چاوپێكەوتنێ “وشە”  له گه ل سەلام زیجی-سه‌رۆكی حزبێكی ئێران باس له‌ ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی ده‌كات به‌ ئێران

چاوپێكەوتنێ “وشە”  له گه ل سەلام زیجی

سه‌رۆكی حزبێكی ئێران باس له‌ ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی ده‌كات به‌ ئێران

سه‌لام زیجی، سكرتێری شورای ڕێبه‌ری حزبی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی ئێران، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ “وشه‌” ڕایگه‌یاند، كاتێك هه‌واڵی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی پێگێشت له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌كێتی له‌ پێنجوێن ده‌ستگیركراوه‌ ڕاده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كراوه‌، دڵمان دایه‌ ژان، نه‌ك ئه‌وه‌ی شتیوامان نه‌دیبێت تاوه‌كو ئێستا به‌داخه‌وه‌، له‌ باشوری كوردستان كۆماری ئیسلامی ئێران توانیویه‌تی خه‌ڵكێكی زۆر دژ به‌خۆی تیرۆر بكات به‌تایبه‌ت له‌ ژێرده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، له‌ ئێران ئاڵوگۆڕێكی سییاسی له‌ گۆڕێدایه‌ خه‌ڵكانێك له‌ سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆرۆنادا ناڕه‌زایی زۆر هه‌یه‌ له‌ 9 شاری ئێران زیندانیه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته‌ شۆڕش، ئه‌وه‌بوو له‌ زیندانی سه‌قز مسته‌فا سه‌لیمی و 70 له‌ هاوه‌ڵانی له‌ زیندان ڕزگاریان ده‌بێت، ڕو له‌ باشووری كوردستان ده‌كات به‌هیوای ئه‌وه‌ی له‌ مه‌رگ ڕزگار بووه‌ پاش 17 ساڵ له‌ زیندان ژیانی نوێ ده‌ست پێبكات،دێته‌ گوندی سیاگوێز پاشان شاره‌دێ گه‌رمك سه‌ر به‌ شاره‌دێ پێنجوێن ده‌ڵێ، ئیدی له‌ نێو هاوزمانی خۆمدام ، به‌ڵام ده‌كه‌وێته‌ ناو بۆسه‌یه‌كی تره‌وه‌، به‌ قه‌ولی خۆیان هه‌م كوردن وه‌هاوزمانن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌كه‌وێت ژێر پلانێكی زۆر ناحه‌ز و ناشیرین له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی یه‌كێتی ده‌ستگیری ده‌كه‌ن و ڕاده‌ستی ئێرانی ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، نیگه‌رانییه‌كه‌ی ته‌واوی كورد له‌وه‌دایه‌ ڕاسته‌ كۆماری ئیسلامی ئێران خۆی ده‌ستی هه‌میشه‌ خوێناوییه‌ له‌ كوشت و كوشتار و له‌ سێداره‌دان به‌ڵام ئازاری سه‌لیمی، ئه‌م سێداره‌دانه‌ له‌ واقیعدا به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌وانن سه‌لیمی ڕاده‌ستی ئێران ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مسته‌فا سه‌لیمی ڕاده‌ستی ئێران نه‌كرایه‌ ئه‌وه‌ ژیانی نوێ ده‌ست پێده‌كرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی ده‌ستگیری كرد و ڕاده‌ستی ئێرانی كرده‌وه‌ لای ئێمه‌ ئه‌وان قاتلی سه‌ره‌كین، كارێكی زۆر ناحه‌ز و ناشرین و قیزه‌ون بولامان.

