فرهنگ غربی و تاثیرات آ(بزبان کردی )

کوڵتووری ڕۆژئاوا ( کوڵتوری ئەروپی) وکاریگەریەکانی !

کوڵتوور وەک هەر دیاردەیەکی تر وەک زانست  وتەکنۆلۆجیاو وفەلسەفە..هتد لە گۆڕانکاریدایە. کوڵتور ئەو دیاردە کۆمەڵایەتیە یە کە تاکی کۆمەڵ ڕۆژانە بە کاری دێنێ لە ژیانیدا وەک پێداویستیەکی سەرەکیە بۆ ی.

کوڵتوری ئەوروپایی بە کۆمەڵێک شۆڕش و ڕێنسانس توانیویە تی خۆی داتەکێنێ لە بیرو زیهنی خورافی ودینی وعەشیرەتی وناسیونالیستی . کۆڵتوری باو لە ئەوروپادا جیایە لە هەموو دین ونەتەوەکان . کۆڵتوری باو لە سوید هەمان کوڵتوری باوە لە ئەڵمانیاو فەرەنسا وبەریتانیاو ئەمەریکا وکەنەدا وئوستراڵیا ونیوزلاندا کۆریا ویابان و چین . لەم کوڵتورەدا تاکی کۆمەڵگا ئازادە تا ئەو ڕادەیەی کاریگەری نەبێ لە سەر ژیانی کەسانی تر. تاک ئازادە لە پۆشینی جلوبەرگ ،ئازادە لەهەڵبژاردنی ژیانی پێکەوە بوون بە شێوەی هاوسەرگیری وهاوژینی وهاوڕەگەزی ویا بەشێوەی تر .خۆشەویستی ئازادە لە نێوان کوڕو کچ یا ژن وپیاو یا لە نێوان هاورەگەزەکاندا هیچ کەس وەک دایک وباوک وبراومام و ئامۆزا بۆی نیە رێگە بگرێ لە خۆشەویستی کوڕەکەیان  یا کچەکە یان یا خۆشکەکەیان ئەگەر  لە ١٨ ساڵ بەرەو سەرەوە بێت ئەو  ئازادە چۆن ژیانی خۆی ‌دیاری بکات دەیەوێ هاوسەرگیری بکات یا خۆشەویستی هەبێ ، هیچ مەرجێکیش وەک پارەو ئاڵتون و سامان و دین ومەزهەب ونەتەوە وعەشیرەت نەخشی نیە بۆ دروست کردنی ژیانی هاوبەش تەنها خۆشەویستی نەبێ . هیچ ژنێک لە سەر ناموس ناکوژرێ هەموو توندوتیژیەک دژی ژن یا مناڵ یا پیاو سزای خۆی هەیە . لەم کوڵتورەدا مافی ئینسان و ڕێزی ئینسان بە تایبەتی ڕێزی مناڵ ئەنجا ژن زۆر لە پێشە.مافی ئینسان بەبێ لە بەرچاو گرتنی زمانی یا نەتەوەی یا دینەکەی یا بێ دینیەکەی وەک یەکە.دین ونەتەوە پەرستی وەک مافی تاکە وهیچ کەس ئیجبار ناکرێ دین پەرست  یا نەتەوە پەرست بێت .

موزیک وئاهەنگ وسەما ئازادە ، خەڵک ئازادە سەردانی باڕو و کلاب بکەن یا سەردانی مزگەوت وکەنیسەو پەرستگاکانی تر بکەن ، بێ حورمەتی کردن بەو کەسانە ناکرێ .ژن وپیاو یا کچ وکوڕ لە زانستگاوکۆلێج وقوتابخانە پێکەوەن پێکەوەش دەچن بۆ مەلەوانگە وهۆڵی وەرزشی وگەشتی شاخ ودەریا.

ژینگە پاراستن بووەتە کوڵتوری باو.  چاندنی دار درەخت وگوڵ و سەوزی لە ماڵەکانداو لە شوێنە گشتیەکاندا وەک ئەرکێکی پێویستە و پاک وخاوێنی سەرجادە وشوینە گشتیەکانیش ئەرکێكی پێویستە،

لەم  کوڵتورەدا نەک ئینسان بەڵکو ئاژەڵێش ڕێزێكی گەورەی لێدەگیرێ.

ئەم کوڵتورە باوە وای کردووە کە ئینسان بیرلە داهێنان بکاتەوە هەر ڕۆژەی داهێنانێکی زانستی لە ناوئەم کۆمەڵگایانە وە سەردەردەکات ، تەکنولۆجیاش بەرەوپێشەوە دەڕوات.

