حزب کمونیست کارگری عراق و کردستان دخالت تشکیلاتی یا انترناسیونالیسم

ده‌ستێوه‌ردانی رێکخراوه‌یی یان ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم
وه‌لامێک به‌ رونکردنه‌وه‌ی ده‌فته‌ری مه‌رکه‌زی” حزبی حیکمه‌تی”-باڵی هه‌یئه‌تی دائیم

روونکردنه‌وه‌که‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به رێ لێ وونکردن ده‌ستی پیکردووه‌.
یەکەم: نه‌ ناو و نه‌ ناوه‌رۆکی باسی ئیمه‌ ده‌رباره‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ریکخراوه‌یی‌ مەسەلەی ئه‌ندامه‌تی و مەسئولیه‌تی هاوڕێ شه‌ماڵ عه‌لی نه‌بوو له‌ کۆمیته‌ مه‌رکه‌زی حزبه‌که‌تاندا، به‌لکو مسئولیه‌تی راسته‌وخۆو تایبه‌تی حزبی ئیوه‌ بوو له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا. ده‌رباره‌ی راستی باسه‌کانی کۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی دوو حزب له‌گه‌ل حزبی ئیوه‌، که‌ ده‌ڵێن”لەو کۆبوونەوەیەدا هەیئەتی حزبی حیکمەتی داکۆکی لە ئوسوڵی بوونی کۆمۆنیستی، سیاسی وحزبی ئەو کارە لە چوارچێوەی پەیوەندیەکانی تا ئەو کاتەی سێ حزبدا‌ کردووه‌”، یه‌که‌مین قسه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه که‌ له‌ دوای دووشه‌قه‌کردنی حزبی حیکمه‌تی و پێشێلکاریه‌کان، ئێمه‌ ڕامانگه‌یاندووه‌ که‌ په‌یوه‌ندی پیشومان له‌گه‌ل هه‌ردوولاتان راگرتووه‌. که‌وایه‌ چۆن ئیوه‌ هه‌ر به‌پێی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی پێشوو که‌ ئێستا له‌ نێوانمان نه‌ماوه،‌ ره‌فتار له‌گه‌‌ل حزب و ریزه‌کانی ئیمه‌ ده‌که‌ن؟ چۆن خۆتان ده‌که‌ن به‌ وه‌کیلی رابه‌ری دوو حزبی عێراق وکوردستان وله‌ جیاتی ئه‌وان بریاری هاوپه‌یمانی له‌گه‌ل خۆتان ده‌ده‌ن وکاری پێده‌که‌ن؟ ئه‌م نه‌ریته‌تان له‌ کوێ هێناوه‌ که‌ په‌یوه‌ندی دوو حزب ته‌نها به‌ ویست وئیراده‌ی یه‌ک لا ره‌سمیه‌تی هه‌بیت؟ ئایا لەوە روون وسادە تر هەیە‌ که‌ په‌یوه‌ندی دوولایه‌ن به‌ ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا ده‌بیت؟ له‌ کاتیکدا ئیمه‌ به‌ راگه‌یاندنی عه‌له‌نی به‌ به‌لگه‌وه‌ په‌یوه‌ندی خۆمان له‌گه‌ل ئیوه‌ راگرت، ئیوه‌ چۆن ده‌توانن یه‌ک لایه‌نه‌ به‌و په‌یوه‌ندیه‌ کار بکه‌ن؟ چۆن ده‌توانن ره‌فتارێک له‌گه‌ل ریزه‌کانی حزبی ئیمه‌ بکه‌ن که‌ پێشتر ته‌نها به‌ پێ‌ی‌ ئیتفاقێکی نیوانمان مۆڵه‌ت پێدراو بوو که‌به‌ هۆی پیشێلکاریه‌کانی ناو حزبی حیکمه‌تیه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئیمه‌وه‌، راگیراوه‌؟ دروست مه‌به‌ست له‌‌ ده‌ستوه‌ردانی ریکخراوه‌یی ئه‌مه‌یه‌ که‌ خۆتان دانتان پێداناوه‌.
