گزارشى از تظاهرات عليه حضور مسئول روابط خارجى حکومت اقليم کردستان در کانادا
حزب کمونيست کارگرى کردستان
فەلاح مستەفا، بەشپرزەیی وشەرمەزاریەوە لەکەنەدا بەڕێدەکرێت
ڕۆژی هه‌ینی 27 نۆڤمبه‌ر2015 فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەیەندیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌سه‌ر بانگهیشتی یەکێک لەپەرلەمانتارەکانی خولی پێشووی حیزبی لیبڕاڵی که‌نه‌دی و ژماره‌یه‌ک دەوڵەمەندەی کورد له کەنەدا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌شاری تۆرنتۆی که‌ندا بۆ ڕێکخرابوو. ئامانج له‌و کۆبوونه‌وه‌یه :
١- بازرگانی پارتی(بەناوی حکومەتی هەرێم) لەگەڵ کەنەدا ڕێکخەن.
٢- له ژێر ناوی شه‌ر له دژی داعش, هەرچی زۆرتر بتوانن چەک وکۆمەکی ماددی بۆهێزەکانی خۆیان پەیدابکەن بۆ سه‌رکوتی خه‌ڵک,نه‌ک شه‌ر له‌دژی داعش..
له کاتێکدا ئه‌وان ژیان‌و ئاینده‌ی خه‌ڵکی کوردستانیان به‌ستۆته‌وه به سیاسه‌تو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکاو غه‌رب وحکومه‌ته کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناوچه‌که‌وه, وله به‌ره‌ی سیاسی وعه‌سکه‌ریه‌کانی جیهانی سه‌رمایه‌داری ڕاوه‌ستاون ولە گۆشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیانه‌وه له‌ناوچه‌که‌دا به‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌و هێزه ئیمپریالیستیانه‌دا دابه‌ش بوون. ئاسۆیه‌کی نادیاروتاریکیان خستۆته به‌رده‌م کۆمه‌ڵگای کوردستان.ئه‌وه ئەوانن کە٤مانگە مووچەیان نەداوە بەخەڵک وسه‌ره‌وت و سامانی کۆمه‌ڵگای کوردستانیان به‌تاڵانبردوه و قوتی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستانیان له‌نێاوان په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆیان به ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی و به‌به‌هانه‌ی شه‌ری داعشه‌وه ڕاگرتوه.
هەربۆیە لەشارەکانی ئۆتاوا ومۆنتریال ومسیساگە وتۆرنتۆ کۆڕیان بۆڕێکخستبوو. زۆرێک لەوکۆڕانە بەنهێنی بووە وتەنیا کەسانی نزیک لەپارتی وبازرگانەکانی سەربەخۆیان بانگێشتکرابوون. تەنیا ئەو کۆبوونەوەیەی کە لەشارەوانی تۆرنتۆ بۆی ڕێکخرابوو گشتی بوو. شایانی باسە کە وه‌فدی یاوه‌ری بەرپرسی حکومی کەنەدا تەنیا ٣کەس ئامادەبوو،لەگەڵ قونسولی ٤ووڵات، لەگەڵ ستافی خۆی وچەند کەسێکی خۆیان کەبۆسیخوڕی هاتبوون. تەنانەت میدیای کەنەدی زۆرکەم ئامادەیی هەبوو.
شایه‌نی باسه ڕێکخراوی کەنەدای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان. هەرزووخۆی ئامادەکرد، بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنێک بەزمانەکانی کوردی وئینگلیزی وعەرەبی. له‌نێو ڕای گشتی که‌نه‌داو ئازدیخوازاندا بڵاو کردبووه. کەتێیدا داوای لەلایەن وکەسایەتی ئازادیخوازکرد کەهەوڵبدەن بەرپرسانی هەرێم لەدەرەوەی کوردستان ڕیسوا بکرێن و ئه‌وان نۆێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان نیین.
