دەبێ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە، کەرتی تایبەتیش بگرێتەوە!
سه‌ره‌نجام له‌ژێر فشاری خه‌بات و ناره‌زایه‌تی به‌رده‌وامی مامۆستایان و کارمه‌ندان بۆ بەشکستهێنانی سیاسه‌تی لێگرتنه‌وه له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، رۆژی هەینی رێکەوتی ٨ ی مارس، حکومەتی هەرێم بڕیاری زۆرەملێی پاشەکەوتی موچەی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی حکومی و سەرجەم ئەو توێژانەی کە مووچە لە حکومەت وەردەگرن، هەڵوەشاندەوە، کە بۆماوەی چوارساڵه ژیانی ئەوانی له‌هه‌لومه‌رجێکی سەخت و ناهەمواردا ڕاگرتوه. بەڵام لەگەڵ بڕیاری پاشەکەوتی مووچە لەلایەن حکومەتەوە، کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەتیش سوودیان لەو بڕیارە قەرەقوشیەی حکومەتی هەرێم وەرگرت و کرێی کرێکاران و کارمەندانی خۆیان بەرێژەی ١٠٪ تا ٣٠٪ کەم کردەوە.
ئەگەر حکومەت بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی زۆرەملێی مووچەی کرێکاران و کارمەندانی خۆی داوە، بەڵام سەبارەت بەو بڕیارە دژی کرێکاری و چاوچنۆکانەیەی کەرتی تایبەت هیچ راگەیاندن و بڕیارێکی دەرنەکردوە. لەکاتێکدا دیاریش نیە کە ئەو پارەیەی لە رابردودا لێیان زەوتکراوە لەلایەن سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکانەوە بۆیان دەگێڕنەوە یان نا، وەکو ئەوەی کە گوایە حکومەت لە کاتێکی دیکەدا ئەو بڕە پارەیەی لە مووچەخۆرانی بڕیوە بۆیان دەگێڕێتەوە.
حکومەتی هەرێم، بێجگە لەوەی کە بەهۆی سیاسەتی ئەوەوە دەوڵەمەندان و سەرمایەداران بیانوویان دەست کەوتوە ئەو هێرشە بکەنە سەر سفرەی بەتاڵی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت، بەڵام لەلایەکی دیکەشەوە بەرپرسە لەوەی کە سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ناچاربکات کۆتایی بە تاڵان‌کردنی گیرفانی کرێکاران وکارمەندان بهێنن و مووچەو کرێکانیان وەکو پێش بڕیاری پاشەکەوتی مووچە لێبکەنەوە.
هاوکات ئێمە بانگەوازی کرێکاران و کارمەندانی کۆمپانیاو دامەزراوەکانی کەرتی تایبەتی دەکەین، کە کرێکانیان داشکێنراوە، فشار بۆ خاوەنکارەکانیان بهێنن کۆتایی بهێنن بە بڕینی کرێ و مووچەکانیان و بۆ گێڕانەوەی ئەو مافە زەوتکراوەشیان سوود لە هەموو شێوازێکی خەباتکارانەو بە کۆمەڵ وەربگرن.
کرێکاران وکارمه‌ندان و مامۆستایانی کوردستان ده‌بێ ئه‌م پاشه‌کشه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران به‌فرسه‌تێك بزانن به‌ئاڕاسته‌ی توندوتۆڵکردنه‌وه‌ی خه‌باتی یه‌کڕیز و یه‌کپارچه‌ی چینایه‌تیان له‌پێناو کۆتاییهێنان به‌سیاسه‌تی لێگرتنه‌وه‌و پاشه‌که‌وتی مووچه له سه‌راسه‌ری کوردستاندا و له‌هه‌موو ناوه‌ندو به‌شه‌کانی کاردا، به‌که‌رتی حکومی و تایبەتەوە. هەروەها نابێ رێگابدەن ده‌سه‌ڵاتداران جیاکاری له‌نێوان کرێکاران و فه‌رمانبه‌رانی به‌شی حکومی و تایبەتیدا دروست بکات. هاودڵی و هاوخه‌باتیی هه‌مووبه‌شه‌کانی کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران و ده‌ستخستنه ناوده‌ستی یه‌کتریان مه‌رجی پێویسته بۆ گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو مووچه نه‌دراوه‌کان و ده‌ر‌ماڵه خوراوه‌کانیان.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
١٣ی مارسی ٢٠١٩