چەند ڕاستییەک بۆ ئیستا و ئایندەمان
( له جواب به ڕیبوار احمددا)
ڕەحمان حسێن زاده
بەدوای وەڵامدانەوەی حزبی حیکمەتیست به ڕاگەیاندنی هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق و کوردستان هاوڕی ڕێبوار احمد له نوسراوەیەکدا به ناوی “راستییەکان بۆ میژوو” کاردانەوەی نیشان داوە. نوسراوەکەی ڕیبوار احمد له زور لایەنەوه جێگای سەرنجه، که من لێره تەنیا لەسەر چەند لایەنی فۆکوس دەکەم.
1- با له دێڕی کۆتایی و ئەنجامگیری نوسراوەکەی ڕیبوارەوه دەست پێ بکەین که ئەنووسێت “بۆچوون و لێکدانهوهی ئیمه لهسهر ههردوو باڵهکهی حزبی حیکمهتی ههر ههمان ئهوهیه که له ڕاگهیاندنی دوای پلینۆمی ههردوو حزبدا ڕاشکاوانه ڕاگهیهندراوه”
ئەگەر بۆچون و لێکدانەوەتان هەر ئەوەی پیشووه که له مانگی ئۆکتۆبەری 2012 واتە 5 مانگ لەوەوبەر ڕاتانگەیاندووه، کەوایه ئەم هەڵوێستگیری و راگەیاندنه تازەیەی دوو حزب له 1 مانگی فوریه 2013 دا بۆچی؟ ئەم “شەڕی ڕاگەیاندنه”تان لەنێوان ئەحزابی که به قسەی خۆتان سەرەڕای هەر خیلافیک لێک نزیکن، بۆ داسەپاند؟ ڕەنگه بڵێین لەسەر 2 سیاسەتتان “تیڕامان و سەرنج” هەبوو؟ پرسیاری من ئەوەیه ئەمه ڕێگاکەی خێرا دەرکردنی بەیانی ئاشکرا بوو؟ هیچ ڕێگایەکی دیکه لەبەردەم دوو حیزبدا نەبوو سەرنجەکانی دەربڕێ و هەوڵ بدا له فەزایەکی سیاسی و ڕاشكاوانەدا له حزبی حیکمەتیست وەڵام وەربگریتەوه؟ بەباوەڕی من ڕێگای جۆراوجۆر و کاریگەر و سالمی سیاسی هەبوو، تا “تێڕامان و سەرنجەکانتان” باس بکەن و وەڵام وەربگرنەوه. ڕێگاکەی پەنابردن بۆ “ئیفشاگەری عەلەنی” لەسەر، بە قسەی خۆتان “لادانی” حزبی حیکمەتی له خەتی حیکمەتی نەبوو. ئەم کاره غەیری زەرەر و ئاڵۆزییەک کە دروستی کردووە، هیچ قازانجیکی نەبووە و هیوادارم دەرسی لێ وەرگیرابێت بۆ ئاینده.
2- با سنووری جەدەلی سیاسی موتەمەدینانە و ڕێز و پرەنسیپی حزبیەت بپارێزین.
لە نوسراوەکەی ڕێبواردا هاتووە کە: با “سنوری جەدەلی موتەمەدینانە و ڕاشکاوانە نەبەزێنین”، و من ئەوەش زیاد دەکەم با “ڕێز و پرەنسیپی حزبیەت بپاریزین”. بەڵام با بەم پیوەرانە بزانین چۆن سنوری جەدەلی سیاسی موتەمەدینانە و ڕێز و پرەنسیپی حزبیەت نەپاریزراوە.
ڕێبوار ئەحمەد کە داوا دەکات سنوری جەدەلی سیاسی موتەمەدینانە نەبەزێنین، بۆ خۆی بە ئیستیفادەکردن ناونیشانی (حکمەتی – باڵی هەیئەت دایم) کە لە چەند نوسراوەی یەک ساڵی ڕابردوودا هەر لەم عینوانە سوودی وەرگرتووە بە ڕاشکاوی ئەڵێم بە شیوەی ناموتەمەدینانە و بێ ڕێزی گەورە سەبارەت بە سەدان کۆمۆنیستی ناو حزبی حکمەتی قسەی کردووە. من پرسیارم لە ڕێبوار ئەوەیە ئەم ناوە بەئەنقەست هەڵبژێردراوەی “حکمەتی – باڵی هەیئەتی دایم” ئایا بێ ڕێزی بە سەدان کۆمۆنیست نییە کە حزبەکەیان ناوی “حکمەتیستە”. ئەمە بۆتە ئەدەبیاتی باوی ناو دوو حزب و لە 2 ڕاگەیاندنی ئەخیری ڕابەرییدا هەر ئەمەیان نووسیوە. خۆتان باش ئەزانن سەرچاوەکانی ئەم ناوگۆڕینە دەستکردە کێن و بۆ کام مەبەست ئەم کارەیان کرد. خۆ بڕیار بوو ئێوە بێلایەن بن؟، بۆچی ئەدەبیاتی ئەو جەمعە کودەتاچییە دووپات ئەکەنەوە؟ ئەزانن ئەم “بالی هەیئەتی دایمە” وتنە هەم ناموتەمەدینانە و غەیرە واقعییە و هەم بریندارکردنی شعور و هەستی سەدان ئینسانی کۆمۆنیستی ناو ئەم جوڵانەوەیەیە. ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە کوتایی بەم بێ ڕێزیە بهێنن؟
گلەیی ئەکەن کە پلمیکی سیاسیمان بە هێرش ناوبردووە. بەڕاستی ئەمە پلمیکی سالمی سیاسیە یان هێرشی سیاسیە کە بە قەولی خۆت دوای چارەکە سەدەیەک هاوخەباتیی لەپڕ ڕاگەیاندنێک دێت و قەڵەمی سور ئەکێشێت بەسەر هەویەتی سیاسی حزبی ئێمەدا و حوکمی بێ بنەمای لەسەر دەردەکات کە بە “لارێدا” ڕویشتووە. ئەمە دیالۆگی سیاسیە یان هێرشی سیاسیە؟
