حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان پشتیوانی له‌خواسته‌کانی خۆپیشانده‌رانی کوردستانی تورکیا ده‌که‌ین

 

پشتیوانی له‌خواسته‌کانی خۆپیشانده‌رانی کوردستانی تورکیا ده‌که‌ین

ماوەی دووڕۆژە سەرجەم خەڵکی کوردستانی تورکیا ڕژاونەتە سەرشەقامەکان‌ و خۆپیشاندانێکی سەرتاسەرییان دژ بە سیاسەتە شۆڤێنیەکانی ده‌وڵه‌تی تورکیا بەرپاکردوە. ئەم بزووتنەوە جەماوەریە نیشانیدەدا کە ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ ناتوانێ له‌ڕیگای درێژەدان بە سیاسەتی سەرکوت‌ و کوشتار و زیندانیکردن خەڵکی کوردزمانی تورکیاوه، تاسه‌ر پایه‌کانی سته‌مگه‌ری نه‌ته‌وه‌یی ده‌سه‌لاته‌که‌ی ڕابگرێ ‌و ئیراده‌ی خه‌ڵکێش‌ بێدەنگ بکات. بەپێچەوانەوە درێژەپێدانی سەرکوتی قەومی و سڕینەوەی مافە مەدەنی و ئینسانیەکانی خەڵکی کورد لەتورکیا و له‌شکرکێشی و کوشتار، حکومەت و دەوڵەتی تورکیا ڕوبەڕوی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و نافەرمانیەکی گەورەی مەدەنی دەکاتەوە. خۆپیشساندانه‌کانی ئه‌مڕۆژانه‌ش نمونه‌یه‌که‌ له‌م ڕاسته‌یه‌.
رێگاچاره‌ی کۆتاییهێنان به‌م بارودۆخه ‌و به‌م ململانێ ‌و ڕکه‌به‌ریه‌ قه‌ومی‌یه‌، کۆتاییهێنانه‌ به‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی شۆڤێنیستی تورکیا و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵات‌ی چینی کرێکاره‌ له‌و ووڵاته‌دا. له‌م نێوه‌دا یه‌کپارچه‌یی ‌و هاوخه‌باتیی و ڕیزی سیاسی- ڕێکخراوه‌یی چینی کرێکاری تورکیا جیاواز له‌ پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان، فاکته‌ری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه‌. بۆیه‌ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بانگه‌وازی کرێکارانی کورد و تورك ‌و سه‌رجه‌م کرێکارانی تورکیا ده‌کات که‌ بۆ ئه‌م ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌ ڕیزی ڕێکخراوی چینایه‌تی خۆیان ساز و ئاماده‌ بکه‌ن.
هاوکات حیزب پشتیوانی خۆی بۆ خواسته‌کانی خۆپیشانده‌ران سه‌باره‌ت به ئازادکردنی ده‌ستبه‌جێی ئۆجەلان وسه‌رجه‌م زیندانیه‌ سیاسیه‌کان‌ و به‌ڕه‌سمی ناسینی مافی خوێندن به‌ زمانی کوردی بۆ هاوڵاتیانی دانیشتوای ناوچه‌ کوردنیشه‌کانی تورکیا‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێ ‌و هه‌رجۆره‌‌ په‌لامار و هێرشێکی ده‌وڵه‌تی تورکیاش بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ ده‌کات ‌و خوازیاره‌ که‌ ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له‌وکاره‌ سه‌رکوتگه‌ریانه‌ هه‌ڵگرێ‌ و وەلام بە خواستەکانی خەڵکی کوردستان باتەوە.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٣١ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٢

 


Shukak Abdulstar
Skrtaryaty Maktaby Syasy
00964 770 76 79 334 – 7\24
00964 (0)53 320 89 31 -2 :00 pm — 500 pm (Bagh. )