روونکردنەوەیەك لە سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانەوە سهبارهت بە:
ههواڵی بهشداریکردنی وهفدێکی حزب له مەراسیمی ساڵیادی رادیۆی دهنگی گهلی کوردستاندا
لە چەند رۆژی رابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ههواڵی ئەوە ووروژێندراوە که گوایه وەفدێکی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەشداری مەراسیمی چلەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی گەلی کوردستانی کردووە و ناوی له لیستی ئهحزابێكدا هاتووه كه پهیامی پیرۆزباییان ناردوە. لەگەڵ ئەم هەواڵەدا چهند وێنهیهک بڵاوکراوەتەوە که تیێداهاوڕێیان عوسمانی حاجی مارف و مستهفا باهیر دهرکهوتوون.
سەرەتا بەم روونکردنەوەیە ئهو ههواڵه بەدرۆدەخەینەوە و رادەگەیەنین کە لە بنەڕەتەوە نە حیزبی ئێمە نە هیچ کەسایەتیەکی حزب ئاگاداری ئەو مەراسیمە بوون و نە دەعوهت کراون و نە بەشداری ئەو مەراسیمەیان کردووە. ئهوهی ڕوویداوه بە تەواوی سهردانێکی شەخصی هاوڕێیان عوسمانی حاجی مارف و مستهفا باهیر بووه بۆ لای بەڕێز ئهنوهر حسێن لە ئۆفیسی رادیۆی گەلی کوردستان، بۆ مەسەلە گەلێک کە دوورونزیک هیچ پەیوەندیەکی بەو مەراسیمەوە نەبووە. دوای ئەوەی هاوڕێیان لەوە ئاگاداربوون کە هاوکات لەو جێگایە مەراسیمێکی بەوجۆرە بەڕێوەدەچێت، شوێنەکەیان بەجێهێشتوە.
ئەم مەسەلەیە بۆ کەسانێک کە وادیارە خۆیان لە کەمین نابوو بۆ پەلاماردانی حزبی ئیمە، بوو بە دەرفەتێک تا پڕوپاگەندەیەکی کینەتۆز و بێمایە لەدژی حزبی ئێمە و رابەریەکەی بەرپابکەن. بەڵام ئەم بێ ئۆقرەییە لە بەڕێخستنی تانەوتەشەری ناسیاسی و پڕوپووچ، لە جیاتی ئەوەی شتێک دەربارەی حزبی ئێمە بڵێت، خەسڵەتی دژی کۆمۆنیستی و مایەپوچی خاوەنەکانی خستەڕوو.
سکرتاریهتی مهکتهبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٢٦-٥-٢٠١٩
عرفان کریم
سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
بۆ بڵاوبونەوە- روونکردنەوەیەك لە سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی