منصور حکمت و مسئله زن
نسرین محمودی آذر
متن سخنرانی به زبان کوردی در مراسم بزرگداشت هفته منصور حکمت در سلیمانیه در 9 ژوئن 2013
هاورێان، ئاماده‌بووانی به‌رێز :
له پێش هه‌مو شتێک دا سپاستان ده‌که‌م بۆ ئاماده بوونتان له‌م مه‌راسمه‌دا که به بۆنه‌ی هه‌فته‌ی مه‌نصووری حکمه‌ت سازدراوه، به خێر بێن سه‌ر چاو.
هه‌ر وه‌ک ده‌زانن حه‌فته‌ی حکمه‌ت، حه‌فته‌ی له دایک بوونی مه‌نصووری حکمه‌ته، له دوای مردنی حکمه‌ت رێبه‌ری ناسراوی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و کرێکاری و رابه‌ری گه‌وره‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ژن، له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسی حزبی ئێمه، حزبی حیکمه‌تیست، به ئامانجی رێزلێنان له ده‌سکه‌وته‌کان و ده‌ور و نه‌خشی حکمه‌ت وه‌ک رێبه‌ری هاوچه‌رخی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی راگه‌یندرا.
ئه‌و حه‌فته بۆ ئه‌وه‌یه تا بتوانین هه‌رچی زیاتر ده‌ور و نه‌خش و نووسراوه‌کان و ئامانج و سوننه‌ته‌کانی خه‌بات و موبارزه‌ی حکمه‌ت به کۆمه‌ڵگا، کرێکاران و هه‌موو ئینسانێکی تینوی ئازادی و به‌رابه‌ری بناسێنین. ئه‌و حه‌فته‌یه، نه ته‌نیا حه‌فته‌ی حزبێکی تایبه‌ت نیه، به‌ڵکوو حه‌فته‌ی ته‌واوی ئه‌و کرێکار و ژن و لاو و ئازادیخوازانه‌یه که بۆ رزگاری له کۆت و به‌ندی نیزامی سه‌رمایه‌داری، بۆ نه‌مانی خورافه‌ی ئایین و ناسیونالیسم، بۆ رزگاری له ئه‌ساره‌تی چینایه‌تی و بۆ رزگاری له کۆیلایه‌تیی تێده‌کۆشن.
من له‌م کۆره‌دا ده‌مه‌وێ باسی ده‌ور و نه‌خشی به‌رچاوی مه‌نصووری حکمه‌ت له‌سه‌ر ژیان و خه‌باتی نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا یانی ئه‌و به‌شه‌ی هه‌میشه له‌ژێر زه‌خت و سه‌رکوت بوون و هه‌ن یانی ژنان قسه‌بکه‌م. به بۆچوونی من مه‌نصووری حکمه‌ت ته‌نیا رابه‌ر و لایه‌نگری سه‌رسه‌خت و به‌رده‌وامی نه‌مانی زوڵم و ته‌بعیزی جنسی و ژێرده‌سته‌یی ژنانه، حکمه‌ت رێگای رزگاری و گه‌یشتن به ئامانجی یه‌کسانی ژن و پیاوی زۆر به وردی و به‌جوانی نیشان داوه.
