مصاحبه نسان نودینیان با حمید تقوائی – سوریه فدرالیسم دموکراتیک جوجواب نیست

سوریا “فیدرالیزم دیموکتیک’ وەڵام نیە

وتوێژی نەسان نەودینیان لەگەڵ حەمید تەقوایی

نەسان نەودینیان:لە ڕۆژەکانی ١٦و ١٧ ئازار (مارس)دا  لە کۆنفرانسیکدا لە شاری ڕومیلان لە کانتۆنی جەزیرە بە ئامادەبونی نوێنەرانی کاتۆنەکانی جەزیرەو عەفرین وکۆبانی و ئەحزاب و  هێزو بزوتنەوە سیاسیەکانی ناوچەکە لە باکوری سی سوریا بەڕیوە چوو. ئەم کۆنفراسە مۆدێل یان سیسستەمی “فیدرالیزمی بۆ ئیدارەکردنی کوردستان وباکوری سوریا  هەڵبژاردو وەک ڕێگایەک بۆ دەربازبون لە ئەزمەی سوریا ناوی لێ نرا،بەڕای ئێوە فیدرالیسمی دیموکراتی پێشنیارێکی گونجاو ئەبێت بۆ دەربازبوون  لە و ئەزمەی سوریە؟

حەمید تەقوایی:نەخیر  بە بڕوای من  ئەوە پێشنیارێک نیە بۆ دەربازبون لە ئەزمەی سوریا بەڵکو ئەم پێشنیارە لە ئەزمەی سوریاوە سەرچاوەی گرتوەو بەرهەمی ئەویشە.

هەر لەسەرەتای دەرکەوتنی ئەزمەی سوریا واتە  ڕاپەڕین وخروشانی جەماوەری شۆڕگێرانە و حەقخوازانە لە دژی ڕژێمی ئەسەد لە دیمەشق وچەندین شاری تری سوریا-لە ناویاندا ئەوناچانەی کە دانیشتوانەکەی کوردن- هیزە نۆپۆزۆسیۆنە ناسیۆنالیستەکانی کورد پەیوەست نەبوون بە بزوتنەوەی جەماوەری خەڵکی سوریاوە لە دژی ئەسەد ،بەڵکو هەوڵیاندا سود لە لاوازیەکانی دەوڵەتی ناوەندی وەربگرن و حکومەتێکی ناوچەیی دامەزرێنن لەو ناوچانەی کە دانیشتوانەکەی کوردن .دەوڵەتی  ئەسەدیش لە ڕوی تاکتیکیەوە بەقازانجی خۆی ئەبێنی کە بەرەی کوردستانی بە هیمنی بهێڵێتەوە لە کاتێکدا کە دەسەڵاتەکەی کەوتووەتە ژێر هەڕەشەو فشاری  گەردەلولی بەهاری عەرەبی . بەکردەوە ناوچەکەی دایە دەستی ئۆپۆزۆسیۆنی کورد .هێزە سەربازیەکەنی دەوڵەتی ناوەندی بەشێکی فراوانی ناوەچە کوردنیشینەکانیان بە جێهێشت ،بە دوای ئەوەدا یەکێتی دیموراتیک  بەکردەوە بواری ئەوەی بۆ ڕەخسا کە لە ژێرناوی خودموختاری –کانتۆنەکانی خۆبەڕیوەبردن- لەباکوری سوریا دامەزرێنێت.

