در ٢٠٠ مین سالروز تولد مارکس،
قرن بیست و یکم به مارکس و به کمونیسم نیاز دارد!
گفته میشود مارکس برگشته است! اما او همواره حضور داشته است. حضورِ سنگینی در تفکر و عملِ بشرِ در جستجوی آزادی از انقیاد طبقاتی داشته است. او به همان میزان و شاید هم بیشتر، در تفکر و عمل طبقه بورژوازی، بویژه در دوره های بحران، حضور داشته است. در ٢٠٠ مین سالروز تولدش، بعد از نشستن گرد و خاک تبلیغات سبک و تجاری “پایان تاریخ”، “پایان کمونیسم” و “پایان مبارزه طبقاتی” و تعرض آنتی کمونیستی بعد از پایان جنگ سرد، امروز مارکس با احترام فراوان صدرنشینِ صحنه تفکر پیشرو و رهاییبخش بشریت است. دیگر نه فقط از منتقدینِ بیمایه و مُغرضِ کمونیسم صدای جدی ای نمی شنوید بلکه خود بورژوازی در متن کمپینِ دویستمین سالروز تولد مارکس، بنا به سرشتِ بازاری اش، از نام مارکس برای فروش کالاهایش بهره میجوید. بورژوازی اما از مارکس به این دلیل تجلیل نمی کند که بر حقانیتِ اصول انتقادی و تحلیل علمی و تئوری و روشِ نقد اقتصاد سیاسی سرمایه داری، صحّه بگذارد و لذا کمونیسم و انقلاب کمونیستی را تنها راه حلِ اوضاعِ امروز بداند. خیر، بورژوازی میخواهد مارکس را بعنوان شخصیتی انکار ناپذیر، زنده، جذاب برای نسلهای مُتمّادی، رکورد دار در فروش آثار، رقیبی غیر قابلِ حذف، موردِ رجوعِ مکاتبِ مختلفِ اقتصادی و بورس بازانش، بپذیرد و بعنوان “فیلسوف و اقتصاددانی مطرح” درونی اش کند. بورژوازی نهایتا تا حدّ توماس پیکتی عقب می نشیند که تکرار خسته کننده ای از موعظه مُشفقانه تعدیلِ ثروت و شکافهای طبقاتی را برای تداوم سرمایه داری پیشنهاد کند.
مراسم تجلیل از مارکس در قرن بیست و یکم، برای پرولتاریا اما صرفا انعکاسی از نیاز ناگزیر به مارکس و انتقاد مارکسی در جامعه به وضعِ موجود است. انتقادی که امواج گسترده و اساسی پراتیک آن را باید در اعتصابات و مبارزه کارگری در چهارگوشه جهان جستجو کرد، در گسترش انتقاد ضد کاپیتالیستی و نیاز به مارکس انقلابی و راه حل کمونیستی بحران جستجو کرد. امروز، بیش از هر زمان در تاریخ سرمایه داری، بشریت کارگر و دنیای معاصر در مقابل دو راهی های سرنوشت ساز قرار گرفته است. اوضاع کنونی سرمایه داری چشم انداز هولناکی را مقابل انسان امروز گرفته است. از طرفِ دیگر، تلاشهای بشر در طول تاریخ برای آزادی و رهائی از مشقاتِ موجود، چهارچوبی بهتر و کامل تر از کمونیسم نیافته است. این دوره ای است که نیازهای مادّی مبارزه و کشمکش طبقاتی در قرنِ بیست و یکم با چهارچوبهای انتقادی و سُنت های مبارزاتی ریشه دار در مبارزه طبقاتی، بیش از پیش امکان چفت شدن دارند. این امکان بیش از هر زمانی وجود دارد که کمونیسم و مارکس تنها پرچم انقلابی، فکری – سیاسی و انتقادی – پراتیکی جنبش طبقه کارگر علیه سرمایه داری باشد.