هه‌ر وه‌ک خۆتان ده‌زانن له فه‌رهه‌نگ و که‌لتوور و قانوونی ناسیونالیستی و ئیسلامی دا، که فه‌رهه‌نگ و قانوونی زاڵی ئه‌م کۆمه‌ڵگاییه و چه‌ندین وڵاتی تر و به‌شێکی یه‌کجار زۆری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی گرتۆته‌وه، ژن وه‌ک مرۆڤ، وه‌ک ئینسان حیسابی بۆ نکراوه و ناکرێ، هه‌موومان ده‌زانین له فه‌رهه‌نگ و سوننه‌تی ئه‌حزاب و بزووتنه‌وه‌ی میڵلی و قه‌ومی دا هیچ کات ژنان مافی به‌رابه‌ر و یه‌کسانیان ده‌گه‌ڵ پیاوان نهبۆت، هه‌ر وه‌ها له نیزامی سه‌رمایه‌داری¬دا ژنان نه ڵه مه‌یدانی ئابووری و ئیقتیساد، نه له مه‌یدانی سیاسه‌ت و نه له ناو کۆمه‌ڵگادا و نه له قانوون و ناو خێزاندا هیچ کات مافی به‌رابه‌ریان نه‌بۆ. نه ته‌نیا مافی یه‌کسانیان نه‌بۆه ته‌نانه‌ت وه‌ک کۆیڵه، هێزی کاری هه‌رزان، ئامرازی دابین کردنی نیازی جنسی پیاو، ئه‌رکی را‌گرتن و گه‌وره‌کردنی منداڵ، یارمه‌تی دانی مێرد، هێزی زه‌خیره‌ی و پاشه‌که‌وت و بێ¬مافی ئه‌حزاب و ده‌وڵه‌ته‌کان به‌کار هێندراوه و ده‌هێنرێ. له جیاتی پاداشت و له‌به‌رامبه‌ر ته‌واوی ئه‌و ره‌نج و مه‌ینه‌تی ژنان دا، ده‌سته‌ڵات داران پۆلیس و قانوون و فه‌زا و جه‌وی خۆسوتاندن و قه‌تڵی نامووسی سازمان ده‌ده‌ن و سه‌رکووتیان ده‌که‌ن.
مه‌نصووری حکمه‌ت له نووسراوه و بۆچوونه‌کانی دا، باسی ئه‌م راستیانه ده‌کا و رێگا چاره‌ی رزگاری و ئازادی ژنان ده‌ست¬نیشان ده‌کا.
زۆر که‌س ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان به چه‌پ ده‌زانی و ئێستاش خۆیان به چه‌پ ده‌زانن و به رواڵه‌ت لایه‌نگری یه‌کسانی ژن و پیاون، به هۆی ئه‌وه‌ی ڵه ژێر ته‌ئسیر و کاریگه‌ری فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتی ناسیونالیسم و ئایین¬دان و له ساحه و مه‌یدانی فه‌رهه‌نگ و که‌لتووری زاڵ به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا یاری ده‌که‌ن، هیچ کات نه‌یانتوانیوه دژی که‌لتوری دواکه‌وتووی دژه ژن هه‌ڵویستێکی شۆرشگێرانه و کۆمۆنیستی بگرن. لایه‌نگری و خه‌باتیان له پێناو لابردنی زوڵم و زۆر له سه‌ر ژنان جیاوازێکی ئۆتۆی ده‌گه‌ڵ هه‌وڵ و تێکۆشانی ناسیونالیسته‌کان و سێکۆلاره‌کان و به ناو روناک بیره‌کان و بزوتنه‌وه بورژوایه‌کان دا نه‌بۆه. له باشترین حاڵه‌ت دا له باڵی چه‌پی بزوتنه‌وه راسته‌کاندا و له سه‌فی دژی ئازادی ژنان دا راوه‌ستاون.
بۆ نموونه،عه‌وامفه‌ریبی له ژێر دروشمی ” رێز گرتن له که‌لتووری کۆمه‌ڵگا” ” رێز گرتن له ئایینی خه‌ڵک” ” ئێستا بۆ کۆمه‌لگای مه زوویه” به‌شیک له‌م پاساو و سیاسه‌تانه‌یه بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به درێژه‌دانی هه‌لاواردنی جنسی و سه‌رکوتی ژن له لایه‌ن بزوتنه‌وه بورژوایی و ئایینه‌کان که گه‌وره‌ترین کۆسپ و له‌مپه‌ری سه‌ر رێگای بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ژنانن.
