەکە وەک کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی عەرەبستانی سعودی و پاکستان ،بەڵکو وڵاتانی ڕۆژئاواش ئەبێت لەبەرانبەر خەڵکیدا وەڵام بدەنەوە. بەرپرسی یەکەمی ئەم هەلومەرجەی کەلە ئەفغانستان هاتوەتە کایەوە سیاسەتەکانی ناتۆو بەدیاریکراویش ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانیەتی.
خەلیل کەیوان: ئەڵێن تالیبان گۆڕاوە،بۆ نمونە ئەڵێن سود لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان وەردەگرن.لەو ڕۆژەوەی کە لە کابوڵ جێگیر بوە هیچ هەواڵێک لە تیرۆر و تەقاندنەوە نیە.چیرۆکەکان باس لە کرانەوەی قوتابخانەکانی کچان و زانکۆکان دەکەن،لە سەردەمی پێشودا ژنان مۆڵەتی کارکردنیان نەبوو بەڵام ئەمڕۆ تالیبان ئەڵێت ژنان دەتوانن هەندێ بواری کاردا کاریان هەبێت،ژنانی ڕاگەیاندنکار دەتوانن چاوپێکەوتن لەگەڵ تالیبان ئەنجام بدەن وهتد ئایا ئەوانە ئاماژەن بۆ گۆڕانی تالیبان؟ئایا ئەوانە زەمینە خۆشکردنە بۆ قبوڵکردنیان لەلایەن دەوڵەتەکان وهێزە نێونەتەوەییەکانەوە؟
حەمید تەقوایی:یەکەم هۆکاری وەستانی تەقینەوە وکوشتاری خەڵک ڕونە.تالیبان خۆی هۆکاری ئەم تاوانانە بون و ئێستا کە بەدەسەڵات گەیشتون ئاساییە کە ئەم کوشتارە بوەستێت.بەڵام کارەسات هێشتا لە جێگای خۆیدا ماوە لێرە بەدواوە کوشتاری شەقامەکانی تالیبان لە کاتی ئۆپۆزۆسیۆن بونی شوینی خۆی ئەدات بە کوشتاری یاسایی تالیبان لە دەوڵەتدا.تالیبان دەڵێت یاساو ڕێساکانمان لە چوارچێوەی شەریعەتدا ئەبێت.ئەمە واتە تاوان و کوشتاری خەڵک واتە گەڕانەوە بۆ خاڵی یەکەم.ئەگەر ئەمڕۆ تالیبان ئاوازی گۆڕاوە بەهۆی ئەوەوەیە کە دنیا گۆڕاوە.بەهۆی ئەوەیە کە کۆمەڵگەی ئەفغانستان جارێک دڕندەیی تالیبانیان ئەزمون کردوە ئیتر ئەوان قبوڵ ناکەن.لە قوناغی یەکەمی تالیباندا کە تالیبانیان دروستکردو هێنانیانە سەرکار دونیاشکستخواردوی تاکەسواری دەوڵەتی ئەمرێکاو کەمپی ڕۆژئاوای کاتی سۆڤیەت بوو و بەدەسەڵاتگەیشتنی مجاهیدینی ئەفغانستانی لەوکاتەدا بەیەکێک لەسەرکەوتنەکانی بلۆکی ڕۆژئاوا لەبەرانبەر بلۆکی سۆڤیەتدا هەژمار دەکرا.بەگشتی لە ناوچەکەشدا پاش شەڕی کەنداو دەوڵەتی ئەمەریکا و بلۆکی ڕۆژئاوا تاکە سوارەی مەیدان بون.