ئەمە هێرشی سیاسی نییە کە لە جەرگەی کێشەکانی ناو حزبی حکمەتی، پەرچەمی “حزب نەماوە حزب نەماوە”تان هەڵگرت و حوکمی هەڵوەشاندنەوەی ئەم حزبەتان ڕاگەیاند و ئێستاش لە پلنومەکانتاندا حوکمی ئاشکرای “حزبی حکمەتی نەماوە”تان کردووە بە تەسمیم و ڕەواجی ئەدەن؟ ئایا جێگای سەرنج نییە کە تا ئێستا هیچ لایەنێکی تر جگە لە دوو حزبی چارەکە سەدەیەک هاوخەبات ئەم حوکمی هەڵوەشان و لەناوچوونەی حزبی ئێمەی دەرنەکردووە؟
ئایا ئەوە ڕەفتاری موتەمەدینانەی سیاسی بوو کە لە یادی هاوڕێیانی گیانبەختکردووی 14-7 پارساڵدا لە مەراسیمی لەندەن بە ناوی حزبەوە ئیجازەی قسەتان بە هاوڕێیانی ئێمە نەدا؟ لە فنلاندیش سەرەڕای ئەوەی نوێنەری حزب قسەی کرد لە ڕاپورتەکەیدا ناوی حزبتان سڕییەوە؟ ئەوە ڕەفتاری موتەمەدینانە بوو کە لە کۆنگرەی مانگی ئەپریلی ٢٠١٢ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستاندا نیشانێک لە هەیئەتی حزبی حکمەتی و پەیامی حزبی حکمەتی لە سایت و بڵاوکراوەکانتاندا خۆی نیشان نەدا؟
نمونەکانی رفتاری ناموتەمەدینانەتان بە حزبیەت و حزبی حکمەتی زۆرن، لێرەدا هەر ئەمانە بەسن. هیوادارم کوتایی پێ بێت.
3- نوسراوەکەی ڕێبوار احمد دوو واقعییەت که له بەیانییەکەی حزبی حیکمەتیدا ئیشارەتی پێ درابوو ئەسەلمێنێت: یەکەم، ئەیسەلمێنێت ساڵی 2007 ئەو رەخنەگری سیاسەتی حزبی حیکمەتی بوو که ڕێگای پەیوەستبوونی به هاورییانی حزبی پێشووی اتحادی کومونیزمی کرێکاریی نەداوه. دوهەم: ئەیسەلمێنێت که هەوڵدان بۆ پەیوەندیگرتن و پێکهێنانی هەلومەرجی هاوکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ کومەڵه، له زوترەوه هەبووه له بارەی ئەم دوو مەسەلەوه که هەردووکیان خاڵی جێگای “تێڕامان و سەرنجی” ڕابەری دوو حزب بووه، تەوزیحاتێکی زیاتر به پیویست ئەزانم.
الف: سەبارەت بە پەیوەستبوونی هاوڕێیانی حزبی پێشووی ئیتیحادی کۆمۆنیزمی کارگەریی.
لەم بارەوە لە ڕاگەیاندنی پێشووماندا بە ڕۆشنی قسەمان کردووە و تەئکیدیان لەسەر دەکەمەوە و ئەوانە دووپات ناکەمەوە. ڕێبوار ئەحمەد ئاماژەی بەوە داوە کە سالی 2007 جا بە هەر پێشنیار و سەرنجێکەوە کە هەیبووە ئەو لایەنگری پەیوەست بوونی ئەو هاوڕێیانە بە حزبی حکمەتیەوە بووە. من ئەڵێم نەک هەر ڕێبوار تا ئەو جێگایەی کاتی خۆی لەگەڵ من قسەکراوە زۆربەی ئەندامانی ڕابەریی ئەو 2 حزبە سالی 2007 ڕەخنەیان هەبوو لەوەی کە حزبی حکمەتی کۆسپی خستە بەردەم پەیوەست بوونی ئەوان. من بۆیان ئەسەلمێنم ئەو کات ئەوان دروستیان گوت. بەڵام ئەمجارە هەمان پڕۆژە هاتۆتەوە پێش، ئێستا و لە بەیانی ڕابەریی هەر 2 حزبەوە دەرئەکەوێت ئەوان موخالفن. من لێرەدا لە دەلیلەکەی ئەگەڕێم کە بۆچی وایە. ئەوەندە ئەڵێم ڕێبوار ئەحمەد و هاوڕێیانی ڕابەریی 2 حزب ئەکرا هەر سیاسەتی دروستی جاری پێشووی خۆیان ڕەچاو بکەن. و ئایا چاتر نەبوو ڕێبوار و هاوڕێیانی تر بەرلەوەی پرسیار لە گۆڕانی هەڵوێستی ئێمە بکەن، لەخۆیان بپرسیایە کە چی وای کردووە خۆیان هەڵوێستیان بگۆڕن، لە ڕەخنەگری سیاسەتی دەستقوچاندنی ئێمەوە ببنە ڕەخنەگری پەیوەست بوون؟ ڕاستیەکەی هاوڕێیان دەیانتوانی و باشتر بوو هەر چەشنە سەرنج و پێشنیارێکی خۆیان هەر وەک جاری پێشووش هەیانبوو بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکە مەترەحی بکەن، بەڵام نەکەونە موخالەفەتیەوە. ئێمە دوای 5 مانگ قسە و گفتوگۆ و سمینار بەرپاکردن، نوسینی داخلی و ئاشکرا لە کۆتاییدا کۆسپەکانمان لەسەر ڕێگا لابرد و بە خوشحالییەوە ئەم پڕۆژە گرنگە بە سەرەنجامێکی سەرکەوتوو گەیشت. ئیستا لە ڕیزێکی حزبی یەکپارچەدا لەگەڵ کومەڵێکی بەرچاو لە کۆمۆنیستی ناسراو و نەسلێک لە کۆمۆنیستی به توانا له ناوەوە و دەرەوەی ئێران حزبی ئێمە بەهێزتر بووە و ئومێدی زۆری بوژاندۆتەوە . بەڕاستی جێگای داخە هاوڕێیانی ڕابەریی 2 حزب لەم پێشڕەویەی بزوتنەوەکەمان نەک تەنیا خۆیان بە هاوبەش نازانن، بەڵکو موخالەفەتی ئەکەن!.