لە درێژەی قەیرانەکانی سوریاو کارا(فعال) بونەوەی دەوڵەتە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە وجورەها هێزی نەتەوەی-ئاینی جێگەی پشتیوانی ئەوان لە دژی دەوڵەتی ئەسەد .کانتۆنەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکوردیەکان لە بارودۆخێکی تاریک وشەڕو کاولکاری و کوشتارێک کەبەسەر ناوچەکانی تری سوریادا سایەی کێشاوە .پارێزراومانەوەو هەتا لە بەرامبەر داعشدا کانتۆنی کۆبانی بەرنگاربونەوەیەکی قارەمانانەوسەرکەوتویان بەڕێکخست .بەم پێ یە ناوچەکوردنیشینەکانی سوریا-هاوشێوەی کوردستانی عیراقی دوای جەنگی کەنداو –بارودۆخێکی جێگیرو ئاستێک لە ئارامی وبارودۆخێکی ئاسایی وئارامی وئاسایشتر لە بەراورد بە ناوچەکانی تری سوریا بەهرەمەندە.ئەمە یەک ئاڵوگۆڕی پۆزەتیڤە لە سوریایەک کەبوەتە وێرانەی جەنگ و ڕمبازینی  جورەها هیزی ئیسلامی ونەتەوەیی .بەڵام ئاشکرایە ئەم بارودۆخە لەسەر زەمینەی هاوسەنگی هێزیک کە لەهەموو سوریادا  هاتوەتە گۆڕێ،یان بە دەستەواژەیەکی باشتر بڵێم جێگاو ڕێگای  قەیراناوی و لاواز یەک کە حکومەتی ئەسەد لەگەڵی دەستەو ێخەیە فرسەتی ئەوەیداوە .پلانی فیدرالیزمی دیموکراتیکی باکوری سوریا ئەیەوێت لەگەڵ ئەو هاوسەنگی هێزەی-کە تەمەنی لەگەڵ کۆتایی قەیرانی سوریا،لەگەڵ ئەسەد، وەیا بەبێ ئەسەد ئەگاتە کۆتایی-جۆرێک بەردەوامی و ڕەسمیەتی حقوقی وسیاسی پێدانە. بەڵام ئەمە نە ڕێگاچارەی قەیرانی سوریایە وە نە ڕیگاچارەی کێشەی کوردە لە سوریا.

هەتا ئەو جێگایەی کە پەیوەندی بە مەسەلەی میللی وە هەبێت ،ئێمە لە بنەڕەتەوە لەگەڵ هیچ جۆرە ڕیگا چارەیەکی فیدراڵیدا نین لەسەر بنەمای نەتەوەیی و بەدەستەواژەی مافی کەمایەتیەکان ناکۆکین چونکە باوەڕمان وایە کە هەڵاواردن وجیاکاری میللی چارەسەرناکات بەڵکو جێکەوتەی دەکات وبەدامەزراوەیی دەکات . کاتێک کە دەولەت-وڵاتان لەگەڵ تەرحەکانی حکومەتی فیدراڵ لە کۆمەڵگا کۆنەکانی پیش سەرمایەداری سەریان دەرهێنا،بەوشێوەیەی کە بۆ نمونە لە ئەڵمانیاو سویسراو  وڵاتەیەکگرتوەکان پێکهاتن، فیدرالیزم هەنگاوێک بوو بۆ پێشەوە بەڵام ئەمڕۆ کاتێک فیدارلیزم لە چوار چێوەی مافی کەمایەتیەکان وبە پێناسەیەکی میللی یەوە ئەخرێتە ڕوو لە چوار چیوەی وڵاتیکدا کە هەرئێستا خۆی بونی هەیە دەخرێتە ڕوو تەنها دەتوانێت بە پارچە پارچە بوونی هەرچی زیاتری کۆمەڵگاو لێک دورخستنەوەی  خەڵکانی سەربەمیللەت ونەتەوەو ئاینە جیاوازەکان کوتایی بێت .لەسەردەمی ئێمەدا ڕێگا چارەی کێشەی میللی یان مانەوەیە لە وڵاتێکدا وەک هاوڵاتیانی بەتەواوەتی خاوەن مافی یەکسان –کۆمەڵگەی مەدەنی کە سەربەخۆ لە ئاین و میللەت مافی تەواو یەکسانی هەموو هاوڵاتیان بەڕەسمی ئەناسێت -وەیان ئەگەر ئەم کارە لە توانادا نەبوو-وەیان بەهەر بیانویەکەوە خەڵکی سەربە نەتەوەکانی تر ڕازی نەبوون بە پێکەوە ژیان –ڕیگا چارە جیایی لەسەر بنەمای ڕیفراندۆم وڕاپرسی لە خەڵکی خوازیاری جیابونەوەیە –فیدرالیزمی قەومی ڕیگا چارەی کێشەی میلی نیە بەڵکو توندکەرەیەتی.

