ڕێگاچاره‌ی سۆسیالیستی بو کوتایی هینان به سته‌می نه‌ته‌وه‌ی
(وتوویژی نشریه “سوسیالیسمی ئیمروز” له گه ل سه لام زیجی)
سوسیالیسم ئیمروز: هاوڕێ سه‌لام، به بیروبۆچوونی ئێوه گرینکترین مه‌سه‌له‌ی كورد چییه، اگر به روانگه خوتان وه ک حیزبیکی سوسیالیستی به کورتی باس بکیت چون ئم کیشه یه بۆ بینه‌رانی به‌ڕێز باس ده کیت؟
سه‌لام زیجی: هه‌روه‌ك همووان ئاگاداری مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی ئێمه‌ن له ٤٠ ساڵی ڕابردوودا به‌شێك له‌م خه‌بات و ته‌لاشه بۆ لابردنی سته‌مێك بووه به‌نێو مه‌سه‌له‌ی ملی كورد و به‌نێو سته‌می نه‌ته‌وه‌ی. ئم کیشه یه و ئم ستمه واقعیه تیکی تالی داسپیندراوه و پیوستیه ولامی شورشگیرانه ای پی بدریته وه. مه‌سه‌له‌ی كورد ڕاستییه‌ك كه به‌داخه‌وه داسه‌پێندراوه له ناوچه‌كه‌دا به هه‌ر مێژوویه‌ك كه هه‌یه‌تی، كه مێژوویه‌كی پڕ له ده‌رد و ڕه‌نج و مه‌ینه‌ت بووه، له‌و ناوچه‌یه مێژوویه‌كی سه‌خت بووه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵكی كورد زمان هه‌بووه، نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر هاووڵاتیانی كورد زمان، به‌ڵكو له‌سه‌ر خه‌باتی چینایه‌تی و خه‌باتی ئازادیخوازانه کاریگری منفی بوه و ده‌ستی كۆنه‌په‌رستان، چ ده‌سه‌ڵاتدار و چ ئۆپۆزیسیۆنی، ئاواڵه كردووه به‌م بیانووه‌وه. ئێمه زۆر لایه‌نگری چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كوردین كه له‌م ناوچه‌یه به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و بابه‌ته له روانگه ی منفتعتی خلکی کریکار و آزادیخوازان چاره‌سه‌ر بكرێ. دیاره له هه‌ر ولاتیک ڕێگاچاره‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. به‌گشتی پێمان وایه مه‌سه‌له‌ی كورد و ئم کیشه میژویه و پر له درد و رنجه ده‌بێ وه‌ڵام بدریته وه هه ر وه‌كو کیشه ی خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین . تا ئم دو مسئله گرینگه جوابی اصولی پی ندریته وه ناوچه که روی آرامش بخویه وه نا‌بینیت، و تنها کونه پرستان، دولته کان و بزوتنه وه قومی و ئیسلامیه کان سود له چاره سه ر نکردنی ئه بینیت. حیزبی ئێمه به‌شێك له پرۆگرام و ته‌لاش و هه‌وڵدانی به جدی بۆ كۆتاییهاتنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و كۆتاییهێنان به زوڵم و زۆرێك كه به‌ناحه‌ق به‌سه‌ر خه‌ڵكانێك كه به زمانی كوردی قسه ده‌كه‌ن له ژیر زلمی چوار ده‌وڵه‌تی كۆنه‌په‌رست و فاشیسته‌وه بی وه لام ماوه ته وه ترخان کردووه. پیویسته كۆتایی به‌م بارودۆخه بهێنین و ژیانێك و خه‌باتێكی هه‌موارتر و باشتر بۆ خه‌باتی خۆمان هه‌موار بكه‌ین. کوتای هاتن به ئم کیشه میژویه کاری نه دولته فاشیسته کانه نه حیزبه ناسیونالیسته کورده کان و ئیسلامیه کان، تنها کاری خه لگی شورشگیر و سکولار و بزوتنه وه ی کریکاری و سوسیالیستی یه، میژوو ئم واقعیته ی سه لماندووه!