تایبه‌تمه‌ندی مه‌نصوور حکمه‌ت و کۆمۆنیزمه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌و ته‌واوی ئه‌م پاساوانه به دواکه‌وتوویی و رێ خۆش که‌ری درێژه پێدان به هه‌لاواردن و ئاپارتایدی جنسی ده‌زانێ، که نه ته‌نیا نابی قه‌بووڵ بکرێ به‌ڵکوو ده‌بێ وه‌ک هاوبه‌ش و عاملێک بۆ سه‌رکوت و داسه‌پاندنی ناعه‌داڵه‌تی و نابه‌رابه‌ری سه‌یر بکرێ و ده‌بێ ڵه دژی ئه‌م دواکه‌وتوویه¬دا راوه‌ستین و خه‌بات بکه‌ین.
هه‌ر له سه‌ر ده‌می شۆرشی 1979 ئێران که مه‌نصووری حکمه‌ت دێته ناو جه‌رگه‌ی خه‌باتی کۆمۆنیستی، چۆنیه‌تی هه‌ڵس و که‌وت ده‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ژن و تایبه‌ت مه‌ندی و پێوه‌ره‌کانی ئازادی ژن و دیفاع له یه‌کسانی و به‌رابه‌ری ژن به ته‌واوه‌تی ده‌گۆردرێ. ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه زۆر ئینسانی تر، ئازادی¬خوازانهتر له جاران دژی نایه‌کسانی و ئاپارتاید جنسی دێته مه‌یدان.
له‌م ده‌وره‌یه‌دا له‌چکه وه‌ک که‌لتووری خه‌لک له لایه‌ن چه‌په‌کانه‌وه به ره‌سمییه‌ت ناسرابوو، رابه‌ری و پێشمه‌رگه‌ی ژن له ناو کۆمه‌ڵه‌ش ئه‌م نه‌ریته‌ی له‌به‌ر چاو ده‌گرت، مه‌نصووری حکمه‌ت ئه‌وه‌ڵ که‌سه له دژی ئه‌م مه‌سه‌له راده‌وستێ.
مێژووی سازدانی خه‌باتی رادیکاڵ له دژی ته‌واوی یاسا و قانوونه‌کانی حکوومه‌تی ئیسلامی له ئێران، به‌شێکه له مێژووی حکمه‌ت. ئه‌مرۆ ئێمه به پێچه‌وانه‌ی 30 و چه‌ند ساڵ له مه‌و به‌ر ده‌گه‌ڵ شه‌پۆلێک روبه روین که هه‌رچه‌ند ناوی حکمه‌تیش نه‌هێنن به‌ڵام ده‌بینین له‌ژێر کاریگه‌ری حکمه‌ت دا له دژی ئیعدام و قصاص و به‌رده‌باران کردنن.
مه‌نصووری حکمه‌ت نزیک سی ساڵ له‌مه‌و به‌ر له سهنهدیک دا که دووایی بوو به سه‌نه‌دی کۆمه‌ڵه به نێوی ” سه‌نه‌دی پایه‌ی مافه‌کانی خه‌لکی کوردستان” له سه‌ر ژنان، ده‌ور و نه‌خش و مافی وان له کوردستاندا ئاوا ده‌نووسیت:
– ژنان له هه‌موو قۆناغه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌رهه‌م هێنان، خێزان و له هه‌موو مه‌یدانه‌کانی ئابووری، سیاسی و که‌لتووری، ده‌گه‌ڵ پیاوان مافی به‌رابه‌ریان هه‌یه. کویلایه‌تی ژنان به ده‌ستی چینی باڵا ده‌ست ده‌بێت کۆتایی پێ¬بێت. ژن و پیاو له به‌رابه‌ر کاری یه‌کسان ده‌بیت حه‌ق ده‌ستی به‌رابه‌ر وه‌رگرن.
– هه‌ر تاکێکی سه‌روه‌ی 18 ساڵ، ژن یان پیاو، له پێکهێنانی خێزان ئازاده.