دوای یانزەی سیپتەمبەرو هێرشی ئیسلامیەکان بۆ سەر دوو تاوەرە بازرگانیەکەی دەوڵەتی ئەمەریکا بۆ ئەوەی هێزی خۆی بەسەر دونیادا بسەپێنێ هێرشی کردە سەر ئەفغانستان و تالیبانی لەدەسەڵات هێنایەخوارەوە.بەڵام ڕێباز وسراتیجی هەیئەتی دەسەڵاتداری ئەمەریکا گۆڕانێکی تێدا نەکراو هێشتا بەردەوامە و سەرئەنجام بە گێڕانەوەی تالیبان بۆ دەسەڵات کۆتای هات.بەڵام بارودۆخی ئەمڕۆ زۆر جیاوازە.ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی عێراقدا بزوتنەوەیەکی بەرینی سکۆلاریستی و خوازیاری کۆمەڵگەی مەدەنی لەبەرانبەر حکومەتی ئەو وڵاتەداو لە دژی هێزەکانی سەربە کۆماری ئیسلامی لە عێراق دەستی پیکردوە.تەنانەت لە لوبنانیش بزوتنەوەیەکی ناڕەزایەتی هاوشێوە دەبینین.ئێرانیش بزوتنەوەی جەماوەری گەورە بۆ سەرنگومکردنی کۆماری ئیسلامی لە ئارادایە و کۆماری ئیسلامی کە کۆڵەکەیەکی هێزە ئیسلامیەکانە لەناوچەکەدا،خۆی کەوتوەتە بارودۆخێکی ناخۆش و ئەزمەگرتودا بەرەوڕوو بوەتەوە.لەناو بارودۆخێکی ئاوەهادا خەڵکی ئەفغانستان وخەڵکی دونیا کە جارێک دێوزمەی تالیبانیان ئەزمون کردوە،ئیتر لەبەرانبەر ئەوەدا بێ دەنگ دانانیش و دەست بۆ بەرگری و هێرش دەبەن.
کۆی ئەم فاکتەرانە تالیبانیان ناچار کردوە کە زمانێکی گونجاوتر بەکار بهێنن.بەڵام تەنانەت ئەگەر واش دابێین کە بەکردەوە ئارامتر مامەڵەبکەن تاڵیبان هیشتا هیزێکی بەشێوەیەک سەرو کۆنەپەرست و هارو دژی ئینسانیە کە تەنانەت بە کەمکردنەوەی چەند نمرەیەک هێشتا بە ئەمیال لەوەی کە خەڵکی ئەفغانستان دەیانەوێت لەدواترن.دەوڵەتی ڕوخاوی ئەشرەف غەنی خۆی جۆرە تالیبانیکی ئارام بوو،هیچ پێگەیەکی کۆمەڵایەتی لە ناو خەڵکدا نەبوو.
تالیبان هێزێکی دژی ئینسانی،دژی ژن،دژی تەمەدون و سەدەکانی ناوەڕاستیە کە لەبەرانبەر ئازادبیرکردنەوەو مۆدێرنیزم وزانست وکلتوری پیشکەوتوی ئەم سەردەمەدا وەستاوە.هەر بەو هۆیەوە خەڵک بە هێزێکی لەو شێوەیە بەهەر ڕادەیەکیش بیەوێت ڕواڵەتی ئەمڕۆیی لەخۆی نیشان بدات ڕازی نابێت.پڕوپاگەندەکانی ئەمڕۆ سەرانی تالیبان وەک تەبلیغاتی بێ ناوەرۆکی هێزێکی تازە بەدەسەڵات گەیشتو حسابی بۆ بکرێت.باش ئەوەی کە جێکەوت هەوڵ ئەدات دوبارە بە شەلاق شمشێری ئیسلام کۆمەڵگە بترسێنێت و شکست پێبهێنێت.هەر لە ئەمڕۆوە ئەبێت لە بەرانبەر تالیباندا بوەستێت و تەبلیغاتێک کە لەبارەی گۆڕان و میانەڕەو بونی ئەم هیزە تاوانکارەوە دەکڕیت قبوڵ نەکرێت.