حزب کمونیست کارگری- حکمتیست، روز ٥ مه، دویستمین سالِ تولدِ مارکس را گرامی میدارد و همراه با جنبش بین المللی کارگری، بر حقانیتِ مارکس و کمونیسم کارگری بعنوان جنبش طبقه کارگر برای آزادی جامعه تاکید می گذارد. حزب حکمتیست گنجینه فکری، تئوریک و متدولوژیک مارکس را ابزاری برای عمل انقلابی و کمونیستی و اسلحه ای برای مبارزه سیاسی برای انقلاب کارگری و کمونیستی و تغییر بنیادی نظام سرمایه داری می داند. در این مناسبت طیف های گسترده ای از مردم جهان به مارکس به عناوینِ مختلف رُجوع می کنند و حقانیت وی را از زوایای مختلف مورد توجه قرار خواهند داد. برای جنبشی که فلسفه وجودی اش تلاش برای تغییرِ انقلابی جهان است، در اینروز باید بر نیازِ اساسی جوامعِ امروز به مارکس و به راه حلِ کمونیستی مارکس مُتمرکز شود. حزب حکمتیست بعنوان گردانی از جنبش بین المللی کمونیستی کارگران، مارکس و ماتریالیسم پراتیک را، پرچم انتقادی و عمل انقلابی و کمونیستی خود قرار داده است. جهان امروز بیش از هر زمان به تغییر نیاز دارد!
حزب کمونیست کارگری – حکمتیست
١ مه ٢٠١٨
لە ٢٠٠هەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی مارکسدا،
سەدەی بیست و یەکەم پێویستی بە مارکس و کۆمۆنیزم هەیە
دەووترێ مارکس گەڕاوەتەوە! بەڵام ئەو هەمیشە ئامادە بووە. ئامادە بوونێکی سەنگینی بووە لە بیرکردنەوە و کردەوەی مرۆڤدا بۆ گەڕان بە دوای ئازاد بوون لە کۆت و بەندی چینایەتی. ئەو بە هەمان ئەندازە و بگرە زیاتریش، لە بیرکردنەوە و کردەوەی چینی بۆرژوازیدا، بە تایبەت لە سەردەمەکانی قەیراندا، ئامادە بووە. لە ٢٠٠هەمین ساڵیادی لەدایکبوونیا، دوای نیشتنەوەی تەپ و تۆزی تەبلیغاتی سووک و بازرگانیانەی “کۆتایی مێژوو”، “کۆتایی کۆمۆنیزم” و “کۆتایی خەباتی چینایەتی” و هێرش و پەلاماری ئەنتی کۆمۆنیستیی دوای کۆتایی هاتنی جەنگی سارد، ئەمڕۆ مارکس بە ئیحترامێکی فراوانەوە لە پێشی پێشەوەی مەیدانی بیرکردنەوەی پێشڕەو و ڕزگاری بەخشی مرۆڤایەتیدا وەستاوە. ئیتر نەک تەنیا دەنگێکی جددی لە ڕەخنەگرانی ڕووکەش و مایەپووچ و نۆکەر نابیستن بەڵکو خودی بۆرژوازی لە بۆتەی کەمپینی دوو سەد هەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی مارکسدا، بەگوێرەی سروشتی بازاڕیانەی خۆی، بۆ فرۆشتنی کاڵاکانی سوود لە ناوی مارکس وەردەگرێ. بەڵام بۆرژوازی بەم ئامانجە ڕێز لە مارکس ناگرێ کە جەخت لە ڕاست و درووستی پڕەنسیپی ڕەخنەگرانە و تەحلیلی زانستی و تیۆری و شێوازی ڕەخنەی ئابوری سیاسی سەرمایەداری ئەو بکا، وە بەم مانایە کۆمۆنیزم و شۆڕشی کۆمۆنیستی بە تەنیا ڕێگاچارەی هەل و مەرجی ئەمڕۆ بزانێ. نەخێر، بۆرژوازی دەیەوێ مارکس وەکو کەسایەتییەکی لەئینکار نەهاتوو، زیندوو، سەرنجڕاکێش، وە بە وێنەی “فەیلەسوف و ئابووریزانێکی مەیدانی” لەخۆیدا جێ بکاتەوە. سەرئەنجام بۆرژوازی تا ئاستی تۆماس پیکتی پاشەکشە دەکا کە دووپاتکردنەوەی ماندووکەری ئامۆژگاریی دڵسۆزانەی چاکسازی لە سەروەت و سامان و قەڵشتی چینایەتی پێشنیاز بکا لەپێناو بەردەوام بوونی سەرمایەدارییا.
