هێرش و لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر کانتۆنی عەفرین مەحکومە!
دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بەمەبەستی جێبەجێکردنی بەرنامەی سیاسی خۆی وەکو هێزێکی ناوچەیی کاریگەر بهپاساوی دەرپەڕاندنی هێزەکانی پەیەدە کە بە درێژکراوەی پەکەکەیان دەزانێ، دەستی داوەتە هێرش و لەشکرکێشی سەربازی بۆسهر شاری عهفرین لە کوردستانی سوریا. لەلایەکەوە تۆپخانەکانی بە خەستی تۆپببارانی شارو گوندەکانی ناوچەکە دەکەن و لەلایەکی دیکەشەوە بەکرێگیراوانی خۆی بەناوی سوپای ئازادی سوریاوە ئامادەکردوە بۆ هێرش کردنە سەر ناوچەکە.
دەوڵەتی تورکیا لەماوەی شەڕی ناوخۆی سوریادا بەردەوام هەوڵی داوە دەستوەرداتە ناو بارودۆخی سیاسی ئەو ووڵاتە. دەورانێك لەرێگای هاوکاریکردنی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە ئەوکارەی دەکرد. دوای شکست و دەستبەرداربوونی لە داعش، بەناوی کردەوەی قەڵغانی فوراتەوە خۆی هێرشی کردە سەر ناوچەی جەرابلوس و بەهاوکاری “سوپای سوریای ئازاد” ناوچەکەی داگیرکرد. ئێستاش، دوبارە بەهاوکاری هەمان بەکرێگیراوەکانی لە سوپای ئازادی سوریا هێرشێکی فراوانی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین دەست پێکردوە. تورکیا بە دەرپەڕاندنی پەیەدە لە کانتۆنی عەفرین، بەشێکی فراوان و گرنگی سنورەکانی خۆی لە دراوسێیەکی مەترسیدار دوور دەخاتەوە. هاوکات ناوچەیەکی گرنگی سوریا دەخاتە ژێر دەسەڵاتی هێزە بەکرێگیراوەکانی خۆیەوە کە لەورێگایەوە دەتوانێ دەوری خۆی وەکو یاریزانێکی نەخشەی داهاتوی سوریا بچەسپێنێ.
ئەم هێرش و لەشکرکێشیەی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین، لەناو بارودۆخی سیاسی ئاڵۆز و شەڕی ناوخۆی سوریاو دەستێوەردانی دەوڵەتان و ململانێی دەوڵەتە ئیمپریالیستیەکانی ئەمریکاو روسیادا دەچێتە پێشەوە. هەریەکە لەم هێزو دەوڵەتانە لەسەر بەشی خۆیان لە داڕشتنەوەی هاوکێشەی سیاسی و ئابوری ناوچەکەدا پێشبڕکێ لەسەر کاولکردنی زیاتری سوریاو ئاوارەکردن و کوشتاری خەڵکەکەی دەکەن. پەلاماری دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی لە “سوپای سوریای ئازاد” بۆسەر عەفرین جگهلهوهی کارەساتێکی مرۆیی روبەرووی خەڵکی ئەو ناوچەیە دەکاتەوە، هاوکات دۆخی ناههمواری جهنگ و کاولکاریهك که بهسهر خهڵکی سوریا داسهپاوه، بهرینترو درێژتردهکاتهوه. ڕێگاگاکانی کۆتایی هاتنی شەڕەکەش حەواڵەی کاتێکی نادیاردهکات و لهنێو کێشمهکێشی سیاسی و سهربازی هێزه ئیمپریالسیتی و ناوچهییهکاندا گیرۆدەی دهکات.
ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ملهوڕی و لەشکرکێشی دەوڵەتی کۆنەپەرست و فاشیستی تورکیا بۆسەر خەڵکی عەفرین بە توندی ئیدانەو سەرکۆنە دەکەین و داوای دەستبەجێ راوەستانی دەکەین. هەموو بیانوەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەپاندنی جەنگێکی دڕندانە بەسەر خەڵکی عەفریندا بێ بنەماو تاوانێکی ئاشکرایە بەرامبەر بە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە.
مەکتەبی سیاسی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٢٠/١/٢٠١٨