خەلیل کەیوان:لەماوەی بیست ساڵی ڕابردودا کۆمەڵگەی ئەفغانستان گۆڕانکاریەکی زۆری کردوە.سەرباری هەبونی دەوڵەتێکی لەرزۆکی قەومی ئاینی تروسکاییەک بۆ کارو چالاکی کۆمەڵایەتی فەراهەم بوو.توێژێکی فراوان لە ژنان و پیاوان لە بوارە جیاوازەکاندا ڕویان کردبوەیە چالاکی سیاسی وکۆمەڵایەتی.ئایا بەرگریەک لە لایەن هێزە کۆمەڵایەتیەکانەوەلەبەرانبەر تالیباندا دروست ئەبێت؟
حەمید تەقوایی:هەر ئەمڕۆ ئێمە کۆمەڵێک نمونەی دەست پێکی جوڵانەوەی ناڕەزایەتی دەبینین.گرتە ڤیدیۆیی وڕاپۆرت لە سەر ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی لە کابۆڵ و جەلال ئاباد ، ئەسەد ئابادبڵاو بوەتەوە.لە شارەکانی ئێران،لەتاران،ئەسفەهان و قومیش پەنابەرە ئەفغانیەکان وخەڵکی ئازادیخوازی ئێران لە دژی تالیبان خۆپیشاندانیان هەبوەبەدروشمی ئیماراتی ئیسلامیمان ناوێت کە هەموو هاوڕا و هاو ئامانجە لەگەڵ دورشمی کۆماری ئیسلامیمان ناوێتی خەڵکی لە ئێران خۆیدا.لە ڕاستیدا ئەوانە یەک دروشمن لە دژی دوو جۆر تالیبان لە ئێران وئەفغانستان،هەروەها لە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا چالاکان و خەڵكی ئازادیخواز لەگەڵ ئەفغانیە پەنابەرەکاندا دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بەرزکردوەتەوە و ئەم جوڵانەوانە لە دۆخی فراوان بونەوەدان.
کارەساتی گەڕانەوەی تالیبان بۆ دەسەڵات بەچەشنێ ڕاچڵەکینەرو شیاوی بەرگری لی کردن نیە کە تەنانەت دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکانیش ناچار بون کە نیگەرانی دەربڕن.بوریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیان ڕینمای هەموو دەوڵەتەکانی کردوە کە لە بەڕەسمیەت ناسینی تالیباندا کار نەکەن و سەیرکەن بزانن لە بەرانبەر خەڵک وبەتایبەتیش ژناندا چ سیاسەتێک دەگرنە بەر.یان سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا ڕایگەیان کە ئێمە لەو کارەساتەدا شەیکین و گەڕانەوەی تالیبان خراپترین ناکامی نتۆ بووە.
ئەگەرچی هەروەک ئاماژەم پێدا ئەو دەوڵەتانە خۆیان هەر لە سەرەتاوە دەیانزانی چی دەکەن و بەوریاییەوە ئەو”ناکامیە”یان بنیات ناوە بەڵام ئەمڕۆ ناچارن لەبەرانبەر خەڵکی توڕەی دونیادا کاری ئاگاهانەی خۆیان بە هەڵە ناو ببەن و خەمباری دەرببڕن.ئەڵێن لە بەپەلە جێهێشتنی نەخشە بۆدانەڕێژراوی ئەفغانستاندا هەڵەیانکردوە.ئەبێت بلێیت”هەڵە” ی ئێوە هەر لەو ڕژەوە دەستی پێکرد کە موجاهیدنی ئەفغانستان تان ڕێکخست و قوناغی دواتر لە هاتوچۆو گفتوگۆ لەگەڵ تالیبانێک کە لەباری سیاسیەوە مردبوو دەستپێکرد.جوڵانەوە ناڕەزایەتیەکانی خەڵک بەتایبەت لە ڕۆژئاوا دامێنی ئەم دەوڵەتانەش دەگرێت.ئەبێت ئەم داننان بەهەڵەیەدا لە گەردنی ئەو دەوڵەتانە بپێچن وبیان خەنە ژێر گوشاری ناڕەزایەتی فراوانەوە بۆ ئەوەی حکومەتی تالیبان بەڕەسمی نەناسن.لەخەبات بۆ بردنەدواوەی تالیبان ڕایگشتی و جوڵانەوە ناڕەزایەتیەکان لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی و لە ئەفغانستان و بەگشتی بزوتنەوەکان وکەمپینە جیهانیەکانی لە بەرگری لە ژنانی ئەفغانستان ولە بەرگری لە سکۆلاریزم و مەدەنیەت و مۆدیرنیزم بەتەواوەتی دەوری چارەنوسسازیان هەیە.