هاوڕێیان! جاری پێشوو ئێوە دروستتان گوت و ڕابەریی حزبی حکمەتی هەڵە بووین . بەداخەوە ئە مجارە بە پیچەوانەوەیە. چاکە سەرنجێکی ئەم سیاسەتە بدەنەوە و درێژەی پێ نەدەن.
با- هەوڵدان بۆ پەیوەندیگرتن لەگەڵ کۆمەڵە:
به پیچەوانەی مەرج و مەرج کاری و بۆچوونی ڕاگەیاندنی دو حیزب هەولدان بۆ پەیوندیگرتن لەگەڵ کومەڵه له زوترەوه و بۆ وێنه ساڵی 1999 (شەخسی یاخود سیاسیەکەی دواتر ئاماژە ئەکەم) له ئارادا بووه و ڕیبوار احمد سەلماندویەتی که ئاگادارە. ئەگەر وابوو هەر خۆی ئەبوایه جوابی ئەم مەرج دانانەی ڕاگەیاندنی 1 مانگی دوو حزبی بدایەتەوه . دواتریش له نێوان سالانی 2005 تا 2009 چەند جار لەلایەن رابەری حزبی حیکمەتیستەوه ئەو هەوله دراوه، که ریبوار احمد له چەند موردی ئاگاداره و له مواردیکیشی وا دیاره ئاگادار نییه. پرسیار ئەوەیه خودی ڕیبوار احمد و رابەری 2 حیزب ئەو کاتانەی پیشوو بۆ داستانی “کتیبی بوحرانی خلیج و 6 پیشمەرگەی کومەڵه” و چونیەتی پەیوەندی ئێمه و کومەڵەیان دوای ئەو دوو ڕوداوەوه بیرنەکەوتەوە؟ ئایا ناحەقمانه بلێین هاورییان بیانو مەگرن؟!
سەبارەت به هەوڵی ئیمه له ساڵی 1999 دا بۆ دیداری سکرتێری یەکەمی کومەڵه له زڕگویز ڕیبوار احمد نوسیویەتی “ئهوهی من ئاگادارم و لەناو مهسهلهکهدا بووم بهو جۆره نهبوو که هاوڕێ ڕەحمان وهکو سکرتێری کۆمیتهی کوردستانی حککا نامه بۆ ڕابهری کۆمهڵه بنێرێت، بهڵکو زۆر لهم بارهیهوه جهخت لهسهر ئهوه بوو که نهک وهکو دیداری سیاسی و ڕیکخراوهیی له چوارچیوهی پهیوهندی ههردوو لادا، بهڵکو هاوڕێ رحمان و هاورێیهکی تر له دیداریکی دۆستانهی شهخسیدا چاویان به سید برایم بکهوێت”
پێویسته بلێم من ئەو کات نامەم بۆ سکرتێری یەکەمی کۆمەڵه نوسی، و به لگه که ی موجوده، لیره هەر ئەوەنده ئەڵیم کە ئەو دیداره بڕیار نەبوو دیداری ڕەسمی و به مانای تر وەک دانیشتنی “وەفدی دوو لایەن” بێت، ئەو کات ئەوه هێشتا مانای نەبوو، چونکە تا ئەو کاتە هیچ پەیوندییەک له بەینی دوو لایەندا نەبوو. بەڵام بەو جورەش ریبوار احمد وەسفی ئەکات بڕیار نەبوو تەواو شەخسی بێت و نەشی دەتوانی له بازنەی شەخسیدا بمێنێتەوه. ئەگەر نەمانەوێ کایه به ووشە بکەین، ڕۆشنه دیدارێک لەو ئاستەدا مەبەستی سیاسی و مانای سیاسی هەبوو. هەر وەک ڕیبوار خۆشی ئاماژەی پێداوه بڕیار بوو لەلایەن ئیمەوه لەو دیدارەدا کومەڵێک مەسەلەی گرنگ سەبارەت به سەرهەڵدانی خیلافاتی رابەری کومەله لەگەڵ باڵی ناسیونالیستی مهتدی و … باس بکەین . زیاتر لەوەش ئەگەر ئەو دیداره سەری بگرتایه بڕیار بوو پێشنیارێکی موشەخەسی ڕابەری ئەو کاتەی حزبی ئێمە که ڕاسپارده کرابووم بیخەمه بەردەست، دەقیقەن لەپێناو ئاساییکردنەوەی پەیوەندی دوو لایەن بوو. چونکه ئەو دیداره مانای سیاسی پەیدا دەکرد، ئەو کات سەری نەگرت.
ریبوار احمد له بەشێک له جوابەکەیدا بۆ ئێمه ئاماژە به نامەیەکی مەنسور حکمت ئەکات که نەزەری داوه لەسەر چۆنیەتی سازدانەوەی پەیوەندی لەگەل کومەله. من کاتی خۆی ئاگاداری ئەو نامه یە بووم و بە ڕاستی سوپاسی ریبوار ئەکەم که ئەو نامەیەی وەبیرهێناینەوه. چونکه یارمەتیمان ئەکات بۆ ڕۆشن بوونەوەی مەسەلەکه. له پێشدا با بزانین مەنسور حکمت چی نوسیوه:
“ڕێبوارى ئازیز/ بەگەرمترین سڵاوو هیواى سەرکەوتن بۆ هەموو ئێوە هاوڕێیان.