– نابێ هیچ که‌سیک به پێچه‌وانه‌ی ویستی خۆی مه‌جبوور به زه‌واج بکرێت. زه‌واج به سه‌بت له ده‌فته‌ری ره‌سمی ( سه‌بت له مه‌حکه‌مه) به ره‌سمی ده‌ناسرێ. تاکه‌کان له سازدان و به‌ر پا کردن یا نکردنی مه‌راسیمی ئایینی سه‌ربه‌ستن. ژن و پیاو له ته‌واوی ئه‌و کارانه‌ی په‌یوه‌ندی به خێزانه‌وه هه‌یه وه‌ک جیابوونه‌وه، سه‌رپه‌ره‌شتی منداڵ، میرات مافی ته‌واو یه‌کسانیان هه‌یه. ”
لێره‌دا پێم خۆشه چه‌ند دێڕ له نووسراوه‌کانی مه‌نصووری حکمه‌ت له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان و بۆ باس بکه‌م.
حکمه‌ت ده‌لێ : ” بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی، بزوتنه‌وه‌یکی جیهانییه بۆ به‌رابه‌ری ئینسانه‌کان و به‌رابه‌ری ژن و پیاو به‌شێکی یه‌کجار زۆری پلاتفورمی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیه.”
له ئیدامه‌دا ده‌ڵێت:
” مارکسیسته‌کان سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵاواردنی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گێرنه‌وه سه‌رئه‌ساسی سه‌رمایه و پێیان وایه سه‌رمایه سه‌رچاوه‌ی ته‌واوی موسیبهتهکانه. به‌و معنایه که به له ناو چوونی سه‌رمایه موسیبه‌ته‌کان له به‌ین ده‌چن. له به‌رامبه‌ردا فێمێنیسته‌کان پێیان وایه ریشه‌ی هه‌ڵاواردن له بیر و باوه‌ری ئینسان دایه و ئه‌مه باسێکی که‌لتووریه، ئه‌وه به‌سراوه‌ته‌وه به‌م پێگه‌یه‌ی که ئیدئولوژی و ئیدئولوژی جنسیه‌ت له بیر و فیکری ئینسان دا په‌یدای کردوه و بێ ئه‌وه‌ی لزوومه‌ن شۆرشێکی ئابووری یا ئیقتیسادی بکرێ به شۆرشێکی سیاسی یان که‌لتووری و فه‌رهه‌نگی ده‌کرێ ئه‌م تهبعیزه له به‌ین ببرێ. فێمێنیسته‌کان که‌سانێکن که به خاتری که‌لتووری خۆمالی هه‌ر وڵاتێک حازرن مافی ژن قوربانی بکه‌ن. ”
له شوێنه‌کی تردا سه باره‌ت به له‌ش فرۆشی ده‌ڵێت:
” له‌ش فرۆشی به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگای چینایه‌تیه. ئه‌ورۆ نیزامی بورژوایی عاملی مانه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه، ئه‌م دیارده‌یه وه‌حشیانه‌ترین شکڵی کویلایه‌تی و بێ¬مافی ژنه. خه‌بات له دژی له‌ش¬فرۆشی نه‌ک ته‌نیا پێویستی به دانانی به‌ربه‌ست له‌به‌ر ده‌م ئازادی ژنان نیه به‌ڵکوو ده‌قیقه‌ن خه‌بات بۆ ئازادی کۆتایی و یه‌کجاری ژن، به‌شیکی حه‌یاتی و ته‌واو که‌ری ئه‌م خه‌باته‌یه که ده‌بێ بۆ رزگاری سوشیالیستی کۆمه‌ڵگا بکرێ.”
حکمه‌ت له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی حیجاب وه‌ک سیمبۆل و هێمای به کویله‌کردنی ژنان ده‌لێ :
“راستێکه‌ی ئه‌وه‌یه حیجاب، نه‌ته‌نیا مۆده و شیوازێک بۆ جل و به‌رگ نیه، بڵکوو سه‌نه‌د و نیشانه‌ی کۆیلایه‌تی، زوڵم و ئامرازی بچووک کرتنهوه و ته‌حقیری ژنه.”