بۆی هەیە بڵێن بەلەبەرچاو گرتنی بارودۆخی ئەمڕۆی سوریا فیدرالیزم تەرحێکی پێشڕوە. بە بۆچونی من وانیە.هەر پلانێکی حکومەتی بۆ ئایندەی سوریا کە لەسەر پێکێنانی یەک کۆمەڵگای (موزایکی)لە گروپە کۆمەڵایەتیە نەتەوەیی و ئاینیەکان وەئەو  فیدراڵیەتانەی کە بەپشتبەستن  بەم دابەشکردنانە دامەزراون تۆوی  ئاڵۆزی و دوبەرەکی و توڕەیی بڵاوکردنەوەی لە گەڵ خۆیدا هەڵگرتوە .

خاڵێکی گرنگی تر ئیمکانی جێبەجێ بونی ئەم پلانەیە.لەهەلومەرجی دیاریکراوی سوریادا تەرحی فیدرالیزم سەرباری بێ توانای لە چارەسەری کێشەی کورد وەیان هەر کەمایەتیەکی تر. لە ڕویی عەمەلیشەوە ئیمکانی نیە. فیدرالیزم پشتبەستوە  بەبنەماو شیوازی پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی .ناوچەی فیدراڵ ئەبێت ماف وپەیوەندی تایبەتی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی هەبێت وە ئەمە پێداویستی یەک ڕێککەوتنی دولایەنەیە.جیایی وسەربەخۆیی ،وەک مافی تەڵاق،کاری لایەنێکە بەڵام فیدرالیزم،خۆبەڕێوەبردن وەیان خودموختاری ناوچەیی لەهەر وڵاتێکدا ،هاوشیوەی مافی زەواج ،کاری دولایەنە و پێویستی بە ڕیکەوتنی دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچەیەو دەوڵەتی ناوەندو بەهەمان شێوە ئەوناوچانەی تریش کە ئەیانەو\یت بەشیک بن لە ڕژێمی فیدراڵ.

یەکەمین کێشە سەبارەت بە تەرحی فیدرالیزمی دیموکراتیک لە سوریا ئەوەیە کە لەو وڵاتەدا لەبنەڕەتدا بارودۆخی کۆمەڵگایەکی ئاسایی و دەوڵەتێکی ناوەندی کەبتوانێت لەگەڵی بچیتە پەیوەندیەکی لەو شێوەیە بونی نیە.لەم ڕوانگەیەوە ئەم تەرحە بەتەواوەتی خەیالێەو قابلی جێبەجێ بون نیە.خاڵی دوهەم ئەوەیە کەمانای سیاسی تەرحێکی لەو شێوەیە بەکردەوە جۆرێکە لە بەڕەسمیەت ناسینی دەوڵەتێک کە دوچاری قەیرانێکی قوڵی سیاسی بووەتەوە و هۆکارو سەرچاوەی سەرەکی بارودۆخی ڕەش وشەڕو کوشتارو وێرانکاریەکە کەبەسەر ئەو وڵاتەدا سایەی کێشاوە.لەم ڕوەشەوە ئەم تەرحە وەک کۆمەكیکی سیاسی بەدەوڵەتی قەیراناوی ئەسەد حساب ئەکرێت.

