کمیته سلیمانیه حزب کمونیست کارگری کردستان – نیروهای پلیس و پلیس مخفی مسئولند که به شهروندان اطلاعات ابدهند

هێزەکانی پۆلیس وئاسایشی سلێمانی بەرپرسن لە ئاشکراکردنی زانیاری بۆ هاووڵاتیان

بەدوای بڵاوبونەی هەواڵی هەڵاتنی چەند زیندانیەک لەیەکێک لە گرتوخانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە رۆژی چوارشەممە ١٢/١٢/٢٠١٨ و پاشان دەستپێکردنی هەڵمەتیکی گەڕان وپشکنین لەلایەن هیزەکانی ئاسایش و پۆلیسەوە بەئامانجی دەستگیرکردنەوەیان لە چەند گوند شارۆچکەیکی دەوروبەری سلێمانی، جۆرێک لە دڵەراوکێ و نیگەرانی لەنێو خەڵکی ئەم ناوچانە بڵاوبۆتەوە. بەرپرسانی ئاسایش و هێزە ئەمنیەکان، لە کاتێکدا هێزێکی زۆریان لەو ناوچانەی نزیك ناحیەی بازیان بڵاوە پێکردوە و جەماوەری خستۆتە باری نیگەرانی و نائاساییەوە، بەڵام لەمبارەیەوە هیچ جۆرە لێدوانێک نادەن و هیج جۆرە زانیارییەک بۆ ڕای گشتی ناخەنە ڕوو. بەگوێرەی ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبونەتەوە، ئەم هەڵاتوانە کەسانی سەر بەرێکخراوی تیرۆریستی داعشن.

ئێمە لەکۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، داواکارین لە بەرپرسانی ئەمنی و پۆلیس لە پارێزگای سلێمانی کە زانیاری پێویست سەبارەت بە هەڵاتوەکان بۆ هاوڵاتیان ئاشکرا بکەن، تا لە ترس و دڵەراوکێدا نەمێننەوە و پارێزراو بن لە مەترسیەك کە ڕەنگە روبەڕویان بێتەوە!

کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

١٦/١٢/٢٠١٨