زیادکردنی دەرماڵەی خوێندکاران مافی بێ ئەملاو ئەولای خۆیانە!
ئەمڕۆ یەک شەممە، بەشێک لەخوێنداکارانی زانکۆی سلێمانی، لەبەرامبەر کەمی دەرماڵە و زیادنەکردنی لەلایەن حکومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵاوە، مانگرتنیان ڕاگەیاند. خواستی خوێندکاران ئەوەیە کە بڕی دەرماڵەکەیان به‌مشێوه‌یه زیاد بکرێت: له 40 هه‌زار دینار و 60 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 100 هه‌زار دینار بۆ خوێندکارانی ناوشار، وه له 100 هه‌زاره‌وه بۆ 150 هه‌زار بۆ خوێندکارانی ده‌ره‌وه‌ی شار. هاوکات وەک هەوڵێک بۆ بەهێزکردنی ئەم جوڵانەوەیە پێکهێنانی گروپی هەڵوێستیان ڕاگەیاند. ئاشکرایە کە خوێندکارانی کوردستان بەدەست چەندین گرفت و کێشەی سەختی خوێندنەوە زەحمەت دەکێشن. یەکێک لەو کێشانەش کەمی دەرماڵەیە. لەکاتێکدا کەدەبینین ڕۆژ لەدوای ڕۆژ، گرانی و بەرزبوونەی نرخی خەرجیەکان یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت. لەبەرامبەریشدا دەرماڵەیەکی زۆر کەم و ڕەمزی خەرجدەکرێت بۆ خوێندکاران کەبەشی مەسرەفی چەند ڕۆژێکیان ناکات.
داوای خوێندکاران بۆ زیاد کردنی ده‌رماڵه‌که‌یان داوا و مافێکی ڕه‌وایه و ئێمە لەکۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، پشتیوانی خۆمان بۆ ئەم خواستە ڕەوایەی خوێندکاران ڕادەگەیه‌نین و داواکارین لەدەسەڵاتداران ده‌ست به‌جێ وەڵام بەم خواستەی خوێنداکاران بدەنەوە و دەڕماڵەیەکی گونجاو بەپێی ستانداردی لانی کەمی ژیان بۆ خوێندکاران دابین بکەن، چی تر بێباکانە نەڕواننە بارودۆخی خوێنداکاران و کێشەکانیان. هه‌ره‌وه‌ها ئێمە دەستخۆشەیەکی گەرم لەم هەنگاوە مەدەنی و پێشڕەوانەی خویندکارانی زانکۆی سلێمانی دەکەین لە هەوڵدانیان بۆ خۆڕێکخستن و برەودان بە ناڕەزایەتیەکانیان.
هاوکاتیش ڕایده‌گه‌یه‌نین پێویسته ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه به ڕووی ده‌سه‌ڵاتداراندا فراوانتر و جه‌ماوه‌ری بکرێته‌وه که لاوانی بێکار، کرێکارانی بێ‌ماف و بێ بیمه و ته‌واوی کۆمه‌ڵگا بگرێته‌وه و خواستی باشبوونی ژیان شانبه‌شانی خوێندکاران به‌رز بکه‌نه‌وه.
کۆمیتەی سلێمانی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
04.11.2012
—
—
Shukak Abdulstar
Skrtaryaty Maktaby Syasy
00964 770 76 79 334 – 7\24
00964 (0)53 320 89 31 -2 :00 pm — 500 pm (Bagh. )