حزب کمونیست کارگری کردستان – پلنوم 21 حزب با موفقیت برگزار گرددید

پلنیۆمی (٢١)ی کۆمیتەی ناوەندی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەرکەوتوانە کۆتایی هات

رۆژانی ٢١ و ٢٢ی مانگ، کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بە بەشداریی زۆربەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و بە ئامادەبوونی وەفدێك لە مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، پلنیۆمی ئاسایی خۆی بەست.

بەرنامەکانی پلنیۆم بە خولەکێك بێدەنگی بۆ رێزنان لە ژیانی و خەباتی سەرجەم گیانبەختکردوانی رێگای ئازادی و سۆشیالیزم و بە سرودی ئینتەرناسیۆنال دەتسی پێکرد. دواتر وتاری کردنەوەی پلنیۆم لەلایەن عوسمان حاجی مارف سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیەوە پێشکەش کرا.

بەرنامەی کاری پلنیۆم بریتی بوون لە:

١-  راپۆرتی مەکتەبی سیاسی و ئۆرگانە رابەریەکانی حزب

٢- بارودۆخی حزب و ئامادە سازی رابەری بۆ وەڵامدانەوە بە گۆڕانکاریە سیاسیەکان و مەسەلەو پرسەکانی پەیوەندی بە خەباتی چینی کرێکار.

٣-  بارودۆخی سیاسی کوردستان و گۆڕانکاریەکانی دوای روداوەکانی (١٦)ی ئۆکتۆبەرو رێگاچارەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان.

٤-   دارایی حزب

٥- کۆنگرەی حزب

٦-  بڕیارو راسپاردەکان

٧- هەڵبژاردن

سەبارەت بە قسەوباس لەسەر بارودۆخی حزب و ئامادەسازی رابەری، خاڵە لاوازەکانی دیاریکران و چەند هەنگاوی عەمەلی دەست نیشان کراون و بڕیاری پێویست لەبارەیانەوە درا.

سەبارەت بە هەلومەرجی سیاسی کوردستان، بەدوای قسەوباس و لێکدانەوە لەسەر دۆخی سیاسی کوردستان و ئەو ئاڵوگۆرانەی کەدوای ١٦ ئۆکتۆبەر روویان داوە، کە بونەتە هۆی هەرچی زیاتر تێکدانی بارودۆخی سیاسی و ئابوری کوردستان، هەنگاوی عەمەلی دەستنیشان کراو بڕیاری پێویست لەبارەیەوە درا.

دواتر لە بەشی هەڵبژاردندا هەریەکە لە عوسمانی حاجی مارف وەکو سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و موحسین کەریم وەکو جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی، بە تێکڕای دەنگ هەڵبژێردرانەوە. هەروەها دەشتی جەمال و خەسرەو سایە و مەهدی رەسوڵ  بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی وەکو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێدران.

پلنیۆم بە وتاری عوسمانی حاجی مارف و شۆروشەوقی هاورێیان و ئومێد بە گەشەی حزب، کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

پلنیۆمی(٢١)ی کۆمیتەی ناوەندی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٢٢/٩/٢٠١٨