ناوبراو ده‌ڵێ، ده‌بێت كۆمه‌ڵگای خه‌ڵكی كوردستان به‌ توندی دژ به‌م چۆره‌ كارانه‌ بوه‌ستێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ستیینه‌وه‌ دژی ده‌كرێت زۆر به‌ ئاسانی هه‌مو چالاكوان و ڕۆژنامه‌نوس و سیاسێك ناڕازییه‌ دژ به‌ حكوومه‌ت بیانگرن و ڕاده‌ستی یه‌كتری بكه‌نه‌وه‌، مامه‌ڵه‌یان پێوه‌بكه‌ن ئیدی ئه‌وپه‌ڕی خه‌ته‌رناكییه‌ نابێت قبوڵبكرێت، مسته‌فا سه‌لیمی له‌گه‌ڵ حزبی ئێمه‌ هاوفكر نه‌بوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ناكاته‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌سه‌ر كارێكی وابێده‌نگبین هیچ ته‌ئسیر ناكاته‌ سه‌رمان و نیگه‌ران بوین، هاوبه‌شی خه‌می بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌زانین.

ده‌بێت ئه‌و گروپه‌ی ناویه‌كێتی وه‌ڵامی ئه‌وه‌ بده‌نه‌وه‌ چه‌ده‌ستكه‌وتێكیان ده‌ست كه‌وتوه‌ له‌ كارێكی وا قیزه‌ون له‌ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی به‌ كۆماری ئیسلامی ئێران، ڕوداوه‌كانی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و ڕوداوی ڕاده‌ستكردنی كه‌ركوك له‌ 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017، وه‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر حزبه‌ ڕۆژ هه‌ڵاتییه‌كانمان بینیوه‌ له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌، هیچ ده‌وڵه‌تێك به‌بێ هاوكاری حزبێك یان لایه‌نێك ناتوانێت بچێته‌ ناو وڵاتێكی تره‌وه‌ خه‌ڵكانێك تیرۆر بكات، به‌داخه‌وه‌ یه‌كێتی یان هه‌رهێزێكی تر ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ ده‌كات به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیان ده‌فرۆشن، له‌به‌ر خاتری به‌رژه‌وه‌ندی خۆی.

ئه‌وكردارانه‌ ڕێگا ده‌كاته‌وه‌ نه‌وه‌كو جمهوری ئیسلامی ئێران نه‌ك ته‌نها له‌ ئێران حكووم بكات ئه‌وه‌ ده‌بینین له‌سلێمانی حكوم ده‌كاته هه‌ركارێك پێ خۆشبێ ده‌یكات ،ئیدی قابیلی قبووڵ نییه‌ نابێت خه‌ڵكی باشووری كوردستان له‌ پێش هه‌مووان ئه‌م كرده‌وانه‌ قبوڵ نه‌كات، ئێران كوردستان به‌تایبه‌ت سلێمانی كردووه‌ به‌ شوێنی ڕمبازێنی هێزه‌ تیرۆرستییه‌كانی خۆی، هێزه‌كانی باشوور ده‌كرێت پێوه‌ندی دیپلۆماسییان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێت به‌ڵام ناكرێت له‌ ژێرسێبه‌ری پێوه‌ندی دیپلۆماسی كاری خائینانه‌ و كوشتن و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت مه‌دارانی لێ بكه‌وێته‌وه‌ هاوشێوه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی.

 هه‌ر ده‌وڵه‌ت و حیزب و گروپێك په‌نابه‌ری سیاسی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بكاته‌وه‌ به‌بڕوای ئێمه‌ ئه‌وه‌  ده‌وڵه‌تێكی فاشیستی خائینه‌ دژ به‌ مرۆڤ كارده‌كات، مسته‌فا سه‌لیمی په‌نابه‌ری سیاسی بووه‌، ده‌بێت ئه‌وه‌ی په‌نات بۆدێنێت تۆ په‌نای بده‌یت نه‌وه‌كو كه‌له‌مچه‌ی بكه‌یت و ڕاده‌ستی دووژمنه‌كه‌ی بكه‌یته‌وه‌ %100 له‌ %100 بزانیش ده‌ی كوژن،سه‌لام زیجی وای گوت.