بەبڕوای من لەبنەڕەدا چونەدەرەوەی ناوچەکوردنیشینەکان لە قەیرانی ئیستای سوریا بەهیچ شێوەک لە چوارچێوەی جوغرافیایی سیاسی سوریا-واتە وڵاتی بەشەڕگیراو وێران بوو کەدەوڵەتی ناوەندیە کەشی زیاتر لە پێنج ساڵ تاوان وکوشتار وهەرچی متمانەو ڕەوایەتی هەیە لەدەستیداوە .یەکپارچەیەکەشی لەلایەن بۆرژوازی ناوچەی وجیهانیەوە ڕۆشتوە ژێر پرسیار-لەتوانادانیە.لەبارودۆخێکی ئاواداهەرجۆرە سیستەمی ناوخۆیی (محەلی)هەر ڕادەیەکیش دیموکراتیک و خۆبەڕیوەبەرو..هتد ،هەر بەوشێوەیەی ئاماژەم پیدا ،تەمەنی بەقەدەر قەیرانی سوریا درێژ ئەبێت.

نەسان نەودینیان:لە مانگی (بهمن )جانیوەری ١٣٩٤گفتوگۆی جنیف ٣ دەستی پێکردوە حیزبە ئۆپۆزۆسیۆنە کوردەکان بانگهێشتی ئەو گفتگۆیانە نەکرا بوون، وە بەکردەوە ئەوانیان پتگوێ خستەوە .ئایا ڕاگەیاندنی “فیدرالیزمی دیموکراتیک”وەڵامێکە بە هەڵوێستی ڕۆژئاوا و ئیئتلاف کەیان لە سوریا.

حەمید تەقوایی:بەبڕوای من گفتگۆکانی جنیف کاریگەریان هەیە لەسەر کاتی بەستنی کۆنفرانسی ڕومیلان.بەڵام لەڕوی ناوەروک و هەڵوێستگیری سیاسیەوە هەروەک  ئاماژەم پێدا ڕاگەیندنی تەرحی فیدرالیسمی دیموکراتیک لە دریژەی جوڵانەوەیەکدا هاتوەتەدەر کە پێنج ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی سوریا دا دەستی پیکرد.بابەتی گفتوگۆکانی جنێف داهاتووی سوریایە وە هیزەکانی ئامادەکاری کۆنفرانسی رمیلان ویستویانە لەگەڵ بڕیاردان لە مۆدێلیک  مۆدیلی حکومەتی کانتۆنەکان و پەرەپێدان بە تەرحێکی حکومەتی لە باکوری سوریا بە بەشداربوانی گفتوگۆکانی جنێف ڕاگەیەنن کە چ ڕیگا چارەیەکی تایبەتیان هەیە بۆ ئایندەی سوریا.بەڵام لەم ڕوەشەوە واتە لە ڕوی دیپلۆماسی شەوە کۆنفرانسی ڕمیلان ناچیتە سەر کێشە بنەڕەتیەکە.کێشەی سەرەکی گفتوگۆکان داهاتوی سوریایە،بون و نەبونی ئەسەدە بەڵام تەرحی فیدرالسمی دیمکراتیک ئەم مەسەلەیەی بە بێدەنگی سپاردوە.بە بۆچونی من سەربەخۆ لە نیازو هەڵوێستی ڕۆژئاواو ڕوسیاو تورکیا و بەشداربوەکانی تری گفتوگۆکانی جنێف بەشیوەیەکی عەینی چارەسەری قەیرانی سوریا بەسراوەتەوە بە خستنەلاوەی ڕژێمی ئەسەدەوە ئەمە بەڕاستی کێشەیەکە کە هەر لە سەرەتاوە هێزە ئۆپۆزۆسیۆنەکانی کورد هەر لە دەستپێکی  قەیرانی سوریاوە هەتا ئەمڕۆ  خۆیان لە ڕووبەڕوبونەوەی لاداوە. لەسەر ئەم بنەمایە هەتا لە ڕویی دیپلۆمایسیشەوە تەرحی فیدرالیسمی دیموکراتیک هیچ گرێ یەک ناکاتەوە.

