اعلامیه حزب حکمتیست بمناسبت اول مه
فقط کارگران میتوانند!
سوسیالیسم تنها راه نجات بشریت است!
هیچگاه امکانات بشر برای تامین رفاه و سعادت و امنیت کلیه شهروندان جامعه به اندازه امروز مهیا نبوده است. در عین حال، هیچ زمانی شکاف طبقاتی و میزان محرومیت انسان از امکاناتی که خود ساخته به اندازه امروز وسیع و عمیق نبوده است. هیچ زمانی دامنه توحش بورژوازی علیه طبقه کارگر به اندازه امروز گسترده نبوده است. هیچ مقطعی ابعاد انزجار طبقه کارگر علیه نظم سرمایه این چنین ابعاد جهانی نداشته است. این مشاهده واقعی، تجسم وارونگی تحمیل شده بر جهان معاصر است. در اول مه هر سال این وارونگی نظم حاکم سرمایه در ابعاد جهانی به مصاف طلبیده میشود. از ١٢٩ سال قبل که اول مه، روزجهانی کارگر در کنگره بین الملل سوسیالیستی (کنگره موسس انترناسیونال دوم) رسمیت یافت، تظاهراتهای اول مه نه تنها مکان طرح مطالبات فوری، بلکه به قول انگلس “نمایانگر اراده طبقه کارگر برای نابودی تمایزات طبقاتی از طریق دگرگونی اجتماعی” است. امسال گسترده تر و محکمتر از هر سال در مقابل توحش گسترش یافته بورژوازی به اقصی نقاط جهان به معنای دقیق کلمه، در صف قدرتمند و جهانی کارگری لازمست اعلام کنیم، این دنیای وارونه را به هم میریزیم. اعلام کنیم علت وارونگی دنیای کنونی، نظم و مناسباتی ضد انسانی است که زندگی و حیات همه کارگران و اکثریت عظیم جامعه را در مقابل کار مزدی به گروگان گرفته است. اعلام کنیم علت این وضعیت نظمی است که تحمیل گرسنگی و فقر و بیکاری بر طبقه کارگر لازمه دوام آن است. نظمی که فلسفه وجودی خود را کسب سود و فقط سود و تلنبار کردن سرمایه در دست یک اقلیت انگل مفتحور سرمایه دار قرار داده است، لازمه اش نیروی کار ارزانی است که به کمترین دستمزد تن دهد. لازمه اش وجود لشکر بیکاری است تا همچون شمشیر داموکلس مداوما بالای سرکارگر شاغل قرار دهد. لازمه اش جنگ و نسل کشی و آوارگی میلیونی و دمیدن در جدالهای ملی و مذهبی و پاکسازیهای قومی و سازماندهی سناریوهای سیاه امثال آنچه در سوریه و عراق و لیبی و افغانستان و یمن جاری است. لازمه اش تشدید رقابتهای تروریسم دولتی و تروریسم اسلامی و قومی به قیمت تباهی تحمیل شده بر بسیاری از کشورها و به ویژه در خاورمیانه است. لازمه اش گسترش راسیسم و فاشیسم و تبعیض و نابرابری و زن ستیزی و میدان دادن به راست افراطی در سیاست جهانی است. اینها ضرورت تامین آن شرایط برده واری است که کمترین امکان و فرجه را به ابراز وجود طبقه کارگر و جنبش آزادیخواهی و تشکل و تحزب سوسیالیستی میدهد.