ئێمه‌ وه‌ك حزبی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی ئێران، له‌گه‌ڵ كه‌سانی خۆمان له‌ شاری سه‌قز كه‌سانێك ئاگاداری ڕوداوه‌كه‌ن و كه‌س و كاری مسته‌فا سالیمی زانیاری وردمان ده‌ست كه‌وتووه‌، مسته‌فا سه‌لیمی هاتووه‌ته‌ باشوری كوردستان هاتوه‌ته‌ قه‌زای پێنجوێن قسه‌ی خه‌ڵكی به‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌، چه‌ندین تۆماری ده‌نگیش هه‌یه‌ ده‌ی سه‌لمێنێت سه‌لیمی له‌ لایه‌ن ئاسایشی پێنجوێن ده‌ستگیركراوه‌ ڕاده‌ستی ئێران كراوه‌ته‌وه‌، خه‌ڵكی خودی ناحیه‌ی گه‌رمكیش ده‌ڵێن سه‌لیمیان بینیوه‌، حاشاكردن له‌م به‌ڵگانه‌ گاڵته‌ كردنه‌ به‌ ئه‌قڵی خه‌ڵك، یه‌كێتی یان هه‌رحزبێكی تر پێویست ناكات تا ئه‌و ڕاده‌ حاشا له‌ ڕوداوێكی وابكات.

یه‌كێتی ده‌ی توانی بڵێت به‌ڵێ ڕوداوێكی وا ڕویداوه‌ هه‌ڵه‌بوه‌ ئێمه‌ ئاگامان لێ نه‌بوه‌ وه‌ك سه‌ركردایه‌تی، جه‌ماعه‌تێك كردوویانه‌ ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ ده‌بو بیانگرن و سزایان بدایه‌، به‌ خه‌ڵكی كوردستانیان بناساییه‌.

گوتیشی،پێوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایی نییه‌ هیچ حزبێكی دژ به‌ری ئێران له‌ سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان بۆیان نییه‌ هیچ چالاكییه‌ك دژی ئێران بكه‌ن، وه‌ له‌ سه‌ركرده‌ی باڵایان بیستوومه‌ خۆم وتویه‌تی، قاسیمی سوله‌یمانی مرۆڤێكی موقه‌ده‌سه‌ زۆر به‌خۆشه‌ویستی باسی سه‌رانی ئێران ده‌كات له‌ نه‌زه‌ری ئێمه‌ و خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه‌ش تیرۆرستن، هه‌زاران هاوڵاتیانیان كوشتووه‌، ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ ئیدی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ بۆ چونه‌ ئاوه‌كه‌یان ناچێته‌ ناو جۆگه‌له‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ده‌یه‌وێت دیپلۆماسی و مرۆڤایه‌تی خۆی ڕابگرێت ده‌بێت وه‌ك نوێنه‌ری ئێران مامه‌ڵه‌ نه‌كات، زوربه ی خه لک و حیزبه کانی ناوچه که یه کیتی وه کو هاوکاری ئیران ده زانن،

ئاماژه‌ به‌ مێژوو ده‌كات و وتی،كاتی خۆی ئێمه‌ ئۆپۆزیسیۆنی حكوومه‌تی ئێران بوین زۆرێك له‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی باش من ده‌ناسن، پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سه‌ددام حوسێن هه‌بوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیمان په‌نا داون پارێزگاریمان لێیان كردووه‌، ئاگامان لێیان بوه‌ هیچ كات شتی وا ڕوینه‌داوه‌ ئه‌و حزبانه‌ی دژی سه‌ددام حوسێن بون، له‌ ئێران بون بیانگرین ئه‌زیه‌تیان بده‌ین یان ڕاده‌ستی سه‌ددامیان بكه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ كاری وا خه‌ڵكی پێ ده‌ڵێن جاشییه‌تی.

  لینکی به شیک  له  ده قی ئم  گفتگو یه له سایتی “وشه” ده بینن

http://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=96226&Jor=2