نامەکەت لەبارەى پەیوەندى لهگهڵ کۆمەڵەدا بەدەستم گەیشت. تا ئەو جێگایەى کە پەیوەستە بە لایەنى حقوقى مەسەلەکەوە، ئەوە ئێمە نەبووین کە لهگهڵ ئەم رێکخراوەیەدا پەیوەندیمان پچڕاند. ئەوان بۆ ناڕەزایەتى دەربڕین بە چاپکردنى کتێبى قەیرانى کەنداو پەیوەندى ڕەسمی خۆیان پچڕاند وە بەپێى مەنتق ئەگەر بڕیارە پەیوەندییەك لەئارادا بێت ئەوە ئەوانن کە دەبێ دەستپێشخەربن.)
ههروهها له بهشی کۆتایی نامهکهدا وهکو ئهنجامگیری بۆ وهڵامی رۆشن و ڕاستهوخۆ ئهم ڕاگهیاندنه که دهڵێن (ئەو کاتەش هەوڵدان بۆ پەیوەندگرتنی سیاسی لەگەڵ حزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە لە ڕوانگەی ڕابەریی حزبی ئێمەوە بە تەواوی ئاسایی بووە) مەنسور حکمت لهو کاتهدا وای نوسیوه. (بەڵام بەبڕواى من بەرقەرارکردنى پەیوەندى نزیکى ڕێکخراوەیى لهگهڵ ئەواندا، بەبێ دەرکەوتنى نیشانەکانى سیاسى بوونو خۆجیاکردنەوەى کۆمەڵە لەباڵى فالانژ، ناتوانێ ئێستا لە بەرنامەى کارى ئێمەدابێت) تاریخی نامهکه 11/6/98
ریبوار نەتیجە ئەگریت : کهوایه مهسهلهکه رۆشنه که لهو کاتهدا ئهو پهیوهندیه نهک ههر به تهواوی ئاسایی نهبوه بهلکو له دهستوری کاری حزبدا نهبوو، ئهگهریش بڕیاربوایه پهیوهندی دروست بکرێت دهبوو کۆمهڵه دهستپێشخهری بکات، پاشانیش مهرجهکهی بریتی بوو له سیاسی بونهوهی کۆمهڵه و خۆ جیاکردنهوهی له باڵی فالانژ.”
ئەوە ڕاسته سالی 98 له دەستوری کار حیزبدا نەبووه. بەڵام ئەگەر ڕیبوار دیقەتی له تاریخی نامەکه و مەرجەکەی مەنسور حکمت بکردایه بەم جۆرەی ناو ئەم نوسراوەی حوکمی صادر نەدەکرد. تاریخی نامەکه ساڵی 98 و مەرجەکەشی ئەوەیه کومەڵه خۆی له باڵی فاڵانژ جیابکاتەوه. هەوڵی سەرەتایی ئێمه بۆ پەیوندی گرتن ساڵێک دواتر یانی ساڵی 99 و دەقیقەن کاتێکە کە ئیختلافی ڕابەری کومەڵه لەگەڵ باڵی فالانژ به سەرپەرشتی مهتدی دەستی پێکردووه. هەوڵەکەی ئێمه له ساڵی 99 دا و به پیشنیاری مەنسور حکمت و لەو پێناوەدا بوو و ڕێبوار ئاگادار بووه.
تازه پرسیار ئەوەیه ئەوه چۆنه ساڵەکانی 2005 تا 2009 که ئێمه ڕابەری حزبی حیکمەتی ئه و کات هەوڵمان داوه بۆ پەیوەندی گرتن و هاوکاری، ئه م نامەیەت وەبیر نەهیناینەوه؟!. چۆنه ئەمڕو به قەولی خۆت لە بەرانبەر “باڵی هەیئەتی دایمدا” بیرت کەوتۆتەوه؟! با جارێکی دیکەش بپرسم ئەم نیسبیەته سیاسییە بۆ کام بەرژەوەند؟
ریبوار احمد له بەشێکی نوسراوەکەی له پەیوەند بەو ڕاگەیاندنه 4 خالییەی حزبی ئێمه دوای دانیشتن لەگەل حزبی کۆمۆنیستی ئیران، یەکەم بە ڕاستی به کایه کردن به کۆمەڵێک عیبارات ئاڵوزی جیدی له نوسینەکەی خۆیدا پێکهێناوه، دووهەم تێروانینێکی هەڵه سەبارەت به ڕیز و پەرچەمی سەربەخوی چینایەتی له خوی نیشان داوه: ریبوار ئەنوسێت:
“له پێشدا دهبێ ئهوه رۆشن بێت که جیاوازیهکی زۆر ههیه له نێوان تهماسگرتنی مهوردی و ههتا دیداری مهوردی له پهیوهند به مهسهلهیهکی دیاریکراوهوه، لهگهل سازدانی پهیوهندی سیاسی و ریکخراوهیی نێوان دوو لایهن. بهلام پرسیار ئهوهیه که ئایا ئیمزا کردنی بهیانیکی سیاسی دیاریکراو لهسهر وهزعێکی دیاریکراو یان بانگهواز بۆ مانگرتنیکی گشتی دیاریکراوو کاتی، دهبێته هاوتای “ئیتحاد عهمهل”ێکی درێژماوه لهسهر بۆ نمونه (خهباتی بێوچان له دژی کۆماری ئیسلامی و ههوڵدان بۆ بههێزکردنی رهوتی روخانی شورشگێرانهی کۆماری ئیسلامی به پاڵپشتی هێزی کرێکاران و کۆمهڵانی خهڵکی بێبهش و ئازادیخؤازی ئێران) که ههر ئهمه بۆ خۆی ستراتیژێکه دهتوانی مهیدانی جۆراجۆری سیاسی و عهسکهری و ریکخراوهیی و جهماوهری و… بگرێته خۆی؟ بهپێی خهتی لینین و حیکمت بریاربوو لهو خهباتهدا کۆمۆنیزم به ریزو پهرچهمی سهربهخۆوه دهرکهوێت و ئهو خهباته رابهری بکات. ئهو چوار خاڵهی ئیوه لهسهری ریکهوتون بنهمای سیاسی بهرهیهکه به میتۆدی ماوتسی تۆنگ نهک ئیتحاد عهمهلی موردی بهپێی میتۆدی حیکمەت”
دوای چەند جار خوێندنەوەی ئەم پاراگرافە لە نوسینەکەی ڕێبوار عاقیبەت نازانم قسەی حیسابی ڕێبوار چییە؟ ئەگەر لە چوارچیوەی “ئاموژگارییەکان” سەبارەت بە “تماسی موردی و هەتا دیداری موردی و لەسەر مەسەلەی دیاریکراو”، دەرچین، ئایا مەبەستی ڕێبوار ئەوەیە کە گوایە حزبی حیکمەتی لەگەل حزبی کۆمۆنیستی ئیران و کومەلەدا “پەیوەندی سیاسی و ریکخراوە یی” پیکهیناوە؟!. یان “ئیتحاد عەمەلی دریژماوەی” پیکهیناوە؟!، ئەگەر ئەمە مەنزورە، جوابەکەی زۆر سادەیە و یەک وشەیە: “نەخێر”. حزبی حیکمەتی بۆ پەیوەندی لەگەڵ ئەحزابی چەپی ئۆپوزیسیون بەڵگەنامەیەکی لە مانگی 7ی ساڵی ڕابردوو یانی 2012 پەسەند کردووە. لەو بەڵگەنامەیەدا بە ڕۆشنی باسی ئەوە کراوە کە خوازیاری ئیتحاد عەمەل و ئیئتلافی باو لەناو چەپی ئیراندا نین و لەهەمان کاتدا گۆشەگیریش نین. لە مەواردی دیاریکراودا هاوکاری دیاری کراو لەسەر مەسەلەی دیاریکراو پەیوەست بە کومەڵگا لەگەڵ ڕەوتە چەپەکان ئەکەین.