وجود جوامع فقرزده و بیکاری انبوده در آغاز قرن بیست ویکم و عصر انفورماتیک و اوج ابتکار انسان، زاده منفعت زمینی نظم وارونه سرمایه در همین عصر مدرن است. بر خلاف اندرزهای اخلاقی ایدئولوگهای بورژوا، فقر و گرسنگی و بیکاری و تبعیض و جنگ از اخلاق بد سرمایه داران و از ندانم کاری این و آن دولت و یا از بحران این دوره و آن دوره درنمیاید، بلکه جزو تارو پود نظم وارونه و ضد انسانی سرمایه و از ضروریات حیات انگل وار آن است. همه دولتهای حاکم در جهان امروز حافظ این مناسبات و مجری نظم گندیده سرمایه داری هستند. علیه این مناسبات، علیه کار مزدی و این نظم ضد انسانی و این دولتها باید به میدان آمد و شورید. برای اینکار معجزه ای در کار نیست، جز آگاهی و اتحاد و تشکل کارگران و مردم تحت ستم برای ساقط کردن نظم ضد انسانی سرمایه. برای پایان دادن به نظم موجود، برای پایان دادن به فقر و بیکاری و گرسنگی، طبقه کارگر به عنوان نیروی نجات دهنده جامعه باید به میدان بیاید و حاکمیت بورژوازی را ساقط کند و قدرت را به دست گیرد. باید اعلام کنیم اگر دنیا دست ما کارگران باشد با امکانات و ثروت عظیمی که خود خالق آنیم، رفاه و آزادی و سعادت همگانی همه شهروندان این کره خاکی را تامین میکنیم. اگرقدرت دست ما کارگران باشد، با همین پول و ثروتی که هزینه دم و دستگاه عریض و طویل دولتها و پارلمانها و ارتشها و نیروهای سرکوبگر نظامی و نهادهای مذهبی و غیر مذهبی میشود، فقرو گرسنگی وبیکاری موجود را فورا پایان میدهیم. به جنگ و کشتار و تروریسم دولتی و غیر دولتی و پاکسازیهای قومی و مذهبی پایان میدهیم. زندگی شایسته انسان امروزی را برای همه شهروندان جامعه تامین میکنیم.
امسال در ایران در شرایط مساعدتری به استقبال اول مه میرویم. گسترش اعتراضات کارگری، به میدان آمدن توده های وسیع مردم در ده روزە دی ماه ٩٦ که ارکان سرمایه و جمهوری سلامی را لرزاند، دوره تازه ای از پیشروی جنبش آزادیخواهی و برابری طلبی و جنبش سرنگونی جمهوری اسلامی را تحکیم کرد. تناسب قوا به نفع مبارزه طبقه کارگر و مردم تحت ستم و برعلیه جمهوری اسلامی چرخیده است. فرصت ایفای نقش جنبش کارگری و رهبران و فعالین رادیکال آن، کمونیستها و آزادیخواهان به عنوان نیروی هدایت گر تحولات سرنوشت ساز در مسیر رهایی قطعی جامعه از حاکمیت سرمایه و جمهوری اسلامی است. چشمهای امید به نقش رهبری طبقه کارگر در تحولات آتی دوخته شده است. فراخوان ما اینست با صدای رسا علیه فقر و بیکاری و تبعیض و نابرابری، علیه آپارتاید جنسی و بیحقوقی زن، علیه تفرقه قومی و مذهبی و نژادی و جنسی و دسته بندهای کاذب، علیه سرکوب و زندان و اعدام و علیه وضع موجود صف ببندیم و مراکز و میادین مرکزی شهرها را با اجتماعات بزرگ به صحنه پرشور همبستگی کارگری و انترناسیونالیستی تبدیل کنیم. اعلام کنیم تنها با همه گیر شدن افق و راه حل کارگری و سوسیالیستی برای آزادی جامعه میتوان از کلیه مشقات و مصائب سرمایه داری رهائی یافت. همینطور تامین فوری معیشت مناسب برای همگان، ملغی اعلام کردن حداقل دستمزد تعیین شده “شورایعالی کار” جمهوری اسلامی، پرداخت یکجای دستمزدهای معوقه بااحتساب تورم، بیمه بیکاری مکفی برای همه افراد آماه بکار، تامین مسکن مناسب برای شهروندان، تامین رایگان طب و آموزش، وسایل حمل و نقل و پایان دادن به انواع تبعیض ها، از مسائل و مطالبات بلافصل کارگران است. کارگران و اکثریت عظیم مردم زحمتکش براین امر آگاهند که تامین و تضمین این نیازهای پایه ای در گرو سرنگونی جمهوری اسلامی و یک دولت انقلابی کارگری است.
