حزب کمونیست کارگری کردستان – مه‌رجان کمسیون انتخابات در ر را برروی مردم برای شرکت در انتخابات بسته است

مه‌رجه‌کانی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن, ده‌رگای به‌شداری فراوانی له هاوڵاتیان داخستووه!

هەروەکو لە بەیاننامەی پێشووی حیزب‌دا ڕه‌خنه‌و تانوتی خۆمان سەبارەت بە ڕێنمایی‌و مەرجەکانی کۆمیسیۆن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا ڕا گەیاند, بەکردەوە ئەو مەرجانە تەنها فرسەتی بۆ سەرمایەدارانو سەرۆك عەشیرەتەکانو حیزبەکانیان ڕەخساندوهو ڕێگریشی بۆ بەشداریکردنی هاوڵاتیانی کوردستان, هەڵسوڕاوانی کرێکاری, کەسایەتی ڕادیکاڵ‌و یەکسانیخواز, چالاکوانی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان, تێکۆشەرانی بواری مافە مەدەنیەکان, کەسایەتی سکولار‌و پێشکەوتنخوازو ئێمەش وەکو حیزبی سیاسی چینی کرێکار پێك هێنا بۆ چونه ناو پرۆسه‌ی ههڵبژردنهکانهوه.
وەڵام نەدانەوەی کۆمیسیۆنی ناوبراو بە تانوتی حیزب کە ڕۆژی 2013/02/06, واتە 4 ڕۆژ بەر لە کۆتایی هاتنی وادەی ناونوسینی قەوارە سیاسیەکان, پێشکەشمان کردن‌و تێیدا داوامانکرد ئەو ڕێگریانە هەڵبگرن تا زەمینەی هەڵبژاردنێکی ئازاد‌و یەکسان بۆ هاوڵاتیانی کوردستان æ بۆ هه‌مو که‌س ولایه‌نێک وه‌ک یه‌ک فەراهەم بکرێت, ئەوە دەسەلمێنێ کە ئەو مەرجانە لە بنەڕەتدا بۆ بێبەشکردنی بەشی رادیکاڵ‌و چەپی کۆمەڵگاو قەتیسکردنی دەسەڵاتو نوێنەرایەتی لەدەستی بۆرژوازی‌و حیزبەکانیدا دانراون. له هه‌مان کاتدا خەڵکیش لە هه‌ڵبژاردنی نوێنەرانی راستەقینەی خۆیان بێبەش دەکات.
مه‌رجه‌کان و به‌ڵگه‌نامه‌ی کۆمسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردن, جه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌خاته به‌رده‌م ته‌نها هه‌ڵبژاردنێک که بۆ مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێستای حزبه ناسیۆنالستهکانه, که بیست ساڵه کوردستانیان له نێوان خۆیاندا به هێزه میلیشیاکانیان داگیر‌و دابه‌شکردووه, بۆیە ئەو هەڵبژاردنەی کە بڕیارە بەو مەرجانەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە بەرێوەبچێت لە ڕوانگەی به‌رژه‌وه‌ندی جەماوەری کرێکار‌و زەحمەتکێشو ئازادیخوازی کوردستانەوە هیچ مەشروعیەتێکی نیه.
مەکتەبی سیاسی
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
20-6-2013