لەو چوارچێوەیەدا ڕیێوار گوتەنی لە ڕۆژێکی دیاریکراوی مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوودا دیدارێکمان لەگەڵ حزبی کۆمۆنیستی ئیران بووە . کۆبونەوەکە تەنانەت بەیانی هاوبەشیشی نەبووە . هەر کەس بە بەیان و ئەدەبیاتی خۆی ڕاگەیاندنی دەرکردووە. کەچی ڕێبوار ئەحمەد دوای 5 مانگ تازە بە تازە و بە مەیلی خۆی ناوی “ئیتیحاد عەمەلی پایەدار” و تەنانەت “پەیوەندی سیاسی و ڕێکخراوەیی” ئێمە و کومەلەی لەسەر داناوە تا لێکدانەوە یەکی مەبەستدار ساغ بکاتەوە. ئەم لێکدانەوەیە نە پەیوەندی بە حەقیقەتەوە هەیە و نە بەرپرسیارانەیە. ڕێبوار بۆ سەلماندنی ئەم “ئیتحاد عەمەلە پایدارە و ئەو پەیوەندی سیاسی و ڕێکخراوەییە” کە بە بۆچوونی ئەو لە نێوان ئێمە و حزبی کۆمۆنیستی ئیران و کومەلەدا پێکهاتووە -بەڵام سەیر ئەوەیە هیچ لایەکمان پێمان نەزانیوە!!- بەم جۆرەی نوسیووە: “بۆ نمونە (خەباتی بێوچان لە دژی کۆماری ئیسلامی و هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی ڕەوتی ڕوخانی شورشگێرانەی کۆماری ئیسلامی بە پاڵپشتی هێزی کرێکاران و کۆمەڵانی خەڵکی بێبەش و ئازادیخوازی ئێران) کە هەر ئەمە بۆ خۆی ستراتیژێکە دەتوانێت مەیدانی جۆراجۆری سیاسی و عەسکەری و ڕێکخراوەیی و جەماوەری و… بگرێتە خۆی؟ بەپێی خەتی لینین و حیکمت بریاربوو لەو خەباتەدا کۆمۆنیزم بە ڕیزو پەرچەمی سەربەخۆوە دەرکەوێت و ئەو خەباتە ڕابەری بکات. ئەو چوار خاڵەی ئێوە لەسەری ریکەوتون بنەمای سیاسی بەرەیەکە بە میتۆدی ماوتسی تۆنگ نەک ئیتحاد عەمەلی موردی بە پێی میتۆدی حیکمت”
بو هەر کەسیکی ئاشنا و تیکەڵاو لەگەل سیاسەت و سوننەتی کومونیزمی دەخالەتگەری حکمت، هیچ شتیک لەوە سەیرتر نییە ڕەخنەی لەوە بێت کە حزبێکی کۆمونیستی کارگەری دەخالەتگەر هەول بدات له گه ل ڕەوتێکی چەپ و بۆ نموونە حزبی کۆمۆنیستی ئیران و کومەلە بو “خەباتی بێوچان لە دژی کۆماری ئیسلامی و …” هاوکاری و هاوئاهەنگی پێکبهێنێت. مەگەر ئەوەی ڕوخاندنی رژێمێکی دیاریکراو و لیرەدا کۆماری ئیسلامی لەگەڵ شۆڕشی کرێکاریی و سۆسیالیستی لێ تێکچوو بێت. ئەم جورە ڕەخنەیە ترێندێکی لەمیژینە و ناسراوی چەپی غەیرە دەخاڵەتگەر و گۆشەگیرە کە پێم وابوو ڕێبواریش لەبەر ڕۆشنایی میتودی کۆمۆنیزمی کارگەری بەتەواوی لێی دوور کەوتۆتەوە، بەڵام وا دیارە وا نییە، بەتایبەت کاتێک تیئۆریزەی دەکات و ئەنوسێت “ئەو چوار خاڵەی ئێوە لەسەری ریکەوتوون بنەمای سیاسی بەرەیەکە بە میتۆدی ماوتسی تۆنگ نەک ئیتحاد عەمەلی موردی بە پێی میتۆدی حیکمت” زیاتر نیشانی دەدات کە چ میتۆدێکی غەیرە مارکسیستی لە پەیوەند بەم مەسەلەیەوە بەکاردەهێنیت. ڕیێوار بە ئێمە دەڵێت میتودی ماوتسی تونگمان بەکارهێناوە، بەلام بەداخەوە دەقیقەن خۆی بە پێودانگی چەپی سوننەتی و ماوتسی تونگی چاو لە پەیوەندی نێوان ئەحزابی چەپ بۆ هاوکاری ئەکات. چۆن؟ لە دیدی چەپی سوننەتی کۆنەوە کە بەتایبەت چەپی پرو-سۆڤیەت و یان پرو-چینی سەر قافلەی بوون، کاتێک باس لە هاوکاری دوو حزب و ڕەوتی سیاسی مەترەح ئەبێت، یەکسەر ئەچێتە خانەی “بەرە و ئیتحاد عەمەلی پایەدار”ەوە، پلاتفۆرمی هاوکاری، ئەبێتە پلاتفۆرمی سەرەکی و بگرە هەویەتی ئەوان. سەربەخۆیی سیاسی و ڕێکخراوەیی هیچ لایەنێک نامێنیت. لەبەرانبەر ئەو دیدگایەدا و لەبەرانبەر دیدگای غەیرە دەخالەتگەریی گوشەگیردا، میتۆدی کومونیزمی کارگەری و حکمەت پێداگریە لەسەر دەخاڵەتگەریی بەبێ سڕینەوەی سەربەخۆیی سیاسی و سازمانی حزبی کۆمۆنیستی. بۆیە لە دیدی کومونیزمی حکمەتەوە هەر حزب و ڕەوتێک پلاتفۆرم و سیاسەت و ڕێکخراو و پراتیکی سەربەخۆی هەیە بۆ پەیگیریکردنی خەباتی چکولە و گە ورە و ئەرکی ڕوژانە تا درێژماوە و تەنانەت ئەو خاڵانەش کە لەگەڵ ئەم یان ئەو لایەن هاوکاری لەسەر ئەکەن. هاوکاری لەگەڵ هیچ لایەن و ڕێکخراوێک نابێت چکولەترین سێبەر بخاتە سەر سەربەخۆیی پلاتفۆرم و پراکتیکمان تەنانەت لەسەر ئەو پڕۆژانەی کە بڕیار بێت هاوکاری لەسەر بکەین. لەم مەوردە کۆنکریتەی بەینی ئێمە و کومەلەدا “هەوڵدان بۆ ڕوخاندنی فەوری کۆماری ئیسلامی و …. ” هەر لایەکمان، پلاتفۆرم و سیاسەت و ڕێکخراوە و هێزی خومان هەیە و هەر لایەنەش لە چوارچیوەی نەخشە و پلانی خۆیدا شەو و ڕۆژیی بۆ ئەو مەبەستە کاردەکات. لە ڕێڕەوی ئەم کارەدا لە جێگای پێویست هاوکاری سیاسی یان عەمەلی کە پێویست بوو ئەنجام دەدرێت. بڕیار نییە هیچ لایەک پلاتفۆرم و ڕێکخراو و پراکتیکی خۆی بۆ ڕوخاندنی جمهوری ئیسلامی لەبیر بەرێتەوە. بۆیە نە دروستکردنی بەرە دروست و پێویستە، نە ئێمە تەنانەت ناویشمان ناوە “ئیتحاد عەمەل”. لە تەجروبەی تا ئیستاماندا زۆر جار ئەو کارەمان کردووە. بۆ نموونە زۆر جار تەشکیلاتەکانی دەرەوەی وڵاتی ئێمە و هەر دوو حزبیش لە دەیان هاوکاری و متینگ و ئاکسیونی جۆراوجوردا لەگەڵ لایەنی تر بەشدارییان کردووە بە پەرچەم و سیاسەتی حزبی و سازمانی خۆیانەوە، ڕیزی سەربەخۆیان زیانی لێ نەکەوتووە. بەلام لای ڕێبوار مەسەلە هەر بەشێوەی چەپی کۆن ئاوا لێکدراوەتەوە، که لەبەرئەوەی باس لە 4 خال بۆ هاوکاری کراوە، کەوایە هیچ لایەنێک پلاتفۆرمی سیاسی و پراکتیکی حزبی و سازمانی لەو مەیدانانەدا نامینێت، بە شیوەی کۆنی ماو تسی تۆنگی ئەبێت “ئیتیحاد عەمەلی پایەدار و بەرەیی” بۆ دروست بکرێت. ئەمە دروست ڕەنگدانەوەی میتۆدی ماوتسی تۆنگیی لەلایەن ڕێبوارەوەیە. جا بە نەزەری ئەو لەترسی ئەوەی بزوتنەوەکەمان و حزبی ئێمەش سەربەخۆیی لەدەست نەدا، باشتر وایە گوشەگیر و غەیرە دخالەتگەر بین، بۆ ڕوخاندنی جمهوری ئیسلامی هاوکاری کەس نەکەین، نەکا پۆپۆلیزمی لێ دەرچێت! بەڵام بەپێی میتۆدی موحکەمی کۆمۆنیستی و حکمەتی و تەجروبەیەکی زۆر کە هەمانە ڕێبوار دڵنیا دەکەین نیگەران نەبێت، سەربەخۆیی سیاسی و سازمانی حزبی ئێمە پارێزراوە و لە ئایندەشدا و لە پراکتیکدا زیاتر ئەوەی بۆ ڕوشن ئەبێتەوە.
4- کێ حیسابی جیا کردۆتەوە؟
ڕێبوار ئەحمەد لە نوسینەکەیدا پرسیاری ئەوەی لە ئێمە کردووە کە “لە کەیەوە حیسابی خۆتان جیا کردۆتەوە؟!”
