هه‌ڵبژرادن ته‌واوبوو
نۆره‌ی وه‌لانانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ل و تاڵانچیه‌یه!
سەرئەنجام دوای ماوەیەک لەهەڵمەتی بەخشینەوەی وادەو بەڵێنی بێسنوری درۆی حزبه به‌شداربوه‌کانی نێو ئه‌م سیناریۆ گاڵته‌جاڕیه، به بایکۆتکردنی له‌لایه‌ن ڕێژه‌یه‌کی زۆری جه‌ماوه‌ر و به به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مان بۆ جارێکی دیکە له‌لایه‌ن پارتی ویه‌کێتیه‌وه، هەڵبژاردن تەواو بوو.
به‌ڵام هێشتا کۆمیسیۆن هیچ ئه‌نجامێکی ڕه‌سمی رانه‌گه‌یاندووه، که‌چی حزبه دۆڕاوه‌کانی ئه‌مڕۆ وناڕازیانی دوێنێ، ئەوانەی بە خەڵکیان دەوت “به‌شداری نه‌کردن کۆمه‌ك به‌مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی ده‌کات”، هاواری ئەوەیان لێ بەرزبۆتەوە کە ساخته‌کاری بێشومارکراوەو هه‌ره‌شه‌ی کشانه‌وه له‌پرۆسه‌ی سیاسی و به‌شداری نه‌کردن له‌په‌رله‌مانی داهاتووی کوردستاندا ده‌که‌ن! ئه‌مه ئیتر سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه که‌خه‌ڵک و ده‌نگی خه‌ڵک به‌لای ئه‌م حزبانه‌وه ته‌نها وته‌نها ئه‌و ئامرازه‌یه که‌به‌شی ئه‌وان له‌ده‌سه‌لات وساماندا له‌هه‌مان ئه‌و سیسته‌مه‌دا مسۆگەر بکات که‌پارتی و یه‌کێتی دایانمه‌زراندووه، ئه‌گینا بۆ هه‌ر که‌سێك کە کەمێك هوشیاری هەبێت ، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌پێشه‌وه رۆشن بوو.
ئەزمونی هه‌ڵبژاردنە‌کانی تائیستای کوردستان ئه‌و ڕاستیه‌یان سه‌لماندووه که ده‌نگدان وهه‌ڵبژاردن له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دووحزبی میلیشیایی و بنه‌ماڵه‌ییدا، نه‌ک هه‌ر ڕیگاو ئامرازیك نییه‌و نه‌بووه بۆ بەشداری سیاسی جەماوەر له‌دیاریکردنی چاره‌نوسی کۆمه‌لگادا، بگره هه‌میشه شانۆگه‌ریه‌کی گاڵته‌جاڕی بووه به‌ده‌ست ئه‌م حزبانه‌وه وهه‌رکات خواستبێتیان بۆ شه‌رعیه‌ت پێدان و جوانکردنی ڕوی دزێوی ده‌سه‌لاته‌که‌یان ده‌ستیان بۆبردووه، له‌ئاکامیشدا وه‌ک هه‌مووجارێک زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی ناوچه‌کانی ژێرده‌ستی خۆیان به هه‌ر گزی و فزی و چاوترساندنێك بووه، بۆخۆیان بردوە. له‌ولاشه‌وه ئه‌مریکاو وڵاتانی کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌که و ئه‌وروپاش وه‌ک ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستی داسه‌پاوی زۆنه‌کانی زه‌ردو سه‌وز پشتیوانیان لێکردون. بێگومان ئه‌و سیسته‌مه‌ش له‌ده‌سه‌ڵات که‌خۆی به‌بەرپرسیاری بچوکترین ئاست له‌ژیان و بژێوی وخزمه‌تگوزاری هاوڵاتیان نازانێ، سیسته‌مێک که گه‌نده‌ڵی و تاڵانچێتی به‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یاندوه وبازاڕی سته‌م وچه‌وسانه‌وه‌ی لەرادەبەدەری خه‌ڵکی کرێکاررو زه‌حمه‌تکێشی له‌به‌رده‌م کۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆ وده‌ره‌کیدا گه‌رم کردووه، هه‌رله‌م جۆره ده‌سەڵاته ده‌خوازێ.
به‌لام ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌رچیه‌ك بێت، نه شانازی حزبه براوه‌کانی وه‌ک پارتی و یه‌کیه‌تی، وه نه‌به‌ڵینی درۆیان، هیچکات ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر خامۆش ناک و جوڵانه‌وه‌ی به‌رینی ئه‌وان بۆ به‌ده‌ستهێنانی داخوازیه‌کانیان ڕاناگرێ، به‌ڵکو خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی نان و موچه و خزمه‌تگوزاریه‌کان، وه‌ک مه‌یدانێکی سه‌ره‌کی خه‌باتی چینایه‌تی کرێکاران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش له‌به‌رامبه‌ر حزبه‌کان و ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وادا به‌هێزی خۆیه‌وه ده‌هێڵێته‌وه وتوانای په‌ره‌سه‌ندنیش لە هەناوی خۆیدا هەڵدەگرێ. به‌تایبه‌تی له دۆخی ئێستای کوردستاندا که قه‌یرانی ئابووری ولێکترازان وکێشمه‌کێشی نیوخۆی حزبه‌کان و‌گێژاوێکی سیاسی که کۆمه‌ڵگای به‌هه‌لومه‌رجی سیاسی نادیاری عیراقه‌وه گرێداوه‌ته‌وه، نه‌ک هه‌ر ئه‌و توانایه‌ی له‌چینی بۆرژوازی کورد‌و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان سه‌ندووه که بتوانن وه‌ڵام به‌که‌مترین خواستی هاوڵاتیان بدەنه‌وه، بگره توانای به‌دیهێنانی یه‌کریزی خۆشیانی سه‌خت و دژوارکردووه. له‌هه‌لومه‌رجێکی ئاوا‌شدا کۆتایی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌مانکاتدا ده‌رگای ده‌وره‌یه‌کی نوێ له خه‌باتی چینایه‌تی وکێشمه‌کێشی نێوان جه‌ماوه‌ی ناڕازی و ده‌سه‌ڵات ده‌خاته سه‌رپشت، که بەناچاری مه‌سه‌له‌ی به‌ده‌ستهێنانی خواسته‌کان ده‌خاته گره‌وی خەباتکردن بۆ کۆتاییهێنان بەم ده‌سه‌ڵاتەی ئێستا.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه په‌یامی ڕۆشنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که‌ئه‌م گاڵته‌جاڕیه‌یان بایکۆت کرد، هه‌ر ئه‌وه نییه که‌سورن له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیان دژ به ده‌سه‌ڵاتی ئێستا، به‌ڵکو له‌ناوه‌ڕۆکی خۆیدا بەزرکردنەوەی “نــا” یه‌کی گه‌وره‌یە به‌ڕووی سه‌رتاپای سیسته‌مێکی حوکمڕانیدا. هه‌ربۆیه کۆتایی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌مانکاتدا هەلی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری وشۆڕشگێرانه بۆ وه‌لانانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و تاڵانچییه دێنیته پێشه‌وه. که‌وایه ئه‌گه‌ر ده‌وره‌ی دوای هه‌ڵبژاردن بۆ چینی بۆرژوازی و حزبه‌کانی، ده‌وره‌ی خۆسازدانه‌وه ودابه‌شکردنی کورسیه‌کانی ده‌سەڵاته له‌به‌رامبه‌ر کرێکاران وخه‌ڵکی هەژارو نه‌دارو ناڕازی کوردستاندا، ئه‌وا بۆ ئه‌وانیش نۆره‌ی هێنانه‌مه‌یدانی ڕیزی یه‌کگرتوو ڕێکخراو و ئاماده‌یه له‌پێناو وه‌لانانی ده‌سه‌ڵات و گرتنه‌ده‌ستی چاره‌نوسی سیاسی کۆمه‌لگا. نۆره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئاسۆ سیاسه‌ت و باوه‌ره‌کانی چینی ده‌سه‌ڵاتدارو حزبه‌کانیه‌تی، نۆره‌ی هێنانه‌مه‌یدانی جوڵانه‌وه‌یەکی سیاسی سه‌ربه‌خۆی چینایەتی و شۆڕشگێرانه‌یه که له‌پێناو ئازادی و یه‌کسانی و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی جه‌ماوه‌ریدا، وه‌لانانی ده‌سه‌لاتی ئێستای کردۆته ئامانج.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان که له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته‌دا تێده‌کۆشێ، بانگه‌وازی کرێکاران و لاوان و ژنان و خه‌ڵکی ئازادیخواز ده‌کات، له‌پێناو خۆئاماده‌کردن وجۆشدانی خه‌باتێکی له‌م جۆره، له‌ده‌وری ئەم حزبە کۆببنەوە.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
2/10/2018