بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
دەربارە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە کوردستانی عێراق وناوچە جێ ناکۆکی لەسەرەکان
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی ٢٥ ئەیلولی دیاری کرد بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی لەو ناوچانەی کە لەژێردەسەڵاتی حکومەتی هەرێمەدایە و لە ناوچە جێ ناکۆکی لەسەرەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا، کەدەربارەی یەک پرسیارە، ئایا پێویستە هەرێمی کوردستان ببێتە دەوڵەتیکی سەربەخۆ یان نەخێر؟
پێکهێنانی دەوڵەتی عێراق وەک دەوڵەتێکی قەومی عەرەبی، هە ر لە سەرەتاوە دانیشتوانی عێراقی لەسەر بنەمای ئەتنیکی وقەومی دابەشکرد، ئەمەش لەگەڵ خۆیدا بەردەوامی جیاکاری هێنا لەبەرامبەر دانیشتوانیک کەبەزمانەکانی کوردی و تورکومانی و ئاسوری و زمانی دیکە قسە دەکەن. داسەپاندنی ستەمی نەتەوەیی، خۆشکردنی ئاگری ڕقی نەتەوەیی لەلایەن حکومەتە عەرەبیە قەومیە یەک لەدوای یەکەکان و ئەنجامدانی چەندین تاوانی توقێنەر و جەنگی ولەناوبردنی بەکۆمەڵ لەلایەن رژێمی فاشیستی بەعسەوە دژ بە جەماوەری کوردستان، لێکدابران ودابەشبونی نەتەوەیی کردە سیمایەکی دیار لەکۆمەڵگادا. لەبەر ئەم هۆکارە وبەهۆی ئەوەی چارەنوسی سیاسی کۆمەڵگای کوردستان بەهەڵواسراوی مابوەوە، حزبی ئێمە لە سالی ١٩٩٥بڕیارنامەیەکی دەرکرد کە تیایدا بانگەوازی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لەکوردستان و دەنگدان لە بەرژەوەندی سەربەخۆی کوردستان کرد لە پێناو چارەسەرکردنی مەسەلەی کورددا.
بەدوای جەنگی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣دا، جارێکی دیکە دەوڵەتی عێراق لەژێر ناوی (پێکهاتەکان)دا و لەسەر بنەمای دابەشبونی قەومی ئەتنیکی و دینی ڕێکخرایەوە. سیستەمی سیاسی لەسەر بنەمای فیدراڵی قەومی و دابەشکاری تایەفی دامەزرایەوە ، بەمەش جارێکی تر دابەشبونی قەومی و مەودای دووری و بەرامبەرکێی قەومی لەعێرقدا توندتربونەوە. ئەمەش لە ئاکامی هەوڵی ئیسلامیەکان و قەومیەکان وەک دوولایەنی ململانێکار بۆ بڵاوکردنەوەی دەمارگیری و کینەی قەومی بەرجەستەبوتەوە، سەرئەنجام مەسەلەی دابینکردنی پێکەوەژیانی هاوبەش و دوور لە کێشەو گرفتی جەماوەری کوردی وعەرەبیدا و لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتودا ڕووبەرووی گرفتی جدی بوەوە.ئەمەش وای کرد کە مەسەلەی نەتەوەیی کورد وەک کێشەیەک بمێنێتەوە و پێویستی بە رێگاچارەیە، چونکە چارەی فیدراڵی بۆ ئەم مەسەلەیە تەنها کێشەکەی توندتر کردۆتەوە.
ئەو هۆکارانەی لە ئێستادا دوبارە کێشە ومەسەلەکە بەرهەم دەهێننەوە، لە بنچینەدا ململانێ و کێشمەکێشی نێوان بۆرجوازی قەومی کوردی وحکومەت و ئەحزاب و ڕەوتەکانی و ئەحزاب وهێزە ئیسلامی وقەومیە دەسەڵاتدارەکانە لە عێراقدا، لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات و سامان وزەوی وزار لەنێوان خۆیاندا. بەردەوام بوونی ئەم ململانێ یە وهەوڵە کۆنەپەرستەکانی بۆرجوازی قەومی و ئیسلامی لەهەردوو بەرەی ململانێکەدا بۆ بڵاوکردنەوەی کینەی قەومی وچاندنی گیانی دوژمنایەتی قەومی لەنێوان جەماوەری کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق و بە پێچەوانەکەیشەوە ئەم مەسەلەیە بەرهەم ئەهێنیتەوە وبرەوی پێ ئەداتەوە.سیستەمی فیدراڵی قەومی و تایەفی موحاسەساتی هۆکارێک بووە و هێشتا زەویەکی بەپیتە کە مەسەلەکە دەیهێڵێتەوە درێژەی بەتەمەنی ئەدات.