سوسیالیسم ئیمروز: هاوڕێ سەلامی زیجی ئێمە دەبینین کە زۆرن ئەو ئەحزابە کوردیانەی کە داکۆکی لە مافەکانی کورد دەکەن،بەڵام تا ئێستا بۆ کێشەی کورد هیچ ڕێگەیەکیان نەدیتۆتەوە ،هۆکاری ئەوە بۆچی دەگەڕێننەوە؟
سەلام زیجی: بە بڕوای من نەک تەنیا مەسەلەی کورد، بەڵکو هەر جۆرە ستەمێک لە جیهان و کۆمەڵگادا ئەحزاب و بزوتنەوەکان ڕێگای جۆراورجۆریان هەیە بۆ چارەسەرکردنی، بو مەسەلەی کورد یش هه ر وایه!.مەسەلەی نەتەوایەتیش یەکێک لەو مەسەلانەیە کە لە ناوچەکەدا مێژوویەکی تاڵی هەیە که بشیک له هو کاری هه ر ئه و حیزبانه بون و هه ن وا “داکوکی له مافی کورد” ده کن!
هۆی چارە سه ر نەکردنی ئەم کێشەیە، جیا له کردوه ی فاشیستی ده ولته کان و نقشی منفی حیزبه بورژوا ناسیونالیسته کان، تا بەئێستا ده گریته وه بو ئه وه ی که وا خلکی کوردستان حیزبی کریکاری، سۆسیالیست و ئازادیخوازانە یان به وجوری پیویسته نیه و یان دەستی باڵایان نەبووە کە بەهێز بێت و له پیناو به رژوه ندی کوملگاه چاره سه ری بکات ،نه ک وه سیاستی حیزبه نوسیونالیسته-بورژواکان، خه لک به فروشریت، یان به ئم بیانووه ببیت به شریکه به ش ده ولتی مه رکزی، یان پیاوی ئه مریکا و دولتیکی تر! بویه مەسەلەی کورد بەو جۆرەی دەیبینن تا ئێستا وه لامی دروستی پی نه دراوه ته وه و کێشی هاتووە به بی چاره کردنی.
ئەحزابێ کە ئێوە ئیشارەتان پێ‌کرد و ئێمە لەگەڵیاندا ئاشنایین نەک بۆ چارەسەر کردنی مەسەلەی کورد هەوڵ ناده ن، کیشه ی کوردیان بوو گیشتن به ده سه لاتی خویان و چینه که یان بکار ده هینن. لە رێگای خودموختارییەوە، ٥٠-٦٠ ساڵە هاتوونەتە مەیدان و بوو بە هیچ. لە ئێستاشدا فیدراڵیزمی قومی یان هێناوە، ئەمانە بۆ چیە؟ دیسان دبیته وه به هیچ، هه ر وه ک لم سی سالی رابوردوه دا له عیراقیش که ده سلاتی “کورد” ته واوه دامه زراوه دیسان نک نه بووه به هیچ بلکو هیج جیاوزیکی بنه ره تی تک ده ولته سه رکوبگره کان نییه، جا بویه ده بیت ئ کاری دیکه بکین و به سیاست و ریبازیکی جیاوازتره وه هه نگاوه هه ل به هینین بوو کوتاهی هینانی یکجاری یکیشه ی کورد و ستمی نه ته وایه تی،
ئم ترحانه له راستی دا بۆ مانەوەی ئەم ستەمەیە کە خودی ئەو حزبە بزوتنەوەیەکی ناسیۆنالیستین و بزوتنەوەیەکی بۆرژوازی کوردە توڕەیە لە حکومەتی مەرکەزی و دەیەوێت بە جۆرێک سەهمێک وەربگرێت، بەجێگەی ئەوە کە لە تورکیە و سوریه و ئیران و عیراق بە زمانی تورکی و عربی و فارسی ستەم لە خەڵکی کورد زمان بکەن بە زمانی کوردی ئەو کارە بکەن.