له دووایی دا ده‌ڵێ:
“ئیدامه¬دان و پاراستنی حیجاب درێژه دان و پاراستنی ژێردهسییه. پاساوی حیجاب به مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی جل و به‌رگ ته‌نیا ریاکاری و فریودانه. هیچ که‌سێک ناتوانێ به خۆی بڵێ دێموکرات و وانیشان بدات که مروڤه‌کانی له هه‌ڵبژاردنی جل و به‌رگ دا موخه‌یه‌ر کردوه به ڵام دهراستیدا ئه‌ساره‌ت و کۆیلایه‌تی ته‌بلیغ بکا. ئه‌م بۆچوونه‌ی که ژن وه‌ک عامیلی فه‌ساد و ئازادی ژن به سه‌رچاوه‌ی له‌ش فرۆشی ده‌زانێت، ئه‌و بۆچوونه‌ی که ژن وه‌ک سامانی پیاو و ئامرازی خۆشی له قه‌ڵه‌م ده‌دا، هه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌یه ژن له حیجاب دا ده‌شارێته‌وه. حیجاب ئیدامه‌ی مه‌نتقی بیر و فکری ئیسلامی و هێمای راسته‌قینه‌ی پێگه‌ی ژن له ئیسلام دایه. هه‌ڵوێستی دمۆکراتیک، ته‌بلیغ له دژی حیجاب و له هه‌مان کات دا قایل بوون و قه‌بوول کردنی ئه‌سلی دانهسپاندنی بێ¬حیجابیه، نه‌ک به پێچه‌وانه.”
مه‌نصووری حکمه‌ت ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی که به هه‌ر نه‌وعێک ژن ده‌خاته قه‌فه‌س و ده‌بێته پاساوێک بۆ داسه‌پاندنی زولم و زۆر به سه‌ریان دا ده‌خاته به‌ر ره‌خنه و لێکۆلینه‌وه، و رێگا چاره نیشان ده‌دات. له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی له‌بار بردنی منداڵ¬دا ده‌ڵێ:
“هه‌ڵوێستی من وه‌ک کۆمۆنیستێک ئه‌وه‌یه: من له ئیشی له‌بار بردنی منداڵ بێزارم، دژی ئه‌م کاره‌م. له کۆمه‌ڵگای خۆم¬دا قه‌ده‌غه‌ی ده‌که‌م. به‌ڵام ده‌رفه‌تێکی وادهرهخسێ¬نم که نه ته‌نیا له دایک بوونی منداڵێک، به‌دبه‌ختی و فه‌قر و فه‌لاکه‌تی بۆ که‌س نه‌بێت، به‌ڵکوو خۆی به مانای سه‌عاده‌ت و ئه‌و شتانه بێ مروڤ ده‌یه‌وێ، یانی خولقاندن.”
له مه‌نصوری حکمه‌ت ده‌پرسن:
ده‌ڵێن قسه‌کانی ئێوه زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌م خواستانه‌ی ئێوه له سه‌ر مافی ژن باسی ده‌که‌ن له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک ئێران قابیلی جێ به جێ کردن نیه، چۆن که‌لتووری خه‌لک له دوایه، جوابی ئێوه بۆ ئه‌م ره‌خنه چیه؟
منصوور حکمه‌ت له جواب دا ده‌لێ: ” ئێمه که‌لتووری خه‌لک ده‌گۆرین. به جێگای ئه‌وه‌ی نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا قوربانی که‌ی، ده‌توانی ئه‌م که‌لتووره‌ی قوربانی که‌ی. زۆر ساده‌یه! ئێمه خه‌لکی پێشکه‌وتوو و پێش¬ره‌وی ئه‌و وڵاته به‌سیج ده‌که‌ین و رێکیان ده‌خه‌ین. ئێمه له ته‌نیشت هه‌ر قوتابخانه‌یه‌کی کچان یان هه‌ر قوتابخانه‌یه‌کی تێکه‌ڵاو که ده‌بێت له وڵاته‌دا هه‌بێت، که‌سانێکی رادیکال داده‌نیێن که پێش به لات و لووته‌کان بگرن. ئێمه قانوون گه‌لێک په‌سه‌ند ده‌که‌ین و بوودجه‌ی بۆ دابین ده‌که‌ین که زامنی به‌شداری ژنان له هه‌لسوورانی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت، پێش به هاندان دژی ژنان ده‌گرین، پێش به هێزه دوواکهوتووکان ده‌گرین.”