کارگران!
بورژوازی برای حفظ منافع خود در مقابل طبقه ما در سطوح مختلف خود را سازمان داده است. طبقه کارگر نیز با آگاهی بر منافع امروز و فردای خود، باید خود را سازمان دهد. طبقه ما حول حزب کمونیستی خود باید گرد آید. باید سازمانهای توده ای خود را بسازد. باید برای سرنگونی سرمایه و دولتهایش و تصرف قدرت سیاسی و ایجاد حکومت کارگری و سوسیالیسم تلاش کند. ایجاد جامعه ای به دور از کار مزدی و استثمار فرد از فرد و به دور از فقر و گرسنگی و بیکاری و زشتی های امروز جامعه بشری ممکن است. طبقه کارگر رسالت تحق این امر انسانی را به عهده دارد. در روز اول مه براتحاد و همبستگی طبقاتی مان برای شکل دادن به آلترناتیو و راه حل کارگری پای میفشاریم..
زنده باد اول مه!
زنده باد آزادی، برابری، حکومت کارگری!
زنده باد انقلاب کارگری!
حزب کمونیست کارگری- حکمتیست
١٥ فروردین ١٣٩٧- ٥ آوریل ٢٠١٨
ڕاگه یەناندنی حزبی حکمەتیست بە بۆنەی یەکی ئایارەوە
هه ر کرێکاران دەتوانن !
سۆشیالیزم تەنیا ڕێگای ڕزگاری مرۆڤایەتییە !
هیچکات ئیمکاناتی ئینسان بۆ دابین کردنی خۆشگوزەرانی و بەختەوەری و ئاساییشی تەواوی هاوڵاتیانی کۆمەڵگە وەکو ئەمڕۆ بەردەست نەبووە. لە هەمان کاتا، هیچ زەمانێ قەڵشتی چینایەتی و تێکڕای بێبەشی ئینسان لە ئیمکاناتێ کە خۆی بەرهەمی هێناوە بە ئەندازەی ئەمڕۆ فراوان و قووڵ نەبووە. هیچ زەمانێ دامێنی دڕندەیی بۆرژوازی لە دژی چینی کرێکار بەقەد ئەمڕۆ بەربڵاو نەبووە. هیچ بڕگەیەکیش مەودای نەفرەتی چینی کرێکار بە دژی نیزامی سەرمایە بەم چەشنە مەودای جیهانیی بۆخۆیەوە نەبینیوە. ئەمە بینینی واقعی، بەرجەستە بوونی ئاوەژوویی سەپێنراوە بەسەر جیهانی هاوچەرخا. هەموو ساڵێ لە یەکی ئایارا ئەم ئاوەژووییەی نیزامی حاکمی سەرمایە لە مەودای جیهانیدا بەرەوڕووی تەحەددا دەبێتەوە. لە ١٢٩ ساڵ پێش کە یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی سۆشیالیستی (کۆنگرەی دامەزرێنەری ئینتەرناسیوناڵی دووهەم)دا ڕەسمییەتی وەرگرت، مارشەکانی یەکی ئایار نەک تەنیا شوێنی تەرح کردنی داخوازییە فەورییەکان، بەڵکو بە قەولی ئەنگڵس “نماییش کەری ئیرادەی چینی کرێکارە بۆ لەناوبردنی هەڵاواردنی چینایەتی لە ڕێگای گۆڕانکاری کۆمەڵایەتییەوە”. ئەمساڵ فراوانتر و مەحکەمتر لە هەر ساڵ بەرامبەر بەرین بوونەوەی دڕندەیی بۆرژوازی بۆ دوورترین شوێنی جیهان بە مانای دەقیقی ووشە، لە ڕیزی بەتوانا و جیهانیی کرێکاریدا پێویستە ڕاگەیەنین، ئەم دنیا پێچەوانەیە تێک و پێک