بە داخەوە لە ٣٠ ساڵی کۆتایی حاکمی صدامی فاشیست به جی گیشتن به آزادی و خوشبختی له سایه دولتی ضد خلکی امریکا چند تاقمی قومی و اسلامی به دسته لات گیشتن، خلکی آزادیخواز توشیان بو به توشی جماعتیکی دیکه که وا زور جیاوازیان له گه ل صدام دا نبووه و نیه. له کوردستانیش هەموو بە ئێسک و پروسکی خۆی دەرکی لە حکومەتی بۆرژوازی کورد کردوه و ده زانیت مانای واقعی وشەی دولت و حاکمیتی ناسیۆنالیزمی کورد چیە؟ ئەمە لەلایەک ئەم حیزبانە بەپێی ئەو ستراتیژییەی کە هەیانبووە هەمیشە لە بەینی دەوڵەتەکاندا معامەلەیان کردووە لەجیاتی پشت بەستن بە خەڵک و جەماوەری بی به ش و زولم لیکراو. هەروەک کە هاوڕێیان باسیان کرد کە تەنها ئێتکایان کردووە بە هێزی پێشمەرگەوە و شەڕی چەکداریی ئه ویش به کلک وه رگرتن له شکافی دو دولت ئه گی نا توانای ریگخستنی شه ری چکداری پشت بستو به جماوریشیان نبوه و نیه.
لەگەڵ دەوڵەتێک بوون لەگەڵ حزبێکی دیکە بووە بەشەڕیان و لەوانیان کوشتووە لەگەڵ وڵاتێک بووە کە خۆی سەر بە وڵاتێکی ئیمپریالیزمی بووە. دەوڵەتی ئامریکا کە ٢٥-٣٠ ساڵە لە عێراقە وەکو تەسبیحی دەست یاری بە ئەحزابە ناسیۆنالیزمەکان دەکات. کاتێک باسی سەربەخۆیی هاتە پێشەوە یەکەم وڵاتێک کە دژایەتی کرد ئامریکا بوو، لە حاڵێکدا شەڕی داعش یان به وه حزبانه و پیشمرگه کرد. ئەو وڵاتە ئیمپریالیستانەیە بەتایبەت امریکا لەسەر دۆزی کرد کە بەرژەوەندی لەگەڵ ئەو چوار وڵاتەدایە، نایەن لەبەر چارەسەرکردنی مەسەلەی کورد ئەم چوار دەوڵەتە لە خۆیان نارەحەت بکەن. کێشە لەناو خودی کورد زمانەکانە کە لەسەرەتادا نەهاتوونەتە پێش بە قسەی خۆیان ئاش بە تاڵ کردنی خەبات و شۆڕش بووە. بە داخەوە هێزی چەپ زۆر نەهاتۆتە پێشەوە و ده ستی نبردوه بوو شیوازانه ای که وا پیویستی ئه م خه باته بیت. ئێمە دەمانەوێ ڕەوتێکی نوێتر دەستپێبکەین، وە ئەمەیە کە حزبی ئێمە وەڵامێکی زۆر ڕوونتر بۆ مەسەلەی کورد اتوانیت بداتەوە بەتایبەت ئیتر نەهێڵێ ستەمی نەتەوەیی ببێتە ئامرازی دەستی کایە پێکردنی سیاسی بۆرژوازی کورد و دەسەڵاتدار.