خۆش بەختانە ئەم جوڵانەوەیە خەریکە پێکدێت.بەبۆچونی من دەوڵەتە ئیسلامیەکان کە هۆکاری ڕاستەوخۆی ئەم کارەساتەن.کۆماری ئیسلامی وپاکستان وعەرەبساتن خۆیان ڕاستەوخۆ لەم تاوانەدا بەشدارن و دەوڵاتە ڕۆژئاوایەکانیش خۆیان ئەندازیاری ئەم بارودۆخەن.بەڵام دونیای موتەمەدن ڕادەستی ئەم بارودۆخە نابێت.هەروەک وتم بارودۆخی ئەمڕۆ بەتەواوەتی جیاوازە لە بارودۆخی بیست ساڵ لەمەوبەر.جاری یەکەم کە تالیبان دەسەڵاتی بەدەستەوەگرت هیچ کام لەم جوڵانەوە ناڕەزایەتیەمان نەبینی.بە بۆچونی من ئەم جارە خەڵکی موتەمەدنی دونیا ڕێگا نادەن کە تالیبان خۆی بچەسپێنێت.
خەلیل کەیوان:ئاسۆی شەڕی ناوخۆو بەسوریا بونی ئەفغانستان چۆن دەبینیت؟لە ئەفغانستاندا دەستەو تاقم وهێزی چەکداری جیاواز هەن.هەندێک لە سەرکردەکانی ئەوانە هەڵاتون بۆ دەرەوە.هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کەلە پەنجەشیر بەرەیەک بۆ بەرگری لە بەرانبەر تالیباندا لە دروست بوندایە.تالیبانیش خۆیش لە ئیئتلافێکە لە کۆمەڵێک هێزی جیاواز.کێشمەکێش لەنێوئەوانەدابڕاوەنیە.ژمارەی سوپاسی ئەفغانستان کە دەڵێن لە ٣٠٠هەزار کەس پیهاتوە خۆ ئەوش نەتواوەتەوە.هەموو ئەمانەش ناچنە خزمەتی تالیبانەوە و بۆی هەیە لە بارودۆخیکدا هێزی مەشق پیکراو لە فۆرمێکی تازەو لە ئیئتلافێکی نویدا بەکار بهینرین. کۆماری ئیسلامیش کەلە تەخت کردنی ڕێگای گەڕانەوەی تالیباندا بۆ دەسەڵات دەوری هەبووە لە بارودۆخیکی تردا دەتوانێت بەزمیکی تر دروست بکات.هەزاران کەس لە هێزە ئەفغانستانیەکان لە ژێر ناوی فاتمیەکاندا لە سوریا شەڕیان کردوە.ئایا کۆماری ئیسلامی ناتوانێت ئەوانە لە ئەفغانستان بەکار بهێنێت؟ئایا هەموو ئەوانە لە هەلومەرجێکدا ناتوانن باروتی ململانێی ناوخۆی و دەست پێکی شەڕێکی قەومی ئاینی بێت؟
حەمید تەقوایی:ئەو واقیعیەتیەی کە باستکردوەبەر لە هەموو شتێک ئاماژە بەوە دەکات کە بەرەی ئیسلامیەکان و بەرەی کۆنەپەرستی بە چ شێوەیەک پەرشوبڵاوە.سەرئەنجام هەر دەستەیەک بەشوێن بەرژەوەندی خۆی و دەسەڵات وەرگرتن لە بەرانبەر هێزە دژەکانیاندا، کۆماری ئیسلامی لەلایەکەوەیەو عەرەبستانی سعودیش لەلایەکی ترەوە و پاکستان و تورکیاش بەهەمان شێوەو لەناو تالیبانیشدا چەندین گروپی جیاواز هەیەو هتد.بەڵام بە بۆچونی من ئەوانە چارەنوسی ڕەوەندی ئاڵو گۆڕەکانی ئەفغانستاندیاری ناکات.
