لەپێناو ژیانێکی باشتر، باپشتیوانی بکەین لەجەماوەری عێراق
بۆهاوپشتی لەخەباتی جەماوەری خەڵکی عێراق لەپێناو کۆتایی هێنان بەنەبوونی خزمەتگوزاریەکان وبێکاری ودابینکردنی ئەمن وئاسایش.
بۆهاوپشتی لەناڕەزایەتی وخۆپیشاندان ومانگرتنەکان، کەزوربەی شارەکانی عێراقی گرتۆتەوە، بۆکۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی گەندەڵی تایەفی، کەهۆکارە بۆلەدایکبوونی هەژاری ونەبوونی پێداویستی وبێبەشی.
بۆهاوپشتی لەگەڵ ئەوملیۆنان گەروەی، کەهاوار دەکەن بۆلەسەرکارلابردنی گەندەڵکاران وڕاپێچکردنیان بۆدادگا.
بۆهاوپشتی لەگەڵ ئەو بێکارانەی کەداوای کاری گونجاو یان بیمەی بێکاری دەکەن.
بۆهاوپشتی لەگەڵ کرێکارانی پیشەسازی، کەداوای مافەکانی خۆیان دەکەن، وداواکارن چیتر مووچەکانیان دەستی دەستی پێنەکرێت ودوانەکەوێت وخێزانەکانیان برسی نەکرێت.
بۆهاوپشتی لەگەڵ کرێکارانی نەوت، کەخەبات دەکەن لەپێناو کۆتایی هێنان بەزوڵم وستەمی کۆمپانیا بیانیەکان ودەڵاڵەکانیان کەبریتین لەحکومەتی عێراقی.
بۆهاوپشتی لەپێناو کۆتایی هێنان بەڕژێمی قەومی- تایەفی، هاوپشتی لەپێناو نان- ئازادی- ئاسایش
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری هەڵدەستێت بەسازدانی ناڕەزایەتی لەبەردەم سەفارەتی عێراقی لەشاری ئۆتاوای پایتەختی کەنەدا. لەڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢١ی ئابی ٢٠١٥ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ.
بانگەوازی سەرجەم ئازادیخوازان دەکات بۆپەیوەستبوون وبەشدارایکردن لەم خۆپیشاندانە. بۆبەهێزکردنی پشتیوانی وکۆمەککردن بەخەباتی جەماوەری خەڵکی عێراق.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق- ڕێکخستنی کەنەدا
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان- ڕێکخستنی کەنەدا
بۆزانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
عادل ئەحمەد: 416-877-3577/ تۆرۆنتۆ/ adilahmed1@sympatico.ca
ئاراس ڕەشید: 613-266-5428 / ئۆتاوا/ xara.aras@gmail.com