سوسیالیسمی ئیمروز: هاوڕێ سه‌لامی زیجی وه‌كو حزبی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی ئێران چ ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد به‌تایبه‌ت له ئێران‌دا ده‌بینن؟
سه‌لام زیجی: هه‌روه‌ك عه‌رزم كردن ئێمه ڕێگاچاره‌یه‌كی ئازادیخوازانه و سۆسیالیستیمان هه‌یه، ئه‌وه‌ڵین كار كه پێویسته بكرێ حه‌قی شه‌هروه‌ندی كورد زمانان له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كوردی تێدایه به ڕه‌سمی بناسرێت، به‌ڵام ئێمه پێمان وایه بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه ده‌بێ په‌رچه‌مێكی ئازادیخوازانه و سۆسیالیستی هه‌ڵبگرن. نه ده‌وڵه‌ت مه‌ركه‌زییه‌كان ماهییه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه به هیچ جۆرێك مافێك بده‌ن و به‌داخه‌وه هه‌ر وه‌كو سروشتێكی ڕاستی ئه‌حزابی كوردی كه باسمان كرد ئه‌مانیش هه‌ڵگری ئه‌وه‌ن كه بتوانن ئاڵای ڕزگاریخوازی و سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و بارودۆخ و شه‌راكه‌تی خۆیان له ئابووری و سیاسی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ن، نه‌ك چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، له هه‌ركام له‌م وڵاتانه ڕێگاچاره‌ی جیاوازی خۆی هه‌یه. به‌ڕای من به‌گشتی له كوردستانی عێراق پێمان وابوو كه ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه به ئه‌نجام بگه‌یشتایه، كه ئه‌ویش ڕیفراندۆم بوو.
كوردستانی سوریایش كهڕئێستا جه‌ریانێكی چه‌پی ناسیۆنالیزم له‌وێ هه‌یه، من پێم وایه جه‌ریانێكی رادیكاڵ و ئازادیخواز و سۆسیالیستی له‌وێ هه‌بووایه، نه ته‌نیا كوردستانی سوریا له روی به رژوندی تهحمێلی ئه‌مریكا و جه‌نایه‌تكارێكی وه‌كو ئه‌سه‌د ده‌یتوانی جآره سه بکریت بلکو زور فرصتی باش خولقا له‌وێیش سه‌ربه‌خۆی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌ر بڕیاره كۆتایی بهێنێت به‌م بارودۆخه و له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیدا بێت، نه به‌شداریكردن له حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د و نه ببیت به به‌شێك له ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا و ڕوسیا و یاریت پێ بكه‌ن.
له توركیا هێزی چه‌پی و یه‌كێتییه كرێكارییه‌كان و كه‌سانێكی كه هه‌ر به ئه‌ندازه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ڕقیان له‌و حكومه‌ته مه‌زهه‌بییه‌یه، یه‌كجار زۆره له توركیا، ته‌نانه‌ت ئیتیحادێه کریکاریکان له احزابیک پشتیوانیان کردوه که وا سیاستی باشتری هه یه بو چاره سه ری کیشه ی کورد. زۆر كه‌س له خه‌ڵكی توركیا پشتیوانی له ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كردووه دژ به حكومه‌تی مه‌زهه‌بی توركیا ههمبهستگییهك هه‌یه ده‌كرێت ئه‌م خه‌باته ههمبهستهگییه، كه ناسیۆنالیزم هه دو لا، به‌جۆرێك ده‌یه‌وێت نفرتی قومی دژی “کورد” و “ترک” دروست بکن تا به ئامانجیان بگن، له‌ولایشه‌وه فاشیزمی تورك ده‌یه‌وێت كێشه‌كه قووڵ بكاته‌وه و و مل نادات به دانی حق. بلام اگر ئه‌م ههمبهستگییه سیاست و ریبه ریکی شورشگیرانه و سوسیالیستی بیت له تورکیه ده‌توانێ حكومه‌تێكی سكولار و غییر قومی بهێنێته سه‌ر كار، كه ئه‌مه یه‌كێكه له ڕێگاخۆشكهرهكان بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورد له توركیا.، نه ئه وی ڤا دولتی اسلامی ترکیه و پ‌ک‌ک ده ی کن.