ئه‌گه‌ر ئیوه‌ له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌ڵامی یه‌کجاریتان به‌ دوو حزب داوه‌ته‌وه‌،‌ ئیتر ئیوه‌ بریاربوو چ مه‌سه‌له‌یه‌ک بخه‌نه‌ به‌رده‌م مه‌کته‌بی سیاسیتان، که‌ ئه‌گه‌ر راگه‌یاندنی 27 ی سه‌پته‌مبه‌ری دوو حزب نه‌بوایه‌ به‌ قسه‌ی خۆتان بریاربوو وه‌لامیان بده‌نه‌وه‌؟!. نه‌خیر هاوڕێێان ئیوه‌ سه‌رئه‌نجام دانتان به‌وه‌دانا که‌ ناره‌زایه‌تیه‌که‌ی ئیمه‌ حه‌قانیه‌تی تیدایه‌ وهه‌ر به‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش بوو که‌ ووتتان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ کۆنگره‌دا بریای له‌سه‌ر دراوه‌، ئیوه‌ ده‌سه‌لاتی ئه‌وه‌تان نیه‌ ئاڵوگۆری تیا بکه‌ن. ئه‌گینا باسی کۆنگره‌ له‌م په‌یوه‌نده‌دا مه‌وزوعیه‌تی نه‌ده‌بوو. وه‌فدی دوو حزبیش پێ‌ی رایانگه‌یاندن که‌ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌که‌ مه‌رج‌ نیه‌ لابردنی ئه‌و هاورییه‌ بێت له‌ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئێوه‌، به‌لکو به‌ جۆرێکی گونجاو چاره‌سه‌ری بکه‌ن که‌ ببیته‌ ده‌رسیک له‌م بزووتنه‌وه‌یه‌داو دووباره‌ نه‌بیته‌وه‌. ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌ک بوو که‌ به‌لینتاندا بیخه‌نه‌ به‌رده‌م مه‌کته‌بی سیاسی حزبتان بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌لامی بداته‌وه‌. دیاره‌ ئیتر چاوه‌روانی له‌وه‌ی که‌ ئیوه‌ مونسیفانه‌ حه‌قیقه‌ت بلێن، ناواقعیه‌. که‌واته‌ با باسه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ بڵاوببنه‌وه‌‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان قه‌زاوه‌ت بکه‌ن.
به‌لام سەبارەت بەوەی کە ئێمه‌‌‌ له‌ کۆنگره‌دا رامان نه‌گه‌یاند که‌ هاورێ شەماڵ بۆی نیه‌ خۆی بۆ پۆستی کۆمیتەی ناوەندی حیزب کاندید بکات، زۆر بەسادەیی لەبەرئەوەی کە هاورێ شەماڵ ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی کوردستانەو مافی خۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی کۆمیتە ناوەندی مافێکی سروشتی خۆی بووەو کەس ناتوانێ ئەو مافەی لێ زەوت بکات، مەگەر ئەوەی پێشتر ئیجرائاتی رێکخراوەیی بەرامبەری کرابێت. هه‌لبه‌ت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش وا نیه‌ که‌ به‌بی ده‌نگی تێپه‌ڕیبیت، له‌ یه‌که‌م پلینۆمی دوای کۆنگره‌ی حکککدا باسی لێکرا، بەڵام بەڕەچاوکردنی ئەو بارودۆخە نەشیاوەی بەهۆی ئینشقاقی حیزبی حیکمەتیەوە بەسەر بزووتنەوەکەماندا هات، هەوڵماندا فرسەت بەو هاوڕێیە بدەین کە ئەو ناکۆکیەی تووشی بوە بەشیوەیەك چارەسەری بکات. دیارە لیره‌دا بابه‌ته‌که‌‌ باسی ره‌فتارو مسئولیه‌تی حزبێکه‌، نابێ ریگا بده‌ین بۆ سه‌رلێتێکدان بگۆریت به‌ باسی ئه‌فراد. هەر بۆیە پرسیارەکەتان لەم باریەوە لە جیێ خۆیدا نیە وهیچ لە مەسەلەکە ناگۆریت.