پاش ئه‌وه‌ی فه‌لاح مسته‌فا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سه‌باره‌ت به‌دۆخی کوردستان و داواکاریه‌کانیان له شاری تۆرنتۆخسته ڕوو. ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامان و هه‌ڵسوراوانی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان ولایەن وکەسانی ئازادیخواز،کە پیش‌تر له‌لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی که‌نه‌دی بانگهیشتکرابوون بۆ کۆبوونه‌وه‌که. دوای ته‌واو بوونی قسه‌کانی فه‌لاح مسته‌فا ، ئاراس ڕەشید(بەرپرسی ڕێکخراوی کەنەدا) لەکۆمێنت وپرسیارەکانیدا کەئاماژەی بە”بڕینی قوتی خەڵک لەلایەن حکومەتی هەرێم ونەدانی موچه‌و خزمەتگوزاریەکانی وەک کارەبا وئەوکێشەسیاسیانەی کەپارتی دیموکراتی کوردستان دروستیان دەکات…تاد” دریژەی به‌قسه‌کانی دا وپاشان وەهاوڕێیانی دیکەی حیزب وکەسانی ئازادیخوازله‌گۆشه‌ی جۆراجۆره‌وە پرسیاریان ئاراسته‌کرد سه‌باره‌ت به پیشیلکاریه‌کانیان به‌رامبه‌ر به ژیانی خه‌ڵکی کوردستان. ئەم دەخالەت کردنانە، بوونە هۆی ئیحراجکردنی فەلاح مستەفا به‌رامبه‌ر ووتنی راستیه‌کان و بەشەرمەزاریەوە ناچار بوون ڕابکەن وشوێنی کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکە بەجێبهێڵن،بەبێ ئەوەی وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە. چونکە دەیانزانی کەبەرەوڕووی ئەوپرسیارانە دەبنەوە،کەمێژووی چەندساڵەی حکومەتە مایەپووچ وگەندەڵ ودژی ئازادیەکەیان دەخرێتە ژێر پرسیار.
له‌وکۆنگره رۆژنامه‌گه‌ریه‌دا دەزگای ڕۆژنامەی((Metroland Media لەبەشی(Inside Toronto.com) . دوای ئەوەی کۆمێنت وپرسیارەکانی هاوڕێ ئاراس ره‌شیدیان گوێ لێ‌بوو. بۆیان سەرنج ڕاکێش بوو وگفتوگۆیەکی ڕۆژنامەوانیان لەگەڵدا کرد، وبەدوورودرێژی کارەکانی حکومەتی پارتی بۆباسکردن. لەڕۆژی دواییدا لەڕۆژنامەکەیاندا ئاماژەیان بەوەداوە “کەفەلاح مستەفا وەڵامی پرسیارەکانی ئەندامانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ناداتەوە وکۆنگرەڕۆژنامەوانیەکە کۆتایی پێدەهێنێت”. ئەمەش لینکی ڕۆژنامەکەیە بەزمانی ئینگلیزی کەڕووماڵی کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەی کردبوو(http://m.insidetoronto.com/news-story/6139873-kurdistan-regional-government-of-iraq-minister-asks-for-weapons-during-toronto-visit).
هەرلەوێدا جگە لەئەندامانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان هەڵسوڕاوانی کۆمۆنیستی وئازادیخوازی تربه‌شداریان کرد ولەگەڵ ڕۆژنامەنوس وئامادەبووان سیاسەتی گەندەڵ ودژە ئازادی ودیموکراسی پارتی وحکومەتی هەرێمیان بەگشتی بۆڕوونکردنەوە. هەروەها ڕاگەیاندن وڕاپۆرت لەسەرکارەکانی پارتی وحکومەتی هەرێم گەیەندرایە دەست ڕۆنامەنووسەکە وئامادەبوان.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان. ڕایدەگەیەنێت کەبۆداکۆکیکردن لەماف وداوکاریە بەرحەقەکانی خەڵکی کرێکار وزەحمەتکێشی کوردستان. دەرەوەی کوردستان لەبەرپرسانی حیزبی وحکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەنە شوێنی ڕیسواکردنی کارودەسەڵاتە گەندەڵ ودژی ئازادیەکانیان.
ڕێکخراوی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/کەنەدا
٢٩/١١/٢٠١٥