وێرانکردن و کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵکی حەلەب تاوانێکی نەبەخشراوە!
ئەم جهنگە پرکارەسات و وێرانکاریەی لە حهڵهبدا بەڕێوەدەچێت، درێژهی هەمان جهنگی پێنچ ساڵهی هێزه ئیمپریالیستی و ناوچهییهکان و تیرۆریزمی ئیسلامیە لە سوریا کە بهشێوهیهکی تراژیدی تر و خوێناویترو ژیانی خەڵکی ئەو شارە دەهاڕێت. کوشتارو وهحشیگهریهک که بەسەر ژیانی خەڵکی ئەم شارهدا سەپێنراوە ئاکامی راستەوخۆی پێداگری هەموو بەرەکانی جەنگەکەیە لەسەر سەرخستنی ئەجندای سیاسی خۆیان و بەدەست هێنانی مەدالیای سەرکەوتن لەسەر حسابی خوێنی هەزاران مناڵ و خەڵکی مەدەنی و بێدەرەتان و گیرخورادوو لەناو ئاگری شەڕەکەدا. روسیاو هاوپەیمانەکانی دەیانەوێ لوتی ئەمریکا لە ناوچەکە بشکێنن، کە جەنگی “دژی تیرۆر” لە سوریا ئەو دەرفەتەی بۆ رەخساندن. ئەمریکاش لەپاڵ پڕوپاگەندەی پێچراوە لە ئینساندۆستی و رشتنی فرمێسکی درۆینە بۆ خەڵكی حەڵەب، سیناریۆیەک لە چەشنی حەڵەب لەناو بێدەنگی میدیای بەکرێغیراودا لە موسڵ بەڕێوەدەبات! ئەم دوو هێزە ئیمپریالیستە هەوسار پچڕاوەی رۆژهەڵات و رۆژاوا، لەناو ململانێی خۆیان لەسەر دابەشکردنەوەی جیهان لە نێوان خۆیاندا، لەسەر زەوی پڕ لە خێروبەرەکەتی تیرۆریزمی ئیسلامی و داعش وجەنگی “دژی تیرۆر” ناوچەکەیان کردوە بە گۆڕەپانی پێشبڕکێی کوشتاری خەڵکی مەدەنی و تاقیکردنەوەی تازەترین و پێشکەوتوترین تەکنۆلۆژیای جەنگی. سوپای پاسدارانی رژێمی ئینساکوژی ئیسلامی ئێران و چەکدارانی حزبوڵای لوبنانی بەکرێگیراوی و بەڵتەجی و شەبیحەکانی ئەسەد لەپاڵ بۆمبارانی فڕۆکەکانی روسیادا بونەتە قارەمانەکانی شەڕی دژی داعش و بەرەی نوسرەو فەتحی شام. ئەمریکاش لەناو خوێن و خۆڵ و لاشەی مناڵانی حەڵەبدا شیوەن بۆ ئۆپۆزیسیۆنی ئیسلامی میانڕەو ی بەرەی نوسرەو فەتحی شام دەکات! کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بوەتە مەیدانی نمایشی ریاکارانەو پرۆژەی بێگیان و بۆ خەڵکی حەڵەبیش هەرساتێکی بە بەهای لەدەستدانی ژیانی دەیان کەس تەواودەبێت!
ئهو داڕمان و وێرانکاریەی لهحهڵهب رودهدات و رژێمی دڕندەی ئهسهدو رژێمی ئینسانکوژی ئیسلامی ئێران و حزبوڵای جیرەخۆری ئێران، ناویان ناوه ئازادیی حهڵهب، لەوێنەی ههمان ئەو کارەساتەیە کە ئهمریکاو هاوپهیمانانی لهدوو مانگ لهمهوبهرهوه بەناوی ئازادکردنی موسڵەوە بەڕێیان خستووە. ئەو تاوانانەی دەرهەق بە خەڵکی مەدەنی ناوچەکەو حەلەب و موسڵ دەکرێت، نمایشی دڕندەیی و بەربەریەتی بۆرژوازی و ئیمپریالیزمی جیهانیە لەناو بێدەنگیەکی ترسناكی چینی کرێکارو خەڵکی ئازادیخوازی دنیا. ملیۆنەها ئینسان لە ماڵو حاڵی خۆیان دەردەکرێن و خانوەکانیان بهسەردا دەڕوخێنرێت. دەیان هەزاریان بە خوێن ساردیەوە لێ کۆمەڵ کوژ دەکەن و بە نرخی ئازادکردنیان دەرخواردیان دەدەن! لە بهشی رۆژههڵاتی حهڵهب، دوای دەرکردنی تاقمە ئیسلامی و نەتەوەپەرستەکانی دۆستی ئهمریکاو هاوپهیمانەکانی لهسعودیهو قهتهرو تورکیا، لەلایەن هێزەکانی ئهسهدو حهشدی شهعبی و سوپای پاسداران وحزبوڵا بە پشتیوانی بۆردومانی کوێرانەی فڕۆکە جەنگیەکانی روسیا، بەدەیان کەس