دووهەم: لیره‌دا ئیعترافیکی راشکاوانه‌ی هاورییان هه‌یه‌ که‌ نابی به‌سه‌ریدا باز بدریت. ‌‌ له‌ باره‌ی راگه‌یاندنی 27ی سه‌پته‌مبه‌ری دوو حزب سه‌باره‌ت به‌ هه‌لویست له‌سه‌ر دوو بالی حزبی حیکمه‌تی ده‌ڵێن “پەیوەندی نۆرماڵی ئێمە لەگەڵ دوو حزبدا لەدوای ئەوەوە درێژەی نەدرا.. ئیتر ئیمکانی ئه‌وه‌ له‌ ئارادا نه‌ما نه‌زه‌ری ده‌فته‌ر سیاسی حزبه‌که‌یان به‌ دوو حزب رابگه‌یه‌نن و ئەمەشیان لە نامەی 5ی ئۆکتۆبەری 2012 بە کۆمیتەی ناوەندی هەردوو حزب ڕاگەیاند” پیشتر ده‌رباره‌ی راگه‌یاندی 1 فیبریوه‌ری دوو حزب، گله‌یی سه‌ره‌کیان له‌ ئیمه‌ ئه‌وه‌بوو که‌ بۆ راگه‌یاندنی عه‌له‌نیمان ده‌ربریووه‌و شێوه‌ی ترمان نه‌‌گرتوه‌ته‌به‌ر؟ به‌ڵام لیره‌دا ئیعتراف ده‌که‌ن که‌ ئه‌وه‌ خۆیانن به‌ نامه‌ی 5-10-2012 به‌ ئیمه‌یان راگه‌یاندووه‌ که‌ ئیتر ئه‌و ئیمکانه‌ له‌ ئاردا نه‌ماوه‌. که‌وایه‌ یان نامه‌ی 5-10-2012 خۆتان ناره‌وا بووه‌ یان گله‌ییه‌که‌تان له‌وه‌ ناره‌وایه‌ که‌ بۆ له‌ 1-2-2013 دا سه‌رنج و ره‌خنه‌مان له‌ سیاسه‌ت و پراتیکی عه‌له‌نیتان به‌ ئاشکرا راگه‌یاند.
سێهەم: ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی کاندید بونی هاورێ ینار محه‌مه‌د له‌ کۆنگره‌ی 4ی حککا. ئه‌وه‌ به‌لگه‌یه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ دوو حزب ناتوانن به‌ده‌ر له‌و مه‌وازنه‌ی له‌سه‌ری ریککه‌وتوون مامه‌له‌ له‌گه‌ل کادرو ریزه‌کانی یه‌کتر بکه‌ن. ئه‌مه‌ به‌ ئه‌ندام بوونی فلان له‌ کۆمیته‌ ناوه‌ندی وئه‌ندام نه‌بوونی فلان و ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم په‌رده‌پۆش ناکرێت. خۆکاندید کردنه‌کانی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌رلایه‌کمان بۆ لایه‌که‌ی تر، به‌پێی ریکه‌وتنامه‌ی نیوانمان بوو، له‌و کاته‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاورێ ینار محه‌مه‌د ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حککع نه‌بوو، به‌م جۆره‌ش مه‌وازنی ئیتفاقه‌ دوو قۆڵیه‌که‌مان نه‌یئه‌گرته‌وه‌. بۆیه‌ حککا وه‌کو پابه‌ندبوونی به‌ ئیتفاقیه‌که‌مان و ریزگرتن لێ‌ی،‌ ریگای به‌و خۆکاندیدکردنه‌ نه‌دا. پرسیاره‌که‌ی ئیمه‌ش ئیستا ئه‌وه‌یه‌ که‌ دوای ئه‌وه‌ی ئیمه‌ په‌یوه‌ندی وهه‌موو ریکه‌وتنامه‌کانمان له‌گه‌ل ئیوه‌ راگرت، به‌بی ئه‌وه‌ی ریکه‌وتنی دوو قۆلی له‌ نیوانمان مابیت، چۆن ئه‌ندامی کۆمیته‌ ناوه‌ندی دوو حزبمان به‌ ئه‌ندامی کۆمیته‌ ناوه‌ندی حزبتان قبول ده‌که‌ن؟!. لیره‌دا‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ باس له‌ مسئولیه‌تی ئیوه‌یه‌ وه‌کو حزب به‌رامبه‌ر ئو‌صولێک