ئەدەین. ڕاگەیەنین هۆکاری ئاوەژوویی دنیای ئێستا، ڕژیم و ڕێ و شوێنێکی دژە ئینسانییە کە ژیان و گوزەرانی هەموو کرێکاران و زۆرینەی زۆری کۆمەڵی بەرامبەر کاری بەکرێ بە بارمتە گرتووە. ڕاگەیەنین هۆکاری ئەم هەل و مەرجە ئەو نیزامه یه کە سەپاندنی برسێتی و هەژاری و بێکاری بەسەر چینی کرێکارا پێویستیی بەردەوام بوونی ئەوە. نیزامێک کە بەدەستهێنانی قازانج و تەنیا قازانج و کۆکردنەوەی سەرمایە لە دەستی کەمایەتییەکی تەمەڵ و مفتەخۆری سەرمایەدا بە فەلسەفەی بوونی خۆی داناوە، پێویستیی بە هێزێکی کاری هەرزان هەیە تا ملبدا بە کەمترین کرێ. پێویستی بە بوونی سوپایەکی بێکارانە تا وەکو شمشێری دامۆکلیس بەردەوام بەسەر سەری کرێکاری لەسەر کارەوە ڕایگرێ. پێویستی بە جەنگ و کۆمەڵکوژی و ئاوارەیی ملیۆنی و باوەشێن کردنی ڕکابەری میللی و مەزهەبی و پاکسازییە قەومییەکان و ڕێکخستنی سیناریۆ ڕەشەکانی چەشنی ئەوەی لە سوریا و عێراق و لیبیا و ئەفغانستان و یەمەن هەیە، کە دەیبینین. پێویستی بە توندکردنەوەی کێبەرکێی تیرۆریزمی دەوڵەتی و تیرۆریزمی ئیسلامی و قەومی هەیە بە قیمەتی نەهامەتی سەپێنراو بەسەر زۆرێک لە ووڵاتان و بەتایبەتی ئەوەی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەبینرێ. پێویستی بە پەرەسەندنی ڕاسیزم و فاشیزم و هەڵاواردن و نایەکسانی و سووکایەتی بە ژنان و ڕێخۆش کردن بۆ توندڕەوترین ڕاستڕەوی هەیە لە سیاسەتی جیهانیدا. ئەمانە پێویستییەکانی دابین بوونی ئەو هەل و مەرجە کۆیلایەتی هێنە ره یە، کە کەمترین ئیمکان و بوار بۆ خۆدەرخستنی چینی کرێکار و بزووتنەوەی ئازادیخوازی و خۆڕێکخستن و تەحەزوبی سۆشیالیستی ناهێڵێتەوە.
بوونی کۆمەڵگا پڕ هەژارییەکان و بێکاری بەربڵاو لە دەسپێکی سەدەی بیست و یەک و چەرخی زانیارییەکان و لوتکەی داهێنانی ئینسان، بەرئەنجامی بەرژەوەندی واقعی ڕژێمی پێچەوانەی سەرمایەیە لە سەردەمی مۆدێرنەدا. بە پێچەوانەی ئامۆژگارییە ئەخلاقییەکانی تیوریسییەنە بۆرژواییەکانەوە، هەژاری و برسێتی و بێکاری و هەڵاواردن و جەنگ لە ئەخلاقی بەدی سەرمایەداران و لە دەغەڵکاری ئەم یان ئەو دەوڵەت یان لە قەیرانی ئەم دەورە و ئەو دەورانەوە سەرچاوە ناگرێ، بەڵکو بەشێکە لە تان و پۆی نەزمی پێچەوانە و دژە ئینسانی سەرمایە، وە لە پێداویستییەکانی ژیانی دەغەڵکاریی ئەوە. هەموو دەوڵەتە حاکمەکان لە جیهانی ئەمڕۆیا پارێزەری ئەم هەل و مەرجە و جێبەجێ کەری ڕژێمی داڕزیوی سەرمایەدارین. بە دژی ئەم هەل و مەرجە، لە دژی کاری بەکرێ و ئەم