جـعیت حقوق بشر کردستان- بدلیل انفجار مینی یک دختر کرد در بانه پایش را از دست داد

بەهۆی تەقینەوەی قەڵغانێک « مین» کچێکی کورد لە بانە لاقێکی لەدەست دا

بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:ئەمڕۆ۱۲گوڵان کاتژمێر ۱۲نیوەڕۆ لە کوێستانی پیرۆمران لە دەڤەری شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کچە گەنجێکی ۲۵ساڵە بەناو”هەجەر واحدی” لەکاتی کۆکردنەوەی گوڵ وگیا لە م کوێستانە لاقی کەوتە سەر قەڵغانێک و بەم هۆی تەقینەوەی قەڵغانەکەلاقی لەدەستدا.

دەگوترێت لەم بەشەی کوێستان هیچ تابلۆی ئاگاداری بۆ مین وقەڵغان لەلایەن رێخراوە پەیوەندی دارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەس نیشان نەکراوە،ئەمە بوە بەهۆی ئەوەی بەدەیان کەس بە ئاسوودەیی لەم ناوچە هاتووچۆ بکەن.

دوای تێپەڕ بوونی نزیک بە۲۷ساڵ بەکۆتایی شەڕی ئێران وعێراق دا هێشتا مەیدانگەلێکی قەڵغان رێژی زۆر لەنێوان سنووری رۆژهەڵات وباشووری کوردستان بوونیان هەیە کە ۆاک نەکراونەتەوە.

بەشێوەیەک کە بەیناوبەین ئەم قەڵغانانە پاشماوانەی شەڕی ئێران وعێراق لەنێوان ئەم دووبەشەی کوردستان قوربانیگەلێک لە خەڵکی گوندەکان وناوچە سنووریەکان دەگرێتەخۆ.

تائێستا دوای تێپەڕ بوونی۲۷ساڵ لەکۆتایی شەڕی ئیران وعێراق هیچ هەوڵێک بۆ هەڵگرتنی قەڵغانە چاندراوەکانی ئەوکاتە لە سنوورەکانی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نەدروەو رۆژانە کارەساتی بەم چەشنە دەبنە هۆی کەم.ئەندامی چەندین هاوڵاتی کوردی رۆژهەڵاتی.

کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
02/05/2016
Webb: www.kmmk.info
E Mail: info@kmmk.info
Tel: 0046765959589
Facebook: https://www.facebook.com/kmmkurdistan
Telegram: https://telegram.me/kmmk_info
Twitter: https://twitter.com/KurdistanKmmk

Klicka här om du vill Svara eller Vidarebefordra
7,24 GB (48 %) av 15 GB används
Hantera
Villkor – Sekretess
Senaste kontoaktivitet: 12 minuter sedan
Information
Profilfoto för Kurdistan Human Rights Association
Kurdistan Human Rights Association
Lägg till i cirklar

Visa detaljer