بەیەکدادان و دەرگیری
فاسێکی تر لە خۆپیشاندان
خۆپیشاندەرانی ناسرییە، بەغداد ، نەجەف، کەربەلاو شاروشارۆچکەکانی تری خواروی عێڕاق، ماوەیەک لەمەو پێش بڕیاریان دا گەرله مەودای چەند ڕۆژێکدا ، دەسەڵاتداران وەڵامی داخوازییەکانی خەڵکی نەدەنەوە ئەوا بزوتنەوە جەماوەرییە ئاشتیخوازییەکانیان بەرز دەکەنەوە بۆئاستێکی بەرزتر،، ئەم ئێوارەیەی ڕۆژی یەکشەممە، کاتی مۆڵەتەکە تەواو دەبێت، لە بەیانی دوشەممەوە ئەو بڕیارەیان دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.هەر لەئێستاوە خۆپیشاندەرانی شاری ناسرییە ، خۆیان بۆ ئەو ئاستە لە دەرگیری و پێکدادان ئامادە کردووە، بڕیارە ڕێگا سەرەکییەکانی ناسرییە بە کەڵەکە کردن و سوتاندنی تایە ببەستن، هەر لە ئێستاوە لە بەغدا خۆپیشاندەران، لە چەند شوێنێکدا بە ڕوی هێزە ئەمنێکاندا تەقیونەتەوە ، دەرگیری توند لە نێوانیاندا دروست بووە، هێزە ئەمنێکان بە خەستی خۆپیشاندەرانیان داوەتە بەر قومبەلەی غازی فرمێسک ڕێژ، ژمارەیەکی زۆر لە گەنجەکان بریندار بوون . جادەی سەرەکی فڕۆکەخانەی بەغداد، کە جادەی محمەد قاسمی پێدەڵێن لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەستراوە ، تادێت بارودۆخەکە گرژ ترو ئاڵۆز تر دەبێت. حیزبە جۆراوجۆرە میلشیاییەکان بڕیارە بە یارمەتی حکومەت، خۆپیشاندانێکی فراوان و گەورە لە بەغداد، لە ڕۆژی جومعەی داهاتودا، دژ بە ئەمریکاو هاوپەیمانەکان لە عێڕاق ڕێکبخەن، لە بەرنامەشیان دایە ژمارەیەکی زۆری لایەنگرانی خۆیان لە شارەکانی تری عێڕاقەوە بە پاس بهێنن بۆ ئەوێ . ئەم مانۆرەی دەسەڵات ، ئەم خۆپیشاندانە سیاسییەی، کە دەیەوێ سازی بدات، بۆ تێکدان و لاوازکردی خۆپیشاندانە جەماوارییەکانە. ئەم دەستپێشکەرییەی خوپیشاندەران، بەدوای بێدەربەستی و پلانەکانی دەسەڵاتدا دێت، ئەم بڕیارەی خۆپیشاندەران بەدوای بەرزبونەوەی ئاستی پێکدادانکانی لوبنانیشدا دێت، کە هێزە ئەمنییەکانی لوبنان بە ڕێنمایی و فەرمانی لێپرسراوەکانی حیزب اڵڵای لوبنانی ڕەفتار دەکەن و لەخۆپشاندەران دەدەن . کێشەو بەیەکدادانەکان تا دێت خەستتر، فراوانترو قوتبیتر دەبێتەوە، هیچ جۆرە خاڵێکی هاوبەشی نێوان خۆپیشاندەران و دەسەڵات نەماوە، خەڵکی ڕاپەڕیو بڕیاری کۆتایی خۆی داوە کەئەم دەسەڵاتە بەهەموو پێکهاتەو کلکەکانییەوە دەبێت بڕوات، لە سبەینێوە بەیەکدادانەکان گشتیرترو توندتر دەبێت، وایدەبینم ڕایگشتی جیهان، ڕاو بەرژەوەندی زۆربەی دەوڵەتانی جیهانیش دژ بە دەسەڵاتدارانی عێڕاق و نفوزو بەرژەوەندێکانی ئێرانن لە عێڕاق و لە ناوچەکدا . دەرگیری و بەیەکدادانەکانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنێکان و دەسەڵات خوێناوی تر دەبێت، هێزە میلیشییاییەکان بەتوندی پەلاماری خۆپیشانداندانەکان دەدەن، پانتایی بەیەکادانەکان فاسێکی تر بە خۆوە دەگرێ واشی بۆدەچم هێزو توانای جەماوەری ڕاپەڕیو چۆک بە دەسەڵاتی هێزە میلیشییایێکان دابدات ، بە شێوەیەک لە شێوەکان دەسەڵات و ئیرادەی خۆی دابمەزرێنێت .
۲۰۳۰ /۰۱ /۱۹
بەختیار موستەفا