که‌ پێشتر له‌ بزووتنه‌وه‌ی ئێمه‌دا ره‌چاوکراوه‌. ئه‌وه‌ی هاورێ‌ی کۆمیته‌ ناوه‌ندی ئیمه‌ش چ مسئولیه‌تیکی له‌سه‌ر شانه‌، ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌کی تره‌و له‌ جیگای خۆی باسکراوه‌و بابه‌تی ئه‌م با‌سه‌ نیه‌. ئه‌مه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ نیه‌ “کە هه‌رکه‌س ئازاده‌ چۆن هەڵبژاردنی سیاسی و تەشکیلاتی خۆی دەکات”. بیگومان هه‌مووان ئازادن چۆن بریارو هه‌لبژاردنی سیاسی و ریکخراوه‌یی خۆیان ده‌که‌ن وحزبیش ئه‌رکیه‌تی به‌ پێی ئوصولی حزبی مامه‌له‌ی له‌گه‌ل بکات، به‌لام ئێوه‌ ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ له‌گه‌ل حزبیکی تر په‌یوه‌ندی ئوصولی پێکبهێنن، ئیتر ئازاد نین و بۆتان نیه‌ به‌بێ ره‌زامه‌ندی رابه‌ری ئه‌و حزبه‌و به‌بێ پێناسه‌کردنی په‌یوه‌ندیه‌کان و خاترجه‌م کردنی یه‌کتری له‌وه‌ی ده‌ست ناخه‌نه‌ ناو ریزه‌کانی یه‌کتره‌وه‌، ئه‌ندامی کۆمیه‌تەی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی خۆتان قبوڵ بکه‌ن. زۆر به‌ ساده‌یی باسه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌‌ که‌ به‌ پێ‌ی ئوصولی سیاسی و حزبی و کۆمۆنیستی و ئه‌نترناسیۆنالیستی، که‌سێک ناکری ئه‌ندامی ک.م دوو حزب بیت که‌ نه‌ک هه‌ر هاوپه‌یمان نه‌بن به‌لکو ناکۆکی سیاسیان له‌ نیواندا هه‌بیت. به‌ تایبه‌تیش‌ ئه‌گه‌ر لایه‌ک مه‌به‌ستی بیت په‌یوه‌ندی ئوصولی و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ل لایه‌که‌ی تر سازبدات، به‌وجۆره‌ی ئیوه‌ ئیدعاتان ده‌کرد، ئیتر نابێ ریگا به‌ خۆی بدات به‌بێ مه‌وازین و په‌یوه‌ندی پیناسه‌کراو و ئیتفاق له‌سه‌ر کراو له‌ هیچ ئاستیکدا ئه‌ندامی لایه‌که‌ی تر له‌ ریزی خۆیدا سازمان بدات. ئه‌مه‌ به‌ دریژایی سالانی هاوپه‌یمانیتی دوو حزبی ئه‌نته‌رناسیونالیستی حککا و حککع ئوصوڵ و پره‌نسیپی جیکه‌وته‌و په‌یره‌وکراوی نیوانمان بوو که‌ بۆ ئه‌ندامه‌تی هه‌ر فه‌ردیک له‌ هه‌ردوو حزبدا مه‌وازنی له‌ هه‌ردوولاوه‌ په‌سه‌ند کراو هه‌بوو. ئه‌وکات وانه‌بوو له‌ جیاتی هه‌ردولامان هه‌ر یه‌کلا بریار بدا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و ئوصوله‌ ئه‌نته‌رناسیۆنالیستیه‌کان! ‌
چوارهەم : ئیوه‌ ده‌تانه‌وێ ئه‌م پیشێلکاریه‌ به‌ ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم پاساو بده‌ن. ئیمه‌ش زۆر به‌لامانه‌وه‌ گرنگه‌ ده‌رسه‌کانى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بۆ بزووتنه‌وه‌که‌مان روونبکه‌ینه‌وه‌. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که‌ به‌و ساده‌ییه‌ به‌ ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم ته‌وزیح بدرایه‌‌، ئه‌وه‌ ئه‌نته‌رناسیونالیزم‌ له‌و ئاسته‌ گشتیه‌دا هه‌ر به‌م جۆره‌ ئه‌و هاورییانه‌شی ده‌گرته‌وه‌ که‌ کاتی ئینشقاقی 2004 بوون به‌ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حککا وله‌ ناویشیاندا ئه‌ندامی ک.م هه‌بوو. نه‌خیر هاورییان ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم که‌ حوکم ده‌کات ئه‌حزابی کۆمۆنیستی هاوکارو هاوپه‌یمان وهاوخه‌باتی یه‌ک بن، پێش هه‌ر شتێک جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌و حزبانه‌ سه‌ربه‌خۆیی ریکخراوه‌یی یه‌کتر به‌ ره‌سمی بناسن ورێزی لێ بگرن. جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ ته‌نها له‌ که‌نال وشێوازه‌ دیاریکراوو ئیتفاق له‌سه‌ره‌کانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌کانیان براوته‌ پێشه‌وه،‌ که‌ که‌نالی رابه‌ری وئه‌و که‌نالانه‌یه‌ که‌ رابه‌ریه‌کانیان له‌سه‌ری ریکده‌که‌ون ودیاری ده‌که‌ن. ته‌جروبه‌ی زیاتر له‌ 20 سالی په‌یوه‌ندی کۆمۆنیزمی کریکاری و حزب و ریکخراوه‌کانی له‌ عیراق و ئیران شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ده‌دات. یه‌که‌مین جار که‌ هاوریان کۆرش مودرسی و ره‌حمان حسینزادە بوون به‌ ئه‌ندامی ک.م حککع، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌ ئه‌نته‌رناسیونالیست بووین، مه‌سه‌له‌که‌ به‌و ئوصوله‌ چووه‌پیشه‌وه‌ که‌ حککا له‌ پێشدا به‌ ره‌سمی داوای کرد رابه‌ری حککع ره‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر خۆکاندید کردنی ئه‌و دوو هاوڕێ‌یه‌ بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حککع. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م داوایه‌ له‌ پلینۆمی 2ی حککع په‌سه‌ند کرا، ئه‌وکات ئه‌و دوو هاورییه‌ بۆیان هه‌بوو خۆیان کاندید بکه‌ن. دواتریش به‌ ئیتفاقی هه‌ردوو حزب بریاردرا که‌ هه‌موو ئه‌ندامانی ک.م هه‌ر یه‌ک له‌و دوو حزبه‌ بۆیان هه‌یه‌ خۆیان بۆ ک.م لایه‌که‌ی تر کاندید بکه‌ن. ئه‌وه‌ی لیره‌دا به‌ ناوی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمه‌وه‌‌ داخی بۆ خوراوه‌ ته‌نها رۆڵی سه‌رلیتیکدان ده‌گێرێت‌. به‌ڵام ئایا ئیوه‌ تازه‌ ئه‌م باسه‌تان له‌ ئیمه‌ بیستووه‌، خۆ چه‌ند مانگ له‌مەو‌به‌ر له‌ کۆبونه‌وه‌ی دوو قۆلی وله‌ راگه‌یاندنی هاوبه‌شی هه‌ردوو حزبدا راشکاوانه‌ ئه‌مه‌مان راگه‌یاندوه‌. بۆچی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ بۆ به‌رگری له‌ ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم داختان هه‌لنه‌کێشا ووشه‌یه‌کتان نه‌وتووه‌؟!