له ئێران باسه‌كه جیاوازه، ئێران له ته‌مه‌نیدا لانیكهم٤٠ ساڵه خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی ده‌ست پێكردووه. قیامی ٥٧ و خه‌باتێكی به‌رفراوانی شورشگیرانه، كۆمۆنیستی و كرێكاری بووه. ئه‌حزابی چه‌پ و كۆمۆنیست له ئیران ده یان ساله خه‌باتیان كردووه، جگه له‌وه له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه خه‌ڵكی ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر قووڵیان له گه ل یکتر و دژ به حکومت و له‌گه‌ڵ شۆڕشی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشاندا هه‌یه. له عه‌رسه‌ی كرێكاری و ژنان و مناڵان و هه‌موو بواره‌كانی خه‌بات دژ به جمهوری ئیسلامی، هیه واته تنها کیشه له کوردستانیش فقط کیشه ی ملی نیه. بویه بنه مای ولام دانه وه به مسئله کورد و ستمی نه ته وایتی تنها له ری سیاستی سوسیالیستی و به پی به رژوندی کریکاران و زحمتکیشان و به رژوندی هاوبه شی همو کومه لگا باشتر جی به جی ده بیت. نه ته‌نیا ئه‌مه به‌ڵكوو له‌م دواییانه كه ژماریک چالاکی فیس بوکی باس له “سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ئێران” ده کن، به‌ڕاستی ده‌توانم بڵێم نییه‌تی ئه‌وانه‌ی كه وا ده‌ڵێن دڵسۆزانه ش بێت، به ته وای دورن له واقعیتت ئیران. احساسی یه تا عقلیت و ممکن بون! ئم دوستانه نه تنها دورن له واقعیت کومه لگا و ولام دانه وه ی شورشگیرانه به ئم مسئله یه بلکو به جی وه لام دانه وه به واقعیت کیشه ی کورد ئاورری ناسیونالیستی و غیرت ملی زورتر ده گه شینه وه و تنانت توهمیش سدباره ت به حکومتی ئیسلامی بلاو ده که نه وه ،که گواییه ده کریت به بی روخانی ئم حکومته کیشه ی کورد و “استقلال” که شی به نتیجه بگات!، به‌ڵام به بۆچوونی من ترحی ئاوا ته‌رحێكه كه عه‌مه‌له‌ن به زه‌ره‌ری خه‌ڵكی كوردستانه، ته‌رحێك كه جمهوری ئیسلامی كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرێت، روشیکه ی كۆنه‌په‌رستی ئه‌وپه‌ڕی باڵی ناسیۆنالیزمی كورده. ئه‌م ته‌رحه هیچ قازانجێكی بۆ خه‌ڵك نییه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه پڕه له گومان و ته‌وه‌هوم.
باسی ئێمه ئه‌وه نییه له‌ژێر سایه‌ی سێبه‌ری جمهوری ئیسلامی خه‌ڵك بێت سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهێنێ، به‌ڵكوو باسی ئێمه دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌كه بۆ ئێران و ڕووخاندنی جمهوری ئیسلامی وه کو جه‌ریانێكی سۆسیالیستییه. ئێمه پێمان وایه خه‌ڵكی زحمتکیشی كوردستانی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان به‌تایبه‌ت كۆتایپێهێنانی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری، ده‌ست له‌ناو ده‌ستی هه‌موو كه‌سێكی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕی ئێران بنێین زورتر به قازانجیان ته واوو ده بیت. پیوسته به دروشمی آزادیخوزانا و سوسیالیستی حكومه‌تی جمهوری ئیسلامی سه‌رنگون بكه‌ین، ئه‌م خه‌باته ئه‌ركی گرنگمانه و قه‌ده‌می ئه‌وه‌ڵمانه. دوای سه‌رنگونی جمهوری ئیسلامی به‌ڕای من مه‌سه‌له‌ی كورد وه‌ك هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی تر ئه گر بزوتنه ی ئیمه و حزبێكی سۆسیالیستی و ئازادیخوازی وه ک ئیمه بێته سه‌ر كار، كه ئێمه بۆ ئه‌مه هه‌وڵ ده‌ده‌ین هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك به‌ناو مه‌سه‌له‌ی مللی ئیتر مه‌عنا په‌یدا ناكات چون همو زلمو ستمه کان له بین ده بین و همو وک یک له همو ژیانی کومگه لگا به رپرس و بشدار ده بین.