لەسەر ئەم بنەمایە و بێ شک، ئەنجامدانی ریفراندۆمێکی ئازادانە دەربارەی جیابونەوە لە عێراق و ( دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ) یاخود مانەوە لە چوارچێوەی عێراقدا، بەمافی یەکسانەوە یەکێکە لە مافە ڕەواکانی جەماوەری کوردستانی عێراق، هەروەها میکانیزمێکی گونجاوە بۆ چارەسەرکردنی مەسەلەی نەتەوەیی کورد لە کاتی ئێستادا (لەژێر سەرپەرشتی دامەزراوە ڕەسمیە نێودەوڵەتیەکان) هەموو ئەمانە لەبەرنامەی حزبدا، جێگیرکراوە کە کۆنگەری پێنجەم بریاری لەسەر داوە لە ساڵی ٢٠١٢دا.
سیستەمی سیاسی بۆرجوازی ئیسلامی –تایەفی وقەومی ئێستا، وحوکمرانی ٌڕەوتەکانی ئیسلامی سیاسی شیعی و سونی وناسیونالیستەکانی عەرەب، بەسەر چارەنوس جەماوەر لەعێراقدا، فاکتەرێک و لایەنێکی سەرەکیە لە درێژەدان بە لێکترازان و لێکدابڕانەی کە هەیە لەنێوان چینی کرێکار و جەماوەری کوردستان و عێراق بەشێوەیەکی گشتی. ئەم ڕەوتانە بەدوای چارەسەکردنی مەسەلەی کوردیەوە نین، لەڕێگای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم وسەربەخۆیی کوردستان، چونکە ئەمە دەبێتە مایەی دەستبردن بۆ بەرژەوەندیە قەومیەکانیان لەلایەک و لەلایەکی دیکەوە ئامرازێکی حوکمداریان لەدەست دەدەن کە ئەویش جیاکاری نەتەوەییە لە نێوان دانشیوانی عێراقدا. هەروەها هەڵوێستی ئەم ڕەوتانە ولایەنی دیکەی دژ بە ئەنجامدانی ریفراندۆم، بە بیانۆی بەرگریکردن لە (پیرۆزی یەکێتی خاکی عێراق) جگە لە هەوڵێکی کۆنەپەرستانە هیچی دیکە نیە، ئەمەش بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی رق و دەمارگیری قەومی لە نێو ڕیزەکانی کرێکاران و جەماوەری بەش مەینەت لە عێراقدا، بەم شێوەیەش بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارێیەتی خۆیان بەسەر سەری هەمان جەماوەردا، توند بکەنەوە.
ئەمەو نفوزی بیروباوەری ناسیونالیستی عەرەبی، لەنێو بەشێکی بەرچاو لە دانیشتوان، بەهۆی چەندین دەیە لە دەسەڵاتداریەتی بۆرجوازی شۆڤینستی قەومی عەرەبی، خەباتێکی بەردەواممان لێ دەخوازێ دژ بەو بیروباوەڕانە و هەوڵدان بۆ قەناعەتکردن بە جەماوەر کە ڕزگاریان بێت لە ئاکامەکانی.