وەڵامەکەی ئەوەیە: هەرگیز. ئێمە کۆمۆنیستە کریکارییەکان کە بە گەرموگوڕی و بە هەرچی لەتوانادا بوو لە سالی 1991 وە تیکەڵ بە شوراکان و ڕیکخراوە چەپ و کۆمۆنیستیەکان بووین، لە پڕۆژی پێکهێنانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق و دواتر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان هاوچارەنووس بووین، دیسانیش و تا ئیستاش بە شایەتی پلاتفورمی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەممان، خۆمان بە هاوچارەنووس ئەزانین. من بە شەخسی و لەسەر بنەمای ئەوەی تێکەڵاوی زۆر و تەنانەت دەورانێک بەرپرسیارێتیم لە تەحەزوبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق و کوردستاندا بووە خۆم لە باش و خراپی کاری ئەو 2 حزبەدا بە هاوبەش دەزانم. واوەتر لەوەش وەک کادرێک کە لە ئاستی ڕابەریی بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کریکاریی لە عیراق و ئیراندا کارم کردووە، خۆم لە هەموو هەڵسوکەوتەکانی بزوتنەوەکەمان بە باش و خراپیەوە بە بەرپرس دەزانم و ئیستاش لە سەنگەری حزبی حکمەتیەوە هەوڵ دەدەم بو بەرەوپێشچوونی کارەکانمان و جوبران کردنەوەی ئەو زیانانەی کە لەدوای مەرگی مەنسور حکمت توشمان بووە. بەڵام ئەوە ڕێبوار ئەحمەد و ڕابەریی ئەو دو حزبەن کە دەىی وەڵام بەم پرسیارە بدەنەوە، کە لە ساڵێک لەمەوبەرەوە بۆچی حیسابی ئەو دوو حزبەیان لە حزبی حکمەتی جیا کردۆتەوە و بە کردەوە کۆسپیان خستۆتە بەردەم هاوکاری ئەو 3 حزبە؟
ئەم پرسیارەی ڕێبوار ئەحمەد لە نەتیجەی ئە م بەشە لە ڕاگەیاندنی حزبی حکمەتیەوە تەرح بووە کە من دەیخەمەوە بەردەم خۆینەر با قەزاوت بکات کە ئایا ئێمە خۆمان جیا کردۆتەوە؟
لە کۆتاییدا دووبارە ئەوە بیردێنینەوە کە ئەگەر کەسێک خوازیاری بەهێزکردنی کۆمۆنیزمی کرێکاریی و سیاسەتی حکمەتیی بێت، پێویستە بەر لە هەر شتێک لە کۆمەڵگادا ئەوە بە کردەوە بکات. دوو دەیە زیاترە عیراق و کوردستان لەناو تەب و تابێکی سیاسی جیددی و ململانێ لەسەر دەسەڵاتی سیاسیدایە. دوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق و کوردستانیش ڕاستەوخۆ و بە ئاشکرا و لە هەموو لایەنێکەوە دەستی بە کۆمەڵگا گەیشتووە و هەموو هەوڵی ئێمە ئەوە بووە کە لەم کۆمەڵگایەدا کۆمۆنیزمی کرێکاریی بکەینە ڕەوتێکی کاریگەر لە مەیدانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا، بە داخەوە تا ئێستا ئەم ئەرکە بایەخدارە ئەنجام نەدراوە. ئەگەر ڕابەریی دوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق و کوردستان وەفاداری جیددی کۆمۆنیزمی کرێکاریی و مەنسور حکمەتن، پێویستە جە¬ختی ئەولەویەتی کاری خۆیان لەسەر ئەم بابەتە گرنگە دابنێن. بە داخەوە بە هۆی ئەوەی کە ئەو بابەتە لە ئەولەویەتیاندا نییە، سیاسەتی نادروستی بیانوداتاشینی بێ بنەما و سەرەنجام داسەپاندنی جەدەلی ئاشکرایان بەسەر حزبی حکمەتیدا بۆتە ئەولەویەتیان. ئێمە خوازیاری ئەولەویەتێکی لەم چەشنە نەبووین، لە نامەی ٥ ئۆکتۆبەری ٢٠١٢ ماندا بۆ کۆمیتەی ناوەندی دوو حزب ئەمەمان بە ئاگاداریان گەیاندووە.
لە وەڵام بە پرسیارەکەی ڕێبوار و ئەو بەشە لە ڕاگەیاندنی ئێمە ئەم تەوزیحاتە بە پێویست ئەزانم.
ئێمە وتوومانە “هەموو هەوڵی ئێمە ئەوە بووە کە لەم کۆمەڵگایەدا کۆمۆنیزمی کرێکاریی بکەینە ڕەوتێکی کاریگەر لە مەیدانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا، بە داخەوە تا ئێستا ئەم ئەرکە بایەخدارە ئەنجام نەدراوە. ئەگەر ڕابەریی دوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق و کوردستان وەفاداری جیددی کۆمۆنیزمی کرێکاریی و مەنسور حکمەتن، پێویستە جەختی ئەولەویەتی کاری خۆیان لەسەر ئەم بابەتە گرنگە دابنێن”
ئایا ڕۆشن نییە کە ئێمە خومان بە بەشێک لەو هەوڵە زانیوە کە کۆمۆنیزمی کرێکاری لە عیراقدا بکەینە ڕەوتێکی کاریگەر لە مەیدانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا، بەداخەوە تا ئێستا ئەم ئەرکە بایەخدارە ئەنجام نەدراوە. ئایا ڕۆشن نییە لە باش و خرابدا خومان بە هاوبەش زانیوە و بە هاوڕێیانمان ئەڵێین لە جیاتی جەدەلی ناوخۆیی با ئەولەویەتمان بکەین بە بەهێزکردنی بزوتنەوەکەمان لە کومەڵگادا.
پرسیار ئەوەیە ڕێبوار ئەحمەد چۆن توانیویەتی خۆی قانع بکا لەسەر بنەمای ئەو نوسینەی سەرەوەی ئێمە ئەحکامێک لە بەرانبەر حزبی حکمەتیدا و کومونیستەکانی ناو ئه و حیزبه مەترەح بکات کە ئێجگار قورسن. ئایا ئەو قسانەی ئێمە بەراورد ئەکرێت بە قسەی کەسانێ دژ بە شوراکان و کۆمۆنیستەکان، کە لە نوسینەکەیدا ئاماژەی پێ داون.