له ئیدامه‌دا ده‌ڵێت:
“ئه‌و که‌لتووره لێ کوێوه را هاتووه؟ ئه‌و که‌لتووره تهئریخهن به‌رهه‌می چینی حاکم و باڵاده‌ستی ئه‌م وڵاته‌یه، که‌لتوورێکه بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی قازانجی سه‌رمایه، کهلتوورێکیه که به‌که‌ڵکی حکوومه‌تی ئه‌م لات و لووتانه دێت که ئێستا له ئێران له سه‌ر حوکمن. ئێمه حکوومه‌ت ده‌گۆرین، که‌لتووریش ده‌گۆرین. له ته‌واوی دونیا دا ئاوایه. ئێوه ناتوانن ئازادی بێنن بێ ئه‌وه‌ی بۆ سه‌ر سوننه‌ته دوواکهوتۆکان هێرش به‌رن. ئێمه پاشه‌کشه به‌م سوننتانه ده‌که‌ین. پێم وایه زۆربه‌ی خه‌لکی ئێران له‌م حه‌ره‌که‌ته‌دا له دژی که‌لتووری دوواکه‌وتوو ده‌گه‌ڵ ئێمه ده‌بن.”
ڵه حکمه‌ت ده‌پرسن:
بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری به زیاده خواز و ئیفرات تاوانبار ده‌کرێ، و ده‌ڵێن ئه‌وشتانه‌ی ئێوه داوای ده‌که‌ن دابین ناکرێ و جێ به جێ نابن وه‌ک مه‌سه‌له‌ی حیجاب که خۆی ویستی خه‌لکه.
حکمه‌ت له به‌شێک ڵه جوابی ئه‌م پرسیارێ دا ده‌ڵێ:
“سیاسه‌تی مه ئه‌وه‌یه: له رۆژی ئه‌وه‌ڵ که له‌و وڵاته دا ده‌ستمان له جێیه‌ک به‌ند بێت، راده‌گه‌یه‌نین ژن و پیاو یه‌کسانن، ئه‌و قانوونانه‌ی ئێستا که له سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵاواردنه هه‌ڵی دهوهشێ¬نینه‌وه، راده‌گه‌یه‌نین مافی مه‌ده‌نی و سیاسی و که‌لتووری ژن و پیاو یه‌کسانه، راده‌گه‌ێنین ده‌سلاتیان له سه‌ر خۆیان، خێزان، شوێنی کار و ژیان وه‌ک یه‌که، له مه‌یدانی ئیش و کار و … ژن و پیاو مافی ته‌واو یه‌کسان و به‌رابه‌ریان هه‌یه. ئه‌وه‌ی رادهگهێیهنین و ده‌یکه‌ین به قانوون، وه‌ک به‌یانی سه‌رکه‌وتنی شۆرش ئه‌مانه راده‌گه‌یه‌نین و له رۆژی دوایی را ئه‌وانه قانوونن. وه‌ختێکی ئه‌وه قانوون بێت ده‌بێ به‌رێوه بچێت.”