لیره گشت مرۆڤه‌كان به‌رابه‌رن، له قانوون، له سیاسه‌ت، له كاری ئیداری، له خوێندن و له ئاموزش و په‌روه‌رش ووو. ئه‌گه‌ر حكومه‌تێكی سۆسیالیستییش به ئه‌نجام نه‌گات ده‌وڵه‌تێكی غیر ملی و غیر قومی و سكولار و یان حکومتیکی لاینگری ستم و سرمایه داری ده سلات بگریت پیویسته ریگای دیکه بگرینه به ر. بو نمونه خه‌ڵك زولم لی کراو ده‌توانن بڕیار بده‌ن چی بكه‌ن. ئه کر نابرابری و ستمی نه ته وایه تی ماوه و خه لگ داوای چاره سه ری بکن، ئێمه له‌و كاته‌دا لایه‌نگری ڕیفراندۆم ده‌كه‌ین. حه‌قی خۆیه‌تی به‌بێ زۆری و به‌بێ چه‌كداری به گره‌نتی جیهانییه‌وه ڕیفراندۆم بكات و حه‌قه‌كه‌ی به ڕه‌سمییه‌ت بناسرێت. ئه‌و به‌ڵایه‌ی كه له عێراق به‌سه‌ریان هێنان لێره‌دا نابیت اجازه به دین ئه‌حزاب بیبه‌ن بازرگانی پێ بكه‌ن. بو ئه وی وای لی نه یت نابیت هه ر له ئیستاوه خه لک به دوای احزابی قومی-ناسیونالیستی و ملیگرا و فدرالیست چی بکه ویت چون ئم سیاستانه سیاستی فریوی خه‌لک بو گیشتن به ده سه لاتی زالمان و سرمایه دارانی کورده و دوپات کردنه وی سناریوی عیراقه!
ڕێگاچاره‌ی اولی ئیمه پیکه وه ژیان کردن له ولاتیکی سوسیالیستی و حاکمیتی شورائی و ژیانی یکسانه، وکو باشترین و ئینسانی ترین ریگاه چاره. ولامی دوه‌م و ناچاری ئێمه ڕیفراندۆمه بۆ حلی مه‌سه‌له‌ی كورد بو جیابونه وه یان پیکه وه ژیان له یک ولات دا یه. ئێمه به جدی دژی ته‌رحی دژی ئینسانی و همیشه هیشتنه وه ی برینه کیشه ی ملی به ناوی فێدێرالیزمینن. ئیمه فیدرالیسم مان،چه ناوی فریوکارانه دمکراتیکی پیوه بنین چه فدراتیو قبووڵ نییه، چوونكه ته‌رحێكه دژئینسانی و بو حتیا حتایه ئم کیشه یه ده عیلیته وه تنانت ئه کر به بی خوین رشتنیش بگا به نتیجه، که ناگات!، ڕێگاچاره‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد ئه‌وه نییه. ریگاه جاره یانی کوتای هینانی یکجاری نه معامله کردن پئی!. فێدێرالیزمی راستقینه ئه وتا له ئیراق و سوریه دیبینن! به‌بێ پشتیوانی ئه‌مریكا و موشه‌ك و پاره‌ی عه‌ره‌بستان و خوین رشتنیش كارێك که وا لاینگرانی نامسئولی فدرالیسم هان به دوایه وه، کاریکی دیکه یان پی ناکریت!. بۆیه ئێمه لایه‌نگری چاره‌سه‌ربوونی مه‌سه‌له‌ی كورد و هه‌موو سته‌مه‌كانی ترین له ڕێگای روخانی همو كۆماری ئیسلامی و گیشتن به کومه لگایگی آزاد و برابر و سوسیالیستین، و له م قوناخه دا هه کات پیویست بو و اکثریت خه لک رای یان دا له ریگای ئێعلامی ڕیفراندۆمێكی ئازاد و به‌رابه‌ر ئم کیشه یه چاره سه ر دکین. ئه‌مه ته‌رح و سیاسه‌تێكی ئینسانی و سۆسیالیستییه و هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین.