بەڵام مەراسیمی ڕێزگرتن لە مارکس لە سەدەی بیست و یەکەما، بۆ پرۆلیتاریا کتومت ڕەنگدانەوەی پێویستییەکی ناچاریی کۆمەڵگایە بە مارکس و بە ڕەخنەی مارکسیستی سەبارەت بە وەزعی مەوجود. ڕەخنەیەک کە شەپۆلە بەربڵاوەکانی و بنەما پراتیکییەکانی ئەو دەبێ لە مانگرتنەکان و خەباتی کرێکاریی سەرتاسەری جیهاندا دەربهێنرێ، لە بەرین بوونەوەی ڕەخنەی دژە کاپیتاڵیستی و پێویستییمان بە مارکسی شۆڕشگێڕ و ڕێگاچارەی کۆمۆنیستییانەی قەیراندا دەربێنین. ئەمڕۆ، زیاد لە هەر کاتێ لە مێژووی سەرمایەداریدا، بەشەرییەتی کرێکار و جیهانی هاوچەرخ لە بەرامبەر دووڕییانە چارەنووسسازەکانا ڕاوەستاوە. هەل و مەرجی ئێستای سەرمایەداری ئاسۆیەکی ترسناکی خستۆتە بەردەم ئینسانی ئەمڕۆ. لە لایەکی دیکەوە، هەوڵ و کۆششی مرۆڤ بە درێژایی مێژوو لەپێناو ئازادی و ڕزگاری لە کوێرەوەرییەکانی ئێستا، چوارچێوەیەکی باشتر و کامڵتر لە کۆمۆنیزمی بەدەست نەهێناوە. ئەمە سەردەمێکە پێویستییە بابەتییەکانی خەبات و ململانێی چینایەتی لە سەدەی بیست و یەکەما لەگەڵ چوارچێوە ڕەخنەییەکان و سوننەتە خەباتکارە ڕیشەدارەکان لەنێو خەباتی چینایەتییا، زیاد لە ڕابردوو ئیمکانی جێگیر بوونی هەیە. ئەم ئیمکانە زیاد لە هەر کاتێ بوونی هەیە کە کۆمۆنیزم و مارکس وەکو تەنیا مەشخەڵی شۆڕشگێڕانە، فکری – سیاسی و ڕەخنەی – پراتیکی بزووتنەوەی چینی کرێکار لە دژی سەرمایەداری جێبکەوێ.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری – حکمەتیست، ڕۆژی ٥ی ئایار، دووسەدهەمین ساڵی لەدایکبوونی مارکس ڕێز لێدەگرێ، وە هاوشان لەگەڵ بزووتنەوەی نێونەتەوەیی کرێکارییا، لەسەر هەقانییەتی مارکس و کۆمۆنیزمی کرێکاری وەکو بزووتنەوەی چینی کرێکار لەپێناو ئازادی کۆمەڵگا جەخت دەکاتەوە. حزبی حکمەتیست گەنجینەی فکری، تیۆری و مێتۆدۆلۆژیی مارکس بە ئامڕازگەلێک بۆ کاری شۆڕشگێڕانە و کۆمۆنیستی، وە چەکێک بۆ خەباتی سیاسی لەپێناو شۆڕشی کرێکاری و کۆمۆنیستی و گۆڕینی ڕیشەیی ڕژێمی سەرمایەداری دەزانێ. لەم بۆنەیەدا کۆڕ و کۆمەڵی فراوان لە خەڵکی جیهان بە ئامانجی جیاواز دەگەڕێنەوە بۆ مارکس، وە هەقانییەتی ئەو لە گۆشەگەلی جیا جیاوە ئەخەنە بەر باس و سەرنج. بۆ بزووتنەوەیەک کە فەلسەفەی بوونی تێکۆشانە لەپێناو گۆڕینی شۆڕشگێڕانەی جیهاندا، لەم ڕۆژەدا دەبێ فۆوکوس بکاتە سەر پێویستیی سەرەکیی کۆمەڵگاکانی ئەمڕۆ بە مارکس و بە ڕێگاچارەی کۆمۆنیستیی مارکس. حزبی حکمەتیست بەوێنەی به شیک لە بزووتنەوەی نێونەتەوەیی کۆمۆنیستی کرێکاران، مارکس و ماتەریالیزمی پراتیکی کردۆتە پەرچەمی ڕەخنەگرانە و کردەوەی شۆڕشگێڕانە و کۆمۆنیستی خۆی. جیهان ئەمڕۆ زیاد لە هەر کاتێ پێویستی بە گۆڕینە!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری – حکمەتیست
١ ئایار ٢٠١٨