بڕوانە.ئەڵێن مێژوو دوجار دوبارە دەبیتەوەبەڵام جاری دوهەم بەشێوەی کۆمیدی قۆناغی یەکەم ئەم هیزانە جارێک تراژیدیایەکی سامناکیان لە ئەفغانستان دروستکرد.بە ریکخستنی موجاهیدەکان و دواتر تالیبان و هێرشی سەربازی بۆسەر ئەفغانستان و دروستکردنی دەوڵەتە لەرزۆکەکان،ئەم ڕەوەندە گەشتوەتە کۆتایی خۆی و ئیتر قابیلی دوبارە بونەوە نیە.گەڕانەوەی تالیبان ناتوانێت سەرەتای قوناغێکی تری هەمان تراژیدیای ڕابردو بێت..دەربڕینی پەشیمانی وناخۆشی دەوڵەتانی ڕۆژئاوا تا پڕوپاگەندەی گۆڕان ومیانەرەو بونی تالیبان دەرکەوتەیەکی ئەم کۆمیدیا تازەیەیە.
بارودۆخی سیاسی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وپێگەی ئەمەریکا وهێزەکانی ناتۆ،پێگەی دەوڵەتان و هێزە ئیسلامیەکان هەر بەو شێوەیە نیە کە بیست ساڵ لەمەوبەر هەبوو..زۆر ڕیسواترو لاوازتر و ئەزمەگرتوو ترن.لە لایەکی ترەوە خەڵکی ئەفغانستان و خەڵکی دونیا لە پێگەیەکی هێرش بەرانە ترو بەهێزتردا وەستاون.لەبارودۆخێکی ئاوەهادا هەروەک ئاماژەم پێدا خەڵکی ئەفغانستان و خەڵکی موتەمەدنی دونیا ڕێگا بەدوبارە بونەوەی تراژیدیایەکی تر نادەن.ناڕەزایەتی جەماوەری وبەرگری لە خەڵکی ئەفغانستان بەتایبەتی ژنان لە فراوان بونەوەدایە.بەتایبەت ئەبێت ئاگامان لەوەبێت کە بزوتنەوەی سکۆلاریستی ودژی ئاینی و بەتایبەت بزوتنەوەی ڕزگاری ژنان لە سەرتاسەری دونیا پشت بەرەیەکی تۆکمە هەژمار دەکرێت لەدژی دێوەزمەی تالیبان.
بەبۆچونی من ئەوەی کەلە ڕەوتی ئاڵوگۆڕەکانی ئایندەی ئەفغانستاندا چارەنوس سازە ئەم هێزی ناڕەزایەتیەیە نەک هەوڵی دەوڵەت و هێزە قەومی و ئاینیەکان لەبەرەی کۆنەپەرستی، بگومان کۆماری ئیسلامی و پاکستان وعەرەبستان وهەمان شێوە ئیسلامیە”میانڕەوەکان”بابەتی پشت پێبەستنی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە دەست بەتاڵی دانانیشن و لە کێبڕکێی یەکتردا چالاک دەبن. بەڵام ئەم هەوڵانە بەرەی کۆنەپەرستی لەبەرانبەر خەڵکی ئازادیخوازدا لاوازو لاوازتر دەکات.قۆناغی تاکەسوارەیی ئەو هێزانە لە هەموو ڕویەکەوە گەشتوەتە کۆتایی.بارودۆخی ئەزمەگرتوی کۆماری ئیسلامی نمونەی بەرجەستەی دۆخی خەماوەری تەواوی هێزەکانی ئەو بەرەیەیە.