نەسان نودینیان: بەگشتی لەبارەی تەرحی فیدرالیسمی دیموکراتیک  کەلەلایەن حیزبی یەکێتی دیموکراتی و حیزبەکوردیەکانی تروە باسی لێدەکرێت بۆچونتان چییە؟لەبارەیحکومەتی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنەکانەوە  چۆن بیردەکەنەوە؟

حەمید تەقوایی:تەرحی فیدرالیسم دیموکراتیک و بەهەمان شێوە تەرحی کانتۆنەکانی خۆبەڕیوەبردن لە بۆچۆنەکانی عەبدوڵا ئوجەلان و تەرحی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی وەرگیراوە.من لە سیمینارێکدا ساڵی ڕابردو بەدرێژی ڕەخنەم لە بۆچونەکانی ئۆجەلان گرت.لیرەدا تەنها ئاماژە بەوەدەکەم کە کۆنفیدرالیزمی دیموکراسی بە پیچەوانەی پڕوپاگەندەی لایەنگرانیەوە بۆ باڵای ناسیۆنالیزم دوراوە.تەرحی کۆنفیدرالیسمی دیموکراتیک پشتی بە بۆچونی پۆست مۆدێرنیستی لە بارەی حکومەتەکان و کۆمەڵگا موزائیکیە میللی- ئاینی-نەتەوەیی بەستوە.پۆست مۆدیرنیسم لە جێگای کۆمەڵگای مەدەنی، کۆمەڵگای پێکهاتوو لە نەتەوەو ئاین و میللەتە جیاوازەکان دائەنێ وە لەم ڕوەشەوە بەتەواوەتی ئەتوانێت لە ڕوی سیاسیەوە لە خزمەت ئامانجی بۆرجوازی کورد کە بێ دەوڵەت-ووڵاتە وە بە چوارپارچە دابەشکراوە، وەهیچ ئایندەیەکی دیسان بۆ دامەزراندنی دەوڵەت و ووڵات و کۆمەڵگای مەدەنی کورد داهاتویەکی جێگای پیشبینی نیە ،جێبگرێت.ئەمە بەتەواوەتی ئەرکێکە کە بۆچونی کۆنفیدرالیزمی دیموکراسیەکەی ئوجەلان بەئەنجامی ئەگەیەنێت.لایەن وخاڵی بەهێزی ئەم بۆچونی مەدەنیەت و کۆمەڵگای مەدەنی نیە بەڵکو کۆمەڵگای موزائیکی نەتەوەیی-ئاینی یە.ئۆجەلان کۆنفیدرالیسمی دیموکراتی بە تێپەڕبون لە مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی” ناولێدەنێت” بەڵام ئەم تێپەڕ بونە، ڕێک هەروەک تێپەڕ بونی پۆست مۆدێرنیسم لە مۆدیرنیسم،پاشەکشەیە لە تێگەشتنی هاوڵاتی-ئەندامانی خاوەن مافی یەکسانی کۆمەڵگای سەربەخۆ لە مەزهەب وڕەگەزو نەتەوە و هتد-و گەڕانەوە بۆ پێناسەی میللی-نەتەوەیی-خێلەکی کەس و دەستەکانی پێکهێنەری کۆمەڵگایە.کۆنفیدرالیسم و فیدرالیسم  لەم بۆ چونەدا بەتەواوەتی بنیانراوە لەسەر پێناسەی میللی،ئاینی، نەتەوەی کەسانێک کە لەژێرناوی”گەلان”وتاقمە کۆمەڵایەتیەکان” ئەگەڕینەوە بۆ ئەوان .واتە فیدرالیزمیکی میللی-نەتەوەییە وە نەک پارێگایی و ناوچەیی،لەم لایەنەوە ئەبێت بڵێین کە ئەمە بەمانای تەواوی ووشە ڕێبازێکی کۆنەپەرستانەیە.کۆنەپەرست بەمانی گەڕانەوە لە مۆدێرنیزمەوە بۆ فەلسەفەو ڕیبازی سیاسی سەدەکانی ناوەڕاست ستراتیجی سیاسی حیزبی یەکێتی دیموکراتی لە سوریا و حیزبەکانی فەلەکی  پ ک ک لەم بۆچونەوە سەرچاوە ئەگرن.بەڵام بێگۆمان ئەمە بەمانای کۆنەپەرست بوونی هەموو هەڵویست وکارە دیارەکانی ئەم هێزانە نیە.بەبڕوای من هێزێک کە لەناو سیناریۆی ڕەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەرحی حکومەتی خۆیان لە کانتۆنەکانی سویسرا وەرگرتوە ، نەک لە خولەفاکانی ئیسلامی سەردەمی محەمەد وەیان  ئیمپراتۆری عوسمانی وەیا ولایەتی فەقیە ،بەناچاری  بارودۆخێکی زۆرگونجاوتر بۆ گەیشتن بەکۆمەڵگایەکی ئازادو یەکسان دەخولقێنێ.نەخۆبەڕێوەبەری داواکاری ئەم هێزانە ئەبێت لەگەڵ حکومەتی شورایی بەهەڵەوەر بگرین،وەنە بەرگریەکانیان لە” گەلان” بە مانای دەستشۆردنیان لە ناسیۆنالیزم  دانێین-ئۆجەلان باوەڕی وایە کە گەلی کورد سەرەتای شارستانیەتی جیهانە!بەڵام هەتا وتوێژی خۆبەڕیوەبەری وحکومەتی جۆری کانتۆنەکان  ڕێگای خەبات لە دژی ناسیۆنالیزم و لەدژی پارچە پارچەکردنی کۆمەڵگا بەسەر میللەتان و ئاینەکان و “گەلە” جیاوازەکان لەبارتر دەکات.