لهخهڵکی مهدهنی ئیعدام کراون، که لهوانه 11 یان منداڵن و 13 یان ژنن. بهجیا لەوەی کە لاشەیەکی زۆری قوربانیەکان و سەدان بریندار لەژێر داروپهردوی خانووە داڕوخاوەکاندا ماونەتەوە. بەڵام لەپاڵ ئەم تاوانە وەحشیانەیەدا بەرامبەر بەخەڵکی مەدەنی و بێچارەی حەڵەب، روسیاو سوریا و تورکیا لەسەر ئەوە رێك دەکەون کە ئهو هێزه چهکداره ئیسلامیانهی دۆستی تورکیا کە لەشارەکەدا بوون، بە سەلامەتی شار بەجێبهێڵن! ئەوە بێجگە لەوەی کە دەیان هەزار کەس لە خەڵکی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی حەڵەب و شارەکانی دیکەی وەکو بارمتە بەدەستی رژێمی دڕندەی ئەسەدو ئۆپۆزیسیۆنی ئیسلامی دژی بەشەریەوە مامەڵەیان پێوە دەکرێت! ئهمه چ ئازادکردن و رزگارکردنێکە کە قوربانیهکانی دهیان ههزارکهسه!؟
“ئازادکردن”ی حهڵهب لههێزه ئیسلامی و نەتەوەپەرستەکانی هاوپهیمانی ئهمریکاو تورکیاو قەتەرو سعودیە و جێگرتنهوهی به هێزهکانی رژێمی سوریا و پاسدارو حزبوڵا بهسهرپهرشتی روسیا، ناتوانێ پهیامێکی باشتر لەم سوتان و وێرانکاری و کوشتاری بەکۆمەڵەی خەڵکی هەبێت. ئەم جۆرە سیناریۆ کارەساتبارانە چارەنوسی هەموو ئەو ناوچانە دەبێ کە دەکەونە نێوان بەرداشی جەنگی جەمسەرە ئیمپریالیستیەکان و هاوپەیمانەکانیان و تیرۆریزمی ئیسلامیەوەو ئاسۆیەکی تاریك لە شەڕی قەومی و تائفی و مەزهەبی بەڕووی خەڵکدا دەکاتەوە و فرسەتێك بۆ جێگیری و ئارامی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ژیان و گوزەرانی خەڵكی کرێکارو زەحمەتکێش و کۆمەڵگا بەشێوەیەکی گشتی ناهێڵێتەوە.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بەتوندی دژی جهنگ و وێرانکاری هێزو دەوڵەتە بۆرژوایی و ئیمپریالیستیەکان و گروپ و دەستەو تاقمە تیرۆریستە ئیسلامیەکان دەوەستێتەوە کە خەڵكی مەدەنی و بێدفاعی حەڵەبیان تێدا سوتاندوە. لە هەمان کاتدا رای دەگەیەنین کە نەخشەو سیاسهتێک که ئهمریکاو روسیا بهشوێنیهوهن بەناوی جەنگی دژی داعش و تیرۆریزمی ئیسلامیەوە سەرلەبەری درۆو ریاکارانەیە. ئامانجی راستەقینەی ئەوان لەم شەڕەی بەناوی جەنگی “دژی تیرۆر”ەوە ناوچەکەیان تێوەگلاندوە لەپێناو دابهشکردنی ناوچهکانی نفوزە لەنێوان خۆیان و بۆ پاراستنی بهرژهوهندیهکانی سەرمایەی ئیمپریالیستیە و جهنگێکی کۆنەپەرستانەو دڕندانەو خوێناویەو دەبێت خەڵکی ئازادیخوازی ناوچەکەو دنیا دژی بوەستنەوە. هەروەکو شەڕی تیرۆریزمی ئیسلامی لەدژی ئەو هێزو دەوڵەتانە، کە تا ماوەیەك لەمەوبەر خۆیان قەڵەویان دەکردن، هیچ پەیوەندیەکانی بە زوڵم و مەینەتەکانی خەڵکی چەوساوەی ناوچەکەو سوریاوە نیە. خەڵکی حەڵەب لەژێر سایەی دەسەڵاتی تیرۆریستانی نوسرەو فەتحی شام و داعش ژیان و کەرامەت و کەسایەتیەکان تێك شکێنراوە. دەبێ خواستی خەڵکی ئازادیخوازی دنیا ئەوەبێت کە شاری حەڵەب لە سەرجەم هێزە کۆنەپەرستە شەڕکەرەکان پاك بکرێتەوەو فرسەت بدرێتە دەست خەڵکی حەڵەب کە ئیرادەی سیاسی خۆیان لەدەست بگرن و هاوکاری بکرێن بۆ بنیات نانەوەی شارەکەو دەستپێکردنەوەی ژیانێکی ئاسایی و شکۆمەند!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
19/12/2016