نەزمە دژە ئینسانییە و ئەم دەوڵەتانە دەبێ بێینە مەیدان و ڕاپەڕین. بۆ ئەم کارە موعجیزەیەک لە ئارادا نییە، بێجگە لە ووشیاری و یەکگرتن و ڕێکخراوبوونی کرێکاران و خەڵکی ژێر ستەم لە پێناو ڕووخانی ڕژێمی دژە ئینسانی سەرمایەدا. بۆ کۆتایی هێنان بە نەزمی مەوجود، بۆ کۆتایی هێنان بە هەژاری و بێکاری و برسێتی، چینی کرێکار وەکو هێزی ڕزگارکەری کۆمەڵگا دەبێ بێتەمەپێشەوە و دەسەڵاتدارێتی بۆرژوازی بڕوخێنێ و دەسەڵات لەدەست بگرێ. دەبێ ڕاگەیەنین ئەگەر دنیا بەدەستی ئێمەی کرێکارانەوە بێ بەو ئیمکانات و سامانە عەزیمەی کە خۆمان بەرهەممان هێناوە، خۆشگوزەرانی و ئازادی و بەختەوەری هەموو شارۆمەندانی ئەم گۆی زەوییە دابین دەکەین. ئەگەر دەسەڵات لە دەستی ئێمەی کرێکارانا بێ، هەر بەم سەروەت و سامانەی کە دەبێتە بوودجەی داو و دەزگای پان و بەرینی دەوڵەتان و پارلەمانەکان و سوپاکان و هێزە سەرکەوت گەرە سەربازییەکان و دەزگا مەزهەبی و نامەزهەبییەکان، هەژاری و برسێتی و بێکاری ئێستا دەسبەجێ بەکۆتا دێنین. کۆتایی دێنین بە جەنگ و کوشتار و تیرۆریزمی دەوڵەتی و نادەوڵەتی و بە پاکسازییە قەومی و مەزهەبییەکان. ژیانی شاییستەی ئینسانی ئەمڕۆ بۆ هەموو شارۆمەندانی کۆمەڵ دابین دەکەین.
ئەمساڵ لە ئێران لە هەل و مەرجێکی لەبارترا بە پێشوازی یەکی ئایارەوە دەچین. پەرەسەندنی ناڕەزاییە کرێکارییەکان، هاتنەمەیدانی جەماوەری فراوانی خەڵکی لە دە ڕۆژی مانگی (دی ٩٦ – کانوونی دووهەم ٢٠١٨) کە کۆڵەکەکانی سەرمایە و جمهوری ئیسلامی لەرزاند، دەورەیەکی نوێ لە پێشڕەوی جووڵانەوەی ئازادیخوازی و یەکسانخوازی و بزووتنەوەی سەرنگوم کردنی جمهوری ئیسلامی جێگیر کرد. هاوسەنگی هێز لە بەرژەوەندی خەباتی چینی کرێکار و خەڵکی ژێر ستەم و بە دژی جمهوری ئیسلامی گۆڕاوە. دەرفەت بۆ گێڕانی ڕۆڵی بزووتنەوەی کرێکاری و ڕابەران و هەڵسووڕاوانی ڕادیکاڵی ئەو، کۆمۆنیستەکان و ئازادیخوازان وەکو هێزی ڕێ نیشاندەری ئاڵوگۆڕی چارەنووسساز بە ئاراستەی ڕزگاری یەکجاری کۆمەڵگا لە دەستی حاکمییەتی سەرمایە و جمهوری ئیسلامیی ڕەخساوە. چاوەکانی ئومێد بە شوێن ڕۆڵی ڕابەرایەتی چینی کرێکارەوەیە لە ئاڵوگۆڕەکانی داهاتوودا. بانگەوازی ئێمە ئەمەیە بە دەنگی زوڵاڵ لە دژی هەژاری و بێکاری و هەڵاواردن و نایەکسانی، لە دژی ئاپارتایدی جنسی و بێ مافی ژنان، بە دژی تەفرەقەی قەومی و مەزهەبی و نەژادی و ڕەگەزی و پۆلێنکردنە درۆیینەکان، بە دژی سەرکوت و زیندان و ئیعدام و لە دژی وەزعی موجود ڕیز ببەستین و ناوەند