ڵه ئیدامه‌دا ده‌ڵێ:
“به بۆچوونی من ئه‌مانه زیاده خوازی نین، به‌ڵکوو رێک راسته‌قینه‌یه. هه‌ر ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی میڵلی – ئیسلامی که ئێمه به زێده‌خوازی تاوانبار ده‌کات، هیچ کێشه‌یه‌کی نیه که به ته‌واوی داوای سه‌ربه‌خۆیی له ئه‌مریکا بکات، بۆ نموونه له فڵان وڵات. وه‌ختێکی قسه له سه‌ر مافی نه‌ته‌وایه‌تیه هیچ شتێکیان پێ زێده خوازی نیه و هه‌موو شتێکیان ده‌وێ. وه‌ختێکی باس له مافی تیجاری وان ده‌کرێ، بۆ نموونه کاتێکی ده‌لێن ده‌بێت ئێمه فلان سه‌نعه‌تی خۆمان بۆ خۆمان به ده‌سته‌وه بگرین و فیساره باج و ماڵیات نه‌ده‌ین هیچ مووشکلهیهک نابینن که بڵێن “من ئه‌مه‌م ده‌وێ و ده‌بێت جێ به جێ بکرێت”. به‌ڵام وه‌ختێک کار ده‌گاته ژنان، هه‌موویان ده‌ڵێن، ئاغا زوویه، ئێستا نا، ده‌گه‌ڵ که‌لتووری مه یه‌ک ناگرێته‌وه و …”
به خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌کانی مه‌نصوور حکمه‌ت ده‌توانین جیاوازی کۆمۆنیزمی حکمه‌ت ده‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و ره‌وت و که‌س و لایه‌نانه‌ی خۆیان به لایه‌نگری ژن و چه‌پ ده‌زانن به رۆشنی ببیندرێ. ئازادی ژن بۆ مه‌نصووری حکمه‌ت نیشان¬ده‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگایه. له کۆمه‌ڵگایه‌کی دا که ژن سه‌رکووت ده‌کرێ، ده‌کوژرێ، قه‌تڵی نامووسی تێدا ده‌کرێ، شیربایی و یاسای فره ژنی تێدایه، له‌م کۆمه‌ڵگایه دا ژن له ناو خێزان دا، له مه‌یدانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی دا سه‌دا سه‌د ده‌گه‌ڵ پیاو یه‌کسان نیه، کۆمه‌ڵگای ئاوا، کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌خۆشه و ده‌سته‌لاتی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ده‌سته‌لاتێکی دوواکهوتوویه، ده‌بێ بۆ رووخانی ده‌سته‌ڵاتێکی ئاوا و له پێناوی ئازادی و رزگاری ژن دا خه‌بات بکرێ.
له کۆتایی دا وه‌ک ژنێک، وه‌ک که‌سێکی که ته‌واوی ئه‌م زوولم و زۆریم چێشتووه و ددهگهڵی ژیاوم ده‌بێ بلێم نه ئایین، نه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و قه‌وم په‌ره‌ستی، نه نیزامی سه‌رمایه‌داری و نه هیچ حکومه‌ت و قانوونێک مادام ئه‌من وه‌ک مروڤیک، به‌رابه‌ر و یه‌کسان ده‌گه‌ڵ پیاو به ره‌سمیه‌ت نناسێ و ده‌ستی ئایین و پیاوسالاری له‌سه‌ر من و ژنان کۆتا نه‌کا و قانوونه‌کانی دژی ژن پووچه‌ڵ نه‌کاته‌وه حکوومه‌تی من و ژنانی تر نین، هه‌لبه‌ت به باشی ده‌زانم ناکرێ له‌م حکوومه‌تانه‌ی ئێستا له ئێران و له ناوچه¬دا هه‌ن چاوه‌روانی ئه‌م شتانه بکرێ و مروڤ پێی وابێ ئه‌مانه ده‌توانن رێگا خۆش که‌ری ئازادی ژن بن به پێچه‌وانه ئه‌م حکوومه‌تانه و زۆربه‌ی ئه‌حزاب و بزووتنه‌وه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه خۆیان عامیلی سه‌ره‌کی و ئه‌سلی ئه‌م ته‌حقیر و کووشتارهن که رۆژانه له ژنان ده‌کرێ.
به بۆچوونی من سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی ژنان له گره‌وی، یه‌کگرتن سه‌رجه‌م یه‌کسانی¬خوازان و درێژه¬دان به خه‌بات له‌سه‌ر خه‌ت و رێبازی مه‌نصووری حکمه‌ته. هه‌ر بۆیه بانگه‌وازی من بۆ ژنان ئه‌وه‌یه کۆمۆنیزمی مه‌نصووری حکمه‌ت و ریگای ئه‌و هه‌ڵ بژێرن.
هه ر بژی مه‌نصووری حکمه‌ت
به سپاسه‌وه