هێرش بۆ سه‌ر باره‌گای ته‌ڤگه‌ری ئازادی سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین
دوێنێ ٢٣ ی ئه‌یلول هێزێكی چه‌كداری نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای ته‌ڤگه‌ری ئازادی له سلێمانی و زیانی ماددیان به باره‌گاكه گه‌یاند و سوكایه‌تیان به كارمه‌ندانی ناو باره‌گاكه كرد و چه‌ند كه‌سێكیان لێ بریندار كردن. هێزه‌كانی ئاسایش كه دوای ماوه‌یه‌ك گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه له بری كاردانه‌وه دژ به‌و هێزه ڕۆڵی تهماشاكهریان بینیوه.
هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای هه‌ر حزبێكی سیاسی په‌لامارێكی بێپه‌رده و پێشێلكردنی ئازادی هه‌ڵسووڕانی سیاسیه و هیچ ئیدعایهك بۆ ئارامی و ئاسایش ناهێڵێته‌وه كه ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
ئێمه ئه‌و هێرشه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی به‌رپرس ده‌كه‌ین له پاراستنی ئارامی و سه‌لامه‌تی هه‌ڵسوڕانی حزبه سیاسیه‌كان و خه‌ڵك. ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌م هێرشه‌ی كردووه ئاشكرا بكرێ و به سزای تاوانه‌كه‌ی بگات.
كۆمیته‌ی سلێمانی
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
٢٤ ی ئه‌یلولی ٢٠١٨