مه‌سه‌له‌که زۆر ساده‌یه‌ که‌ نه‌ک هه‌ر په‌یوه‌ندی نیوان دوو حزبی ئه‌نته‌رناسیۆنالیست، به‌لکو ته‌نانه‌ت له‌ ناوخۆی یه‌ک حزبی ئه‌نته‌رناسیۆنالیستیشدا به‌ یاسا ومه‌وازینی دیاریکراوو په‌سه‌ند کراو کارده‌کریت وپه‌یوه‌ندی ومامه‌له‌ی ئۆرگانه‌کان له‌گه‌ل یه‌کتر رێکده‌خرێت. ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سنه‌ ناتوانی هاوکات له‌ خۆوه‌ ببی به‌ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی تارانیش، مه‌گه‌ر ئۆرگانه‌ رابه‌ریه‌ به‌رپرس و خاوه‌ن ده‌سه‌لاته‌کان، به‌پێی پیویستی تایبه‌ت ئه‌مه‌ په‌سه‌ند بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ له‌ نیوان دوو کۆمیته‌ی یه‌ک حزبدا راست بیت، ئه‌وه‌ له‌ نیوان کۆمیته‌ مه‌رکه‌زی دوو حزبدا سه‌دجار راستره‌. ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌ مه‌وازن و یاسا ریکبخریت له‌گه‌ل ئه‌نته‌رناسیونالیزم ده‌که‌ویته‌ ناکۆکیه‌وه‌؟! ئه‌وه‌ پروپاگه‌نده‌یه‌کی چه‌واشه‌کارانه‌یه‌ که‌ ره‌خنه‌که‌ی ئیمه‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردان به‌وه‌‌ ته‌فسیر بکرێت،‌‌ گوایه‌ ئێمه‌ کێشه‌ی ئوصولیمان‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبیکی کۆمۆنیستی ببنه‌ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبیکی هاوپه‌یمانی له‌ وولاتێکی تر. نه‌خیر ره‌خنه‌که‌ له‌وه‌یه‌‌ که‌ ئه‌گه‌ر وه‌کو هه‌ر موردێکی حزبی تر، یاسا ره‌چاو نه‌کرێت، ده‌بێته‌ پێشێلکاری و تێکدانی نه‌رێت ومه‌وازینی حزبی. ئه‌مه‌ ده‌بێ به‌ مه‌وازن ریکبخرێت و هه‌ردوولا په‌سه‌ندی بکه‌ن.
ئه‌بعادی تیکده‌رانه‌ی ئه‌و ره‌فتاره‌ی ئێوه‌ زۆر ئاشکرایه‌. ئایا ده‌توانن ئینکاری له‌وه‌ بکه‌ن که‌ پره‌نسیپ و نه‌ریتکی كومونيستي حیکمت ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌موو ره‌فتارێک له‌ حزبدا ده‌بی قابیلی ته‌عمیم بیت. واته ئه‌وه‌ی بۆ که‌سیک راسته‌ ده‌بی بۆ هه‌موان راست بیت. باشه‌ بیهێننه‌ به‌رچاوتان ئه‌گه‌ر له‌و کۆنگره‌یه‌ی ئیوه‌دا‌ نه‌ک یه‌ک هاوری به‌لکو چه‌ند ئه‌ندامی ک.م دوو حزب خۆی کاندید بکردایه‌و له‌ کۆنگره‌ی جه‌ناحه‌که‌ی تری حیزبی حیکمه‌تیشدا چه‌ند هاورێی تر‌، به‌م جۆره‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حککع وحککك له‌ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ردوو جه‌ناحدا بونایه‌. ئه‌وکات به‌راستی دوو حزبی عێراق وکوردستان توشی چ گێژاویک ده‌بوون؟ وردبوونه‌وه‌ له‌ وه‌لامی مونسیفانه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رونبێته‌وه‌ ئێوه‌ چه‌نده‌ ره‌فتارێکی ناکۆمۆنیستی وناحزبی و نائه‌نته‌رناسیۆنالیستیان کردووه‌.

حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی عێراق
٦/٣/٢٠١٣