تا ئەو جێگایەی کە بە ناوەرۆکی تەرحی ڕاگەینراوی کۆنفراسی ڕمیلانەوە پەیوەستە ئەبێت گرنگترین کێشە لە سوریاو ناوچەکەدا سکۆلاریزم و داخوازی دەوڵەتی غەیرە دینی و غەیرە نەتەوەیی غەیرە ڕەگەزی وە بەڕەسمیەت ناسینی مافی هەموو هاوڵاتیان سەربەخۆ لە ئاین و نەتەوەو ڕەگەز  خسنە پاڵیان لەم بابەتەدا  بیدەنگەی لیکراوە. قسە لەسەر یەکسانی ژن وپیاو کراوە کە ئەمە لایەنێکی ئەرێنی و پێشکەوتوخوازانەی تەرحەکەیە بەڵام سەبارەت بە سکۆلاریزم قسەیەک لە گۆڕیدا نیە .ئەمە بەبڕوای من لە باوەڕی پۆست مۆدیرنسیتی کۆنفیدرالیسمی دیموکراتیکی ئۆجەلان خۆی دەبینێتەوە. بەتەواوەتی لە هەڵوێست وسیاسەتەکانی حیزبە کانی لایەنگری ئوجەلان جەخت لە بنەڕەتدا لەسەر مافی گەلان وئاینەکان وگروپە کۆمەڵایەتیەکانە ،وە نەک کۆمەڵگای مەدەنی دامەزراو لەسەر مافی یەکسانی هاوڵاتیان،سیکۆلاریزم،و ئازادی بێ کۆت و بەندی سیاسی بۆ هەموو  حیزب و تاکەکان .لە تەرحەکەی ڕوملانیشدا ئەم لایەنگیری بە تەواوەتی بەرچاو دەکەوێت.

نهسان نەودینیان:وەک دواپرسیار بە بۆچونی ئیوە ڕیگای دەرجون لەم قەیرانەی سوریا چیە؟