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەیەوێت ئیستراتیجیەتی خۆی بەجێبگەێنێت لە بەدیهێنانی سەربەخۆیی کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی بۆرجوازی قەومی کوردی، و ئەم ریفراندۆمەیش وەکو ئامرازێک بەکاردەهێنێت، لە ئێستا یاخود لە پاشان بێت، بۆئەنجامدانی هەمان ئامانج.هەروەها ئەم ریفراندۆنە وەک کارتێکی فشارە لەململانێکانیدا لەگەڵ حکومەتی ناوەدندی، ئەوەش بخەینەلاوە کە سودێکی زۆری دیکەی لێ دەبینێ لە پەیوەند بە توندکردنەوەی دەسڵاتداریەتی خۆی بەسەر جەماوەری نارازی لە کوردستاندا.هەروەها ئەوە ڕۆشنە کە بارزانی گەمە بەم پرسە دەکات لە نێو بارودۆخێک کە پێی دەوترێ (قۆناغی پاش داعش) واتە بارودۆخی توند بوونەوەی ململانێکان لەسەر دووبارە دابەشکردنەوەی دەسەڵات ونفوز، لەسەر ئاستی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست وعێراق، لە نێوان هێزە ئیمپریالیە گەورەکان وهاوپەیمانە ناوچەییەکانیان، هەروەها لە بارودۆخی سیاسی وسەربازی قەیراناوی ئێستای عێراق.بارزانی نایەوێت ئەو هەلە لەدەست بدات کە ئەم بارودۆخە بۆی هێناوەتە کایەوە، بەتایبەت ڕێڕەوی سیاسەتی گشتی ڕانەگەێنراوی ئەمریکا، کە چەند ساڵێکە لە ئارادایە بۆ دابەشکردنی ناوچەکەیە لەسەر بنەمای مەزهەبی وقەومی .
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، شەریکی سەرەکی بارزانی لە گەندەڵی و دەسەڵاتداریەتی سەرکوتگەرییدا، کە حکومداری بەسەر چارەنوسی نیوەی دووەمی هەرێمی کوردستاندا دەکات، بەرژەوەندی هاوبەش و کاریگەری هەیە لەگەڵ پارتی لەمەسەلەی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا.
ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، لەکاتێکدا کە بەرگری لە مافی جەماوەری کوردستانی عێراق دەکەین بۆ سەربەخۆیی ودامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ وئەنجامدانی ریفراندۆم، جەخت لەسەر خەباتی سوشیالیستی ئینتەرناسێونالیستی وبەرژەوەندی هاوبەشی چینی کرێکار ی سەرجەمی عێراق کە بەزمانەکانی عەرەبی وکوردی وتورکومانی وئاسوری وچی دیکە، دەدوێن.
هەروەها هاوپشتی نێونەتەوەیی خۆمان ڕادەگەێنین لەگەڵ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و جەماوەری کرێکاران و زەحمەتکێشان وسەرجەم کۆمۆنیستەکان لە کوردستاندا لە خەباتیان دژ بە بۆرجوازی قەومی کوردی وحزبە دەسەڵاتدارەکانی، لەسەرجەم مەیدانەکانی خەباتی چینایەتییدا.
هەروەها جەخت ئەکەین لە سەر وەستانەوەمان بە دژی هەموو هێزە بۆرژوا قەومی وئیسلامیە عەرەبی و تورکومانیەکان و ئەوانی دیکە کە ژەهری کینەی قەومی و دەمارگیری قەومی بڵاودەکەنەوە وهەڵویستی سیاسیان وەردەگرن لەسەر بنچینە قەومی و ئیسلامی –قەومی کۆنەپەرستانە، لەبەرامبەر مەسەلەی ریفراندۆم لە کوردستاندا. لەهەمان کاتدا، زۆر بەتوەندی لەبەرامبەر هەر کردەوەیەکی سەرکوتگەرانە وهەرەشەکردن وجیاکاری دەوەستینەوە، کەلەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەحزابی حاکم لەکوردستان دژ بە کەمایەتیە نەتەوەییەکان لە هەرێمی کوردستان و لە ناوچە جێ ناکۆکی لەسەرەکان دەکرێت، یاخود مافەکانیان لەپەیوەند بەریفراندۆمەوە پێشێل بکرێت.
حزبمان جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە، کە ریفراندۆم مافێکە لەمافەکانی کرێکاران وجەماوەر لە کوردستاندا و ڕێز لە ڕای جەماوەر دەگرین لەکوردستان, ئەنجامی ریفراندۆم هەرچی بێت: سەربەخۆیی یان نەخێر. سەرباری ئەوەش لەبەرامبەر هەموو بیروباوەرە شۆڤینیەکان دەوەستینەوە، کە پڕوپاگەندە دژ بەهرەمەندبوونی جەماوەری کوردستان ئەکەن لە مافی جیابونەوە وئەنجامدانی ریفراندۆم، وهەروەها لەبەرامبەر هەوڵەکانی هێزە ئیسلامی وقەومیەکان و حکومەتی ناوەندی دەوەستینەوە، بۆ دانانی کۆسپ لەبەردەمی، یاخود پابەند نەبوون بە جێبەجێکردنی ئەنجامەکانی.
١٢-٧-٢٠١٧