یادی خەباتکارانەتان، بۆ ئەبەد بەنەمری دەمێنێتەوە هاورێیان شاپورو ،قابیل
١٩ ساڵ لەمەوبەر لە رؤژێکی وەک ئەمرۆدا بەرە بەیانی رۆژی ١٨ /٤/١٩٩٨ کاتژمێڕ ٨،٥٠هەشت وپەنجا خولەکی بەیانی،باندێکی تیرۆریستی ئینسان کوژی چەپەڵی، ئیسلامی دوو ڕابەری بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و دوو ئینسانی شۆڕشگێر و دووڕابەرو دووسیمای خۆشهویستی ، ئاوارهكان و یەکێتی بیکاران، بەدەستی ئەو باندە ئیسلامیە چەپەڵە تیرۆركران. هەرچەندە ئەم كردەوە تیرۆریستە راستەوخۆ ئیسلامیەکان پێی هەستان ،بەلام بە بێ هەڵکردنی گڵۆپی سەوز لە لایەن پارتیەوە ئەستەم دەبوو. چونکە لەو کاتەدا تیرۆریستێکی وەک مەلابەشیر لە مزگەوتەوە بەئاشکرا فتوای کوشتنی کۆمۆنیستەکانی دەداو داوای داخستنی رۆژنامەکەی دەکرد. پارتیش وەک پیشەی هەمیشەیی کەوتە هاوکاری کردنی ئەو بەرە کۆنەپەرستە چەپەڵە .هەر بۆیە دەزگاکانی پارتی دوای ئەوەی کە هاوڕێیان تیرۆر کران، لەباتی ئەوەی لیکۆلینەوە لەو کارە تیرۆریستیە بکەن و هاوکاری کەسو کارو هاوڕیێانیان لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق بکەن بۆگرتنی تیرۆریستان و فتوادەرانی وەک مەڵابەشیر و ڕاپێچ کردنیان بۆ بەردەم دادگا ، سەرەڕای ئەوەی کە ئێمە هیچ کات باوەڕمان بە دادگایەک نەبوە کە بکوژ خۆی دادوەربێ، کەسوکاری هاوڕێیان سکاڵایان تۆمار کرد. بەڵام دادگا هیچ لێپرسینەوەیەکی نەکرد لەو تاوانە. لە ڕووی سیاسیشەوە پارتی بنکەی بێکارانو رێکخراوی سەربەخۆی ئافرەتانی داخست و رۆژنامەی یەکسانی قەدەغەکردە .پارتی بەم کارەی دووپاتی کردەوە کە دژی هەموبەرەیەکی ئازادی خوازە،دژ بەوکەسانەیە کە هەوڵ دەدان بۆ باشترکردنی ژیانی هەژاران،پارتی بەم کارەی دووپاتی کردەوە کە هەمیشە پاڵپشت و یارمەتیدەری بەرەی کۆنەپەرستە.
.شاپور و قابیل… دوو رابەری شۆرشگێرو ، دوو شۆرشگێری رێگای دنیایەکی باشتر بوون. تا ئەوکاتەش ململانێی چینایەتی نیوان داراو نەدارەکان و هەژارو دەوڵەمەند مابیێ. مێژوی خەباتو تێکۆشانی شاپورو قابیل و هاوبیرانی بەردەوام دەبێت. بەرزوو بەڕیزبیت یادی ئەو دوو هاوڕێ تیکۆشەرە.
مستەفا باهر
١٨/٤/٢٠١٧