حەمید تەقوایی: ئەبێت بە جیاوازی لەنیوان ڕیگا چارەی قەیرانی سوریا و کێشەی ناوچە کوردنیشینەکان لە سوریا  قوبوڵ بکەین. تائەو جێگایەوە پەیوەندی بە ڕێگا چارەی قەیرانی سوریاوە هەیە ئەوە کلیلی چارەسەر وەلانانی ڕژێمی ئەسەدە-ئەم قەیرانە بە دەستڕێژی گولە لە ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری خەڵکی لەلایەن ڕژێمی ئەسەد وهاوپەیمانەکانی – کۆماری ئیسلامی وڕوسیە-دەستی پێکرد و بە لە خوێن هەڵکێشانی خۆپیشاندانەکانی جەماوەری خەڵکەوە لە ڕیگەی ڕژێمی ئەسەد،زەمینەی بۆ دەستێوەردانی هەموو دەوڵەتە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە و هەوسار بچڕاوی جۆرەها دارودەستەی ئیسلامی لە پاریزگاری یان بەدژی ڕژێمی ئەسەد هینایەگۆڕێ.مانەوەی هەتا ئیستای ڕژێمی ئەسەد  هۆکاری بارودۆخی کارەسات باری سوریایە.

بەڵام خەڵکی ناوچە کوردنیشینەکان ناچار نین هەتا ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد و پاشەکشە پێکردنی دەستەوتاقمە ئیسلامیەکان لە سوریە لە چاوەڕوانیدا بمێننەوە .چوارچێوەو زەمینەی مێژوویی مەسەلەی میللی،وە بەدورمانەوەی کانتۆنە کورد نیشینەکان لە بارودۆخی  و بەسەریەکدا پژاو و شڵەژاوی ناوچەکانی تری سوریا بوار ئەدات کە خەڵکی ئەو ناوچەیە لە ڕیفراندۆمیکی گشتیدا داهاتوی خۆیان دیاری بکەن.لە ڕیفراندۆمێکی لەو شێوەیەدا پێشنیاری ئێمە جیابونەوەیە.سەبارەت بەکوردستانی عێراقیش پیشنیاری ئیمە هەرئەوەیە.لەهەردوو ئەو وڵاتەدا  شیرازەی کۆمەڵگای مەدەنی لەبەریەک هەڵوەشاوە و ژیان بەناوی هاوڵاتی خاوەنمافی  یەکسان بۆ هیچ کەس بونی نیە ،چ کورد بێت یان غەیرە کورد، ماناو واتایەکی نیە.

جیایی و سەربەخۆیی نەک تەنها بە مانای پارێزگاری وبەردەوامی هەلومەرجی ئاسایی و مەدەنیەت و جێگیری نیسبیە کە  لە حالی ئیستادا خەڵکی کوردستان  لەم دوو وڵاتی  بەشەڕگێراو لە ئیسلامگیراو  لەو بەهرەمەندن.بەڵکو لەوە گرنگتر ئەو بوارە دەڕەخسێنێ  کە خەڵک لە هەلومەرجێکی زۆر گونجاوتر لە چارەنوسی سیاسی خۆیاندا ڕاستەو خۆ بەشدار بکەن وە لەپێناو ماف و داخوازیە ڕەواکانیاندا هەوڵو خەبات بکەن.تا ئەو جیگایەی کە بە کوردستانی سوریا ئەگەرێتەوە وتوێژی خۆبەڕیوەبەری و بەشداری ڕاستەوخۆی جەماوەری خەڵک لە سیاسەت و بەڕیوەبردنی ئیدارەی کۆمەڵگا ، بەمانای تەوای وشەکە،واتە بەدور لە قاڵبی مافی گەلان و میلەتان گروپە کۆمەڵایەتیەکان، تەنها دەتوانێت لە کاتی جیابونەوە لە سوریا جێبەجێ بکرێت.لە هەلومەرجی ئەمڕۆی سوریا و هەموو ناوجەکە جیابونەوە نەک تەنها ڕیگایەکە بۆ چارەسەری مەسەلەی میللی ،بەڵکو ڕیگای دابین کردن و بەدیهێنانی مەدەنیەت و بەدەستهینانی بارودۆخی ئاسایی سیاسی-کۆمەڵایەتی لە شکڵدان بە ئۆرگانە جەماوەریەکانی هاوشێوەی شوراکان و بەشداری ڕاستەوخۆ لەم شورانەدا لە بینای حکومەتی کوردستانی سەربەخۆیە .