واقعییەت ئەوەیە ڕێبوار خوشی ئەزانیت ئەو ئەحکامەی ئەو دەری کردووە لە مەوردی ئێمەوە وا نییە. بەداخەوە ڕێبوار لەم نوسینەدا دەستی بۆ سوننەتی زۆر خراپی تەعەسوبی تەشکیلاتی دروستکردن بردووە. بۆیە بەم جۆرە قسەی ئێمە لەگەڵ قسەی کەسانی تر دژ بە شوراکان و کۆمۆنیستەکان لەپاڵ یەکدا دادەنێت. کۆمۆنیستەکانی عیراق و کوردستان پێم وا نییە بەئاسانی بەم جۆرە بەراوردە سەقەتە ڕازی بن و ئێمە بە دژی حزبی خۆیان بزانن . ئەم جۆرە بەراوردکردنەی ڕێبوار لەگەڵ بەشێکی تری نوسراوەکەی یەک نایەتەوە کە نوسیویەتی: “هەرکەس بیەوێت هاوڕێی چەندین ساڵەی خەباتی خۆی بشکێنێ کەساڵەهایە شانازی پێوە کردوە، لە پێشدا خۆی شکاندوە. لە هەر سێ حزبدا ڕیزێکی فراوان کەسایەتی کۆمۆنیست و ناسراو رێکخراوبوون کە خاوەنی مێژویەکی تیکۆشانی کۆمۆنیستین، سەرباری هەر ئیختلافێک با ڕێگا نەدەین فەزایەک دروست بێت قسەی کال بەم خەباتکارە کۆمۆنیستانە بوتریت. ئێمە ئەگەر هاوپەیمانیش نەبین و ئیختلافی سیاسی زۆریشمان هەبیت دیسانەوە بە خاتری مێژووی تیکۆشانی هاوبەشمان و بەخاتری هەر خاڵێکی هاوبەشی نێوانمان دەتوانین دۆست بین و دەبێ رێزی یەکتربگرین.”
قسەی کۆتایی
بۆ ڕێبوار ئەحمەد
ئەگەر ئەو چەند دیڕەی سەرەوەی خۆت سەبارەت بە ڕیزی فراوانی کۆمۆنیستەکانی ناو ئەم سێ حزبە بە نەزەری ئیعتیبار وەربگرین، کە ئەو دەم ڕابەریی 2 حزب و شەخسی تۆش نەئەبوایە ئەو هەڵسوکەوتە لەگەڵ حزبی حکمەتی بگرێتە بەر کە لە یەک ساڵی ڕابردوودا گرتوتانە بەر. ناکرێت ئاوا بە ئاسانی پەیوەندی و هاوخەباتی ڕیزی فراوانی کۆمۆنیستەکانی سێ حزب لەگەڵ یەک بپچڕێنرێت. ناکرێت بە ئاسانی ڕابگەیەنرێت حزبی حکمەتی نەماوە و ئەوەی هەیە “باڵی هەیئەت دایمە” ناکرێت بە ئاسانی بە یەک بڵاوکراوە ڕابگەیەنرێت لە خەتی کۆمۆنیستی و حکمەتی “لایان داوە”،ناکرێت لەگەڵ کەسانی دژی شورا و کومونیستەکان بەراوردیان بکەیت. هەموو ئەوانە وا ئەخوازێ چاوێک بە سیاسەتی یەک ساڵی ڕابردووتاندا بخشێننەوە. بەداخەوە یەک ساڵە ڕابەریی 2 حزب و شەخسی تۆش سیاسەتێکی چەوتتان گرتۆتە بەر کە تا ئیستا درێژەی هەیە و ئەم کێشەیەی ئێستاش بە تەواوی ڕەنگی ئەو سیاسەتە چەوتەی یەک ساڵی ڕابردووی پێوەیە. تا کەی ئەم سیاسەتە درێژە پێ دەدەن؟
با ئاوڕێک لە گۆڕانکاریی ناوچە و وڵاتانی عێراق و ئێران بدەینەوە. سەیری ریزبەندی هەموو ڕۆژەی دوژمنانی کرێکار و کۆمۆنیزم و نزیکبوونەوە و یەکگرتنە نوێیەکانیان بکەین لەدژی کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی و بزووتنەوە و تە¬حە¬زوبی ئێمە لەو ناوچەیەدا بە گشتی و بەتایبەت لە دوو وڵاتی عێراق و ئێراندا. ئەو بارودۆخە پێویستی بە ئامادەبوونی چالاکانەی حزبە کۆمۆنیستەکان هەیە. لەم روانگەیەوە ئەوەی لەم یەک ساڵەدا بەسەر پەیوەندیەکانی ئەم سێ حزبە، داتانسەپاندووە شایستەی ئەو کۆمۆنیستانە نییە کە بڕیار وایە لەبەرانبەر کومەڵگا و چینی کرێکار و ڕیزی ئازادیخوازیدا بەرپرس بن. ئەم واقعیەتە قەبوڵ کەن کە حزبی حکمەتی دەورانی سەختی نایە پشت سەر و تەرکیزی کردۆتە سەر ئەرکە ئەسڵیەکانی خۆی لە ناوچەکەدا. من بەش بەحاڵی خۆم هاوکاری و هاوخەباتی ئەو سێ حزبە بە پێویست دەزانم. ئایا ئێوەش بە پێویستی دەزانن و ئامادەن هەنگاوی بۆ هەڵگرن؟
ئەوەی ڕۆشنە ئەم ئاڵوزییەی کە ئەم ڕوژانە پێکهات، کۆمۆنیزمی کریکاریی زیانی لێ بینی. ئێمە بەم وەزعە دریژە نادەین و ئەولەویەتمان به خومانەوه خەریک بوون و درێژەدانی کێشەی عەلەنی لەگەڵ ئێوە نییە.
فوریه 2013
***