یادی هاوڕێ ئاباجی هه‌میشه زیندو ده‌مێنێته‌وه
به‌داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه هاوڕێ ئاباجی (عه‌زرا ئاده‌می)، ژنه کۆمۆنیستێکی جه‌سورو شۆڕشگێر، که‌سایه‌تیه‌کی خۆشه‌ویست و ناسراوی جوڵانه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له‌ئێران وکوردستان، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر دڵی گه‌ره‌و میهره‌بانی له‌لێدان که‌وت و کاروانی خه‌باتی کۆمۆنیسته‌کان وتێکۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی و یه‌کسانی و سۆشیالیزمی به‌یه‌کجاری جێهێشت.
هاوری ئاباجی له‌ماوه‌ی چه‌ند ده‌هه‌ی رابردودا وه‌ک کۆمۆنیستێکی خه‌باتگێرو چاونه‌ترس له ریزه‌کانی جولانه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئێران‌دا به‌دژی رژێمی شا و دواتریش له‌دژی جمهوری ئیسلامی ئیران بێ‌وچان تێکۆشاوه‌و به‌گژ هه‌رجۆره ستمه‌گه‌ری و چه‌وسانه‌وه وجیاکاریه‌کدا چۆته‌وه که‌یه‌خه‌ی به‌کۆمه‌ڵانی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش گرتووه و له‌م پێناوه‌شدا ته‌واوی ژیانی خۆی به‌خشیوه. به‌راده‌یه‌ک که‌ژیان و به‌سه‌رهاتی ئه‌و داستان وئه‌زمونێکی پربایه‌خه بۆ کۆمۆنیسته‌کان وخه‌باتگێرانی ڕیگای ئازادی و سه‌رفرازی. میهره‌بانی و گیانفیدایی و کۆڵنه‌ده‌ری وراوه‌ستاوی له قۆناغ و سه‌نگه‌ره جیاکانی خه‌باتدا، گۆشه‌یه‌کی سه‌ره‌کین له‌ناسینه‌وه‌ی که‌سایه‌تی هاوڕی ئاباجیدا، هه‌ربۆیه‌ش یادی ئه‌و هه‌میشه وه‌ک سه‌رمه‌شقێک بۆ کۆمۆنیسته‌کان و هاوڕێبازانی ده‌مێنیته‌وه. به‌م بۆنه‌یه‌وه حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی هاوریان ئه‌سه‌د ویه‌دێ وفتی گلچینی و سه‌رجه‌م که‌سوکارو دۆستانی ئاباجی و هاوڕێیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران حیکمه‌تیست- خه‌تی ره‌سمی ده‌کات.
یادی ئاباجی له دڵی هه‌مواندا به زیندو ده‌مێنێته‌وه
بژی ئازادی و یه‌کسانی
سکرتاریه‌تی مه‌کته‌بی سیاسی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
ئایاری 2018 ی 8