بە بۆچونی من لە ڕوی کردەیشەوە جیابونەوە لە هەلومەرجی ئەمڕۆدا زیاتر لە ڕابردو بواری سەرگرتنی هەیە.یەکپارچەیی خاکی سوریە –هەروەها عێراق-لەلایەن دەوڵەت وهێزەکانی بۆرجوازی خۆیان  لە ڕۆژئاواو لە ناوچەکە خستویانەتە ژێر پرسیارەوە وە گۆڕینی نەخشەی  جوغرافیای سیاسی ناوچەکە لە ئەگەرەکانە. ئەڵبەتە ئەمە بە مانای ڕازی بونی دەوڵەتانی ناوچەکە بە کوردستانی سەربەخۆ نیە وە بی گومان ئەو دەوڵەتانە بە هەمووڕێگایەک هەوڵئەدەن کە لەبەرامبەر سەربەخۆیدا بوەستنەوە.بەڵام حکومەتی فیدراڵیش لەگەڵ هەمان دژایەتی و ناڕەزایەتی دەوڵەتاندا ڕوبەڕوە. جیاوازیەکە تەنها لێرەدایە کە لە ڕوی سیاسی و مافەوە تەرحی سەربەخۆیی بە پێچەوانەی تەرحی فیدرالیسم ،وابەستە نیە بە ڕەزامەندی وڕازی بونی دەوڵەتی ناوەندیەوە.داواکاری سەربەخۆیی کە دەنگی ڕیفراندۆمێکی گشتی لە ناوچە کوردنیشینەکانی پیکبێت تەرحێکی زۆر کردەیی ترە بواری بۆڕەخساوترە لەچاو فیدرالیسمی لەوڵاتێکی بەشەڕگیراودا کە یەکپارچەیی خاکەکەی تەنانەت لەلایەن هێزو دەوڵەتەکانی بۆرجوازی خۆیانەوە چۆتە ژێر پرسیار.

لە ڕوانگەی هێزە چەپ وکۆمۆنیستەکانەوە لە هەلومەرجی ئەمڕۆدا سەربەخۆیی ناوچە کوردنیشینەکان لە سوریەو عێراق گونجاوترین هەلومەرج بۆ هیزوەرگرتنی چەپ و چینی کرێکار لە پێناو بەرەو پێشچونی زیاتردا لەدژی ناسیۆنالیزمی کوردو “بۆرجوازی ناوخۆ” و گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئازادو یەکسان و خۆشگوزەرانی سۆسیالیستی دەڕەخسێنێت.نەک تەنها لەم ڕوانگەیەوە کە بەچارەسەری مەسەلەی میللی بارودۆخ بۆ ڕەخنەی چینایەتی بۆرجوازی کورد زیاترو زیاتر لەباردەبێت-کە ئەمە لایەنێکی کلاسیکی وگشتی چارەسەری مەسەلەی میللی یە –بەڵکو باتایبەتی لەو لایەنەوە کە لە هەلومەرجی تایبەتی ناوچەکەدا جێبەجێکردن ودابینکردنی مەدەنیەت و هەلومەرجی سیاسی کۆمەڵایەتی لەبار بۆ قوڵبونەوەو په رە دان بە خەباتی چینایەی تەنها بە جیابونەوە لەتوانادائەبێت.لە تەرحی کۆنفیدرالسمی ڕومیلاندا نەک تەنها ئاماژە بە ڕیفراندۆم ومافی جیابونەوە نەکراو بەڵکو بەپێچەوانەوە جەخت لەسەر یەکپارچەیی خاکی سوریا کراوەتەوە.لەم ڕوانگەیەوە تەرحی فیدرالیزم بە پیچەوانەی پڕوپاگەندەکانیەوە بەتەنها لە بەرامبەر ڕیگای دەرباز بوون لەقەیرانی سوریا”دەوەستێت.

وەرگێڕانی کاوە عومەر

٩/٤/٢٠١٦