ئەم كوڵتورە مرۆڤ دۆستانەیە هەر بۆیە وەک ڕووباڕێک وایە کە ئاوەکەی دەگاتە هەموو ووڵاتێكی تری ئەم جیهانە وەک دەسکەوتێکی کۆمەڵگای مەدەنی وشارستانی هەر ڕۆژە ڕەگی خۆی زیاتر دا ئەکوتێ لە ناو کومەڵگا دواکەوتوەکانیشدا ، هەرچەندە کۆنەپەرستان بە هەموو جۆرەکانیەوە بە بیانووی جۆراو جۆر دەیانەوی پێشی پێ بگرن و نەهێڵن بێت بەڵام ناتوانن و پاشەکشەیان پێ دەکرێ .ناتوانن بە بیانووی ئەوەی ئەوەی واقعیەتی کۆمەڵگا جیاوازە بەر بە هاتنی ئەم کوڵتورە  بگرن هەروەک نەیانتوانی بەر بەهاتنی کارەبا بگرن لە بەر ئەوەی لەوێ چرا باوی بووە هەروەک ناتوانن بەر لە تەلەفۆن وئایفۆن وئەنتەرنێت بگرن هە رئاواش ناتوانن بەر لە هاتنی ئەم کوڵتورە بگرن . نە دین نە نەتەوەپەرستان ونە عەشایرەکان نە مەزهەب وتایفەکان ناتوانن بەر بە هاتنی ئەم کوڵتورە بگرن لەوانەیە کاریگەری ئەوەیان هەبێت کە هێواشی بکەنەوە بەڵام سەرەنجام هەر دێت و دەبێتە کوڵتوری باوی کۆمەڵگا.

چاوێ بگیڕێن بە کۆمەڵگای کوردستاندا گەرچی کۆنەپەسەرستان ویستویانە بەربەست بن بەڵام نەیانتوانیوە سەرکەوتوو بن .  دیاردەی ژن کوشتن لە سەر ناموس هەرچەندە کاریگەریە خراپەکانی کۆنەپەرستانی لە سەرە لە هەندێ شوێنی کوردستاندا ئەنجام دەدرێ بەڵام لە هەندێ شوێنیش ئەم دیاردەیە نەماوە وەک ناوچەی هەورامان وهەڵەبجە ، دیاردەی هەڵبژاردنی ژیانی هاوسەرگیری وخوشەویستی لە سەر خواستی هەردولا بە ئازادانە لە پەرەسەندندایە و ژن بە ژنە وشیربایی و مارەەیی لە پاشەکشە دایە ، زەواجی مەدەنی ڕووی لە هەڵكشاندایە بە تایبەتی لەم دوایانەدا لە ڕۆژئاوای کوردستان ( کوردستانی سوریا)وا خەریکە دەبێتە کولتوری باو کە ئەمە هەمان شێوەی زەواجە لە ئەوروپا. کوڕان و کچان لە زانستگا وکۆڵێجەکاندا پێکەوەن تەنانەت لەم دوایانەدا کوڕان کچان لە سلێمانی پێکەوە دەچون بۆ مەلە کردن وبۆ گەشتی شاخ .

 لە بواری موزیک ژنان بە کلیپی پێشکەوتوانە لە تەلەفزیۆنەکاندا دەردەکەون کە هیچ جیاواز نیە لە کلیپە ئەورپیەکان بۆ کوڕانی گۆرانی بێژیش هەروەها ،جاران گۆرانی بێژی ژن لە پەنجەی دەست زیاتر نەبوون ئێستا لە ژمارە نایەن ، جاران ئەگەر ژن لە کلیپی گورانیەکانا هەبوایەن ئەوا یا عەرەب بوون یا بیانی وەک گۆرانیەکانی فواد ئەحمەد وشەماڵ صایب بەڵام ئێستا ژنی کورد لەم بوارەدا لە ژمارە نایەن ، جاران لە شانۆکان و نواندنە تەلەفزیۆنیەکان پیاو دەوری ژنی دەبینی وەک عومەر چاو شین ئێستا ئەو ژنانەی لەم بوارەدا کار دەکەن لە ژمارە نایەن.بێژەری ژن  بە هەمان ستایڵی جلو بەرگی  بێژەرە ئەوروپیەکانەوە دەردەکەون لە سەر شاشەی کەناڵەکانیانەوە .

جاران توندو تیژی دژی مناڵان لە قوتابخانە لە ئاستێکی باودا بوو ئێستا دەگمەنە ، ژینگە پارێزی زۆر ڕووی لە سەرەوە کردوە لە چاو جاران ، ئاژەڵ بە خێو کردن لە ماڵاندا بوەتە شتێکی باو وەک بە خێو کردنی سەگ وپشیلە جاران ئەمە نەبوو.

پەرەسەندن وگەشەی کوڵتوری ڕۆژائاوا یا بڵێین کوڵتوری ئەورپایی لە کوردستاندا بە ڕووخاندنی دیوارەکان بووە ، بەڕووخاندنی دیواری عەیبە وشورەیی و دیواری واقعی جیاوازو بڕوباینوی پوچی تر بووە لە لایەن کەسانی کۆمۆنیست وچەپ وپێشکەوتووخوازوئازادیخوازەوە  هەروەها لەلایەن کەسانێکەوە بووە کە نەترس و بە جەربەزە بوون . بۆیە کۆمەڵگای کوردستان زۆر پێویستی بە هەمووئەو کەسانە هەیە تا ببێتە کۆمەڵگایەک کە هیچی کەمتر نەبێت لە کۆمەڵگا ئەوروپیە کان یا کۆمەڵگا پێشکەوتوەکان لە بواری کولتوروزانست وداهێناندا.

سەردار عەبدوڵاحەمە

١٧/٧/٢٠١٧