و مەیدانی شارەکان بە سازکردنی کۆبوونەوەی گەورە بگۆڕین بە شانۆی جۆش و خرۆشی هاوپشتی کرێکاری و ئینتەرناسیونالی. ڕاگەیەنین تەنیا بە یەکانگیر بوونی ئاسۆ و ڕێگاچارەی کرێکاری و سۆشیالیستی لەپێناو ئازادی کۆمەڵگا دەتوانیین لە تەواوی کوێرەوەری و نەهامەتییەکانی سەرمایەداری ڕزگارمان بێ. هەر بەم جۆرەش دابین بوونی دەسبەجێی گوزەرانی لەبار بۆ هەمووان، هەڵوەشانەوەی لانی کەمی کرێی دیاریکراوی “ئەنجومەنی باڵای کار”ی جمهوری ئیسلامی، پێدانی تەواوی هەقدەستە ڕاگیراوەکان بە بیانووی هەڵائاوسانەوە، بیمەی بێکاری تەسەل بۆ هەموو ئەفرادی ئامادە بە کار، دابین کردنی خانووی گونجاو بۆ هاوڵاتیان، دابین کردنی پزیشک و دەرمانی خۆڕایی، ئامڕازەکانی گواستنەوە و بارکردن و کۆتایی هێنان بە هەموو جۆرەکانی هەڵاواردن، لە مەسەلە و داوکارییە بێ ئەملا و لاکانی کرێکارانە. کرێکاران و زۆرینەی عەزیمی خەڵکی زەحمەتکێش ئەم مەسەلەیە باش تێدەگەن کە دابین بوون و گەرەنتی کردنی ئەم پێداویستییە سەرەکیانە لە گرەوی سەرنگوم بوونی جمهوری ئیسلامی و جێگرتنەوەی بە دەوڵەتێکی شۆڕشگێڕی کرێکاریدایە.
کرێکــــاران !
بۆرژوازی بۆ پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی خۆی بەرامبەر بە چینی ئێمە لە ئاستی جوراوجوردا خۆی ڕێکخستووە. چینی کرێکاریش بە ووشیاری خۆی بەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمڕۆ و سبەینێی خۆیدا، دەبێ خۆی ڕێکبخا. چینی ئێمە دەبێ لە دەوری حزبی کۆمۆنیستی خۆی کۆببێتەوە. دەبێ ڕێکخراوە جیاجیاکانی خۆی درووست بکا. دەبێ بۆ سەرنگوم کردنی سەرمایە و دەوڵەتەکانی، وە بۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵاتی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی کرێکاری و سۆشیالیزم تێکۆشێ. درووستکردنی کۆمەڵگایەک کاری بەکرێ و چەوسانەوەی ئینسان لەلایەن ئینسانی تیا نەبێ و بە دوور بێ لە هەژاری و برسێتی و بێکاری و ناشیرینییەکانی ئەمڕۆی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە توانادایە. چینی کرێکار پەیامی جێبەجێ کردنی ئەم مەسەلە ئینسانییەی لە ئەستۆدایە. لە ڕۆژی یەکی ئایارا جەخت لەسەر یەکێتی و هاوپشتی چینایەتیمان بکەینەوە بۆ درووستکردنی ئەڵتەرناتیڤ و ڕێگاچارەی کرێکاری.
بژی یەکی ئایــــار !
بژی ئـــازدی، یەکســـانی، حکومەتی کرێکــاری !
بــــژی شــــوڕشی کرێکــــاری !
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری – حکمەتیست
١٥ فروردین ١٣٩٧- ٥ آوریل ٢٠١٨