ئێمه چه‌ندین جار وتومانه ته‌نیا چاره‌سه‌رێك بۆ خه‌ڵك ڕیفراندۆمه. خه‌ڵك خۆی ده‌یه‌وێ، به‌رنامه‌یه‌كمان هه‌یه له هه‌موو زه‌مینه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر خه‌ڵك وتی من ده‌مه‌وێ جیا بم، ئه‌وا ده‌ڵێن سه‌رچاوم و ناتوانین به‌زۆر ڕایبگرین، مافی خۆیانه. به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌مه ڕێگاچاره‌ی ئێمه‌یه.
مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه هه‌یه ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی فێدێرالیزمه، عه‌بدووڵای موهته‌دی و حیزبی دمکرات ئه‌مه‌ی یان له کونه پرستانی پیش خوییان ورگرتوه و هێناوهیانه و کردویانه به میدانیک بوساتو و سودا و گیشتن به قدرت له شیوازی خویناوی و مالویرانی عیراق، ئه‌مه ته‌رحێكی كۆنه‌په‌رستی و دژه‌ئینسانییه. ئه‌وكاته‌ی ئێمه ڕۆیشتینه‌وه ناو خه‌ڵك شه‌ڕمان بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م پارچه زه‌وییه هی من و ئه‌و پارچه زه‌وییه هی تۆیه. بوو؟؟
له ورمێ یش “تورک”ه فدرالی یه کان هه‌ر شه‌ڕ ده‌كه‌ن، بوکان و مهاباد و… هی “تورکه”، له ئه‌هوازیش شه‌ڕێكی وا ده کریت رو بدات، ئه‌مانه هیچ مافیگی ئینسانی و چینایتی، ئازادی و برابری له کوملگا به ڕه‌سمییه‌ت ناناسن، تنها بو ناسیونالیسم و قومی گه ری خویان به مه به ستی گیشتن به ده سه لاتی سه رمایه دارانی”ملت” ی خویان خه ریکی سیاست کردنن هه ر وه ک چون له عیراق و ناوچه ویرانکراوه که ی خاورمیانه ده ی بینین، قراره باسی فیدرالیسم ئم ئامانجه ره شه تامین بکات.
ئێستا تاران نزیكه‌ی ١٤ میلیۆن كه‌سی تێدا ده‌ژی و ١٤ زمانیشی تێدایه. ده‌بێ له‌ناو هه‌ر شه‌قامێكدا تیربار و قه‌ناسێك دابنێن و یه‌كتری بكوژن. سبه‌ینێ گه‌ر هاوڕێیه‌كی خه‌ڵكی شیراز هات بۆ كوردستان له‌كوێ ماشینه‌كه‌ی پارك بكات، پلاكی ماشینه‌كه‌ی هی شیرازه حه‌قی نییه چونكه موڵك موڵكی كورده. شوعارێكی زۆر كۆنه‌په‌رستانه و زۆر غیر ئینسانی یه. به‌ڕای من ئه‌مه سیناریۆی ڕه‌شه و هه‌ر ئه‌م ئه‌حزاب كوردییانه وا طبلی قومی فدرالی ده کوتن، تێكڕا به‌شێكن له‌م سیناریۆ ڕه‌شه. به‌ڕای من ئه‌مانه زه‌ره‌ریان زۆرتره تا قازانجیان. خه‌ڵكی كورد زبان ده‌بێ ئه‌مانه بزانێت به‌تایبه‌ت كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان ده‌بێ ئه‌مه بزانن پشت به‌ستن به كۆمۆنیست و چه‌په‌كان تنها ریگای رزگاریمانه لم آینده پر مه ته رسی داره. ئێمه‌یش وه‌ك حزبی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕ پشتیوانی خۆمان بۆ ئه‌م خه‌ڵكه ڕاده‌گه‌یه‌نین و شانبه‌شانیان ده‌وه‌ستین.
همولایک بانگه واز ده کم ریبازی سوسیالیستی هه ل بژیرن،سیاست و ئالترناتیویی سوسیالیستی تنها ریگایی شورشگیرانه یه بو نه مانی کیشه ی نه ته وایه تی و چاره سه ری هه تایی مه سه له ی کورد.