خەلیل کەیوان:خەڵکێکی زۆری ئەفغانستانی لە ئێران دەژین.بینیمان کەلە دژی تالیبان بەبەرزکردنەوەی دروشمی ئەمارەتی ئیسلامی مان ناوێت هاتبونە مەیدان وناڕەزایەتیان دەست پێکردوە.هەروەها زۆرێک لە ئەفغانستانیەکانیش لەوڵاتانێک لەسەرتاسەری دونیا هەن و لە شارە جیاوازەکاندا لە ئەوروپاو ئەمەریکا هەستاون بەدەربڕینی ناڕەزایەتی.ئەوانە هێزێکی بەهێزن لە بەرگری لە خەڵکی ئەفغانستان.لە سەردەمی پێشودا دەنگێکی لەو شێوەیە بونی نەبوو..ئێرانیش دوگیانە بەشۆڕشێکەوە و ناڕەزایەتی بەهێز لە دژی دوانەی تالیبان لە تاران لە ئارادایە.کاریگەری ئەم هێزانە و هاوکات کاریگەری ئاڵوگۆڕە سیاسیەکانی ئێران لە بەهێزکردنی خەباتی خەڵکی ئەفغانستان دژی تالیباندا چۆن لێک ئەدەنەوە؟
حەمید تەقوایی: هەر بەوشێوەی ئاماژەم پێدا فاکتەرێکی بنەڕەتی لە شکڵپێدان بە ڕەوەندی ئاڵوگۆڕەکان لە ئەفغانستان و تەواوی ناوچەکەدا ناڕەزایەتی خەڵکە.ئەمڕۆ بزوتنەوەی سکۆلاریستی وبزوتنەوەی دژی هێزە قەومی وئاینیەکان لە عێراقدا بەهێزە،لە لوبناندا بەهێزە،لە ئێران کە زیاتر لە هەر جێگایەکی تر بزوتنەوەی جەماوەری دژی کۆماری ئیسلامی ودژی دەستێوەردانی ئاین لە یاساو دەوڵەت وژیانی ڕۆژانەی خەڵکدا پەرەی سەندوە.لە دۆخی ئێستادا زیاتر لە هەر کاتێکی تر بارودۆخی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەناو پارادایمی سیاسی لە ئێران وعێراق و لوبنان ولە زۆرێک لە وڵاتەکاندا دژی هێزو دەوڵەتە ئیسلامیەکانە و ئەم بارودۆخەشدا کاریگەری لەسەر ئاڵوگۆڕەکانی ئەفغانستان دەبێت.
بەتایبەتی بارودۆخی سیاسی ئێران فاکتەرێکی گرنگە لە شێوەپێدان بەڕەوەندی بارودۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وچارەنوسی دەوڵەت وهێزەکانی ئیسلامی سیاسی ا.کۆماری ئیسلامی بڕبڕە پشتی هێزە تیرۆریست و تاوانکارە ئیسلامیەکانە لە ناوچەکەدا؛لەلایەنی سیاسیەوە،لە ڕوی ئایدۆلۆژی و تەنانەت لەڕوی سەربازیشەوە پشتیوانی ئەم هیزانەیە.ئەگەرچی هێزە ئیسلامیەشیعە و سونی ودەستەوتاقمەکانی ترو کێبڕکێ وناکۆکی نێوخۆیشیان هەیە بەڵام لە ئاستکی پایەیی ترداکۆماری ئیسلامی وەک حکومەتیک کە بەئاڵای ئیسلام لە کۆمەڵگەیەکی ٨٠ ملیۆنیدا حوکم دەکات بەخاڵی پشت بەستن و مەرجەعی هەموو هێزە ئیسلامیەکان حساب دەکرێت.لەم لایەنەوە هەر لێدانێک لە کۆماری ئیسلامی،بەهەر ڕادەیەک کۆماری لاواز تر ببێت،بەهەر ڕادەیەک لە ژێر گوشاری ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی ئێراندا پاشەکشە بکات هەموو هێزو بزوتنەوە سەروکۆنەپەرستەئیسلامیەکان زیانی گەورەیان بەردەکەوێت.کەوتنی کۆماری ئیسلامی تیری ئازاد بون دەبێت لەتەواوی بزوتنەوەی ئیسلامی سیاسی و خەڵکی ئێران عەزمیان جەزم کردوە بۆ ئەوەی کە کارێکی وەها بکەن.ئەوە ئەرکی ئەو هێزانەیە کەوەک حزبی ئێمەن کە نەک تەنها لە پشتیوانی و لە هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی ئەفغانستان بەڵکو لەدژی تەواوی هێزە ئیسلامیەکان وبەتایبەتی لەپێناو ڕوخانی کۆماری ئیسلامیدا هەوڵەکانمان چەند قات زیاد بکەین،یەکگرتوانەو پێکەوەگرێدراو بێینە مەیدان و هێزی خەڵکی ئازادیخوازی دونیا لەگەڵ خۆماندا بەرین. ئەو هێزەیە کە داهاتوو لە ئیران و لە ئەفغانستان دەنەخشێنێت.
١٩\٨\٢٠٢١