حزب کمونیست کارگری کردستان – شرکت تشکیلاتهای حزب در سالگرد تررو کاوه گرمیانی (بزبان کردی )

به‌شداری رێکخراوه‌کانی حزب له‌ساڵیادی تیرۆری کاوه‌ گه‌رمیانیدا

دووه‌مین ساڵیادی كاوه‌ گه‌رمیانی ‌له‌رۆژی 5/12 دا له‌وڵاته‌کانی به‌ریتانیاو سوید، به‌رزراگیرا،  كاوه‌ گه‌رمیانی به‌دوای دووساڵ له‌تیرۆرکردنی وه‌ک تیرۆره‌کانی تری ژنان و سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ و  عبدوالستار و فه‌رهاد فه‌ره‌ج و کۆمۆنیسته‌کان و…، بکوژان و تیرۆریستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌کانی کوردایه‌تی و حکومه‌تی بنکه‌ فراوانی حکومه‌تی هه‌رێمدا ئازادن و ده‌سوڕێنه‌وه‌ و خه‌ریکی ژیانی شاهانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیانن.

رێکخراوه‌کانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان له‌ سوید و به‌ریتانیا، به‌شداری ئه‌م ساڵیاده‌ی كاوه‌ گه‌رمیانیان کرد، له‌له‌نده‌نی له‌ناوه‌ندی شار کۆبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌خه‌ڵکی ئازادیخوازو به‌شداری رێکخراوی به‌ریتانیای حزب و هاوڕێیان و دۆستانی حزب، سازدراو  هاوکات هه‌ریه‌ک له‌هاوڕێیان ده‌شتی جه‌مال و  نوری به‌شیر قسه‌وباسیان کرد.

رێکخراوی ستۆکهۆڵمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بەشداری کرد لەمەراسیمی یادی تیرۆری کاوە گەرمیانی، کە گروپی ١٧ شوبات سازی دابوو… هەر لەو مەراسیمەدا وتەی رێکخراوی حزب لەلایەن هاوڕی شەماڵ عەلییەوە پێشکەش کرا…

رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێكاری کوردستان

6/12/2015

www.hkkurdistan.org